کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له سیده‌كان و ئامه‌د ٦ سه‌رباز كوژران
له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له گردی لێلیكان سه‌ربازێك كوژرا و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون. له ئامه‌دیش چالاكییه‌ك دژبه ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك كرا و ٥ سه‌رباز كوژران. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٥ گه‌ریلا له ئامه‌د شه‌هید بوون. -
هێزە ئەمنیەکانی کەرکووک زیاتر لە ١٠٠ دوکان بە زەبری هێز دادەخەن
له شاری كه‌ركوک-ی باشووری کوردستان ١٢٠ دوكانی هاووڵاتیان بە بڕیاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به پاساوی زیاده‌ڕۆیی و به زه‌بری هێزدادهخرێن . -
کاروانى تێکۆشانەکەى لە مێردینەوە دەستیپێکرد و بە گەڕانەوە بۆ مێردین گەیاندییە لوتکە
کاروانی گەریلایەتی ڕۆبین میدیات (پەریهان ئاکان) لە مێردینەوە دەستیپێکرد. لە بادینان، زاگرۆس، جیلۆ و چارچەلا هەتا گابار بەردەوام بوو و لە مێردین کۆتایی هات. -
سیناریۆى تەلەفزیۆنى رژێمى ئێران لەسەر چالاکوانە دەستگیرکراوەکانى کورد
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نیگەرانیی خۆی لەبارەی ئەگەری دروستکردنی سیناریۆ لەلایەن فەرمانگەی ئیتیلاعات و گوشارخستنەسەر چالاکانی دەستگیرکراو بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی تەلەفزیۆنی، خستەڕوو. -
دەوڵەتى تورک قەدەغەى هاتووچۆی لە گوندەکانى شرنەخ راگەیاند
دەوڵەتى تورک لە ناوچەکانى گوندی کەرەمۆ، شاخی چۆلیا ئاکرا، بەستا و قەڵاى مەم-ی شرنەخ بۆ ماوەى ١٥ رۆژ قەدەغەى هاتووچۆی لە دژی هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیە راگەیاند. -
پەکەکە: بە رۆحی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری پێشوازی لە ١ی ئایار دەکەین
پەکەکە رایگەیاند، بە هەڵمەتى 'کۆتایى بە گۆشەگیریى دەهێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین' پێشوازی لە ١ی ئایار دەکەین. رۆحی تێکۆشان، پشتیوانی و یەکگرتوویى ١ی ئایار و هەڵمەتی بەرخودانەکەمان لە دژی گۆشەگیری ئاوێتەى یەکتر دەکەین. -
لە زانکۆی تۆکیۆی ژاپۆن وتنەوەی وانەی زمانی کوردی دەستیپێکرد و دەوڵەتى تورکیش کەوتە دژایەتیکردنى
لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ / ١٢ی خاکەلێوە لە کۆلێژی توێژینەوى بیانیى زانکۆی تۆکیۆی ژاپۆن وتنەوەی وانەی زمانی کوردی کرایەوە. دەوڵەتی تورک خۆی بەرامبەر ئەوەش رانەگرت و لە رێگەى وەزارەتى دەرەوەی-یەوە لە هەوڵدایە بۆ راوەستاندنی وانەى زمانی کوردی لەو زانکۆیەدا. -
هاوسەرۆکى پەژاک: رژێمی داگیركاری ئێران لە لێواری مەرگدایە
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکى پارتی ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) لەبارەى دوا پێشهاتەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێرانەوە و پێشهاتەکانى ناوچەکە و جیهانەوە شیکارییەکى خستەڕوو. -
ئامەد بە رەنگ و بەرگی بەهار خۆی رازاندووەتەوە
ناوەندی ئامەد، باخچەى حەوسەڵ و دەورووبەری شارەکە بەهاری پۆشی و بە رەنگ و بەرگی بەهار خۆی رازاوەتەوە. -
سوپای تورکیا لە جوودی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دەستپێکردووە
ئاشکرا کرا کە سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی گوندکێ-ی ڕەمو و ناوچەی جوودی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستپێکردووە. -
مانگرتن دژبەگۆشەگیری لە هەولێر ١٥٨ڕۆژە بەردەوامە، گروپی ٧٩هەمین دەستیان بە مانگرتن کرد
لە نوینەرایەتی دەدەپە لەهەولێر،چالاکیی مانگرتن لەخواردن دژ بەگۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە ڕۆژی ١٥٨هەمینی خۆیدا بەرردەوامە،ئەمڕۆ گروپی ٧٩ـ هەم دەستیان بەمانگرتن کرد، هەروەها مانگرتنەکەی ناسر یاگزبە بڕیارداییەوە بەردەوامە. -
