کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە سەریکانی هێڕشی تورکیا تێک شکێندرا
دەوڵەتی تورکی داگیر کەر هێڕشی گوندی تل دیابی سەری کانیان کرد شەرڤانان تێکیان شکاندن. -
'ئاکەپە/مەهەپە وەک هیتلەر دوژمنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن'
کاڵکان: چۆن هیتلەر لە سەدەی ٢٠ دا دوژمنایەتی بەهاکانی ئەوروپای کرد، لە چارێکی سەدەی ٢١دا فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە بە هەمان شێوە دوژمنایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. -
لەسەر داوای برازایەکی نێچرڤان بارازنی ڕۆژنامە نوسێک دەدرێتە دادگا
ژنە ڕۆژنامە نوسی دیار نێاز عەبدوڵا "لەبەر ڕەخنە گرتن لە سیستەمی سیاسی هەرێم و قسەکردن دەربارەی داگیر کاری تورکیا" لەلایان برازیەکی نێچرڤان بارزانی دەدرێتە دادگا. -
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە: لە دژی داگیرکەریەکان دەڕژێینە سەر شەقامەکان
ئەنجومەنی ژنانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە بە بۆنەی 25ی تشرینی دووەم رۆژی توندوتیژی دژی ژنان بەرنامەی چالاکیەکانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند ئەوان لە دژی هێرشی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریاو قیۆمەکان دەڕژێنە سەر شەقامەکان. -
یانزدەیەمین گرووپی گەنجانی باشوری کوردستان بەشدارییان لە 'بەرخۆدانی شکۆ' دا کرد
لە باشوری کوردستانەوە گرووپی یانزدەیەمین گەنجانی باشوور لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری 'بەرخۆدانی شکۆ' بوون. بە گەیشتنی ئەم گرووپە ژمارەی ئەو گەنجانەی لە باشوورەوە بەشداری بەرخۆدانەکە بوون، گەیشتە ٨٠ کەس. -
پژاک: عەبدولحەمید حاجی دەروێش سەرجەم تەمەنی بۆ ئازادی و سەربەستی گەلی کورد تەرخان کرد
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان –پژاک سەبارەت بە کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و خەباتکاری کورد عەبدولحەمید حاجی دەروێش پەیامێکی بڵاو کردەوەو و ڕایگەیاند ناوبراو کەسایەتیەک بوو سەرجەم تەمەنی بۆ ئازادی سەربەستی گەلی کورد تەرخان کرد. -
پەیامی بنەماڵەی قازی محەمەد بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
بنەماڵەی قازی قازی مەحمەد دەربارەی بەرخودانی ڕؤژئاوای کوردستان پەیامێک ئاراستەی گەلی کورد دەکەن دوا دەکەن: خەڵکی سێ پارچەکەی تری کوردستان هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان بکەن". -
پاژک: تۆڵە لە دەوڵەتی تورکی فاشیست و هاوبەشە قێزەونەکانی دەکرێتەوە
پاژک یادی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەدی کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورک باش بزانێت تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکە دەکرێتەوە، باجەکەی چی بێت لە کۆتاییدا گەلی کورد سەردەکەوێت و دەگاتە ئازادی خۆی. -
کاڵکان: ڕێگە بە سیاسەتی قڕکردن نادەین
دوران کاڵکان ئەندامئ کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە یادی جەمیل ئامەد و دەمهات عەگیدی کردەوە کە لە سلێمانی شەهید کران و وتی، "بە دڵنیاییەوە ڕێگە نادەن عەقلیەت و سیاەتی قڕکرد لە جیهان پەیڕەو بکرێت." -
گەنجانی شاری کەرکوک داوای بایکۆتکردنی کاڵای تورکی دەکەن
لە ژێر دروشمی 'بەڵێ بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی' گەنجانی شاری کەرکوک داوای بایکۆتی شتومەکی تورکیان کرد. -
کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری لە شاری کەرکوک بۆ ڕۆژئاوا کۆتایی هات
٨ رۆژ لەمەوبەر لە شاری کەرکوک کۆمەڵێك گەنجی خۆبەخش دوای ئەوەی کەمپینێکیان ڕاگەیاندبوو بۆ هاوکاریکردنی رۆژئاوای کوردستان ئەمرۆ کەمپینەکە کۆتایی هات. -
باشوور کۆنسێرتێک پێشکەشی ڕۆژئاوا دەکات
ئێوارە کۆنسێرتێک لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی پێشکەش بە ڕۆژئاوا کرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. -
کەجەکە: سەپاندن قبوڵ ناکرێت، دەبێت بە بەرخۆدان ڕەت بکرێتەوە!
