کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەلی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژئاوا ڕژانە سەرشەقام
هەزاران هاوڵاتی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم کە وەک ڕۆژی جیهانی پشتیوانی ڕۆژئاوا دیاری کراوە، ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا نیشاندا و بانگەوازیان بۆ بایکۆتکردنی شتومەکی تورکی کرد. -
سلێمانی لە ڕۆژی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا لە شەقام بوو
لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان گەلی سلێمانی ئەمرۆ لە شەقام بوو. -
لە هەفتانین گورز لە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا درایەوە
لە هەفتانین گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیەکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا گورزێکی قورسیان لەو سوپا داگیرکەرە داوە و هاوکات ئاڤاشین، گارە و قەندیل-یان بۆردومان کردوە. -
ئەستەنبول: ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە لە ژێر ئابلوقەی پۆلیسدا بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە
ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە سەرەڕای رێگری و دروستکردنی بەربەست لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، بۆ ئامادەکاری سازکردنی کرنگرەی ئاسایی خۆیان، بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە. -
هاوسەرۆکی شارەوانی سارای شاری وان دەستگیر کرا
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانیەکان و سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانی کورد دا، دەوڵەتی تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سارای شاری وانیشی دەستگیر کردوو قیومێکی لە پۆستەکە جێگیر کرد. -
لە ئۆپسالای وڵاتی سوید گەشتکردن بۆ تورکیا بایکۆت کرا
کوردستانیی و دۆستەکانیان کە لە شاری ئۆپسالای سوێد دەژین، لە بەردەم نووسینگەی گەشتیاری ناوەندی شارەکە بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاریی تورکیا چالاکییەکان کرد. -
بنەماڵەی شەهید ئارام کەرکوکی: شانازی دەکەین کە خاوەن شەهیدین
ئەمڕۆ لەشاری کەرکوک یەکەم ڕۆژی پرسەی شەهید محەمەد نەزار ناسراو بە ئارام کەرکوکی بەڕێوەچوو،بنەماڵەی شەهیدیش دەلێن: شانازی بە شەهید بوونی ئارام دەکەین. -
کەجەکە: هیوا و حەسرەتی حەمید حاجی دەروێش بەدیبهێنین
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە پەیامێکی سەرخۆشیدا بە بۆنەی کۆچی دوایی حەمید حاجی دەروێش سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سوریا ناوبراو بە پێشنگێکی کورد بەناو دەکات و ڕایگەیاند: "هیوا و حەسرەتە بەدینەهاتوەکانی بەدیبهێنین". -
کاریگەری بایکۆت لە باشووری کوردستان لە زیادبووندایە
کاریگەری بایکۆتی کەلوپەلی تورکی لە باشووری کوردستان لە زیادبووندایە کە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەستیپێکردووە. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک قەندیل-یان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای کورتەکیان لە بناری قەندیل بۆردوومانکرد. -
سبەینێ لە ٧ شار و شاروچکەی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژئاوا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێن
سبەینێ ٢ی مانگ بە ڕۆژی جیهانی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان دیاریی کراوە، لەو چوارچێوەیەدا هاوشانی وڵاتانی جیهان، لە باشوری کوردستان لە حەوت شاروشارۆچکە چالاکی بەڕێوەدەچێت. -
لە وان ١٥ سیاسەتمەداری ژن دەستگیرکران
لە شاری وان لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا جازیە دومان هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سارای، بە گشتی ١٥ سیاسەتمەداری ژن دەستگیرکران. -
کەجەدە بە بۆنەری ڕۆژی جیهانی کۆبانێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا کرد
