کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەڤگەری ئازادی: جه‌ژنی چوارشه‌ممه سوور و سه‌ره‌تای ساڵی نوێی گه‌لی ئێزدیمان پیرۆز بێت
تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان بە بۆنەى جەژنى چوارشەممە سوور و سەرەتاى ساڵی نوێى گەلی ئێزدی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
ته‌مه‌للی و بوڵدان: پێویسته یه‌كێتیی كورد گه‌شتر بكرێت
هه‌ده‌په و پارتییه كوردییه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی له ئامه‌د لێدوانیان دا. هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په ڕایانگه‌یاند، هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌یان چاره‌نووسی وه‌ڵاتی گۆڕیوه و ده‌بێ گه‌شتر بكرێت. -
شاندێكی هه‌ده‌په، هه‌ده‌كه، كه‌جه‌ده و ده‌به‌په سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد
شاندێك كه له به‌رپرسانی چه‌ند پارت و ڕێكخستنێكی باكووری كوردستان و توركیا پێكهاتبوو له شاری ئامه‌د سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد. -
جه‌میل بایك: گۆشه‌گیری كێشه‌ی باشووری كوردستانیشه
جەمیل بایک هاوسەرۆکی ئه‌نجومه‌نی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) نامەیەکی پشتیوانی ئاراستەی هەرێم مەحموود کرد كه ماوه‌ی ٥٢ ڕۆژه دژبه گۆشەگیریی سەر ئۆجالان له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان مانی له خواردن گرتووه. -
به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به هاوشاره‌دارانی ڕێیا ئارمووش ناده‌ن
كاندیدانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هاوشاره‌داری ناوچه‌ی ڕێیا ئارمووش-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی وان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان پێنه‌دراوه. -
هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د ده‌ستبه‌كاربوون
هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د سه‌لچووك مزراكلی و هولیا ئالۆكمهن ئوویانك چوونه بینای شاره‌وانی و ده‌ستبه‌كاربوون. -
هاوسەرۆکانى شارەوانیى ئامەد دواى ١٦ رۆژ بەڵگەنامەى دەستبەکاربوونیان وەرگرت
عەدنان سەلجوق مزراکلی و هولیا ئالۆکمەن هاوسەرۆکانى شارەوانیى ئامەد دواى ١٦ رۆژ بەڵگەنامەى دەستبەکاربوونیان بۆ شارەوانیى گەورە شاری ئامەد وەرگرت. مزراکلی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکەى پێشکەشی لەیلا گیوڤەن و گیولتەک کشاناک کرد. -
ئەهۆن چیاکۆ: ڕۆژی هەڵوەشاندنەوەی داگیرکەری و ڕزگاریی نەتەوەییە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەهۆن چیاکۆ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریى کۆدار لە چاوپێکەوتنێکی دا لە گەڵ ئاژانسەکەماندا، هەڵسەنگاندنی بۆ ڕووداو و ئاڵوگۆرەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی سیدەکانیان بۆردومانکرد
ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ رۆژی ژینگە فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر سنووری ناوچەی سیدەکانیان بۆردومانکرد و بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر بەربووەتە ژینگە و سروشتى ناوچەکە و زیان بە لەوەڕگەکان و ژینگەى ناوچەکە گەیشتووە. -
ئامەدییەکان لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا
ژنان و گەنجان لە گەڕەکى شەهیدلکی ناوچەى یەنی شەهیری ئامەد کۆبوونەوە و بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى ئێمراڵی و خاوەنداریکردن لە چالاکییەکانى مانگرتن، رێپێوانیان ئەنجامدا. -
هه‌رێم مه‌حموود: هه‌تا گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌گیرێت مانگرتنه‌كه‌م ناشكێنم
مانگرتنی هه‌رێم مه‌حموود له شارۆچكه‌ی كه‌لار-ی باشووری كوردستان دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ٥١ هه‌مین ڕۆژیدا به‌رده‌وامه. -
چالاكییه‌كانی مانگرتن له باشووری كوردستان به‌رده‌وامن
مانگرتنی بێسنووری ناسر یاگز له هه‌ولێر ڕۆژی ١٤٦ههمینی پڕكرده‌وه. هاوكات له شاری سلێمانی و قه‌زای مه‌خموور مانگرتنی چالاكان به‌رده‌وامه. -
له‌یلا خالید: ده‌نگی له‌یلا گیوڤه‌ن ببیستن!
