کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە ماوەی ساڵێکدا لە هەولێر زیاتر لە ٦ هەزار کەس دەستگیر کراوەن
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی یەكساڵدا و ٦ هەزار ٤١١ داوای یاسایی لە بنەكەو نوسینەگانی نەهێشتنی تاوان لەلایەن هاولاتیانەوە تۆمار كراون، هەروەها ٦ هەزار و ٢١٢ تۆمەتبار دەستگیركراون. -
دیمەنی ٢ چالاکیی گەریلاکانی یەژا ستار بڵاو کرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی ٢ چالاکیی گەریلاکانی یەژا ستاری بڵاو کردەوە کە هەردووکیانی لە هەرێمی حەفتەنین ئەنجام داوە. -
هێزەکاکی گەریلا لە دژی سەربازگەی ئایی بەگ-ی بازید چالاکییەکیان ئەنجامدا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کرد، هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەی ئایی بەگ-ی ناوچەی بازیدی شاری ئاگری چالاکییەکیان ئەنجامداوەو گورزی کوشتندەیان لە دوژمن داوە. -
بایکۆت کاری خۆیکرد
سەرۆکی لقی هاوردە و هەناردەکردنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە هۆی بایکۆتەوە، هاوردەکردنی کاڵای تورکی بەرێژی ٤٩٢ ملێۆن دۆلار کەمی کردوە. -
هاوسەرۆکی شارەوانی کۆپ دوورخرایەوە
عەدنان تۆپچوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی کۆپی مووش کە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستگیرابوو لە مووشەوە بەرەو مەڕاش دوورخرایەوە. -
بایک: بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ هەموو کەس بووەتە هیوا -بەشی یەکەم -
جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەلی کورد بەرامبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرد و وتی، " بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ هەموو کەس بووەتە هیوا. گەلانی جیهان خاوەنداریان لە بەرخۆدان و شۆڕش کرد." -
سەلاحەددین بەهادین جارێکی دیکە وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە
ئهمڕۆ ٢٨ی کانونی یەکەم یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان به ئامادهبوونی 900 ئهندام ههشتهمین كۆنگرهی خۆی له شاری ههولێر بهست و سهڵاحهدین محهمهد بههادینی بۆ جارێكی دیکە به ئهمینداری خۆی ههڵبژاردهوه. -
یادی کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکی لە کەمپی مەخموریش کرایەوە
هاوڵاتیانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور، بە مەراسیمێک شەهیدانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی-یان بە بیرهێنایەوە. -
فڕۆکەی جەنگی بە نزمی بەسەر ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێنەوە
فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان زۆر بەنزمی بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەسوڕێنەوە. -
بولدان: قۆناغی ئاشتی لەگەل ئاکەپە بەڕێوە نابرێت، پەلە بکەن بۆ چوونی ئەردۆغان!