کەجەدە ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی هەبوونی کورد لە چوار پارچەی کوردستانە. پێویستە پارت و ڕیکخراوەکانی مەدەنی و ڕۆشنبیران لە چوار پارچەی کوردستان بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی هەستنە سەر پێ و پشتگیری لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن. -
لە برادۆست هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا کۆ دەکرێتەوە
لە ناوچەی برادۆست کەمپینێکی یەک هەفتەیی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد. -
KCDK-E: هەموو کەسێک لە ئامادەباشیدا بێت بۆ ٢ی تشرینی دووەم 'رۆژی جیهانی بەرخۆدانی رؤژئاوا'
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستانیان لە ئەورۆپا بانگێکی ئاڕاستەی ژن و گەنج و پیرو کەسانی دیمۆکرات و رۆشنبیر و چەپ و سۆسیالیست و گەلانی جیهان کرد کە لە ئامادەباشیدابن بۆ رۆژی جیهانی خۆڕاگری ڕۆژئاواو پێویستە هەرکەسێک بەشداری چالاکیەکان ببێت. -
هەپەگە یادی ئەو ٣ گەریلایەی کردەوە کە لە چەلێ شەهید بوون
هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا یادی ئەو ٣ گەریلایەی کردەوە کە لە ئەنجامی بەرگرییەکی قارەمانانە دا بەرامبەر بە هێزە فاشیستەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە چەلێ شەهید بوون و ناسنامەکەیانی ئاشکرا کرد. -
کەنەکە بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن لە چالاکیەکانی پشتگیری ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە
کەنەکە ڕایگەیاند، "هەروەک چۆن ئێمە بۆ کۆبانێ سەرهەڵدانی گشتیمان ڕاگەیاند و جیهان پشتگیری لە کۆبانێ کرد، بەو شێوەیە پێویستە بە هەمان ڕوحی کۆبانێ ئەو هەڵوێستە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پیشان بدرێت." -
لە برادۆست، كەمپەینێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەنرا
لە سنوری برادۆست كەمپەینێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەندرا و بڕیارە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بێت. -
گەلی کەرکوک بە مەڕاسیمێکی شکۆدار شەهید ئارام کەرکوکی-یان بە خاک سپارد
شەوی ڕابردوو گەلی کەرکوک بە مەڕاسیمێک پێشوازیان لە تەرمی پیرۆزی شەهید محەمەد نزار ناسراو بە ئارام کەرکوکی کرد لە پاش نوێژی جەنازە، تەرمی پیرۆزی شەهیدیان لە تۆپزاوا بە خاک سپارد. -
بادینان بایکۆتی کەلوپەلی تورکی کردوە
هاوڵاتیانی بادینان لە دژی هێڕشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستا بایکۆتی کەلو پەلی تورکیای کردوە و دەڵین: ئەگەر شان بە شانی شەرڤانانیش شەڕمان پێ نەکرێت دژی تورکیا بە بایکۆت ئابوریەکەی ئیفلیج دەکەین. -
لە باشور هەزاران کەس لە پێشوازی تەرمی ٣ شەڕڤانی شەهیددا بوون
لە دووڕیانی هیزۆپ هەزاران کەس لە پێشوازی تەرمی ۳ شەڕڤانی شەهیدی باشوری کوردستان بوون کە لە بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژاڤای کوردستان دژ بە داگیرکاری تورکیا و تاقمە چەتەکانی شەهید ببوون. -
دیفەند ڕۆژئاوا: ٢ی تشرینی دووەم 'ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا' خۆڕاگری گەش دەکەین
دەستپێشخەریی دیفەند ڕۆژئاوا لە بارەی کات و شوێنی چالاکیەکانی 'رۆژی جیهانی رؤژئاوا'وە ڕایگەیاند لە ٢ی تشرینی دووەم بەرخۆدانی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان لە جیهان گەش دەکەین و دڕژێینە ناو شەقامەکان. -
لە خواکورک ۱٥ سەربازی ڕژێمی تورکیا کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند: لە خواکورک گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار چالاکیان دژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ۱٥ سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. -
هاوكارییەكانی کەرکوک بەرێکەوتن بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان
هاوكارییەكانی شاری کەركوك بۆ ڕۆژئاوا ڕادەستی مانگی سوری كوردی دەکرێت بە مەبەستی گەیاندنی بۆ رۆژئاوای کوردستان -
لە زانکۆی بیلەفێڵد چالاکییەک بەڕێوەچوو
یەکێتی خوێندکارانی کوردستان و ژنانی خوێندکاری کوردستان لە وانەکانی زانکۆی بیلەفێڵد-ی وڵاتی ئەڵمانیا چالاکیەکیان ئەنجام داو هێرشەکانی داگیرکەر و فاشیستی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد.