کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هه‌ده‌په جارێكی دیكه تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی وێرانشار دا
هه‌ده‌په له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگه‌ی ڕوحا تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی وێرانشار دا. -
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار ڕۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆز كرد
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز كرد. -
دەوڵەتى تورک لە ئیدر هەموو جۆرە چالاکییەکی قەدەغە کرد
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە ئیدر لە دواى ناڕەزایەتى لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردن و سەرلەنوێ ژماردنەوەى دەنگەکان و دووبارە سەرکەوتنەوەى هەدەپە لە ژماردنەوەى دەنگەکاندا، بۆ ماوەى ١٥ی رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک و ئاهەنگگێڕانى قەدەغە کرد. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢٥ شوێنەواری مێژوویى برادۆستى خاپوور کردووە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بۆردومانەکان و تۆپبارانەکانیدا شوێنەوارە مێژوویەکانى هەرێمى برادۆستیش دەکاتە ئامانج و تاوەکو ئێستا ٢٥ شوێنەواری مێژوویى برادۆستى خاپوور کردووە. -
مانگرتنی حسێن کەرکوکی لە رۆژی شەشەم دایە
حوسێن کەرکوکی لە رۆژی شەشەم بەردەوامە لە چالاکیی مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و داوا دەکات هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک بەشداری مانگرتن بن. -
كه‌جه‌كه: تێكۆشان گه‌ش ده‌كه‌ین، گۆشه‌گیری ده‌شكێنین و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێن
كه‌جه‌كه بانگی گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌كات گۆشه‌گیری بشكێنن و تێكۆشانی دژبه فاشیزم گه‌ش بكه‌ن. -
سكاڵای هه‌ده‌په له ته‌توان ڕه‌تكرایه‌وه
سكاڵای هه‌ده‌په له دژی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ٢ هه‌زار و ٢٧٦ ده‌نگ، له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه ڕه‌تكرایه‌وه. -
به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م شاره‌وانیی سێرت لاده‌برێن
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په شاره‌وانیی سێرت-ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی پۆلیس كه له لایه‌ن قه‌یوومه‌وه دانرابوون، له به‌رده‌م شاره‌وانییه‌كه لابران. -
له ڕوحا ٢٢ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ناوچه‌ی خه‌لفه‌تی و بیرهجووك-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحای باكووری كوردستان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی ٢٢ كه‌س ده‌ستگیر كران. -
هه‌ده‌په سكاڵایه‌كی دیكه‌ی له دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی مووش و ملازگر تۆمار كرد
دوای ئه‌وه‌ی سكاڵای هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ناوه‌ندی مووش و ناوچه‌ی ملازگر له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی ڕه‌تكرایه‌وه، هه‌ده‌په له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگه‌ی مووش سكاڵای تۆمار كرد. -
سكاڵاكانی ئاكه‌په قبووڵ كران به‌ڵام هی هه‌ده‌په ڕه‌تكرانه‌وه
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌موو شوێنێك سكاڵاكانی ئاكه‌په ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان قبووڵ ده‌كات، به‌ڵام سكاڵاكانی هه‌ده‌په ڕه‌تده‌كاته‌وه. -
گه‌ریلاكان له چه‌لێ چالاكییان كرد
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی چه‌لێ دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییان كرد و گورزیان له بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای تورك دا. -
