کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
مالازگیرت: دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی چەتەیە
ئامەد مالازگیرت فەرماندەیەکی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، دەوڵەت ئیتر دەلالەت لە تورکەکان ناکات و بۆ دەوڵەتێکی چەتە کە لە داعش و ئەلنوسرە پێک دێت، گۆڕاوە. -
مەراسیمی بەخاکسپاردنی (ژەنەڕالی پاییز) لە سلێمانی بەرێوە دەچێت
ئەمرۆ لە شاری سلێمانی لە مەراسیمێکدا تەرمی شاعیری ناسراوی باشووری کوردستان محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژەنەڕالی پاییز بە ئامادەبوونی کەسوکار و دۆست و هاوڕێکانی بەرەو گۆڕستانی سەیوان بەڕێکرا. -
کەجەکە: تۆڵەی جەمیل و دەمهات دەکەینەوە
کەجەکە یادی ئەیاز و ئیرماکی کردەوە کە لە سلێمانی شەهید کرابوون و ڕایگەیاند، "پێویستە گەلی کورد بزانێت، پەکەکە لە هەمان کاتدا تەڤگەری سزادانی خیانەت و دوژمنەکانە. بۆیە بە دڵنیاییەوە تۆڵەی هەڤاڵان جەمیل و دەمهات لە دوژمنان دەکەینەوە." -
ئۆرهان: ئامانجی ئاکەپە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە
پەرلەمانتارێکی هەدەپە ئاشکرای کرد، ئامانجی ئاکەپە لەناوبردنی هەموو دەستەکەوتەکانی گەلی کوردە و جەختیشی لەسەر ئەوە کردنەوە کە پرسی قەیوم و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی سیاسەتی لەناوبردن و قڕکردنی گەلی کوردە. -
باوکی شەهید مەزڵوم:شەهید مەزلوم سەرمانی بەرزکرد و شانازی دەکەین کە خاوەن شەهیدین
لەشاری کەرکوک یەکەم ڕۆژی پرسەی شەهید ئیبراهیم حەبیب ناسراو بە مەزڵوم دۆغان بەڕێوەچوو، باوکی شەهیدیش ڕایدەگەیەنێت: شانازی بە شەهیدبوونی کورەکەمەوە دەکەم. -
شێخی نەقشبەندی: دەبی هەموو نەقشەبەندیەک دژی ئەردۆغان تێکۆشان بکات
شێخ عەبدولرەحمان نەقشبەندی بۆ موریدانی نەقشبەندی لە تورکیا : لە دەسەڵات نەترسن و لە خوا بترسن، ئیدانەی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا بکەن ناڕەزای دەرببڕن. -
ڕاگەیەنراوی ئاسایشی باشووری کوردستان لەبارەی شەهیدکردنی دوو ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی کەجەکە
ئاسایشی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، دوو ئەندامی کەجەکە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید کراون. -
کەجەکە: دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد لە سلێمانی شەهید کران
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان دوو هەڤاڵیان بە ناوەکانی سەییدخان ئایاز (دەمهات عەگید) و ئەسەر ئیرماک (جەمیل ئامەد) لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری سیخورەکان شەهید کراون. -
هاوسەرۆکی هەدەپەی شەمرەخ دەستگیرکرا
مەسعود ئورون هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی شەرمرەخ لە لایەن پۆلیسی ئاکەپەوە دەستگیرکرا. -
کامپینی(لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا) بەردەوامە
لە شاری کەرکوک کەمپینی (لە کەرکوکەوە بەرەو رۆژئاوا) بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە. -
ڕژێمی ئاکەپە دەستی بە سەر ٤ شارەوانی تری هەدەپەدا گرت
لە جێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانی پەیاس، بیسمل، کاراز و ئەردیشی هەدەپە کە دەستگیرکرابوون، قەیوم دامەزرێنران. -
گەلی کەرکوک بە مەڕاسیمێکی شکۆدار شەهید مەزڵومیان بە خاک سپارد
ئێوارەی ئەمڕۆی دووشەمە گەلی کەرکوک بە مەڕاسیمێک پێشوازیان لە تەرمی پیرۆزی شەهید مەزڵوم(ئیبراهیم حەبیب) کرد و لە پاش نوێژی جەنازە، تەرمی پیرۆزی شەهیدیان لە گۆڕستانی ڕەحیماوا بە خاک سپارد. -