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، قۆناغی ئاشتی لەگەڵ ئاکەپە نابیت، پەلە کردن بۆ رۆشتنی ئەردۆغان، لە دەستی ئۆپۆزسیۆندایە. -
کەسوکاری ونبووان، یادی قوربانییانی رۆبۆسکییان کردەوە
خزم و کەسوکاری ونبووان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان بۆ گەڕان بۆدوای داد و یەکسانیدا. لە چالاکییەکاندا کە لە چەندین شار بەڕێوە چوون، بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکی یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکە کرایەوە. -
یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکی کرایەوە
بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکی لە گوندی رۆبۆسکی مەراسیمێکی یادکردنەوەی قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە کرایەوە و جەختیش کرایەوە کە بێگومان لێپرسینەوە لەگەڵ بکوژ و ئەوانەی فەرمانی کۆمەڵکوژییەکەیان داوە، ئەنجام دەدرێت. -
هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە زاپ و چەلێ شەهید بوون
هەپەگە یاسی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمیرگ و هەرێمی زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند، تێکۆشانی شەهیدان بۆ ئەوان گەورەترین و سەرەکیترین ئەرکە. -
كۆنگرهی ههشتهمی یهكگرتووی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ لەهۆلی سەعد عەبدوڵا، لەشاری هەولێر به بهشداری ٩٠٠ ئهندام کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، دهستی بهكارهكانی كردو دوو كهسایهتی ئهو حزبهش له كێبڕكێیهكی بههێزدان بۆ وهرگرتنی پۆستی ئهمیندار. -
لە ئامەد پۆلیسی تورک کەسێکیان کردە ژێر زرێپۆشەکەیانەوە و گیانی لەدەستدا
لە دەوروبەری باڵەخانەی هەدەپەی ئامەد، پۆلیسی تورک کەسێکیان بە ناوی جیهان جان کردە ژێر ئۆتۆبۆسی زرێپۆشەوە و گیانی لەدەستدا. -
قەڕەیلان: ئێمە دەتوانین جێگای خۆمان بکەینەوە - بەشی دووەم و کۆتایی –
قەڕەیلان: ئێمەی کورد خاوەن زۆر دەرفەتین. دەرفەتی سیاسی، دیپلۆماسی و سەربازیمان هەیە. ئێمەش دەتوانین جێگایەک بۆ نەتەوەکەمان بکەینەوە. ئەگەر ئێمە مێژووی ڕابردوومان دوبارە بکەینەوە، نەوەکانی داهاتوو تف لە گۆڕەکانمان دەکەن. -
ڕۆبۆسکی تارای سپی پۆشی
لەگەڵ ئاستەنگی و داخستینی ڕێگاکان، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە ناوچەکانی کوردستان بە بەفر خەملێنران. -
رۆیتەرس: لە کەرکووک کارمەندێکی ئەمرکیا کوژرا
شەوی ڕابردوو کارمەندێکی گرێبەستی ئەمریکی لە سەربازگەی کەیوانی(k1) شاری کەرکووک کوژرا. -
ئێران- رووسیا- چین دەستیان بە مانۆری دەریایی هاوبەش کرد
مانۆری دەریایی هاوبەشی ئێران، چین و روسیا لە ئۆقیانوسی هیند و تەنگەی عومان دەستیپێکرد. -
هاتۆچۆ لە پێنج ناوچەی جۆلەمێرگ قەدەغە کرا
پارێزگاریی جۆلەمێرگ قەدەغەکردنی هاتوچۆی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە پێنج ناوچەی پارێزگاکە راگەیاند. -
لە سێ ناوچەی ئەرزەڕۆم ١٥ هەدەپەیی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە
لە شارەوانی ناوچەی قەرەیازی، تاتۆس و قەڕەقۆچانی ئەرزەڕۆم ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە لە لایەن ڕژێمی ئەنقەرەوە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە. -
کۆدار بە بۆنەی کۆچی دوایی نورعەلی تابەندە پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
کۆدار کۆچی دوایی قوتبی دەروێشە گونابادییەکانی بە کەسەرێکی گەورە ناوبردووە و هیوای خواستووە کە لێشاوی سەرهەڵدان بۆ ئازادی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهێز بکرێت و گەلان بە ئازادی بگەن. -
کەجەدە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیی کردەوە
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە –KCD) بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی کە ٣٤ کەس شەهیدکران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووە و داوای کرد هەموو کەسێک بەشداری لە یادکردنەوەکاندا بکات. -
تەڤگەرا ژنێن ئازاد: بەرپرسیاری ڕۆبۆسکی ئاکەپەیە
تەڤگەرا ژنێن ئازاد (تەژەئا – TJA) ڕایگەیاند، بەرپرسیاری کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و ئەوەی فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەی دا دەسەڵاتی ئاکەپە بوو. ئاکەپە بەردەوامی کلتوری کۆمەڵکوژیەکانە." -
خانەوادەکان بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕاڵی سەردانی داواکاری گشتیان کرد
خانەوادەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیان تر بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.