کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
شاندێكی باشووری كوردستان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد
شاندێكی باشووری كوردستان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد و پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخۆدانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. -
ئاسایشی كه‌لار هه‌ڕه‌شه له هه‌رێم مه‌حموود ده‌كات
ئاسایشی کەلار بە تەلەفۆن بانگهێشتی ئەندازیار هەرێم مەحموودی كردووه کە ماوەی ١٨ ڕۆژە دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان مانی لە خواردن گرتووە. بە گوته‌ی ناوبراو، ئاسایش هەڕەشەی لێ كردووه. -
ئامه‌د: به مه‌شخه‌ڵی له‌یلا گیوڤه‌ن ئاگری نه‌ورۆز گه‌ش ده‌كه‌ین
گه‌ریلای هه‌په‌گه خالس ئامه‌د پیرۆزبایی نه‌ورۆزی له گه‌لانی كوردستان كرد و گوتی، «هیوادارین نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بۆ گه‌له‌كه‌مان ببێته ڕۆژێكی نوێ.» -
سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) پیرۆز كرا
ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به مه‌ڕاسیمێك پیرۆز كرا. -
به‌رخۆدانی مانگرتوان له هه‌ولێر له ڕۆژی ١١٢ههمیندایه
له هه‌ولێر مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تی ناسر یاگز له ڕۆژی ١١٢ههمیندا به‌رده‌وامه. هاوكات مانگرتنی نۆبه‌تدار درێژه‌ی هه‌یه و گرووپی ٥٦هه‌مین نۆبه‌تی مانگرتنی وه‌رگرت. -
له پاتنۆس ١٣٨ زیندانی له مانگرتندان
له زیندانی پیتی «ت»ی پاتنۆس له باكووری كوردستان ١٣٨ زیندانیی سیاسی له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبهتدان. -
«بۆ یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له دژی داگیركاریی توركیا ڕاپه‌ڕن»
گه‌ریلای هه‌په‌گه شاهان شاهۆ یادی شه‌هیدانی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده‌وه و گوتی: «با گه‌لی ئێمه له باشوور هه‌رگیز ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له‌بیر نه‌كات و له دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست بوه‌ستێته‌وه.» -
له دهێ ٤ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ناوچه‌ی دهێ و ده‌وروبه‌ری ٤ كه‌س له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌ستگیر كران. -
له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی بێزه‌لێی شه‌مزینان له سه‌ربازانی سوپای توركیان دا. له ئه‌نجامدا ٤ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو -
مانگرتنی هەرێم مه‌حموود له ڕۆژی حه‌ڤده‌هه‌مدا بەردەوامە
هەرێم مه‌حموود كه دانیشتووی شاری كه‌لار-ی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه له باشووری كوردستان، ڕێكه‌وتی ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كرد. -
لە رحا سەلیم ساداک و لە جزیر ٧ کەسی تر زیندانیکران
لە ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسیى رژێمى ئاکەپە لە دژی گەلی کورد ٧ کەس لە جزیر و سەلیم ساداک ئەندامى دەستەى دیوانى کەجەدە زیندانیکران. -
لە مێردین ١٤٢ زیندانیى سیاسی لە چالاکیى مانگرتندان
بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زیندانى جۆری ئیى مێردین چالاکیى مانگرتنى بێ‌سنوور دەستیپێکردبوو. ئێستا لەو زیندانەدا ١٤٢ زیندانیى سیاسی لە چالاکیى مانگرتندان. -
کاڵکان: کورد ئیدی جگە لە ئازادی ژیانێکى تر قبوڵ ناکات
کاڵکان باسی لە چالاکییەکانى مانگرتن لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و چالاکییەکانى پشتیوانیکردن لەو بەرخودانە کرد و رایگەیاند "کورد ئیدی ژیانێک جگە لە ژیانى ئازاد قبوڵ ناکات، چونکە ژیانێکى تریش نابێت". -
