کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دوو ئەندامی هەدەپە کە دەستگیرکرابوون بێسەروشوێنن
هیچ زانیارییەک لەسەر نوروڵڵا ئۆزگون-ی ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە و ئیلیاس کە پاشناوەکەی نەزانراوە نییە، هەردوو ئەندامەکە چووبوونە ئاگری. -
چالاکوانی کاروباری ژنان: هاوسەرگیری دەروەی دادگا هۆکاری سەرەکیی جیابوونەوەیە
هاوسەرگیری دەرەوەی دادگا چالاکوانی کاروباری ژنانی نیگەران کردووە و دەلێن: ژنان زەرەرمەندی یەکەمی هاوسەرگیری دەروەی دادگان چونکە لە هاوسەرگیری دەرەوەی دادگا ژنان هەموو مافێکیان دەفەوتێت. -
هێزی لهشكهری له ئێران و دیاردهی گهندهڵی
ململانێ ناوخۆیی و دەرەکییهكانی رژێمی داگیركهری كۆماری ئیسلامی ئێران، له پێناو سهپاندن و پتهوهتر كردنی دهسهڵاتی رهها و تاکە کەسی “وهلی فهقی”، بووهته هۆكار و سهرچاوهی دیاردهی گهندهڵی له ئێران و هێندێك له وڵاتانی ناوچەكه. -
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە حەفتانین شەهید بوون
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە ٢١ی تشرینی دووەم لە حەفتانین لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون و ڕایگەیاند، بەهای تێکۆشانی شەهیدان سەردەکەوێت. -
کەجەدە: گۆشەگیری ئیمڕالی بە واتای قەیران و شەڕ دێت
کەجەدە ڕایگەیاند بەردەوامی گۆشەگیری ئیمڕالی بە واتای شەڕ و قەیران دێت و داوای لە دەزگاکانی مافی مرۆڤ و هێزە نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکان کرد لەدژی گۆشەگیری بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن. -
تیرۆری سەربازانی تورک لەدژی گوندنشینان بەردەوامە
لە ناوچەی دوتاخی ئاگری ٢ گوندنشینیتر دەستگیرکران و هاوسەری کایا کە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژرابوو، تا ئێستاش دەستبەسەرە. -
شاندی کەنەکە سەردانی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان کرد
لە شاری سلێمانی، شاندی کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەمووس، ھاوسەرۆکی کەنەکە و هەریەک لە شەھلا حەفید، جێگری ھاوسەرۆکانی کەنەکە، شۆڕش خدر، فەرھاد دۆسکی ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە، سەردانی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان کرد. -
هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر دەستگیرکرا
نیلوفەر ئەلیک ییڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر کە قەیوم لە جێگەی دانرابوو، دەستگیرکرا. -
'لە سەردەمی ئاکەپەدا توندوتیژی دژی ژنان زیادیکردووە'
ئایشە ئاجار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئێلح ڕایگەیاند، لە سەردەمی ئاکەپەدا توندوتیژی دژی ژنان زیادیکردووە و وتی، "دەوڵەت نایەوێت ژن لە ناو کۆمەڵگادا ببێتە خاوەنی ئیرادە و بە سیاسەتی بە ئامانجگرتن، ڕێگاکانی ژیانی ژنان ئاستەنگ دەکات." -
کۆنفڕانسی رۆژئاوا لە پەرلەمانی ئەورۆپا: داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک تەنها دڕندەییە!
