کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سارا کایا دوورخرایەوە
سارا کایا هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی نسێبین کە لە لایەن ڕژێمی تورکەوە دەستگیرکرابوو، بۆ زیندانی پیتی (ت) تارسوس دوورخرایەوە. -
قەسەدە ئاماری دوو رۆژی هێرشی داگیرکەرانی ئاشکرا کرد
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئاماری دوو رۆژی رابردووی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەکە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن. -
میتینگی رەنجدەران لە ئامەد سەرەڕای رێگرییەکان بەڕێوە چوو
میتینگی پلاتفۆرمی رەنج و دیمۆکراسیی لە ئامەد بە مەبەستی بەدیهێنانی ژیانێکی شکۆمەندانە و ئاشتیی کۆمەڵایەتی، بەڕێوە چوو. هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی تورک لە بەردەم بەرزکردنەوەی پانکارتەکانی دژی شەر، رێگرییان خستە بەردەم چالاکییەکە. -
هەپەگە:لە چەلێ سەربازێک کوژرا
هەپەگە رایگەیاند، لە ١٩ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی چەلێ-ی جۆلەمێرگ لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکاندا سەربازێکی تورک کوژرا. -
کەژەکە: بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی رێبەرایەتی لە مەترسیدایە
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە رایگەیاند، رێبەر ئاپۆ لە بارودۆخێکی سیستماتیکیی ئەشکەنجەدایە و بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی ئەو، لە مەترسیدایە. دەوڵەت لە بەرامبەرمان نە ویژدان و نە ئەخڵاق و نە یاسا ناناسێت. -
کۆنگرەی یەكێتی لە ڕۆژی دووم بەردەوامە
کۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕۆژی دووم بەردەوامە، وا بریارە ئەمرۆ لە کۆنگرەدا ١٢١ کەس بە دەنگ دان ببنە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی. -
كارەكانی یەكەم رۆژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كۆتاییهات
چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی نشتیمانی کوردستان-ی.ن.ک ، کە لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی لە کۆمەڵگای تاسڵوجە'ی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد، کارەکانی یەکەمی رۆژی کۆتاییهات. -
پرسە بۆ گۆرەنچ دانرا
بۆ گەریلای هەپەگە مستەفا گۆرەنچ کە لە شەڕی نێوان شەمرەخ و دێرکا چیایێ مازیدا شەهید ببوو، پرسە دانرا. -
یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی مەڕاش کرایەوە
بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژیی مەڕاش چالاکییەکی یادکردنەوەی بەڕێوەچوو. -
لە ڕانیە بۆ ئەوەی تیشکبخرێتە سەر بایکۆتی کەلوپەلی تورکی پۆستەر هەڵواسران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکیدا ژنانی گەنج لە ناوچەی ڕانیەی سلێمانیی لە ژمارەیەک کۆڵان پۆستەری بایکۆتیان هەڵواسی. -
لە سوور دەستبەسەرکردن و قەیومەکان شەرمەزار کرا
لە ناوچەی سووری ئامەد، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان لەلایەن قەیومەوە شەرمەزار کرا. -
کەژەکە: ئێش و ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت
کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) لە بارەی کۆمەڵکوژیی مەڕەش بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند،"ئێش و ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت. پێویستە بە شێوەیەک بجوڵێینەوە کە ئێش و ئازارەکانمان بەرێکخستن بکەین." -
نان لەسەر تەرمی کۆڵبەرەکە دانرا و بە شەهید نامرێت بەڕێکرا
تەرمی ئەو کۆڵبەرە ١٤ ساڵەی کە دوای چوار ڕۆژ دۆزرایەوە، لەکاتی بەڕێکردنی بۆ گۆڕستان نانی لەسەر دانرا و لە مەراسیمەکەدا دروشمی 'شەهید نامرێت و مەرگ بۆ دیکتاتۆر' بەرزکرایەوە. -
میتی تورک لە باشور، بە هەڕەشە داوای سیخۆڕی لە کوردانی باکور دەکات
دەوڵەتی تورک، کوردەکانی باکوری کوردستان، کە بە هۆی زوڵم و سزای زیندانیکردنەوە، ناچار بوون لە باشوری کوردستان نیشتەجێ ببن، بە رێگای هەڕەشەکردن لە کەسوکار و خێزانەکانیان، ناچاری کاری سیخۆڕییان دەکات. -
لە پاریس و بەرلینیش بۆ ئازادی ئەندام پەرلەمانە گیراوەکان چالاکیی بەڕێوە چوون
لە هەر یەک لە شارەکانی بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا و پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ پشتیوانی و ئازادیی فیگەن یوکسەک داغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکانی هەدەپە، چالاکی بەڕێوە چوون. -
دەست بەسەر شارەوانیی ناوچەی سووردا گیرا، قەیوم جێگر کرا
شارەوانی ناوچەی سووری ئامەد لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستی بەسەردا گیراو و لە جێگای فیلیز بولوت تەکینی هاوسەرۆکی شارەوانی، قەیومێکی تورک جێگیر کرا. -
لە ستوتگارت بۆ ئازادی ئەندام پەرلەمانە گیراوەکان چالاکییەک ساز کر
لە شاری ستوتگارتی ئەلمانیا بۆ ئازادی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکانی دیکە، چالاکییەک ساز کرا. -
لە ڕوحا بۆ مانگێک چالاکیەکان قەدەغەکران
لە ڕوحا بۆ مانگێک چالاکی، لێدوانی ڕۆژنامەنووسی و میتینگ قەدەغەکران. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی نوێی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنێ چالاکی ٢٩ی تشرینی یەکەمی لە هەرێمی حەفتانین بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامدا ٥ داگیرکەر کوژرابوون. -
تەرمی منداڵە کۆڵبەرەکەی مەریوان دۆزرایەوە
دوای چوار ڕۆژ گەڕان، تەرمی منداڵە کۆڵبەرەکەی مەریوان لە بەرزاییەکانی تەتە دۆزرایەوە. -
کاوە: دەنگدەرانی ئاکەپەش نیگەرانن
ئۆککەش کاوە هاوسەرۆکی هەدەپەی وان ڕایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی ١٠ شارەوانی هەدەپە لە وان و دامەزراندنی قەیومەکان، دەنگدەرانی ئاکەپەشی نیگەران کردووە. -
لە شارەوانی باغلار سێ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە
لە شارەوانی باغلار سێ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە. -
سۆیلو کردی بە ئامانج و پشکنەریان ناردە سەر ئامەدسپۆر
دوای ئەوەی سولەیمان سۆیلو ئامەدسپوری کردە ئامانج، پشکنەر بۆ سەر ئامەدسپۆر نێردران. -
فەرماندەیی یەبەشە-یەژەشە جەژنی ئێزدیی پیرۆز کرد
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە، جەژنی ڕۆژووی ئێزدیی لە جڤاکی ئێزدی پیرۆز کرد و ئاماژەیان بەوەدا، کە بە هەموو هێز و باوەڕی خۆیانەوە تێدەکۆشن بۆ ڕزگارکردنی کچانی دیلی دەستی داعش. -
چەکیان لەسەر سەری بولوتەکین دانا و دەستگیریان کرد
فیلیز بولوتەکین هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سووری ئامەد لە ماڵەکەی دەستگیرکرا. پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی شارەوانی. لە کاتی دەستگیرکردندا پۆلیس چەکی لەسەر سەری بولوکەتین دانا.