کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە شاری وان ٥ کەس سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا
لە چوارچێوەی ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی، لەو ٢٠ کەسەی لە شاری وان دەستبەسەر کرابوون، سزای زیندانی بەسەر ٥ کەسیاندا سەپێنرا. لە ئەستەنبولیش ژنان داوایان کرد ئەو کەسانەی لە ٢٥ی تشرینی دووهەم دەستگیر کرابوون، بە پەلە ئازاد بکرێن. -
ئیبراهیم ئوزدەن، وڵاتپارێز و ڕیشسپی ئێزدییەکان کۆچی دوایی کرد
وڵاتپارێز و ڕیشسپی کۆمەڵگەی ئێزدی، ئیبراهیم ئوزدەن کە ماوەیەکی زۆر بوو لە نەخۆشخانەیەکی شاری سەلێ-ی ئەڵمانیا لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو، کۆچی دوایی کرد. -
بڕیاری ئەنجامدانی چالاکی لە جۆلەمێرگ جارێکی دیکە درێژ کرایەوە
پارێزگاری جۆلەمێرگ بڕیاری ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەکی بۆ ١٥ رۆژی دیکە درێژ کردەوە. -
ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە لە قەندیل پیرۆز کرا
بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستان، لە گوندی سڵیی بناری قەندیل چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە پیرۆز کرا. -
هەپەگە چوار گەریلا کە لە ئاگری و هاتای شەهید بوون بەبیر هێنایەوە
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل – هەپەگە چوار گەریلا کە لە ئاگری و هاتای شەهید بوون، بەبیر هێنایەوە. هەپەگە هەروها رایگەیاند لە حەفتەنینیش سەربازێکی تورک کوژراوە. -
KCDK-E بۆ یەکێتی نەتەوەیی بانگەوازیی کرد
KCDK-E رایگەیاند، بۆ بەدەستخستنی پێگەو ئازادیی گەلی کوردستان، یەکێتی نەتەوەیی ئەرکێکی مێژووییە و پەیامێکی ئاراستەی رێکخراو و هێزە کوردستانییەکان کرد و داوای لێکردن بەشداری لە رێپێوانەکانی ٥ و ٦ و ٧ی کانونی یەکەمدا بکەن. -
شەریک: تێکۆشانی پەکەکە بۆ پاراستنی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەڵێت: تێکۆشانی پەکەکە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بە مەبەستی پاراستنی هەبوونی گەلی کوردستان بە شێوەیەکی بەهێز و بەرفراوانتر بەردەوەم دەبێت. -
'چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە هیوابەخشە بۆ گەلان'
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، ئەندامی فەرماندەیی ئەکادیمیاکانی ئاپۆلۆن ئامارا گولستان، بۆ تەلەفزیۆنی ستێرک قسەی کردووە و وتی: لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا، ٤١ ساڵ تێدەپەڕێت و پەکەکە، بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدان دەکات و تێدەکۆشێت. -
هەدەپە: دەسەڵات رووداوی کوشتنی ئەلچی دەشێوێنێت
ئایشە ئاجار باشاران پارێزەری هەدەپە لە ساڵیادی تیرۆرکردنی تاهیر ئەلچی دا باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی تورک نایەوێت وردەکاریی رووداوی کوشتنی ئەلچی ئاشکرا بکات، بەڵکو رووداوە کە پەردەپۆش بکات و دەشێوێنێت. -
جەژنی ژیانەوە لە روسیاش پیرۆز کرا
کوردانی ناوچەی نۆڤۆلیکساندرۆڤسکی لەگەڵ دۆست و هاوڕێکانییان بە ئاهەنگێک ٤١-مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد. -
قەڕەیلان: ئیدی پەکەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێشەنگایەتی دەکات - بەشی دووهەم و کۆتایی -
کارایلان رایگەیاند، هێڵی پەکەکە کە لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، بە مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیکی راستەقینە دەجوڵێتەوە، ئێستا لە جیهان و لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، گیشتووەتە ئەوی ببێتە وڵامێک بۆ گەلان بۆ گەیشتن بە ئازادی. بۆیە بووە بە کارەکتەرێکی نێودەوڵەتی. -
'بۆ ئازادی گەل و ڕێبەرەکەمان تا دوایین هەناسە تێدەکۆشین'
گەریلاکانی هەپەگە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، 'بۆ ئازادی گەل و ڕێبەرەکەمان تا دوایین هەناسە تێدەکۆشن. -
' سەرهەڵدانەکان لە ئێراندا کاتیی نیە و کاتییش نابێت'
ئەندامێکی ئەنجومەنی پژاک، لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەم سەرهەڵدانە لە ئێراندا کاتیی نیە و کاتییش نابێت، دەشڵێت: کۆماری ئیسلامی لە سەرەتاوە لەگەڵ قەیرانێکی بەڕێوەبەریدا ڕووبەڕووبوەتەوە و بەهەڵە شیکاری بۆ کێشەکان دەکات. -
