کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
باشووری کوردستان بە یەكیتی نەتەوەی وڵامی داگیرکەری تورکیا دەداتەوە
لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، باشووری کوردستان بە یەکێتی نەتەوەی وڵامی داگیرکەری دەداتەوە. -
عەلی کەریمی داوا دەکات کوردان لە تاراوگە بڕژێنە سەر شەقامەکان
وەک ئاشکرایە لە یەکەم ڕۆژی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوا، لایەنە سیاسیەکان و ڕۆشنبیران و چالاکوانان لە تەواوی کوردستان هەموو بەیەک دەنگ لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ڕاوەستان. -
پەکەکە: هەموو ماڵ، هەموو کۆڵانێک دەبێتە بەرەی شەڕ
کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە ڕایگەیان، لەدژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیا هەموو ماڵ و کۆڵانێک دەبێتە بڕیارگەیەک و بەرەیەکی شەڕ. پەکەکە بانگەوازی لە هێزەکانی هەپەگە و یەژەستار کرد لە هەموو شوێنێکی باکووری کوردستان چالاکیەکانی گەش بکەن. -
شاناز ئیبراهیم ئەحمد: پێویستە بە زووترین کات ناوچەیەکی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت
شاناز ئیراهیم ئەحمد ڕایگەیاند: پێوستە ئێمە هەم وەک باشووری کوردستان هەم وەک دەوڵەتی عێراق پشتیوانێکی تەواو لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەین و داوا بکەیەن بە زووترین کات ناوچەیەکی دژە فرین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت. -
ڕێکخراوەکانی ئێزدیان بانگەوازیان بۆ چالاکییەکانی ١٢ی ئۆکتۆبەر کرد
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ چالاکییەکانی ١٢ی تشرینی یەکەم لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بانگەوازی بەشداربوونیان کرد. -
ئەمڕۆ لە هەولێر و سلێمانی رێپێوان بۆ پشتیوانی رۆژئاوا دەکرێت
بەشێوەیەکی هاوکات، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی خۆپیشاندان و رێپێوان بۆ پشتیوانیکردنی رۆژئاوا بەڕێوە دەچێت. -
خەڵکی سلێمانی داگیرکەریان شەرمەزار کرد
دوێنی شەو خەڵکی شاری سلێمانی لە دژی هێرشە قڕکەر و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داگیرکەریان شەرمەزار کرد. -
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکات
سهبارهت بە هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سهر رۆژئاوای كوردستان و باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، سهرۆكایهتیی پهرلهمانى هەرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه وتێیدا داوای ههرچی زووه وهستاندنی ئهم لەشکرکێشی و بۆردوومانانە دەکات. -
بزووتنەوەی گۆڕان: ڕۆژئاوا تەنیا نییە
بزووتنەوەی گۆڕان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد، لەوبارەیەوەشەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
بەرەی پشتیوانیی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرا و سبەینێ لە سلێمانی ڕێپێوان ئەنجامدەدەن
لە شاری سلێمانی کۆمەڵیک چالاکوانی مەدەنی ، ڕۆژنامە نوس و ڕۆشنبیر بەرەی پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند وەک یەکم چالاکی بەیانی لە سلێمانی چالاکی ئەنجام دەدەن. -
ئارام قادر:پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی هەبێت لە ئارامکرنەوەی ڕەوشەکە
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵوێستی خۆی دووپات دەکاتەوە و پاڵپشتی گەلی ڕۆژئاوا دەکات و داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات ڕۆڵ ببینن لە ئارامکردنەوەی ڕەوشەکە. -
"کاتێک کورد لەم ناوچەیە شەڕی دەکرد، ئەمریکا تەنانەت دەوڵەتیش نەبوو"
دەربارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵوێستی ئەمریکا لەو بارەیەوە لەتیف فاتیح فەرەج وتی"کاتێک کورد لەم ناوچەیە شەڕی دەکرد ئەمریکا تەنانەت دەوڵەتیش نەبوو". -
یەكێتی: ئێمە وەک پێشمەرگەیەک هەر ئەرکێکمان پێ بدرێت ئامادەیەن بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای وڵات
شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نێشتیمانی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەرێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد لە سلێمانی و ڕایگەیاند، لەبەرامبەر مەترسیەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەوان وەک پێشمەرگەیەک ئامادەن بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای وڵات. -
نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا لە باشووری کوردستان: با گەلەکەمان سەفەربەر بێت
نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان لە باشووری کوردستان ڕایگەیاند: داوا لە گەلەکەمان و تەواوی لاینە سیاسیەکان دەکەیەن لە باشوور بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان سەفەربەر ببن. -
کەجەکە: کۆمەڵکوژی ئەنقەرە نیشانەی ڕێککەوتنی داعش و ئاکەپەیە
کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەنقەرە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، هاوپەیمانی دیموکراسی و تێکۆشانی هاوپەیمانیەکە دەتوانێت دەسەڵاتی فاشیست لە تورکیا کۆتایی پێبهێنێت و کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی چارەسەر بکات. -
لێدوانی بەرپرسانی باشوور لەبارەی هەوڵە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک
لە سەر ئاستی باڵای حزبەکان، حکومەت و کەسایەتییە دیارەکانی باشووری کوردستان لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەڵویستی خۆیان نیشاندا. -
١٢٧ کەسایەتی باشوور: ڕێگە لە کۆمەڵکوژیەکی نوێ بگرن
لە باشووری کوردستان ١٢٧ کەسایەتی لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بانگەوازێکیان ئاراستەی جیهان و نەتەوە یکگرتووەکان کرد و وتیان، ڕیگە کە کۆمەڵکوژیی نوێ لەسەر گەلی کورد بگرن. -
لە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و یەکێکی تریش برینداربوو
لەئەنجامی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەریکی تریش بریندار بوو. -
دەمیرتاش: هێرشی داگیرکەری بۆ ئەوان دەستپێک نییە، بەڵکو کۆتاییە!
نورەدین دەمیرتاش ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری پەکەکە لەبارەی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری بۆ ئەوان دەستپێک نییە، کۆتایی یە. -
کەجەکە: تووڕەیی گەل هەموو شێوەکانی پیلانگێڕی تێکدەدات
کەجەکە ڕایگەیاند، بە هۆی ترسیان لە هێزی گۆڕانکاری و شۆڕشگێری ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی، پیلانگێڕی جور بە جوریان داڕشت کە لە مێژوودا نەبینراون. -
کۆمەڵە: بانگ لەکوردانی ئەورووپا دەکات که لەم رۆژە هەستیارەدا پاڵپشتی رۆژئاوا بن
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئا- باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. -
لاهور شیخ جەنگی: هاوپەیمان لە هەر ئاڵۆزیکی ناوچەکە بەرپرسن
لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ڕایگەیاند: بەکشانەوە هێزی ئەمریکا لە سەر سنوری باکوری سوریا ئاڵۆزی دروست دەبێت ئەگەری هەیە عیراقیش بگرێتەوە. -
کەنەکە بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی سەفەربەری و بەرخۆدانی کرد
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە - KNK) ئاماژەی بەوە کرد، هەموو بیانوویەکی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا درۆن و ڕایگەیاند، ڕاستییەکە ئەوەیە دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردە. -
ئێزدیانی شەهبا ڕێگرێەکانی بەردەم تەلەڤزیۆنی (Çira TV) شەرمەزار دەکەن
نوێنەرانی ئێزدیانی عەفرین لە شەهبا قەدەغەکردن و رێگریەکانی بەردەم تەلەڤزیۆنی چرایان شەرمەزار کرد و داوایان لە بەرپرسان کرد قەدەغەی سەر ئەو کەناڵە کۆتایی پێبهێنن. -
'عەقلیەتی دەستبەسەرداگرتن بە بەرخۆدانی گەل تێکدەچێت'
عەدنان ئوزیالچینەر سەرۆکی سەندیکای نووسەرانی تورکیا ڕایگەیاند، ئەوانەی بەرامبەر ئیرادەی گەل قەیومیان دامەزراند، لە خۆبەڕێوەبەرایەتی دەترسن و وتی، "گەل بە بەرخۆدان، زمان و کلتوری عەقلیەتی دەستبەسەرداگرتن تێکدەبات."