کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەوروپا داگیرکردنی ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا
لەدژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە چەندین وڵاتی ئەوروپا چالاکیی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوون. لە چالاکییەکاندا پەیامی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا دەربڕا و داوای دادگاییکردنی ئەردۆغان کرا. -
تەمەللی:ئەوانەی لە دژی قیوم و گۆشەگیری نەوەستنەوە، دەدۆڕێن
سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، ئاکەپە بۆ ئەوەی لە دەسەڵات بمێنێتەوە، بەردەوامە لە سیاسەتە دوژمنکارانەو گرتنی ئەندام و بەرێوەبەرەکانیاندا. -
لە تەبقا بە هەزاران کەس لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک رژانە سەر شەقام
لە ناوچەی تەبقای سەر بە فیدراسیۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هەزاران کەس رژانە سەر شەقام و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. خەلکی تەبقا پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک دووپات کردەوەو وەک هێزی پاراستی پێکهاتەکان ناویان برد. -
دوندار: دەسەڵات لەدژی گەلی کورد شەڕی دەستپێکردووە
پەرۆ دوندار پەرلەمانتاری هەدەپە لە ساڵوەگەڕی هێرشەکانی قڕکردندا لێدوانێکی دا و وتی: "دەسەڵات لەدژی گەل شەڕی دەستپێکردووە". -
گەنجانی کەرکوک: بە بایکۆتکردن، ئابوری تورکیا دەرووخێنین
گەنجانی شاری کەرکوک بەردەوامن لە بایکۆتکردنی کاڵای تورکی، داواش لە بازرگانان دەکەن کاڵای تورکی هاوردەی باشوری کوردستان نەکەن. -
لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکاندا لە شرنەخ ٣ داگیرکەر کوژران
گەریلاکانی هەپەگە-یەژا ستار لە ناوچەی هەزەخی سەر بە شرنەخ لە دژی یەکینەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامداو ٣ پلەداری سەربازی کوژرانت و ٩ سەربازی دیکەش بریندار بوون. -
گەریلا TV دیمەنی چالاکییەکی نوێیان بڵاو کردەوە
گەریلا TV دیمەنی چالاکیی ٢ی کانونی یەکەمیان بڵاو کردەوە کە هێزەکانی پاراستنی گەل لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتەنیندا ئەنجامیانداوە. -
کتێبی ئاوێنەی مەرگ چاپ و بڵاو کرایەوە
کتێبی ئاوێنەی مەرگ، شیکارییەکی ورد و پۆخت، سەبارەت بە شەڕی تایبەت لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە، کە لە ٢١٦ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە. -
شاندی ك.ن.ك لە بەردەوامی هەوڵدانەكانی بۆ یەکێتی نەتەوەیی لە گەڵ پژاك كۆبونەوە
شاندێكی KNK لە بەردەوامی هەوڵدانەكانی سەبارەت بە پێكهێنانی یەکێتی نەتەوەیی له رۆژی 12ی ئهم مانگهدا سەردانی شاندی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پژاك-ی كرد. -
ئەحمەد قەرەمووس: یەکێتی نەتەوەی دەبێت کارێکی لە پێشینەی کورد بێت
ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە: جگە لە پارتی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرجەم پارت لایەنە سیاسیەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیدارمان ئەنجامدا هەڵوێستیان ئەرینی بوو بۆ دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی، پێمان وایە ئەوپرسە دەبێت کارێکی لە پێشینەی کورد بێت -
شایەدحاڵی کۆمەڵکوژی دەرسیم کۆچی دوایی کرد
حەیرانبێژ (دەنگبێژ) سلۆ قز کە هەموو خزمەکانی لە کۆمەڵکوژی دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ گیانیان لەدەستدا، لە تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا کۆچی دوای کرد. -
"بۆ تێکشکانی دووژمن بە بایکۆت ئابورییەکەی لاواز دەکەین"
توێژە جیاوازەکانی گەرمیان بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بە ئەرکێکی نیشتیمانی دەزانن، هەروەها لایان گرنگە، جگە لە شتومەک بایکۆتی درامای تورکیش بکرێت، دەشڵێن: بایکۆتکردن زەرەردانە لە ئابوری ئەو وڵاتە و فشار لە سەر تورکیا دروست دەکات. -
هەدەپە: دەستکەوتەکانمان نابەخشینە پرۆژەیاسای سەرۆکایەتی