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی ڕزگاریی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌یلا خالید هۆشداری دایه حكوومه‌تی ئاكه‌په و گوتی، «ئه‌گه‌ر شتێك به‌سه‌ر له‌یلا گیوڤه‌ن بێت ملیۆنان له‌یلا گیوڤه‌ن دێنه مه‌یدان.» -
مانگرتن له خواردن له شاری وان به‌رده‌وامه
مانگرتن له خواردن دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد، به‌رده‌وامه. -
به تۆمه‌تی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی ئامه‌د پۆلیسێك زیندانی كرا
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ له شاری ئامه‌د گه‌نجێكی كورد به ناوی ڕه‌جه‌ب هانتاش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا، دادگه بڕیاری زیندانی كردنی بۆ پۆلیسێك ده‌ركرد. -
هه‌په‌گه: به‌ڕێزه‌وه یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی چه‌تین سیڤه‌ره‌ك فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی دێرسم و عه‌گید سه‌رهات گه‌ریلای هه‌په‌گه و مامی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. -
هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینان
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینان-یان كرد. به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه. -
ئەحمەد تورک و فیگەن ئاڵتین دا‌غ بەڵگەنامەى دەستبەکاربوونیان وەرگرت
ئەحمەد تورک و فیگەن ئاڵتین دا‌غ هاوسەرۆکانى شارەوانیى مێردین، بەڵگەنامەى دەستبەکاربوونیان بۆ هاوسەرۆکایەتیى شارەوانیى گەورە شاری مێردین وەرگرت. -
لەیلا خالید سەردانى لەیلا گیوڤەن-ی کرد
لەیلا خالید ئەندامی مەکتەبی سیاسیى بەرەی رزگاریى گەلی فەلەستین سەردانى لەیلا گیوڤەن- هاوسەرۆکى کەجەدەى کرد، کە ١٥٩ رۆژە بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە مانگرتندایە. -
سوپاى تورک بە فڕۆکە و تۆپخانە گوندەکانی برادۆستی بۆردومانکرد
جارێکی‌تر فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانى سوپاى تورک بۆردومانی ھەرێمی برادۆستی کرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر بەربووەتەوە لەوەڕگەکان و زیانێکى زۆر بە ژینگەی ئەو هەرێمە گەیشتووە. -
مانگرتن لە سلێمانی دژ بە گۆشەگیریی ئۆجالان لە ڕۆژی ١٢٢هەمی خۆیدا
لە کۆمەلەی کرێکارانی مەزۆپۆتامیا لەشاری سلێمانی باشووری کوردستان ماوی ١٢٢ ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان مانگرتن لەخواردن بەردەوامە. ئەمڕۆ گروپی ٦٢هەم بەشداری چالاکی مانگرتن لەخواردنیان کرد. -
لە کەرکووک یادی ئەنفال کرایەوە
ئەمرۆ بە ئامادەبونی کەسوکارئەنفال کراوان و لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک لە گوندی تۆپزاوە یادی ٣١ ساڵەی ئەنفال کرایەوە . -
لە ڕۆژهەلاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئێران کوژرا
تەقەکردنی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە کۆڵبەران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات،باشوور وباکووری کوردستان،لە کۆڵبەرانی کورد بەردەوامە. کۆڵبەرێک ترلە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان کوژرا. -
لەباشووری کوردستان یادی قوربانیانی ئەنفال کرایەوە
ئەمڕۆ ١٤ی نیسان لە هەرێمی کوردستان وەک ڕۆژی یادکردنەوەی ژینۆسایدی ئەنفالە. لە شاروناوچەکانی باشووری کوردستان یادی قوربانیانی ئەنفال دەکرێتەوە. -
پۆلیسى تورک لە ئامەد گەنجێکى کوردی شەهید کرد
پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک لە ئامەد گەنجێکیان بە ناوی رەجەبت هانتاش شەهید کرد.