کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ژنە چالاکوانێکی شابادی لەلایەن هێزێکی دەمامکدارەوە دەستگیرکرا
هێزێکی ئەمنیی دەمامکداری رژێمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ژنە چالاکوانێکی شاری شاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەستگیریان کرد. -
٢٠٠ ڕۆژنامەنووس بۆ عەزیز ئۆروچ کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆیان دەستپێکرد
بۆ ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراوە، لەلایەن ٢٠٠ ڕۆژنامەنووسەوە کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرد. -
وەلات: بەرخۆدانی گەریلا گەورەتر دەبێت
"لە هەر دەڤەرێک کە سوپای تورک هێرش دەکات، ڕووبەڕووی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی گەریلا دەبێتەوە، لە ئەرزەرۆم و لە دەریای ڕەش شەڕ دەکەن. لە قۆناغی داهاتوودا دیارە شەڕەکە فراوانتر دەبێت. گەریلاش بەرخۆدانەکەی بوێستان گەورەتر دەکات" -
لە ٤٦ دەڤەری بەدلیس هاتووچوو قەدەغەکرا
پارێزگاری تورکی بەدلیس لە ٤٦ دەڤەری بەدلیس قەدەگەی هاتوچووی ڕاگەیاند. -
یادی ئاگر ستێرک و مەحمەت ئاخین کرایەوە
کۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی شەهادەتی ئاگر ستێرک (عەبدوڵلا عوسمانئۆغلۆ / ئێلح / شوکران – عەلی) و مەحمەت ئاخین (ڕێناس بەنەک / وان / ئایفەر – کازم ) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
مەلەت: دۆخی نائاسایی هیچ کاتێک کۆتایی نەهات
موراد مەلەت سەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، دۆخی نائاسایی هیچ کاتێک کۆتایی نەهات. -
"گەریلا لە ساڵی ٢٠٢٠ گورزی قوڕس دەوەشێنێت"
دکتۆر باهۆز ئەرداڵ دەڵێت، شێوازە راستەقینەکەی گەریلا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ئاشکرا دەبێت. ٢٠٢٠ دەبێت بە ساڵی گەریلا و لێپرسینەوە لە گەڵ دەوڵەتی تورکی فاشیستدا دەکات، هەروەها گورزی کوشندە لە دەسەڵاتداریی ئاکەپە دەدات. -
لە شاری مێردین بڕیاری قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە
پارێزگارە فاشیستەکەی ئاکەپەی شاری مێردینی باکوری کوردستان بڕیاری قەدەغەی ئەنجامدانی هەموو جۆر چالاکی و گردبوونەوەیەکی بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کردەوە. -
ئاکۆ جەلیلیان نووسەر و لێکۆڵەری کورد لە کرماشان دەستگیرکرا
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری کرماشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی نووسەر و لێکۆڵەری کورد ئاکۆ"عەباس" جەلیلیان و دەستگیریان کردووە. -
دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ بەڕێوە چوو
دانیشتنی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ بێ ئەوەی پارێزەرەکانیان لێ ئاگادار بکرێنەوە، بەڕێوە چوو. -
لە دژی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ جنێڤ بانگەوازییەک بڵاو کرایەوە
یەکێتی هێزی دیمۆکراتیک-ی ئەورۆپا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ جنێڤ بانگەوازییەکی بڵاو کردەوەو داوای لە هەموو کەسێک کرد بەشداری لە چالاکیی شەرمەزارکردنی ئەردۆغان ببن. -
گەریلا TV دیمەنی چالاکییەکەی خواکورکی بڵاو کردەوە
گەریلا TVدیمەنی چالاکییەکەی گەریلاکانی بڵاو کردەوە کە لە ٢٠ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورد ئەنجامی دابوو. -
راپۆرتی کۆبوونەوەی پەژاک تایبەت بە کاروچالاکییەکانیی لە شەش مانگی دووهەمی ٢٠١٩ بڵاو کرایەوە
کۆبوونەوەی شەش مانگی دووهەمی ساڵی ٢٠١٩ی ڕێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پەژاک لە دەرەوەی وڵات بە بەشداری خەباتکارانی پەژاک لە سکاندیناڤیا، بریتانیا وئەوروپای ناوەندیی لە ٣ رۆژدا بەڕێوە چوو، تێیدا راپۆرتی کۆبوونەوەکە بڵاو کرایەوە. -
