کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ڕۆشنبیرانی کەرکوک پیرۆزبایی سەرکەوتن بەسەر داعش دا لە گەلی رۆژئاوا دەکەن
ڕۆشنبیرانی کەرکوک رایانگەیاند، سەرکەوتنى شەڕڤانان بەسەر چەتەکانى داعش دا سەرکەوتنێکى مەزنە و دەستکەوتی سیاسیی مەزنی دەبێت و دەبێتە هۆی پاڵپشتییەکی بە هێزتر لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ گەلی کورد. -
دەوڵەتى تورک لە شاخێ هەڵیکوتایە سەر ٣٧ ماڵ و ١١ کەسی دەستگیرکرد
دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسیى گەلی کورد لە ناوچەى شاخێ لە وان هەڵیکوتایە سەر ٣٧ ماڵی هاووڵاتییان و ١١ کەسی دەستگیرکرد و بڕیارى دەستگیرکردنیشی بۆ ٢٦ کەسی تر دەکرد. -
زنجیرە هەوڵێکى میت و سوپاى تورک لە برادۆست لە دژی گەریلا شکستى هێنا
سویای توركی داگیرکەر دەیەوێت لە ناوچەى برادۆست سیناریۆی نوێ لە دژی هێزەکانى گەریلای ئازادیى کوردستان بەکاربهێنێت، بەڵام زنجیرە هەوڵەکانیان شکستى هێناوە. -
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ڕۆژئاوای کوردستان: سه‌ركه‌وتن و ئازادی و سه‌ربه‌رزیتان پیرۆز
شاناز ئیبراهیێم ئەحمەد پەیامێکی پێرۆزبای بە بۆنەی سەرکەوتنی شەڕڤانان بەسەر چەتاکەنی داعشدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شۆڕشی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا سەرەتای ئەزموونێکی نوێی (ئیداری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، نەتەوەیی و... هتد)ە. -
بڵێسە جەبار فەرمان: تەواوبوونی داعش مێژوویەکی پرشنگدارە بۆ نەتەوەکەمان
بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری عێراق لە ئەکاونتی تایبەیتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، سەرکەوتنەکانی قەسەدە پیرۆزدەکات و رایگەیاند، تەواوبوونی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش لەسەر دەستی شەڕڤانانی کورد مێژووییەکی پرشنگداره بۆ نەتەوەکەمان. -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی شەڕڤانی قەسەدە کرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتن لە قەسەدە کرد و ڕایگەیاند، چ شانازییەکی گەورەیە، کە گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی جیهان، لەسەر دەستی کورد و ھاوپەیمانەکانی کۆتایی پێهێنرا. -
دەوڵەتی داگیركەری تورك بەردەوامە لە بۆردومان و تۆپبارانی ناوچەی برادۆست
سوپاى دەوڵەتى داگیرکەری تورک ئێوارەى دوێنێ ئەرمووش، چیادێل، کەندەگەری، گەرووی سیران، رۆبی و گەرووی کارەشک-یان تۆپباران و هاوەنبارانکرد. -
دەوڵەتى تورک ١١ سیاسەتمەداری لە وان زیندانیکرد
دەوڵەتى تورک هەفتەى رابردوو لە وان ٢٥ سیاسەتمەداری کوردی دەستگیرکردبوو. سزاى زیندانیکردنى بەسەر ١١ کەسیاندا سەپاند. -
هه‌په‌گه گورزێكی دیكه‌ی له داگیركه‌ران دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له هه‌رێمی سه‌رحه‌د زنجیره‌چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون. -
پاژك: با هاوڕێیانی زیندانه‌كان كۆتایی به چالاكیی فیدایی بێنن
پاژك داوای له هه‌موو زیندانییه‌كان كرد چالاكیی فیدایی ئه‌نجام نه‌ده‌ن. -
په‌كه‌كه: هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدان فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په تێكده‌شكێنێت
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم له‌ناوده‌به‌ین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» له هه‌موو لایه‌كه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی گرنگ. -
كه‌جه‌كه: داعش له لایه‌ن سیسته‌مێكی سیاسی و هێڵێكی ئایدیۆلۆژی ڕووخێنرا
كه‌جه‌كه سه‌ركه‌وتنی قه‌سه‌ده‌ی به‌سه‌ر داعشدا پیرۆز كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر گرنگی تێكۆشینی ڕاست بۆ له‌ناوبردنی ڕیشه‌ی ئایدیۆلۆژیی داعش. -
قه‌ره‌یلان: ده‌نگۆی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئێران و توركیا درۆیه‌كی توركیایه
موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی «ستێرك تی ڤی» سه‌رنجی خسته سه‌ر چه‌ندین پرسی هه‌نووكه‌یی. قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، په‌كه‌كه له شه‌نگال نییه -
مەدیا چنار لە زیندانى مێردین چالاکیى فیدایى ئەنجامدا و شەهید بوو
مەدیا چنار لە زیندانى جۆری ئیى مێردین لە دژی گۆشەگیری چالاکیى فیدایى ئەنجامدا و شەهید بوو. -
رەژاک: فكر و فەلسەفەی نەتەوەی دیموكراتیك سەرچاوەی سەركەوتنی قەسەدەیە
ئەنجوومەنی ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (ڕەژاك) بە بۆنەى سەرکەوتنى شەڕڤانان بە سەر چەتەکانى داعش لە رۆژئاواى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
تەڤگەری ئازادی: سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین
تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان بە بۆنەى سەرکەوتنى شەڕڤانان بەسەر چەتەکانى داعش لە رۆژئاواى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
تەرمی زەهرا ساغڵام لە ژێر گەمارۆ و زۆرداریى جەندرمەدا بەخاکسپێردرا
زەهرا ساغڵام بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زیندانى ئۆلتوی ئەرزرۆم چالاکیى فیدایى ئەنجامدا و شەهیدبوو. تەرمەکەى لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە ژێر گەمارۆ و گوشار و زۆرداریى پۆلیس و جەندرمەدا بەخاکسپێردرا. -
هەپەگە: گەریلا لە مێردین سوپای تورکیای کردەئامانج، ٦سەربازی تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلە ناوچەی کەربۆران-ی مێردین ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیای کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا ٦ سەربازی تورک کوژران و چەندین سەربازی تریش برینداربوون. هەپەگە ڕایگەیاند کە لەوشەڕەدا ٣ گەریلاشەهید بوونە. -
لە زیندانى ئەرزرۆم زیندانییەکى تری مانگرتوو شەهید بوو
لە زیندانى ئەرزرۆم زیندانییەکى تری مانگرتوو بە ناوی زەهرا ساغڵام شەهید بوو. -
پۆلیسی تورک رێگاى نەدا کەس بەشدارى لە بەخاکسپاردنى تەرمی بەچەت دا بکات
ئایتەن بەچەت بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیى فیدایی ئەنجامدا. پۆلیسی تورک وەک چەتەکانى دەریا تەرمەکەیان رفاند و رێگایان نەدا کەس بەشدارى لە مەراسیمى بەخاکسپاردنەکەیدا بکات. -
سوپای توركی داگیرکەر لە ٦ گوندی برادۆستی هەولێر هاتووچۆی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد!
سوپای توركی داگیرکەر رۆژ لە دواى رۆژ گوشارەکانى بۆ سەر هاووڵاتییانى باشووری کوردستان زیاد دەکات. ئەو سوپا داگیرکەرە لە تازە ترین زوڵم و ستەمیدا بە شەوان هاتووچۆی لە هاووڵاتییانى ٦ گوندی ناوچەى برادۆست قەدەغە کرد. -
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی سیدەكان بۆردومان دەكەن
جارێكی دیكە رژێمی داگیركەری توركیا چەندین شوێنی لە ناوچە سنووریەكانی باشووری كوردستان لە ھەرێمی سیدەكان بۆردومان كرد. -
لە کەرکووک نەورۆزپیرۆزکرا
لە ناوچەی شیوەسووری کەرکووک بە دەسپیشخەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و بەدروشمی' بەڕۆحی شێلادزی فاشیزم تێکدەچێت، یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنن' بەبەشداری هاووڵاتیانی کەرکووک و دەورووبەری نەورۆزپیرۆزکرا. -
لەقەلادزێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ئیدانەکرا
لەگردبوونەوەیەکدا لەشاری قەلادزێ-ی سەربەپارێزگای سلێمانی، هێرشەکانی دەولەتی تورکیای داگیرکەر ئیدانەکرا. -
گەریلا ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیای کردە ئامانج؛ ٦ سەربازکوژران
گەریلاکانی هەپەگە لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا کە لە کێرێ حەسەن، شاری کڕ، گردی چولیا، ئەشکەوتۆک و بلورڤان-ی هەرێمی جوودی سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون، چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٦سەربازکوژران و١٠سەربازی تریش برینداربوون.