کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
رێپێوانی لۆزان – جنێڤ لە ڕۆژی دووهەمیدا بەرێوە چوو
رێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی کورد لە لۆزان هەتا جنێڤ لە ڕۆژی دووهەمدا بەرێوە چوو. بەشی دووهەمی ڕێپێوانەکە لە شاری جنێڤ دەستیپێکرد. -
داواکاریی سەردانی خانەوادەکان بۆ ئیمرالی رەد کرایەوە
داواکاری خانەوادەی ئوجالان و کەس و کاری گیراوانی دیکەی ئیمرالی جارێکی دیکە رەد کرایەوە. -
هەدەپە لەگەڵ بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا کۆ بووەیەوە
هاوسەرۆکانی نوێنەرایەتی هەدەپە لەگەڵ بەرەی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە پەرتوکخانەی سوهرە وەردی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە. -
سەقز:لە ناو هۆڵێکی شاهیی تەقینەوەیەک روویداو ١١ کەس گیانیان لەدەستداو ٤٢ کەسیش بریندار بوون
لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری سەقز، بەهۆی بڵاوبوونەوەی غازەوە تەقینەوەیەک ڕوویداو لە ئەنجامدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون. -
هەدەپەو پارتە کوردییەکان ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەیان لە بارەی کۆنگرەی نەتەوەیی بڵاو کردەوە
لە دوای کۆبوونەوەی پارتە کوردستانییەکانی باکوری کوردستان بە مەبەستی دروستکردنی دۆستایەتی نەتەوەیی، ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە بڵاو کرایەوەو تێدا داوا لە هەموو لایەنێکی کوردستانی کرا ببنە پشتیوان بۆ سەرخستنی ئەم رێرەوە مێژووییەی گرتوویانە بەر. -
هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی بێگرو قەلقەلی و ئەلباک دەستگیر کران
هەر یەک لە هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی هەدەپەی ناوچەی بێگر و قەلقەلی و ئەلباک-ی شاری وان و ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی باگلاری شاری ئامەد دەستگیر کران. -
باییک: پەکەکە فیداکاریی گەل و ئازادیە –بەشی سێیەم و کۆتایی-
جەمیل باییک: شەهیدان بەهای کۆمەڵگان، لە میژوودا ئەوانەی بەهایان نەخوڵقاند لەناوچوون. ئەوان خوڵقاندیان و نەیانتوانی بیپارێزن ئەوانیش لەناوچوون. کۆمەلگای کوردستان لەم ڕاستیە تێگەیشت، بۆیە هەموو کاتێک بە شەهیدەکانی سەربەرزە، -
یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا
یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا. -
دوو ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەی شاری مووش دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە مووش هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی هەدەپەی شارەکەیان دەستگیر کرد بە ناوەکانی محەمەد دەمیر و محەمەد شاکر تۆغروول کە پێشتر لەسەر کار لادرابوون. -
جموو جۆڵی داعش لە ناوچە جێ ناکۆکەکان ڕوو لە زیادبوونە
لە پاش شازدەی ئەکتۆبەر و لە دەسدانی سەدا ٥١ی خاکی هەرێمی کوردستان و ڕادەسکردنی ئەو ناوچەیە بە سوپای عێڕاق لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە، جموجۆڵەکانی داعش تا ڕۆژی ئەمڕۆ کۆنترۆڵ نەکراوە و چالاکیەکانی داعش لە ناوچەکە لە فراوان بووندایە. -
لە هێرشی چەتەکانی داعشدا لە خانەقین سێ پێشمەرگە شەهید بوون
شهوی ڕابردوو، چهتهكانی داعش هێرشیان كردە سهر هێزهكانی پێشمهرگه له گوندی دهكهی سهرچهم له ڕۆژئاوای شارۆچكهی خانهقینی سهر به پارێزگای دیاله و هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنرا. -
لاهور شێخ جەنگی کاتی کۆنگرەی یەکێتی ڕاگەیاند