فاتیمە کورتولان و ساروخان ئولوچ هەردوو سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لێدوانێکیان دا و وتیان: "رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئازارەکانی ئەم خاکە خولقاون ئەرکی ئەو کەسانەیە لەسەر ئەو خاکە دەژین". -
یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە هۆشیاریی دەدەنە هاوکارانی رژێمی تورک
یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران دێرسم، کەسانی هاوکاری ئاکەپە/مەهەپە-یان وشیار کردنەوە وتیان: "ئەوانەی بەردەوام بن لەهاوکاریکردن سزا دەدرێن". -
عەزیز ئوروچی ڕۆژنامەنووس و دوو ئەندامی هەدەپە بڕیاری زیندانیان بۆ دەرچوو
هاوسەرۆکی هەدەپەی بازید عەبدوڵا ئەکەلەک و محەمەد ئیکرام موفتوئۆغڵوو کە لەگەڵ ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ دەستگیر کرابوون، بڕیاری زینانیکردنیان بۆ دەرچوو، لێکۆڵینەوە لە عەزیز ئۆروچ بەردەوامە و بڕیاری دادگاییکردنی شاراوەیان خستوەتە سەر دۆسیەکەی. -
سەربازانی تورک لە پانۆس هەڵیانکوتایە سەر گوندەکان و ٩ کەسیان دەست
لە ناوچەی پانۆسی ئاگری سەربازانی تورک هەڵیانکوتایە سەر گوندەکان و ٩ کەس دەستگیرکران. -
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە: لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا ٣٠٥ ژن کوژراون
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا ٣٠٥ ژن کوژراون و وتی، "لە ڕووی مافی مرۆڤەوە قەیرانێکی گەورە هەیە." -
ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی شەرمەزارکرا
پلاتفۆرمی دیموکراسی ئامەد ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیان لە میردین شەرمەزارکرد. -
لە بارەی فڕینی چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو بەسەر ئاسمانی ناوچەکە داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێم دەکرێت
ماوەی دوو رۆژە چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو بە ئاسمانی پشدەر و بتوین دەسووڕێنەوەو ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە لای هاوڵاتییانی ناوچەکە. رۆژنامەنووسێک داوا لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات لەم بارەیەوە روونکردنەوەیەک بدەن. -
پێشەنگایەکی وێنەکێشان بۆ کچانی کەرکوک کرایەوە
لە چوارچیوەی هەڵمەتی رووبەرو بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە کەرکوک پێشەنگایەکی وێنەکێشان بۆ کچانی شارەکە کرایەوە. -
پارێزگارە فاشیستەکەی ئاکەپە، ئاشکراکردنی راپۆرتی بنپێکارییەکانی قەدەغە کرد!
پارێزگارە فاشیستەکەی ئاکەپە-ی شاری ئامەد رێگای نەدا کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی راپۆرتەکەی لە بارەی بنپێکارییەکان ئاشکرا بکات و قەدەغەی کرد. -
کەمپینی "ئازادی بۆ یوکسەک داخ و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکان" بەردەوامە
کەمپینی "ئازادی بۆ یوکسەک داخ و پەرلەمانە گیراوەکان" لە وڵاتانی ئەورۆپا بەردەوامە. -
گەریلا تێکۆشین: دڵسۆزی، ئەنجامدانی بەرپرسیارێتییە
تێکۆشین بۆتان لە دوای بەشداریکردنی بۆتانی برای، خۆشی بەشداریی ریزی گەریلاکانی یەژا ستار بوو. ئەو دەڵێت:" دڵسۆزی بە واتای جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتی دێت. ئەوەی مرۆڤ دەتوانێت لە دوای شەهیدان ئەنجامی بدات، بەجێگەیاندنی خەون و خەیاڵەکانیانە." -
هەدەپە ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی تورکیان رسوا کرد
رێکخستنی هەدەپەی شاری ئەستەنبۆل، ئەو کەسانەی بە ناوی دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتەوە هەڕەشە لە ئەندام و بەرێوەبەرەکانیان دەکەن، رسوا و شەرمەزار کرد و لەم بارەیەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ساز کرد. -
لە ئامەد ٢٢ کەسی دیکە دەستگیر کران
لە شاری ئامەد لە چوارچێوەی بڕیاری لێپرسینەوە کە لە لایەن سەرۆکی داواکاری گشتی ئامەدەوە دراوە، ٢٢ کەس دەستگیر کران. بە ئۆپڕاسیۆنەکەی ئەمجارەوە، تەنها لە شاری ئامەد لە ماوەی حەفتەیەکدا ٥٩ کەس دەستگیر کراون.