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە KCK)- وتی، "ئەو ڕێکەوتنانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر ئیمزا کراون و 'ئیرادەی کوردی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە' قەبوڵ ناکرێت." -
لە چالاکی گەریلادا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژران
لە هەفتانین، جۆلەمێرگ و ئیدر لە چەند چالاکییەکی گەریلاکاندا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون و کوژرانی ۳یانیان پشتڕاست کراوەتەوە. -
پاژک یادی شەهید بێرینانی کردەوە
پاتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک - PAJK ) یادی شەهید گوڵناز كاراتاش ناسراو بە بێریتانی کردەوە و ڕایگەیاند، شەهید بێریتان بەو ئیرادەیەی كە ژنی كورد هەیەتی و تەسلیم نابێت، تا دوایین فیشەك شەڕی كرد و لە دژی تەسلیم بوون وەستایەوە. -
هەپەگە یادی چوار گەریلای کردەوە کە لە هەفتانین شەهید ببوون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە – HPG) یادی چوار گەریلای کردەوە کە لە ٢١ی ئەیلولدا لە هەفتانین لە ئەنجامی هیرشی ئاسمانی دەولەتی تورکی داگیرکەردا شەهید ببوون. -
بانگی ۲۷۳ رۆژنامەوانانی کوردستان بۆ ڕای گشتی جیهان
۲۷۳ رۆژنامەوانانی هەر چوار بەشی کوردستان لە پێناوی پشتیوانیکردن لە ڕۆژاڤای کوردستان بانگێکیان ئاڕاستەی ڕای گشتیی جیهان کرد. -
کەنەکە: ئازادی و ستاتوی ڕۆژئاوا داهاتووی هەموو کوردێکە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەنجامنامەی ١٩مین کۆنگرەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئازادی و ستاتوی ڕۆژئاوا داهاتووی هەموو کوردێکە. -
هاووڵاتیانی کەرکوک داوای بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی دەکەن
بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تەواوی گەلی کورد هاووڵاتیان داوای بایکۆتکردنی کاڵا و کەلوپەلی تورکی دەکەن. -
نەک بە تەنها بۆ شەڕ، بەڵکو بۆ شۆڕش دەچوو
بێریتان چیا کە لە شاری سێرت لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەگەڵ دوو هاوڕێی شەهید بوو، کاتێک بەرەو بۆتان دەچوو وتی، "ئێمە بە تەنها بۆ شەڕ ناچین، بەڵکو بۆ هەڵگیرساندنی شۆرش دەچین." -
ئیهادە: تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک تۆمار دەکەین
ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە – IHD) ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی شەڕی ئەنجامداوە و ئەوانیش تاوانەکان تۆمار دەکەن. -
دەزگای خێرخوازی مام ١٦ تۆن دەرمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرێت
دەزگای خێرخوازی مام ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە چەن ڕۆژی داهاتوو ١٦ تۆن دەرمان و پێداویستی تەندروستی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بنێرێت. -
لە باشور هەڵمەتێکى فراوان بۆ بایکۆتکردنى کاڵاى تورکی ڕاگەیەنرا
لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان بە سەرپەرشتی دەستەى (دەنگى نیشتیمان) هەڵمەتێکى فراوان بۆ بایکۆتکردنى کاڵاى تورکی ڕاگەیەنرا و داوا لە هەمووان کرا کارا تێیدا بەشدار بن. -
لە قەرس ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند: لە ناوچەی کاغزمانی پارێزگای قەرس گەریلاکانیان لە دژی کاروانێکی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ١٥ سەربازی ئەو سوپایە کوژراون. -
سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی پێشڤەڕوو کۆچی دوایی کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەبدولحەمید حاج دەرویش سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی پێشڤەڕوو کورد لە سوریا لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.