کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ناوچەی برادۆست: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕەوەندەکان تۆپباران دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر ڕەوەندی کوێستانەکانی برادۆستی تۆپباران کرد. هەڕەشەی ئەوەشی لێ کردوون کە ئەگەر بچنەوە کوێستانەکان بە فڕۆکەی جەنگی بۆدومانیان دەکەن. -
شیرۆڤەی لایەنی سیاسی و ئایدۆلۆژی و مێژوویی جەنگ لە رۆژئاوای کوردستان لە ژمارەی ئەمجارەی «آلترناتیو» دا
ژمارەی نوێی بڵاوکراوەی «آلترناتیو» ناوەندی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک بڵاو کرایەوە. -
گەنجانی رانیە بۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە
کەمپینی بایکۆتی کەلوپەلی تورکی رۆژ بە رۆژ لە بەرفراوانبووندایە. لەم چوارچێوەیەدا کچ و کوڕانی تێکۆشەر و وڵاتپارێزی باشووری کوردستان لە شاری رانیە بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بڵاوکراوەیان لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاو کردەوە. -
کەجەکە بەهۆی کۆچی دوایی لەتیف کالفوراتەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
کەجەکە بەهۆی کۆچی دوایی لەتیف کالفوراتەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە سەرۆکێ دامەزراوەی یەکێتی عەلەویەکان بوو و سەرەخۆشی لە خانەوادە، کۆمەڵگای عەلەوی و گەلی کورد کرد. کەجەکە ڕایگەیاند، ڕەنج و خەباتی کالفورات هیچ کاتێک لەبیریان ناچێت. -
پژاک: یەکگرتوویی و خۆڕاگری تاکە رێگەیە لەبەردەم گەلی کورد بۆ ڕزگاری
پژاک ڕایگەیاند، بۆ دەوڵەتە زلهێزەکان دەرکەوتووە کە ئاڵوگۆڕییەکانی ناوچەکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئاکتەرانی پارادایمی ئازادی، دەرفەتی هەبوونیان لاوازە، كهواته ئیرادەیەک بۆ ژیانێکی ئازاد هەیە. -
مزراکلی بانگەوازێکی ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد
سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەدی هەدەپە کە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستگیرکراوە، نامەیەکی بۆ ڕای گشتی نێودەوڵەتی نارد. -
پەکەکە یادی شەهیدانی مانگی تشرینی دووەمی کردەوە
کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە کەسایەتی شەهید دەلال ئامەد، ئازێ مالازگیرت، ڕەشید سەردار، کەریم کاتۆ و ئاینور ئادا فەرماندەی بۆگ، یادی شەهیدانی مانگی تشرینی دووەمی کردەوە. -
ڕێکخراوەکانی ژنان لەبارەی ڕۆژئاواوە نامەیەک بۆ جیهان دەنێرن
ڕێکخراوەکانی ژنان لە باشوری کوردستان، نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا، ڕێکخراوی ناتۆ و کۆمکاری عەرەبی دەنێرن، تێیدا داوادەکەن کۆتایی بە داگیرکاری و کۆمەڵکوژکردنی خەڵی ڕۆژئاوای کوردستان بهێنرێت. -
هەڵسەنگاندنی دۆخی ژیانی کورد و ڕۆژهەلاتی کوردستان لە زانکۆی ئۆسلۆ
دامەزراوەی پاڵپشتی کوردستان، بە بەشداریی هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی ئۆسلۆ، سیمینارێکی ساز کرد. -
لە سلۆپی ١٥ ناوچە لە هاتوچۆی هاوڵاتیانی مەدەنی قەدەغە کران
لە شاری سلۆپی ١٥ ناوچە بە بڕیاری دەوڵەتی تورک وەکو "ناوچەی تایبەتیی ئەمنی- کاتی" راگەیێران و هاتوچۆی خەڵکی مەدەنی لەو ناوچانە قەدەغە کرا. -
لە ئامەد و ئەستەنبۆل جینۆسایدی سیاسی بەردەوامە و چەندین کەس دەستبەسەر کران
لە ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا لە ئامەد و ئەستەنبۆڵ چەندین کەس دەستبەسەر کران. -
بەرەی بایکۆت لە باشوری کوردستان فراوانتر دەبێت
لە ماوەی ڕابردوودا بەرەیەک لە باشوری کوردستان ڕاگەیەنرا و تەواوی شت و مەک و بەرهەمە تورکیەکانیان بایکۆت کرد، لە ئێستاشدا ڕێکخراوەکانی گەنجان زیاتر گرینگی بەو بابەتە دەدەن و بەرەکەیانفراوانتر دەکەن. -
هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی خواکورک دەکەینەوە
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە خواکورک شەهید بوون. هەپەگە ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادی شەهیدەکانمان بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام بگەیەنین." -
"ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ چارەسەرکردنی پرسی کورد سەقامگیر نابێت"
کورد لە پاش تێپەڕبونی سەدەیەک هێشتا لە بەرخۆداندایە و لە ئێستادا پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا گۆڕانکاری گەورەی بە خۆیەوە بینیوە و لە ڕوبەڕونەوەی ئەو گۆڕانکاریانەدا تەواوی دەوڵەتانی جیهانیشی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردوە. -
دوو ئەندامی هەدەپە کە لە قەرس دەستەبەسەر کرابوون، زیندانی کران
لەو ٩ ئەندامەی هەدەپە کە هەشت ڕۆژ لەمەوبەر لە قەرس دەستبەسەر کرابوون، ئەمرۆ ڕەوانەی دادگا کران و هەر یەک لە سەلاحەدین دەنیز و محەدین ساین بریاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو. -
لە بەرلین پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەرمەزار کرا
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی سەردانیدا بۆ بەرلین لە لایەن کوردستانیانی شارەکەوە شەرمەزار کرا. -
گەریلاکانی هەپەگە لە خواکورک زەبری کوشتندەیان لە هێزە داگیرکەرەکان دا
گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی خواکورک چالاکیەکیان لە دژی سەنگەر و سەربازگەی سوپای تورک ئەنجام دا. لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لێدوانێکی بڵاو کردەوە. -
لە ستۆکهۆلم چالاکیەک بۆ بایکۆتکردنی گەشت کردن بۆ تورکیا ساز کرا
کوردستانیانی ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید و هاورێکانیان لە بەردەم کۆمپانیەکی گەشت و گوزار کە بلیتی گەشتکردن بۆ تورکیا دەفرۆشێت، گردبوونەوەیەکیان ئەنجام داو بە پانکارتێکی گەورە داوایان کرد گەشتکردن بۆ تورکیا بایکۆت بکرێت. -
لە ئامەد و ئەستەنبول ٢٢ کەس دەستگیر کران
لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە هەر یەک لە شارەکانی ئامەد و ئەستەنبول ٢٢ کەس دەستگیر کران و بڕیاری گرتنیش بۆ ٤٥ کەسی تر لە ئەستەنبول دەرچوو. -
خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی تر، بۆ سەردانی ئیمرالی داواکاریان پێشکێش کرد
خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی تری ئیمرالی، بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن و چاویان پێیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کردو داواکارییان پێشکێش کرد. -
هاوسەرۆکانی شارەوانی رێگەی ئارمووشی وان دەستگیرکران
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ئازیم یاجان و شەهزادە کورت هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی رێگەی ئارمووشی وان دەتسگیرکران. -
لاورەنجە: ئەوان ئێستا لەدژی دیکتاتۆرێک شەڕ دەکەن
وێنەگری کەنەدی ژۆی لارەنجە، ئەو وێنانەی لە ڕۆژئاوا، شەنگال و مەخمور گرتبوونی، لە پیشانگایەک نیشانی دان. وێنەکان باس لە زوڵم، بەرخۆدان و چیرۆکی مرۆڤەکان دەکەن. -
لە حەفتەنین و مێردین چالاکی: ٢ سەربازی تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە مێردین و حەفتەنین چالاکیان ئەنجام داو بە پێی ئەو زانیاریانەی پشتڕاست کراونەتەوە، ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژراون. -
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکی تری گەریلاکانی بڵاو کردەوە
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاو کردەوە کە لە ٢٩ی تەمووزی ئەمساڵ لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ لە دژی زرێپۆشێکی سوپای تورکی داگیرکەر، ئەنجامیان دابوو. -
کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەشی پارتە کوردستانیەکان ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند
کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەشی پارتە کوردستانیەکان ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند، دۆخی رۆژئاوای کوردستان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە تایبەتی هێرش و تاوانی شەڕ رۆژەڤی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بووە.