لە سەرحەد و گارزان لە داگیرکەران درا و ٢١ سەربازی تورکیا کوژران
گەریلاکانی هەپەگە/یەژا ستار لە سەرحەد و گارزان گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاندوە و ئەوەندەی ڕوون بوەوە ٢١ سەرباز کوژران، ۲ ئۆتۆمبیلی جۆری کیرپی و ئامارۆگ تێکشکێندراون و زیان بە تانکێک گەیەندراوە. -
فڕۆکەی جەنگیی و چاودێری بە ئاسمانی مەخمووردا دەسووڕێنەوە
ئێستا فڕۆکەی جەنگیی و چاودێری بە ئاسمانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخمووردا دەسوڕێنەوە و نازانرێت سەر بەکامە دەوڵەتن. -
هاوسەرۆکانی چەندین شارەوانی دەستگیر کران و گەل ناڕەزایەتی نیشاندا
هاوسەرۆکانی چەندین شارەوانی دەستگیر کران و گەمارۆی چەندین شارەوانی دراوە و لە شارەوانی پەیاس-ی ئامەد کارمەندانی شارەوانیەکە و جەماوەر بە هەلهەلەکێشان و وتنەوە درووشم چوونە ناو بینای شارەوانییە گەمارۆ دراوەکەوە. -
پەرلەمانتارێکی هەدەپە: ئاکەپە لە بەردەم هەڵوەشانەوەدایە
حەبیب ئەکسیک پەرلەمانتاری پارتی گەلانی دیمۆکراتیک (هەدەپە) ڕایگەیاند، ئامانجی دامەزراندنی قەیومەکان و دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانیی لە لایەن ئاکەپەوە، بۆ مانەوەی خۆیانە. -
بەشداریکردنی گەنجانی باشوور لە جەنگی ڕۆژئاوادا بەردەوامە
٨مین گروپی گەنجانی باشووری کوردستان بۆ ئەوەی لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بووەستنەوە بەشداری لە 'بەرخۆدانی بەشەرەفی' ڕۆژئاوای کوردستان کرد. -
لە ڕوحا ٣٠ کەس دەستگیرکران
لە شاری ڕوحای باکووری کوردستان بە بیانووی ئەندامێتی لە کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) ٢٦ کەس دەستگیرکران و بڕیاڕی گرتنیش بۆ ٤ کەس دەرکرا. -
کەجەرە:" جەوانان دەبێت هەموو ناوەندەکانی دەوڵەتی تورکیا بکەنە ئامانج"
ڕۆهات ڕووار ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت لەبەرامبەر شەڕی داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورکیادا گەنجان خاوەن هەڵوێستێکی ڕادیکاڵ بن. -
لە ئامەد ٣ هاوسەرۆکی شارەوانی دەستگیرکران
سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد و هاوسەرۆکانی پەیاس و بسمل دەستگیرکران. -
سەلچووک مزراکلی دەستگیرکرا
سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد کە پێشتر قەیوم لە جێگەی دانرابوو، دەستگیرکرا. -
هەپەگە: لە خواکورک و ئەبەخ ١٣ سەربازی تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە/یەژا ستار لە خواکورک و ئەبەخ زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەو چالاکییانەدا ئەوەندەی کە ڕوون بوەوە، ١٣ سەربازی تورک کوژران. -
بایک: لەدژی داگیرکەری پێویستە گەلی کورد وڵاتەکەی بەجێنەهێڵێت -١-
بایک: لەدژی داگیرکەری و قڕکردن پێویستە گەلی کورد بە هەموو شێویەک تێبکۆشێت و وڵاتەکەی بەجێنەهێڵێت. -
ئامەد: پۆلیسی ڕژێمی تورك رێگە لە چالاكی دایكانی ئاشتی دەگرێت
پۆلیسی تورك لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان بۆ ئەوەی ڕێگە لە چالاكی دایكانی ئاشتی بگرن باڵەخانەی هەدەپەیان ئابلوقە داوە. هۆكاری ئەم كردارە تیرۆریستیانەی پۆلیسی تورك ئەوەیە كە دایكانی ئاشتی دەیانەوێت چالاكی دانیشتنی ئاشتی ئەنجام بدەن. -
ئەحمد میرە: ڕۆژئاوای کوردستان قۆناغی گەشاوەی مێژووی کوردە دەبێت بیپارێزین
ڕۆژنامەنووس دکتۆر ئەحمدە میرە دەڵیت: ڕۆژئاوای کوردستان جوانترین قۆناغی مێژووی گەلی کوردە مەترسی داگیرکردنی هەیە لە لایەن تورکیاوە و دەبی بیپارێزین، حکومەتی هەرێم لەم بوارەدا ئەرکی خۆی پێکناهێنێت.