دەوڵەتى تورک سەلیم ساداک -ی زیندانیکرد
سەلیم ساداک ئەندامى دەستەى دیوانى کەجەدە، کە لە پارێزگای رحا بەشداریی کاروباری هەڵبژاردنى هەدەپە بوو، لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا و دواتریش بڕیاری زیندانیکردنى بۆ دەرکرا. -
له شاری وان ١٤٨ زیندانی له مانگرتندان
له زیندانی ئاسایشی تووندی شاری وان له باكووری كوردستان ١٤٣ زیندانی ماوه‌ی ١١ ڕۆژه له مانگرتندان. هه‌روه‌ها مانگرتنی ٥ زیندانی له ڕۆژی ٨٦هه‌میندا به‌رده‌وامه. -
١٧ منداڵی ڕزگاركراو گه‌یشتنه‌وه شه‌نگال
١٧ منداڵی دیكه كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له گوندی باغۆزی دێره‌زۆر له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرابوون، له شه‌نگال ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه. -
شاندێكی باشووری كوردستان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كات
شاندێكی باشووری كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر سه‌ردانی ناسر یاگز-ی كرد، ڕایگه‌یاند سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن-یش ده‌كه‌ن له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان. -
هه‌په‌گه: شه‌هیدانی بۆتان و ئامانۆس یادگاریی به‌رخۆدانن
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی چه‌ند گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه له بۆتان و ئامانۆس شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، هه‌ر یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه یادگاریی به‌رخۆدانن. -
لە قەڵاى کەرکوک یادی کیمیاباران و جەژنی نەورۆز دەکرێتەوە
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک کۆبوونەوە و بڕیاریاندا یادی کیمیابارانی هەڵەبجە و جەژنی نەورۆز لە قەڵای کەرکوک بکەنەوە، بەڵام هێشتا بڕیاریان نەداوە لە یادەکاندا ئاڵای کوردستان هەڵبکەن یاخود نا. -
چالاکوانانی بادینان بە کەفالەت ئازادکران
دوای یەک مانگ مانەوەی لە بەندیخانەی دهۆک شێروان شێروانی و تاکۆر زەردەشتی و ڕێکان ڕەشید و مستەفا بامەڕنێ بە کەفالەت ئازادکران. -
ئیتڵاعاتى ئێران رێگری لە چارەسەری پزیشکیى زەینەب جەلالیان دەکات
دواى دوو مانگ لە ئازاری دان و هەوکردنى پوکەکانى، زەینەب جەلالیان بە دەست و قاچی کەلەپچەکراوەوە گواسترایەوە بۆ لاى پزیشکى ددان، بەڵام لەلایەن ئیدارەى ئیتڵاعاتەوە رێگری لە مانەوەى زەینەب جەلالیان بۆ چارەسەری کێشەی هەرس و چاوی کرا. -
لە سلێمانى و کفری چالاکى بۆ ئازادیى دەستگیرکراوانى بادینان بەڕێوەدەچێت
"بەرەی خەڵک، بەرەی بەرگری لە مافەکانى کۆمەڵگە" رایگەیاند، لە سلێمانى و کفری و چەند ناوچەیەکى تری کوردستان چالاکی بۆ ئازادیى دەستگیرکراوانى بادینان بەرێوەدەبەن، کە ماوەى ٤٠ رۆژە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکراون. -
لە شەنگال ٨ی ئادار پیرۆزکرا
بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن، بەدەسپیشخەری تەڤگەری ژنانی شەنگال-تاژێ مەراسیمێک بەڕیوەچووو. -
لە کەرکووک بەبۆنەی ٨ی ئادار زنجیرەیەک چالاکییەک ئەنجامدرا
بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە شاری كەركووك چەندین چالاکی بەڕێوەچوو. -
لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک برینداربوو
هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گروپێک لەکۆڵبەرانی کوردیان ناوچەی پیرانشار لەسەرسنوورە کانی نێوان ڕۆژهەلات وباشووری کوردستان کردەئامانج . لەئەنجامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک برینداربوو.