کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
له سلێمانی تیمی ئێن ئاڕ تی و كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و ئه‌ندامی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستبه‌سه‌ر كران
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به بڕیاری دادگه‌ی سلێمانی ده‌ستگیر كرا، ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م دادگه تیمی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و چه‌ندین به‌رپرس و ئه‌ندامی جوڵانه‌وه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. -
ئیرمه‌ز: شاره‌كانمان له قه‌یوومه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شرنا‌خ زه‌كی ئیرمه‌ز ڕایگه‌یاند، «هه‌ڵوێستی گه‌ل له دژی قه‌یوومه‌كان ئاشكرایه. به هه‌ڵبژاردن شاره‌كانمان له قه‌یوومه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه.» -
گەنجانی وڵاتپارێز دەستیان بە هەڵمەتی پاککردنەوەی گەرەکەکانی کەرکووك کرد
رێکخراوی کۆمەلەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان هەڵمەتی کۆکردنەوەی زبل وخۆل وخاشاکی گەرەکەکانی نێو شاری کەرکووکیان ڕاگەیاند . -
کچێكی مێرمنداڵ لە پارێزگای ئیلام-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢ی ئادا/١١ی ڕەشەممە بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی دەشتی عەباس-ی دێهلوڕان-ی سەربەپارێزگەی ئیلام-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان، کچێكی تەمەن ١٥ ساڵان کوژرا. -
لە گەرمیان چالاکوانێکی ژن دژی گۆشەگیریی مانگرتنی ڕاگەیاند
بە ئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لەشاری کەلاری سەربەئیدارەی گەرمیان، ژنەچالاکی کورد شیماعەدنان دەستی دایە مانگرتن لەخواردن. -
باری ته‌ندرووستیی ناسریاگزدژوارتربووە
باری تەندرووستی ناسریاگزکە ماوەی ١٠٣ڕۆژە لە هەولێردژبەگۆشەگیری ئۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن دژوارتربووە. یاگزئیترکەس ناناسێت. -
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەی مەتینا و زێ-یان بۆردومانکرد
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا هەرێمەکانی مەتینا و زێ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. هەپەگە ڕایگەیاند، لەوبۆردومانانەداهیچ زیانێک بەرگەریلا نەکەوتووە. -
لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و٢کۆڵبەری تریش برینداربوون
هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گروپێک لەکۆڵبەرانی کوردیان لەسەر سنوورە کانی نێوان ڕۆژهەلات وباشووری کوردستان کردەئامانج . کۆڵبەرێک لە پیرانشار کوژرا، کۆڵبەرێک لە حاجی ئۆمەران و کۆڵبەرێکیش لە مەرگەوەری ورمێ برینداربوون. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای شه‌هیدی ڕاگه‌یاند
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ساڵی ٢٠١٨ له كات و شوێنی جیاواز شه‌هید بوون و به ڕێزه‌وه یادی كردنه‌وه. -
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیر كرا - نوێكراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان به تۆمه‌تی «هێرشكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت» شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیر كرا. -
ئێزدییە رزگارکراوەکان گەییشتنە شەنگال
ژن ومندالانی ئێزدی کە لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە لەباغۆز ڕزگارکرابوون دوێنێ گەییشتنە شەنگال و ئەمڕۆ لە 'باخچەی سەرۆک' لەشەنگال لە مەراسیمێکی شکۆداردا ڕادەستی خانەوادەکانیان کران. ژنان ومندالانی ئێزدیی دوای چەندساڵ دیل بوون بە کەسوکارەکانیان شادبوونەوە. -
لە پێنجوێن دژی گۆشەگیری ئۆجالان چالاکی مانگرتن لەخواردن راگەیەنرا
یونس عومەرلەشارۆچکەی پێنجوێن-ی سەربە پارێزگەی سلێمانی لە باشووری کوردستان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی بە مانگرتن لەخواردن کرد. -
٣کۆڵەبری کورد بەهۆی سەرما وهەرەسی بەفرەوە بوونە قوربانی
