کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
نه‌ورۆز له زنجیره‌چیای زاگرۆس پیرۆز كرا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له زنجیره‌چیای زاگرۆس جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد. -
پەکەکە: بەم هەڵمەتە تێکدەشکێن
کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکە رایگەیاند، بە بەرخودانى یەکگرتووانەى مێژوویى لەسەر هێڵی سەرکەوتن پێشوازى لە نەورۆز دەکەن. راشیگەیاند "عەقڵییەتى فاشیست، داگیرکەر و پاکتاوکار تێکشکاندنى خۆیان لەسەر دەستى ئەم تێکۆشانە مێژووییە دەبینن". -
دەوڵەتى تورک هاوسەرۆکی دەبەپەى لە جزیر دەستگیرکرد
سەڵاحەدین کۆلانچ هاوسەرۆکى پارتى دیموکراتیکى هەرێمەکان (دەبەپە) لە شاری جزیرى پارێزگاى شرنەخی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا. -
«ڕۆحی شەهید زولکوف مانگرتن سەردەخات و فاشیزم لەناو دەبات»
له شاری سلێمانی ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی مانگرتنی گه‌وره له خواردن، لە ناوەندی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی درا. -
په‌كه‌كه: تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێته‌وه
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، ژن و گه‌نجانی كورد خاوه‌نداره‌تی له ڕۆڵه هێژاكانیان ده‌كه‌ن و به سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تی ئازادی تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌وه. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدانی چالاكییه‌كه‌ی سیده‌كانی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ی سیده‌كان شه‌هید بوون. هه‌په‌گه دوێنێ ڕایگه‌یاندبوو، له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا ٢٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون. -
یه‌به‌شه: هێرشه‌كه‌ی دوێنێی شه‌نگال گێره‌شێوێنییه
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌به‌شه هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی به گێره‌شێوێنی دانا كه كرابوویه سه‌ر هێزه‌كانیان له شه‌نگال. -
گوڵه‌باخ جه‌لال له گه‌رمیان ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گوڵه‌باخ جه‌لال له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی به مانگرتن كرد. -
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه: له دژی هێرشه‌كان ده‌بینه قه‌ڵغان
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ڕایده‌گه‌یه‌نن، له به‌رانبه‌ر داگیركاری و تاڵانیی زوحاكه‌كان سه‌ردانانه‌وێنن و له دژی سیاسه‌ته‌كانی له‌ناوبردن ده‌بنه قه‌ڵغان. -
کەجەکە: پێویستە گەلەکەمان لەسەر هێڵی بەرخودانى فیداییانەى گەزەن بەرخودان گەش بکات
کەجەکە رایگەیاند، بانگ لە گەلەکەمان دەکەین خاوەنداری لە بەرزراگرتنى یادی زولکوف گەزەن یەکەم شەهیدی هەڵمەتى "گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین، کوردستان ئازاد دەکەین" بکەن. بە خرۆشان بەرەو گۆڕەپانى نەورۆز بەرخودان گەورە بکەن. -
تورکیا بەردەوامە لە دەستتێوەردانەکانی لە کەرکووک
تورکیا بەردەوامە لە دەستتێوەردانەکانی لە عێراق بە گشتی و لە کەرکووک بەتایبەتی و لە ڕێگەی بەشێک لە تورکمانەکانی ئەو شارە دەیەوێت ئەجێنداکانی لەشارە جێبەجێبکات و بیکاتە شارێکی تورکمانی . -
پەژاک: نەورۆزی ئەمساڵ بە تێکشکاندنی فاشیزم و گۆشەگیری پیرۆز دەکەین
هاوسەرۆکایەتیى پارتی ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى نزیکبوونەوە لە نەورۆزی ئەمساڵەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. رایگەیاند "پێویستە ئاگری نەورۆز بکرێتە دوزەخی داگیرکەران و کۆنەپەرەستان و بەکرێگیراوان". -
پۆلیسی تورک وەک چەتەکانى دەریا تەرمەکەى گەزەنیان فڕاند و بە خاکیان سپارد
زولکوف گەزەن کە لە زیندانى تەکیرداغ لە ئەنجامی چالاکییەکدا شەهید بوو. پۆلیسەکانى تورکیا هەر وەک چەتەکانى دەریان تەرمەکەى گەزەنیان فڕاند و لە گەمارۆیەکى توندی ئەمنیدا خۆیان تەرمەکەیان لە ئامەد خاکسپارد. -