لە سێرت-ی باکووری کوردستان ٣کەس دەستگیرکران
لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیی دەوڵەتی تورک، لەناوچەی مسرجێ-ی سێرت، پۆلیس هەڵیکوتایەسەرمالی هاووڵاتیان و٦کەسی دەسبەسەرکرد و لەو ٦کەسە ٣کەسیان دەستگیرکران. -
لە مێردین ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشی جۆری کۆبرا تەقێنرایەوە
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە مەهسەرتی مێردین چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشی جۆری کۆبرا تەقێنرایەوە و سەربازەکانى ناو ئۆتۆمبێلەکە کوژران. -
به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دوكان - ڕانیه ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌هۆی ڕووداوێكى هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دوكان - ڕانیە له باشووری كوردستان ٤ کەس گیانیان له‌ده‌ست دا. -
سوپای تورك هێز ڕه‌وانه‌ی شرنا‌خ ده‌كات
كاروانێكی ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له ناوچه‌ی جزیری سه‌ر به شرنا‌خ-ه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری شرنا‌خ كه‌وتنه‌ڕێ. -
پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر گۆڕستانێكی گه‌ڤه‌ر
كرده‌وه نامرۆڤایه‌تییه‌كانی ڕژێمی ئاكه‌په له كوردستان به‌رده‌وامن. پۆلیسی تورك هێرشی كرده سه‌ر گۆڕستانی گه‌ڕه‌كی ئۆرمان له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ. -
په‌یامی ٤ په‌رله‌مانتاری مانگرتووی هه‌ده‌په بۆ ڕای گشتیی كوردستان
له‌یلا گیوڤه‌ن، ده‌رسیم دا‌غ، ته‌یب ته‌مه‌ل و موراد ساریساچ په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه له مانگرتنی دژبه گۆشه‌گیریدان، په‌یامێكیان ئاراسته‌ی ڕای گشتیی كوردستان كرد. -
هەپەگە: لە ئامەد وجولەمێرگ ٣سەربازی سوپای تورک کوژران
لەئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە پێران-ی ئامەد وچەلێ-ی جولەمێرگ ٣ سەربازی تورک کوژران. هەپەگە ڕایگەیاند کە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە لە ناوچەی زێ ٢گەریلا شەهید بوون. -
گوندی تەهلاوی پارێزگای دهۆک بۆردومان کرا
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیا گوندی تەهلاوی پارێزگای دهۆک-یان بۆردومان کرد. -
لە سلێمانی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لوڕستان کۆتایی هات
لە سلێمانی لە دوای هەفتەیەک کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی لوڕستان کۆتایی هات و بڕیارە بە زوویی هاوکاریەکە ڕەوانەی لوڕستان بکرێت. -
له فارقین كه‌سێك ده‌ستگیر كرا
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی فارقین-ی سه‌ر به ئامه‌د هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد. -
ماڵی له‌یلا گیوڤه‌ن به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و پۆلیس گه‌مارۆ دراوه
ماڵی له‌یلا گیوڤه‌ن له ناوچه‌ی ڕه‌زان-ی ئامه‌د به پۆلیس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ده‌وڵه‌تی تورك گه‌مارۆ دراوه. -
له ئامه‌د ٢ ئه‌فسه‌ری توركیا كوژران
له قه‌زای لجه-ی سه‌ر به ئامه‌د له‌نێوان گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕ ڕوویدا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ٢ ئه‌فسه‌ری توركیا كوژراون. -
گەریلا وڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆسەردایکان دایەوە، ١٤سەربازکوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە وڵامی زۆرداری و هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیر بۆسەر دایکانی کورد، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا لە ئیدر و سیدەکان ١٤ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکەی چەلێ بڵاوکردەوە
ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ، لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا بڵاوکرایەوە.