نەخشەرێگای "کۆنفرانسی نیشتمانی و ڕێگەچارەی دۆزی کورد" بڵاوکرایەوە
ژمارەیەک ئەکادیمیسیەن، ڕۆشنبیر و کەسایەتیەکان و چالاکوانانی مەدەنی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی دا لە قەزای چەمچەماڵ نەخشەڕیگای کۆنفرانسی نیشتمانی و ڕێگەچارەی دۆزی کوردیان بڵاوکردەوە -
لە کرماشان ٢ هاوڵاتی و ٣ چالاکوانی مەدەنی دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شارەکانی شاباد و جوانڕۆی سەربە پارێزگای کرماشان، دوو هاوڵاتی و سێ چالاکوانی مەدەنییان دەستگیر کرد. -
لە گەرمیان دڕندەیی دەوڵەتی تورک لە پێشانگایەکدا خرایەڕوو
لە شارۆچکەی کەلار، بەرەی نیشتیمان دژی داگیرکاری لە گەرمیان، پێشانگایەکی فۆتۆگرافیان کردەوە، بۆ نیشاندانی وێنەی برینداران و قوربانیانی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان. -
بڕیاری گرتن بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر دەرچوو
نیلۆفەر ئەلیک ییڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر کە قەیوم لە جێگەی دانرابوو و لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەست بەسەر پۆستەکەیدا گیرابوو، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆدەرچوو. -
لە حەفتانین و خواکورک ١١ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران
لە هەرێمەکانی حەفتانین و خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە چالاکیەکەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا ١١ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران. -
گەنجانی شاری کەرکوک: بە بایکۆتکردنی کالای تورکی ئابوری تورکیا دەرووخێنین
گەنجانی کەرکوک بەردەوامن لە بایکۆتی کالای تورکی و داوا لە بازرگانان دەکەن کالای تورکی هاوردەی باشوری کوردستان نەکەن. -
زیندانیەکی سیاسی کورد لە زیندانی مەسجد سولەیمان دەستی بە مانگرتن کرد
چەنگیز قەدەم خێری زیندانی سیاسی کە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمانی ئێران دوورخراوەتەوە، لە ڕۆژی پێنجشەمەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە. -
دەوڵەتی تورک ئیرەیی بە ڕوفاتی کوردانیش دەبات
ڕووفاتی ٨ ئەندامی پەکەکە لە گۆڕستانە جیاوازەکانی بەدلیس بەخاکسپێردرا. پۆلیسی تورک ڕێگەی نەدا ڕوفاتەکان لای یەکتری بەخاکپسپێردرێن. -
ئۆرۆچ: منیان ئەشکەنجە کرد و لەسەر سنوری تورکیا بۆ ئەوەی بمرم بەجێیانهێشتم
ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆرۆچ کە بووەتە ئامانجی ئاکەپە، باسی بەسەرهاتەکەی لە ئەرمەنستان و ئێران کرد و وتی، " منیان ئەشکەنجە کرد و لەسەر سنوری تورکیا بۆ ئەوەی بمرم بەجێیانهێشتم." -
'حەسکیفی ١٢ هەزار ساڵە دەکەنە قوڕبانی ٥٠ ساڵ'
حەسکیفی ١٢ هەزار ساڵە دەکەنە قوڕبانی بەنداوێکی تەمەن ٥٠ ساڵە. بە هۆی بەنداوی ئیلیسو ١٩٩ گوندی سەر بە سێرت، مێردین و ئێلح ژێرئاو دەکەون. تا ئێستا نزیکەی ٢٠ گوند ژێرئاوکەوتوون. -
هەدەپە: ڕۆژنامەنووس عەزیز ئوروچ بۆ مردن لەسەر سنوور فڕێدرابوو
بەرپرسانی هەدەپە باس لە شێوازی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ وهاوسەرۆک و ئەندامێکیان دەکەن و دەڵێن، رژێمی ئێران بۆ مردن عزیزی فڕێداوەتە پشت تەلەکانی سنوورەوە، بەڵام ئەو توانیویەتی پەیوەندی بە پەرلەمانتارێکی هەدەپەوە بکات و لە مردن رزگاری ببێت. -
لە ئەنقەرە و ئەستەنبۆل چالاکی: زیندانییە نەخۆشەکان دەمرن!
لە ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ بۆ زیندانییە نەخۆشەکان چالاکییەک بەڕێوەچوو، تێیدا ئاماژە بەوەکرا کە دەوڵەت زیندانییەکانی بە مەرگ سپاردووە.