كه‌جه‌كه: له ٣١ی ئاداردا فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په تێكشكێنرا
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، له ٣١ی ئاداردا ته‌نیا له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستنه‌هێنراوه به‌ڵكو فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌ش تێكشكێنراوه. -
له ئیدر سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه
له شاری ئیدر كه هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له‌سه‌ر داوای ئاكه‌په و مه‌هه‌په ده‌نگی ٧٠ سندووق سه‌رله‌نوێ ده‌ژمێردرێنه‌وه. -
دەنگەکانی هەدەپە و چەند سەرنجێک – ئانالیز
هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا رێژەى دەنگ و هەروەها رێژەى بە پۆینتى سەدی زیادیکردووە. هەدەپە جگە لە پاراستنى ئامەد، مێردین و وان، توانیی بە ئاراستەکردنى دەنگەکانى بۆ جەهەپە ئیستەنبول، ئەنقەر، ئەدەنە، مێرسین و ئەناتالیاش لە دەستى ئاکەپە دەربهێنێت. -
ئاسایشی هەولێر ٤٩ رۆژە هاووڵاتییەکى دەستگیرکردووە و هیچ سۆراغێکیشی نازانرێت
عەباس سەلیم محەمەد دانیشتووی شاری هەولێرە و پێشەی کاسبکارە و لە دوای نیوەڕۆی رۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کرا و تاکو ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی دیار نییە. -
گەنجانى ئاپۆیى لە بۆکان لەدایکبوونى ئۆجالان و دامەزراندنى پەژاک-یان پیرۆز کرد
دەستەیەک لە گەنجانى ئاپۆیى لە شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتى کوردستان بە بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆیەک رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە کۆمەڵانى خەڵکی کوردستان پیرۆز کرد. گەنجان بە بە درۆن ئاڵاى پەژاک-یان لە شاری بۆکان نمایش کرد. -
بیلگەن: ژماردنەوەى دەنگەکانى قەرس تەواو بوو و دەنگەکانمان زیادیان کرد
لەسەر ناڕەزایەتیى مەهەپەى هاوبەشی ئاکەپە، لە قەرس دەنگەکانى ١٦٧ سندوق سەرلەنوێ ژمێردرانەوە. ئایهان بیڵگەن پاڵێوراوی هەدەپە لە قەرس وتى "ژماردنەوەى دەنگەکان تەواو بوون و ١٧ دەنگی تر بە دەنگەکانى ئێمە زیاد بوون". -
تەرمی یوکسەک کە لە دژی گۆشەگیری چالاکیى ئەنجامدا بەخاکسپێردرا
تەرمی سیراج یوکسەک کە لە دژی گۆشەگیرى چالاکیى ئەنجامدا لە نسێبین بە خاکسپێردرا. هێزە چەکدارەکانى تورک جگە لە بنەماڵەکەى رێگایان بە هیچ کەسێکى تر نەدا بەشداری مەراسیمى بەخاکسپاردنى یوکسەک ببن. -
تانەى هەدەپە لە ئەنجامى هەڵبژاردنى موش و مەلازگر رەتکرایەوە
تانەى هەدەپە لە ئەنجامى هەڵبژاردنى ناوەندی مووش و ناوچەى مەلازگر رەتکرایەوە. هەدەپەش بڕیاریداوە لە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن سکاڵا تۆمار بکات. -
"ئێمە بۆ مامۆستاکەمان نامۆ بووین و مامۆستاکەشمان بۆ ئێمە نامۆ بوو"
چەکدار گراڤی گەریلاى هەپەگە رایگەیاند، دواى ئەوەی لە ساڵانى ١٩٩٠کاندا بە زۆر لە گوندەکەیاندا کۆچیان پێکرا ئاشنای 'زمانێکى بێگانە و نامۆ' بووە. -
ته‌ڤگه‌ری ئازادی پیرۆزبایی له هه‌ده‌په ده‌كات
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان. -
ده‌نگه‌كانی شاری سێرت دووباره ده‌ژمێردرێنه‌وه
له شاری سێرت-ی باكووری كوردستان كه هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له‌سه‌ر داوای ئاكه‌په دووباره ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه. -
له قه‌رس سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه
له شاری قه‌رس كه هه‌ده‌په سه‌ركه‌وت، له‌سه‌ر داوای مه‌هه‌په سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه. -
هه‌ده‌په تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كه‌رجه‌وس دا
ڕێكخستنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی كه‌رجه‌وس-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئێلح دا.