بەپێی هەوالێکی کۆڵبەرنیوز چەند ڕۆژ پێش ئیستا گروپێک لە کۆڵبەرانی کورد کە لە ناوچە شاخاوییەکانی چاڵێدران-ی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر بەفر وهەرەسدا گیریان خواردبوو، ٢ کەسیان گیانیان لەدەستداو و یەکێکی دیکەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. -
ئه‌و ئێزدییانه‌ی له لایه‌ن قه‌سه‌ده ڕزگار كران گه‌یشتنه‌وه شه‌نگال
٢١ هاوڵاتیی ئێزدی كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له سنووری دێره‌زۆری سووریا له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرابوون، ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌وه شه‌نگال. -
له سیده‌كان هه‌په‌گه له هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی دا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی توركیا داوه. -
سەلام عەلی: پارتی تۆڵە لەیەکێتی دەکاتەوە
سەلام عەلی چاودیری سیاسی ئەوەی خستەڕوو، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیاسەتی کاردانەوە کاردەکات، تۆلەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە یەکێتی دەکاتەوە. -
بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی سوپای تورکیا ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان کەوتەوە
لەئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، لەنزیک گوندی خەلیفان-ی ناوچەی برادۆست دارستانەکانی ناوچەکە ئارگری گرتووە و زیانێکی زۆربەرباخ ومەزرای هاووڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە. -
ژنانی ئێزدی سەردانی چالاکانی مانگرتووی مەخمووریان کرد
شاندێکی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، سەردانی چالاکی مانگرتن لەخواردنی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمووریان کرد، کە ٧٦ ڕۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن . -
چاودێرانی سیاسی: په‌ده‌كه هه‌میشه له كاتی به‌هێزبوونیدا لە ڕێككه‌وتن پەشیمان دەبێتەوە
چاودێرانی سیاسیی كه‌ركووك پێیان وایه کێشەی باشووری کوردستان ئەوەیە په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه تا ئێستا به تێڕوانینی حیزبییه‌وه سه‌یری پرسەکان ده‌كه‌ن. -
یه‌كێتیی ژینگه‌پارێزی: دوایین گورز دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له حه‌سكیفی دا
یه‌كێتیی ژینگه‌پارێزی له دژی بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی حه‌سكیف ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و ڕایگه‌یاند، به‌و بڕیاره هانی ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكان ده‌درێت كه شوێنه‌واره مێژوویی و كولتوورییه‌كان تاڵان بكرێن. -
مانگرتنی دژ به گۆشه‌گیری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیشی گرته‌وه
چالاکیی مانگرتن لە خواردن بۆ شکاندنی گۆشگیریی سه‌ر ڕێبەری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی باشووری كوردستان ٣ كه‌س مانگرتنیان ڕاگه‌یاند. -
هەپەگە بەڕێزەوە یادی ۳ گەریلای شەهیدی کردەوە
۳ گەریلا کە لە ۲۲‌ی نیسانی ساڵی ۲۰۱۷دا شەهید ببوون لە لایەن هەپەگەوە یادیان کرایەوە و سەرخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلی کوردستان کرا. -
گوشارەکانی ڕژێمی تورکیا لە سەر زیندانیان بەردەوامە
لە زیندانی دیلۆکی باکوری کوردستان ۱٦ بەندکراوی دۆزی پەکەکە لە ناویاندا ٤ مانگرتوو گوازرانەوە بۆ زیندانێکی دیکە و بارودۆخیان زۆر خراپە. -
ناسر یاگیز: ئەگەر گەل پێ‌داگر بێت کۆتایی بە گۆشەگیری دێت
ناسر یاگیز کە لە ۱۰۰مین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن دایە ڕایگەیاند: "پێویستە گەل خاوەنداری لە داخوازی مانگرتووان بکات و ئەگەر پێدار بن ئەوا ساڵی ۲۰۱۹ دەکەینە ساڵی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ". -
له شرنا‌خ بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په كرایه‌وه
به به‌شداریی سه‌دان هاوڵاتی له شاری شرنا‌خ-ی باكووری كوردستان به جۆشوخرۆشێكی گه‌رم بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كرایه‌وه. هاوكات له ناوچه‌ی جزیر كاندیدانی هه‌ده‌په سه‌ردانی كاسبكارانیان كرد.