لاهور شیخ جەنگی لە وتارێکی کورتدا لەبەدەرم جەماوەری یەکێتی لە مەڵبەندی سلێمانی ڕۆژی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی ڕاگەیاند. -
ئاسایشی پەدەکە ٢ کەسی دەستگیرکرد کە بەشداریان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوادا کردبوو
دوو کەس کە بە ئامانجی بەشداریکردن لە بەرخۆدانی شەرەف لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەربازی ڕۆژئاوا ببوون، لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ باشووری کوردستان لە دەروازەی فیشخابور لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکران. -
یەکێتی ئەمڕۆ بڕیار دەدات لەسەر بەستنی کۆنگرە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان لە ئێستادا لە کۆبوونەودایە بۆ یەکلایکردنەوەی کاتی بەستنی کۆنگرە. -
جۆلەمێرگ قەیوم قبوڵناکات
دانیشتووانی جۆلەمێرگ دەڵێن، "بە ناچاری نەبێت، سەردانی شارەوانی ناکەن کە دەستیبەسەرداگیراوە و هیچ کاتێک قەیوم قبوڵ ناکەین." -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە کە لە ٩ی تشرینی یەکەم ئەنجامیانداوە. -
ئەو ١٢ گەنجەی کە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرابوون، ئازادکران
ئەو ١٢ گەنجەی لە لە باشووری کوردستانەوە بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەشداریان لە شەڕدا کردبوو و لە کاتی گەڕانەوەدا لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرابوون، ئازاد کران. -
پەپولەی ئازادیی شیرین عەلەمهولی بڵاوکرایەوە
ڕۆمانی پەپولەی ئازادیی، کە گێڕانەوەی ژیان و تێکۆشانی شیرین عەلەمهولیییە لە زیندانەکانی دەوڵەتی ئێران، بڵاو کرایەوە. -
هاوسەرۆکی شارەوانیەکان بۆ تارسوس دوورخرانەوە
هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی شەمرەخ، ستەور و دێرک کە دەستگیرکرابوون، بۆ زیندانی پیتی (ت) ی تارسوس دوورخرانەوە. -
گەریلاکانی یەژاستار: خۆپاراستن بەتەنها چەک نییە
گەریلاکانی یەژاستار ئاماژەیان بە گرنگی خۆپاراستن بۆ ژنان کرد و ڕایانگەیاند، "خۆپاراستن بەتەنها چەک نییە." -
هاوڵاتیانی کەرکوک بەردەوامن لە بایکۆیکردنی کالای تورکی
هاوڵاتیانی شاری کەرکوک بەردەوامن لە بایکۆتکردنی شتومەک و کالای تورکی وەکو وەڵامیک بۆ هێرشەکانی تورکیا دژ بە کورد. -
باییک: پەکەکە فیداکاریی گەل و ئازادیە –بەشی دووەم-
جەمیل باییک: کێشەی کورد قورسترین کێشەیە لە جیهان کە چارەسەر بکرێت. بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی لەو شێوەیە پێویستمان بە ڕێبەرایەتی، حزب، شۆڕشگێڕ و گەلێکی گیانفیدا هەیە. -
کەنەکە: لەدژی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک هەستنە سەرپێ
دەستەی سەرۆکایەتی کەنەکە بە ڕاگەیەنراوێک کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی لە تل ڕەفعەت شەرمەزار کرد و بانگی لە گەلی کوردستان کرد هەستنە سەر پێ. کەنەکە هەروەها بانگی لە ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بێدەنگ نەمێنن، بە پێچەوانەوە دەبنە هاوکاری تاوانەکانن. -
کەمئەندامانی کەرکوک باسی خراپی دۆخیان دەکەن
لە رۆژی جیهانی کەمئەندامان، کەمئەندامانی شاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی خراپی دۆخیان بۆ ڕای گشتی کرد. -
کاسبکارێکی کورد لە لایەن هیزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە شەهید کرا
هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە مەریوان کاسبکارێکی کوردیان بریندار کرد و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.