سوپای توركی داگیرکەر كوێستانەكانی سیدەكانی تۆپبارانکرد
سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر بەردەوامە لە بۆردومانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ناوچەکانى باشووری کوردستان و سنوورى ناوچەی سیدەکانیان تۆپبارانکرد. -
گەنجانی وڵاتپارێزی کەرکوک بەشداریی چالاکیى مانگرتنیان کرد
گەنجانی وڵاتپارێزی هەرێمی کەرکوک بەشدارییان لە چالاکیى مانگرتن، بۆ نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد. -
یەکەمین چالاکوانی مانگرتوو لەخواردن شەهید بوو
زولکوف گەزەن کە لە لەبەندیخانەی تەکیرداغ لە لەدژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لە ١ی ئادارەوە دەستی دابووە مانگرتن لەخواردن ، شەهید بوو. -
حزبە کوردستانیەکانی کەرکووک: نەورۆز ئەمساڵ لەسەرقەڵای کەرکووک ئاڵای کوردستان هەڵدەکەین
ئێوارەی ئەمرۆ لە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کەرکوک حزب و لایەنە سیاسیە کوردیەکانی کەرکووک دەرباری بەرزڕاگرتنی بۆنەی نەورۆز،بەبێ بەشداربوونی پەدەکە کۆبوونەوە. -
هەپەگە: لەسیدەکان ٢٣سەربازی سوپای تورکیا کوژران، یەکێکیان فەرماندەیە
گەریلاکانی هەپەگە لە هەرێمی سیدەکانی باشووری کوردستان لەچەند چالاکی هاوکاتدا هێرشیان کردەسەرسوپای داگیرکەری تورکیا، لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢٣سەربازی سوپای تورکیا کوژران کە یەکێکیان فەرماندەیەکی سەربازییە. -
بەڤیدیۆ.. شەڕی گەریلاكانی كوردستان و سوپای تورکی داگیرکەر لە برادۆست
دوێنێ لە نێوان هێزەکانى گەریلا و سوپاى تورکی داگیرکەر شەڕ لە چیاكانی ھەرێمی برادۆست روویدا. -
''قەندیلی قەڵای کوردان بە ڕووحی بەرخۆدان نەورۆز بەرز ڕادەگرێ''
بە نزیکبوونەوە لە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی ئامادەکاری و پێشوازییەکان بۆ پیرۆزبایی و بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە بەردەوامە، یەکێکیتر لەو شوێنانەش بناری قەندیلە کە هەر ساڵ بە ئاهەنگ و مەراسیمی گەورەی پیرۆزبایی کوردان و ئازادیخوازان لەیەك کۆدەکاتەوە. -
ناوی کومەڵکوژیی کورد؛ هەڵەبجە
ڕژێمی بەعس بە ئامانجی لە ناوبردنی گەلی کورد لە ١٦ ئاداری ١٩٨٨ هەڵەبجەی بە گازی کیمیاویى بۆردومان کرد، بەڵام ڕژێم بۆ خۆی لە ناو چوو و گەلی کوردیش هەرماوە و هاووڵاتییانی هەڵەبجەش بە شێوازی جیاواز جیاواز یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە. -
گەلی بناری قەندیل: ناهێڵین جارێکی‌تر هەڵەبجەیەکیتر دووبارە ببێتەوە
لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەدا گەلی بناری قەندیل یادی ئەو رۆژەیان کردەوە و لە بەیاننامەیەکدا، کە لەلایەن هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل گوڵاڵە عوسمانەوە خوێندرایەوە کیمیابارانکردنى هەڵەبجەیان ئیدانەکرد و یادی شەهیدانیان بەرز راگرت. -
دەوڵەتی تورک هاوکات لەگەڵ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا سیدەكانی بۆردومان کرد
دوێنێ شەممە ١٦ ی ئاداری ٢٠١٩ هاوکات لەگەڵ ٣١هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین شوێنیان لە ھەرێمی سیدەكان بۆردومان كرد . -
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی ساڵیادی کیمابارانی هەڵەبجەی شەهیدەوە
دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەى ٣١هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنى هەڵەبجە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
یادی جینۆسایدی هەڵەبجە لە هەرێمی برادۆست بەڕێوەچوو
٣١ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی و جینۆسایدى هەڵەبجە تێدەپەڕێت. شاری هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاوەوە بە گازی کیمیاویى بۆردومانکرا و لە چەند خولەکێکدا زیاتر لە ٥٠٠٠ هەزار هاولاتی سڤیل بوونەقوربانی و كۆمەڵكوژكران.