کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە هەولیردوو چالاکی مانگرتوولەخواردن داوای خاوەنداریەتی لە مانگرتنەکان دەکەن
ئەندازیارهەرێم مەحموود کە لەشاری کەلار لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان مانی لەخواردن گرتوو سەردانی ناسریاگزی کرد کە لەنوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر لەمانگرتندایە. هەردوو چالاک داوایان لەگل کرد کە خاوەنداریەتی لە مانگرتنەکان بکرێت. -
پەرلمانتاری هەدەپە: ئێوەناتوانن لەو بەرپرسیارەتیە ئەخلاقیە خۆتان بدزنەوە
تەیب تەمەل پارلمانتاری هەدەپە ماوەی ٥٦ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی دواەتە مانگرتن لەخواردن.تەمەل تیشکی خستەسەر چالاکیی ڕۆژوویی مردنی ١٥ گیراوی سیاسی و وتی" ئیتر ئەوان بەخولەک لەمردن نزیک دەبنەوە." -
میتینگی ١ی ئایار له ئامه‌د: هێزی تێكشكاندنی فاشیزممان هه‌یه
له میتینگی ١ی ئایاری ئامه‌د چه‌ندین په‌یامی گرنگ پێشكه‌ش كران. له په‌یامه‌كاندا هاتبوو «هێزی تێكشكاندنی فاشیزممان هه‌یه». هاوكات دایكان بانگه‌وازی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌رییان كرد. -
گوندێكی وان هه‌فته‌یه‌كه له‌ژێر گه‌مارۆی سه‌ربازیدایه
گوندی كووچه‌ك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی پاییزاوا-ی وان ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له‌ژێر گه‌مارۆی سه‌ربازیی ڕژێمی توركدایه و هاتووچۆی گوندنشینان قه‌ده‌غه كراوه. -
له ئاكرێ هاوڵاتییه‌ك وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆی كوشت
شه‌وی ڕابردوو هاوڵاتییه‌ك له چیایه‌كی ئاكرێ له كاتی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. -
له كه‌ركووك سیمینارێک ده‌رباره‌ی كرێكاران به‌ڕێوه‌چوو
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، له شاری كه‌ركووك سهمینارێك ده‌رباره‌ی كرێكاران به‌ڕێوه‌چوو. -
کرێکارێک لە کاتی کارکردن‌دا گیانی لەدەست دا
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی كرێكاران له قه‌زای كۆیه‌ی باشووری كوردستان گه‌نجێكی كرێكار له كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ست دا. -
هەپەگە: لە ئامەد پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی لیجە-ی ئامەد، زرێپۆشێکی سەربازیی سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج .هەپەگە ڕایگەیاند، لەوچالاکییەدا ٥سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٤سەربازی تریش برینداربوون. -
هەرێم مەحمود: ئامادەین قوربانیی بدەین
هەرێم مەحمود کە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ٦٥ رۆژە لە مانگرتنی بێسنووردایە، وتی، بۆ ئەوەی گەلی کورد بە ئازادی بژی، ئەو ئامادەیە کە قوربانی بدات. -
تەڤگەری ئازادی: بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران
تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە کرێکاران، ڕایانگەیاندووە، دەبنە بەشێک لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و ئازاد دا. -
له ئێلح و وان ٣٨ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ئێلح و وان پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر خانه‌واده‌ی زیندانییان كه ده‌یانویست له به‌رده‌م زیندان لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن. له ئه‌نجامدا ٣٨ كه‌س ده‌ستگیر كران. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدانی زاپ و گاباری ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له گابار و زاپ شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه له تێكۆشینی ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ و كوردستان سه‌رده‌كه‌وین. -
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك له جوودی به‌رفره‌وان ده‌بێت
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك كه له بناری چیای جوودی ده‌ستی پێكردووه ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. -
دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلا له گردی كه‌ڤۆرتێ
دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار كه له گردی كه‌ڤۆرتێ دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوو، بڵاوكرایه‌وه. -
مزراکلی هاوسەرۆک شارەوانیى ئامەد: هیوای گەلەکەمان گەورە دەکەین
عەدنان سەلجوق مزراکلی، هاوسەرۆکی شارەوانیی مەزنی ئامەد، ڕایگەیاند: "هیوای گەلەکەمان گەورە دەکەین، پێکەوە برینەکانی گەلەکەمان لە سوور تیمار و ساڕ‌ێژ دەکەین". -
دەوڵەتى تورک ١ی ئایاری لە جزیر قەدەغە کرد
دەوڵەتى تورک میتینگی ١ی ئایاری لە جزیر-ی شرنەخ قەدەغە کرد. -
دەوڵەتى تورک میتینگی ١ی ئایاری لە وان قەدەغە کرد
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە پارێزگاى وان، میتینگی ١ی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهانی قەدەغە کرد. -
یەکێتى و کۆمسیۆن پاساوی پارتى بۆ ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن لە کەرکوک رەتدەکەنەوە
بەرپرسانى پارتی دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) دەیانەوێت بە پاساوی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە کەرکوک بەڕێوەنەچێت، بەڵام بەرپرسانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان (یەنەکە) و کۆمسیۆنى هەڵبژاردن پاساوەکەى پارتی رەتدەکەنەوە. -
سوپاى تورک مزگەوتێکى لە دهۆک بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورک لە گوندی چەمکا-ی ناوچەى کانی ماسی لە پارێزگاى دهۆک مزگەوتێکیان بۆردومانکرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی ئامێدی بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرگوندەکانی بەرماڵێ و بەرگارێ-ی ئامێدی-یان بۆردوومان کرد. بە پێی زانیارییەکان ئەو بۆردومانە کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە. -
سیامەند موعینی وگەریلاکانی یەرەکە ڕۆژی جیهانی کرێکاریان پیرۆزکرد
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک بەبۆنەی ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار، لە مەراسیمێکی سەربازی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) دا بەشداریی کرد. -
گه‌ریلاكان نامه‌یان بۆ مانگرتوانی باشووری كوردستان نارد
گەریلاکانی ئازادی نامەیان بۆ مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیری فادیلە تۆک، ناسر یاگز و هەرێم مەحموود نارد. له نامه‌كه‌یاندا هاتووه، «لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی سەرکەوتنین.» -
پەدەکە بە بیانووی دۆخی ئەمنی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات
پەدەکە بەیانووی ناجێگیری باریی ئەمنی شاری کەرکووک رازیی نییە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک ڕایگەیاند خەلکی کەرکووک لە مافەکانیان بێبەشن ،هەربۆیە بەباشی دەزانین هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت" -
قه‌ره‌سوو: پێویسته له ١ی ئایار تێكۆشینی هاوبه‌ش گه‌ش بكرێت
مسته‌فا قه‌ره‌سوو گوتی، پێویسته ١ی ئایار ببێته ئه‌و ڕۆژه‌ی كه به‌رهه‌ڵستكارانی ئاكه‌په-مه‌هه‌په و ئه‌و هێزانه‌ی له دژی فاشیسته‌كان تێكۆشینی دژه‌فاشیزم ده‌كه‌ن، تیایدا كۆببنه‌وه و تێكۆشینی هاوبه‌ش گه‌ش بكه‌ن. -
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە باشووری کوردستان بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لەخواردن دژبە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان کە لەچەندین شار‌و ناوچەی باشووری کوردستان دەستپێکردووە بە ورەیەکی بەرزەوە بەردەوامە.