لە پەرلەمانی ئەورۆپا لەبارەی داگیرکەرییەکانی تورکیا و پاکتاوی نەژادی و پەیوەندییەکانی لەگەل تیرۆستان و هەلوێستی هێزە نێودەوڵەتییەکان، کۆنفڕانسێک سازکراو تێیدا جەخت کرایەوە کە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک جگە لە دڕندەیی هیچ شتێکی دیکە نییە. -
تیرۆری پۆلیسی تورک بەردەوامە: لە ئامەد سزای زیندانی بەسەر ٢ ئەندامی هەدەپەدا سەپێنرا
لە شاری ئامەد دوای ئەوەی لە ٦ی ئەم مانگەدا هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵی هاوڵاتییان و لە ئەنجامدا ٨ کەسیان دەستگیر کرد، لەو ژمارەیە ٢ ئەندامی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا. -
دوای دەستگیرکردنی، سزای زیندانی بەسەر هونەرمەند چەلیکدا سەپێنرا
هونەرمەند یلماز چەلیک کە لە شاری دێرسم دەستگیر کرابوو، سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا. -
گەریلا TV دیمەنی ئەو چالاکییەی بڵاوکردەوە کە تێیدا ٣٠ سەربازی تورک کوژران
گەریلا TV دیمەنی ئەو چالاکییەی بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژی 25ی تشرینی دووهەم لە ناوچەی حەفتەنین ئەنجام درابوو و لە ئەنجامدا ٣٠ سەربازی تورک کوژرابوون. -
کۆدار:رژێمی ئێران ناتوانێت ئەو ئاگرە گەشاوەی لە هەناوی گەلانی ئازادیخواز هەڵقۆڵاوە دابمرکێنێت
کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان-کۆدار رایگەیاند، رژێمی داگیرکەری ئێران دەیەوێت داواکارییەکانی گەل بچووک پیشان بدات، لە کاتێکدا داواکاری گەل چەسپاندنی دیمۆکراسی، عەدالەت، ناسنامەی کەلتوری و ئیرادەی سیاسییە. -
لە لیجە تیرۆری دەوڵەت: ٤ کەس دەستگیرکران
سەربازانی تورک لە ناوچەی لیجەی ئامەد لە دوو گەڕەک هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٤ کەسیان دەستگیرکرد. -
گەریلا ئاریا: من لە شاخ ئازادم
دیجلە ئاریا دوای کاری خوێندکاری و ڕۆژنامەنووسی بەشداری لە ڕێزەکانی یەژاستار کرد و وتی، "کاتێک لە شاخەکان هاتوچوو دەکات، زیاتر هەستیپێدەکەم، ئازادم." -
لە مێردین تیرۆری دەستگیرکردن
هێزەکانی پۆلیسی تورکی داگیرکەر لە مێردین دەستیان بە تیرۆری دەستگیرکردن کرد و ساڵح کودای هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەو شارە، دەریا ئەتهەم سەرۆکی ژووری پزیشکانی مێردینیان دەستگیرکرد. -
دیمەنێکی تراژید کۆمیدی لە کەرکووک
کەرکووک بە نەوتەکەی دونیا گەرم دەکاتەوە بەڵام خەڵکی خۆی لە سەرما دەلەرزن، هاوڵاتیان دوای چەن ڕۆژ ڕاوەستان لە ڕیزی وەرگرنتی نەوت بە دەهۆڵ زوڕنا پێشوازی لە بەشە نەوتەکەیان دەکەن. -
شاندی کەنەکە لە گەڵ هەر یەک لە حدکا و حدک کۆبووەوە
شاندی کەنەکە لەشارۆچکەی کۆیە، سەردانی هەریەکە لە حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان کردو بابەتی بەهێزکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکان بوو. -
ئەکادیمی و زانا ئەوروپییەکان: کۆتایی بە داگیرکاریی ڕۆژئاوا بهێنن
ئەنجامەکانی ئەو کەمپنیەی لە ئەڵمانیا، بریتانیا و سویسرا کە ١٥٠ کەسی زانا و ئەکادیمیسیەن بەشداری بوون، لە بەرلین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرا کرا. ئەکادیمیسییەنەکان لەدژی داگیرکاریی، داواکارییەکانی خۆیان لە چوار خاڵدا ڕاگەیاند. -
سزای ١٦٨ ساڵ زیندانیکردن بۆ ٢٧ کەس بڕایەوە!
لە چوارچێوەی دۆزی قڕکردندا کە هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن-یشی تێدایە، ١٦٨ ساڵ سزای زیندانیکردن بۆ ٢٧ کەس بڕایەوە. -
فەرماندەی هەپەگە-ی هەرێمی حەفتەنین هۆشداری دایە جاشەکان!
فەرمانداریی هەپەگە-ی هەرێمی حەفتەنین رایگەیاند دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی سیاسەتی 'کوشتنی کورد بە دەستی کورد' جاشەکان دەگوازێتەوە بۆ ئەو ناوچەیەی ئۆپڕاسیۆنی تیایدا ئەنجام دەدات. فەرماندەی حەفتەنین هەروها هۆشداریی دایە جاشەکان کە لە ناوچەکە بکشێنەوە. -
هاوسەرۆکی شارەوانی ڕێیا ئارمووش لە زیندانی تاکەکەسیدایە
ئاشکرابوو عەزیم یاجان هاوسەرۆکی شارەوانی ڕێیا ئارمووش کە لە زیندانی پیتی (H)ی ئەرزەڕۆمدایە، لە زیندانی تاکەکەسیدایە. بەرپرسانی زیندانەکە لەگەڵ هەموو هەوڵێکیش یاجان بۆ قاوشی گشتی ناگوازنەوە. -
لە سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ-ەوە، ئەمڕۆ، بە دەستپێشخەریی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی، لەبەردەم تەلاری هونەرەوە بۆ بەردەم نووسینگەی مافی مرۆڤ، ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو. -
'ئۆجالان تاکە کەسە بتوانێت ڕێگای چارەسەری بکاتەوە'
دەوران ییڵدز هاوسەرۆکی لقی ئێلحی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، بە هۆی سیاسەتی شەڕەوە هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە هەموو ڕێگای چارەسەری گیراوە و وتی، "عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تاکە کەسە دەتوانێت ڕێگای چارەسەری بکاتەوە."