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: پەکەکە ژیانەوە و هیوایە
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ٤١مین ساڵیادی پەکەکەیان وەک "ژیانەوە و هیوا" لەقەڵەمدا. -
قەڕەیلان: ئیدی پەکەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێشەنگایەتی دەکات - بەشی یەکەم -
موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، پەکەکە کە پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی گەلان دەکات، بووەتە کارەکتەرێکی گەردوونی و وتی، "ئەم ڕاستیە لە ٤٢مین ساڵی تێکۆشاندا زیاتر بەهێز دەبێت." -
'پەکەکە ژیانەوەی مرۆڤایەتییە'
گەریلاکانی یەژا-ستار لە ٤١ەمین سالیادی دامەزراندنی پەکەکەدا، سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادی هەڵدەسەنگێنن. گەریلاکانی بزووتنەوەی ئازادی رایانگەیاند 'تێکۆشانی پەکەکە بۆ هەموو گەلان، ژیانەوەیەکی نوێیە'. -
لە عوسمانییە و مەرەش بە دەیان گیراوی سیاسی دەستیان بە مانگرتن کرد
لە هەر یەک لە گرتووخانەکانی عوسمانییە و مەرەش بە دەیان گیراوی سیاسی لە دژی ئەو هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەی بەرامبەر بە گیراوان ئەنجام دەدرێن، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. -
هاوسەرۆکی شارەوانیەکان لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕادەگیرێن
جیهان قەهرەمان هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ و عیرفان ساری هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر کە ٥ی تشرینی دووەم بۆ زیندانی خارپێت گواسترانەوە، لەو ڕۆژەوەی گواستراونەتەوە لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕادەگیرێن. -
پاژک: جەژنی ژیانەوە پیرۆز بێت
پارتی ئازادی ژنی کوردستان (پاژک – PAJK) جەژنی ژیانەوەی پیرۆز کرد و بۆ ئەوەی لە سەر خاکی میزۆپۆتامیا کە تەشیی کوردان بە لای ئازادی بادەدات، بۆ ئەوەی دیسانەوە بەرەکەت بکەوێتە سەر ئەم خاکە، بانگەوازی بۆ هەموو ژن و گەل کرد تێکۆشانی ئازادی گەش بکەن. -
مەشەدە: پەکەکە بووە چرا بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی
مەشەدە پیرۆزبایی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندی پەکەکەی کرد رایگەیاند کە پەکەکە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی بووە چرا، پێویستە ئەم چرایە هەمیشە بگەشێنینەوە. -
پەدەکە لە دەرگایی سیمڵکا ١٢ گەنجی دەستگیر کردوە
ئەو گەنجانەی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی دەوڵەتی تورکیا چووبوون بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتی گەرانەوەیان پارتی دێموکراتی کوردستان-عێراق(پەدەکە) لە دەرگای سیمڵکا دەستگیری کردن. -
هیومان ڕایتس وۆچ لەسەر کامپی مەخموور ڕەخنەی توند لە بەرپرسانی هەرێم دەگرێت
هیومان ڕایتس وۆچ، لەسەر گەمارۆی سەر کامپی مەخموور و لەبارچوونی منداڵانی کامپەکە بەهۆی ڕێگریکردنی هاوڵاتییان لە گەیشتن بە نەخۆشخانەکانی هەولێر، ڕەخنەی توند لە بەرپرسانی هەرێم دەگرێت. -
لە شەش شار ١٧ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە شەش شار بەسەر ڕێکخستنەکانی هەدەپەیاندا گرت و زیاتر لە ١٧ کەس دەستگیرکران. لەناو ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا زیاتر لە ٦١ کەس دەستگیرکران. -
کاڵکان: پێویستە کوردستان بەجێنەهێڵین و بڵاونەبینەوە -نوێکرایەوە-
کاڵکان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک سەد ساڵە بە سیاسەتی قڕکردن و توانەوە، دیمۆگرافیا دەگۆڕێت و وتی، "کورد لە کوردستان دەردەکات. خەڵکی تورک نیشتەجێدەکات. کوردستان بەهەشتی جیهانە. پێویستە ئێمە ئەم بەهەشتە جێنەهێڵین و بڵاونەبینەوە." -
بڕیاری گرتن بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی وانیش دەرچوو
بەدیعە ئوزگوکچە ئەرتان هاوسەرۆکی شارەوانی وان دوای ئەوەی لە لایەن رژێمی تورکەوە لە پۆستەکەی دوور خرایەوەو لە شوێنی ئەو قەیومی جێگیر کرد، بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوو.