کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
قەڕەیلان: ئێدی جیهان دەنگی کورد دەبیستێت -٢-
قەڕەیلان: ئێمەی کورد لە یەک کەشتیداین. ئەگەر کەشتیەکە ژێرئاو بکەوێت، هەموومان ژێرئاو دەکەوین و بە پێچەوانەوە هەموومان بەیەکەوە سەردەکەوین. لەگەڵ ئەوەشدا باس لە یەکێتی نەتەوەیی ناکرێت. بە تایبەتی لەم دۆخەدا دەرفەتێکی گەورە هەیە. -
دیوارێکی ٢٧٠٠ ساڵە بەدرێژایی ١١٥کیلۆمەتر لە کرماشان دۆزرایەوە
تیمێک لە مێژووناسەکان شوێنەواری دیوارێکی دوو هەزار و ٧٠٠ ساڵەیان لە پارێزگای کرماشان دۆزیوەتەوە کە ١١٥ کیلۆمەتری تا ئێستا ئاشکرا بووە. -
هەدەپە: ئاکەپە لە هێزی ژنان دەترسێت
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە دژی دستگیرکردن چەندین ئەندامی رێکخراوەکانی ژنان لە ئەنکەرەو مێرسین بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند ئاکەپە لە رێکخستنەکانی ژنان دەترسێت و جەختیش کرایەوە کە دەستەڵات ناتوانێت دەست بە سەر ئیرادەی ئەواندا بگرێت. -
دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ناوچەی قۆسەر شەرمەزار کرا
لە ناوچەی قۆسەری شاری مێردین سیاسەتی قیوومەکان شەرمەزار کرا. ئەندام پەرلەمان و دانیشتوانی ناوچەکە چالاکیەکی ناڕەزایەتییان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ناوچەی قۆسەریی هەدەپە ساز کرد. -
تورکیای داگیرکەر چیای خامتری لە زاخۆ بۆردوومان کرد
چەن خولەكێک پێش ئیستا فرۆکە شەرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر چیای خامتری بەرامبەر گوندی بێرسڤێ سەر بەقەزای زاخۆیان بۆردوومان کرد. -
گەدیک: بە سیاسەتی شەڕ ناتوانن قەیرانی ئابۆری بشارنەوە
کەمال گەدیک هاوسەرۆکی هەدەپەی مەلەتی ڕایگەیاند، ئاکەپە لە ڕێگەی قەیومەوە دەیەوێت قەیرانی ئابۆری بشارێتەوە. -
لە پێناو پرسە نەتەوەییەکاندا ٣ بەرە بوون بە یەک
هەر سێ 'بەرەی دەنگی نیشتیمان، بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەرەی ژنانی باشور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا'، کە ژمارەیان زیاتر لە ۳۰۰ کەسە، لە ژێر ناونیشانی 'دەستەی هەماهەنگی' بوون بە یەک بەرە. -
قەڕەیلان: ئێدی جیهان دەنگی کورد دەبیستێت -١-
موراد قەرەیلان: دەوڵەتانی هەرێمەکە سەد ساڵە زوڵم لە گەلی کورد دەکەن، بەڵام جیهان نەیدەبیست. ئەمڕۆ دەنگی کوردان گەیشتووەتە هەموو جیهان. چەندێک نێودەوڵەتی ببێت، ئەوەندە بە کەڵکی کورد دێت. -
دواجار حکومەتی ئەلمانیا لە دژی قیوومەکان قسەیەکی درکاند
دەوڵەتی ئەلمانیا کە لە دژی تاوانەکانی رژێمەکەی ئەردۆغان بێدەنگە، بەڵام ئەمجارە لە دژی دانانی قیوومەکان لە پۆستی سەرۆکی شارەوانییەکانی هەدەپە لێدوانێکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند رێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان یەکەمین مەرجی دیمۆکراسییە. -
هونەرمەندان بۆ ڕۆژئاوا کۆنسێرەتەکانیان هەڵدەوشینەوە
هەر یەک لە هونەرمەندان کەمـاڵ محمد و شەهرام نازری بریاریاندا لەبەر ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان کۆنسێرتەکانیان هەڵبوشێنەوە. -
هەوڵەکانی تورکیا بۆ دانانی ناوی تورکی بۆ بازاری قەیسەری کەرکوک، کوردانی شارەکەی نیگەران کردووە
سرینەوەی زمانی کوردی و دانانی زمانی تورکی لەسەر تابلۆی بازاریمێژوویی قەیسەری کەرکوک لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکیەوە کوردانی شاری کەرکوکی نیگەران کردووە. -
یەبەشە/یەژەشە: لە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیادا سێ شەڕڤانمان بریندار بوون
فەرماندەیی گشتی یەبەشە/یەژەشە لەبارەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچەی خانەسۆر-ی شنگال ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سێ شەڕڤانمان بریندار بوون. -
هەدەپە: ئێمە تەنانەت هەنگاوێکیش بەرەو دواوە نانێین!
پارتی گەلانی دیمۆکراتیک هەدەپە جەختی کردەوە کە ئەوان لە دژی کودەتای قیوومەکان تەنانەت هەنگاوێکیش بەرەو دواوە نانێن و پەیامێکی دا بە گوێی ئاکەدە/مەهەپەو وتی:" ئێو کۆتاییتان پێهاتووەو ناوتان دەچێتە زبڵدانی فاشیزمەوە. -
هەپەگە: هەڤاڵ هەرەکول تا دوا هەناسە لە دژی دوژمن جەنگاو گیانی بەخت کرد
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشکرای کرد کە گەریلای بە ناوی خەلیل کایگوسووز (هەرەکول ئارتێش) لە شاری وانی باکوردی کوردستان گیانی بەخت کردوو وتی:" تا دوا هەناسەی گورزی کوشتندەی لە دوژمن داوەو گیانی بەخت کرد." -
لە ئامەد و وان و ئەدەنە لە دژی هێزەکانی پۆلیس چالاکی ئەنجام دران
لە شارەکانی ئامەد و وان و ئەدەنە لە دژی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی تورک و لایەنگرانی ئاکەپە چەندین چالاکی ئەنجدام دران. یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد چالاکیەکانیان گرتە ئەستۆی خۆی. -
لە شاری سلێمانی شەهیدانی خۆڕاگریی رۆژئاوا یاد کرانەوە
گەنجامی شاری سلێمانی بە چالاکیەک شەهیدانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستانیان یاد کردەوە. -
گەنجان بە رۆحی”عاکیف”ەکان، بەشداریی لەبەرخۆدانی نەتەوەیی و جەنگی رۆژئاوا بکەن
پژاک یادی شەهیدان خدر خرینگە، ناسراو به(عاکیف مامۆ زاگرۆس) و فەهمی رۆستەمی ناسراو به(سیروان ناری) کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە قەندیل لە کارەساتێکی سروشتیدا گیانیان لەدەستدا. -
دەست بە سەر شارەوانی قۆسەردا گیرا
دەسەلاتی ئاکەپە/مەهەپە دەستی بە سەر شارەوانی قۆسەری هەدەپەدا گرت. -
پەشێو: ڕۆژئاوا لەدڵمدایە، بە ڕۆح و بەگیان لەگەڵیانم
عەبدوڵا پەشێو شاعیری دیاری کورد لە لاپەڕە تایبەتەکەی خۆیدا لەبارەی ڕۆژئاوا تۆمارێکی دەنگی بڵاو کردەوەو تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندو و وێڕای پشتگیریکردنی بۆ بایکۆتی کەل و پەل تورکی و گەشتکردن بۆ تورکیا، ڕەخنەش لە حکومەتی هەرێم دەگرێت. -
بوڵدان: هیچ لایەنەک بۆی نییە دیموگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان بگۆڕێت
لە کۆنگرەی هەدەپەدا پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) قسەی کرد و باسی لە خەبات و تێکۆشانی پارتەکەی بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا کرد. -
'نەوەی ئاگر': حساب لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەپرسینەوە
کۆمەڵێک گەنج کە ناوی 'نەوەی ئاگر' یان لە خۆ ناوە لە شاری ئەستەنبۆل و ئایدن ٢ کارگەو کۆگایەکیان سووتاند و ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگریشیان لە ناو برد و لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کردەوە کە ئەوان حسابی ئەم داگیرکەرییانە لە دەوڵەتی تورک دەپرسنەوە. -
یەکەی تۆڵەی شەهید ئامەد لە وان دوو چالاکی ئەنجامدا
یەکەی تۆڵەی شەهید ساڤاش ئامەد لە وان دوو چالاکی ئەنجامدا. -
یادی شەهیدانی هەفتانین کرایەوە
هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە هەفتانین شەهید بوون و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەم شەڕی ئازادی شەهیدەکانمان بە ئەنجام دەگەیەنین." -
تەڤگەری ئازادیی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە
تەڤگەری ئازادی لە ڕاگەیەندراوێکیدا، ئەم دۆخەی عێراقی بە بەرپەرچدانەوەی گەندەلی و نەبوونی خزمەتگوزاری ناوبردووەو ڕاشیدەگەیەنێت: پێویستە دادگایەکی سەربەخۆ و دوور لە حزب و مەزهەبی پێکبهێنرێت بۆ سزادانی گەندەڵکاران. -
هاووڵاتیانی چەمچەمال و تەقتەق بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا گردبوونەوە
هاوشێوەی زۆرینەی شارو شارۆچکەکانی باشوری کوردستان،هاووڵاتیانی شارۆچکەی چەمچەمال و شارەدێی تەقتەق بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان، گردبوونەوە و چالاکی-یان ئەنجامدا.