کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کۆڵبەرێک کوژرا وکۆڵبەرێکی تر برینداربوو
لەئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی تر برینداربوو. -
چیرۆکى شەهید سیروان رەئوف؛ هونەری ئاوێتەى ئاگر
سیروان ڕەئوف پێشمەرگەیەکی هونەرمەند لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رفاندن و ڕادەستکردنەوەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە تورکیا، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و پێش شەهید بوونی وتی: هەست بە گەورەترین بە ختەوەری دەکەم". -
١٢ لایەن داوای ئازادکردنی چالاکوانە دەستگیرکراوەکانى بادینان دەکەن
لە لێدوانێکی هاوبەشدا، ١٢ تۆڕ و هاوپەیمانیی عێراقیی، داوای ئازادکردنی چالاکوانانی بادینان دەکەن کە لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراوە و دەڵێن، دەستگیرکردنە، پێشلکارییە بۆ مافێکی دەستووریی، کە بریتییە لە مافی ڕێکخستنی خۆپیشاندان. -
هەپەگە: لەئیدرفەرماندەیەکی سوپای تورک کوژرا
گەریلاکانی هەپەگە یەکینەیەکی سوپای تورک-یان لە ئیدرکردە ئامانج. هەپەگە ڕایگەیاند لەوچالاکییەدا فەرماندەیەکی سوپای تورک کوژرا. -
نامەیەکی دەستنووسی ئۆجالان بڵاوکرایەوە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ٢٠هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیى نێونەتەوەیدا نامەیەکى دەستنووسی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی بڵاوکردەوە، کە رێبەر ئاپۆ بۆ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و مامۆستا رەسوڵ هاواری نووسیوە. -
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له جۆله‌مێرگ زیندانی كرا
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له جۆله‌مێرگ سینان كایا به بیانووی ئه‌وه‌ی به‌شداری كردووه له چالاكییه‌ك بۆ پشتگیری له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن، زیندانی كرا. -
چالاکیی مانگرتن لە سلێمانی بەرده‌وامە
چالاكی مانگرتن لە شاری سلێمانیی باشووری كوردستان لە ٦٦هه‌مین ڕۆژیدا بەردوامە. مانگرتوان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، تا شکاندنی گۆشگیریی سه‌ر ئۆجالان بەردوام ده‌بن له چالاكییه‌كه‌یان. -
له كه‌ركووك پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات شه‌رمه‌زار كرا
بە درووشمی «گۆشه‌گیریی تێكده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» لە بیستەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوباتی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالان، له كه‌ركووك چه‌ند چالاكییه‌ك ساز كران. -
پارێزگاری وان هه‌ڕه‌شه له موختاره‌كان ده‌كات
پارێزگاری وان محه‌مه‌د ئه‌مین بیلمه‌ز له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ موختاره‌كانی ناوچه‌ی مورادیه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن و گوتی، ده‌بێ به قسه‌ی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن. -
گیوڤه‌ن: هه‌تا من نه‌ڵێم به‌سه، جه‌سته‌م ناڵێت به‌سه
له‌یلا گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاند، «هه‌تا من نه‌ڵێم به‌سه، جه‌سته‌شم ناڵێت به‌سه. ئه‌وانه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌م چالاكییه بێده‌نگن، من ده‌كوژن.» -
کەنەکە لە ساڵیادی گەلەکۆمەی ١٥ی شوباتدا داوای ئازاد کردنی ئۆجالان دەکات
ئەمڕۆشاندیکی کەنەکە و ژمارەیك لە ئەندامانی پارت ولایەنی سیاسی لە ٢٠ هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات دژبە ئۆجالان، سەردانی مانگرتووانیان لە نوێنەرایەتی هەدەپە لەشاری هەولیر-ی باشووری کوردستان کرد. -
گەنجانی شەنگال لەدژی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات چالاکییەکی بە بەمەشخەڵیان ئەنجامدا
بەشداری ڕێکخراوەکان و چالاکانی مانگرتوولەخواردن و گەنجانی شەنگال بۆ ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵیان ئەنجامدا. -
سەرەڕای ڕێگرییەکان پەرلمانتارانی هەدەپە لەدژی گۆشەگیری خۆیان گەیاندە ئامەد
پەرلمانتارانی هەدەپەی کە دوای رێپێوانی لە ١٥شاردا بەدروشمی " لە ڕۆژی ١٠٠ەمین بەرەو لەیلا، شکاندنی گۆشەگیری" خۆیان گەیاندە ئامەد ولەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران. پەرلمانتارێک لە ئەنجامی هێرشی پۆلیسدا برینداربوو. -
لە سلێمانی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات ئیدانەکرا
بە بۆنەی ٢١مین ساڵی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، هەریەکە لە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، گردبوونەوەیەکیان بۆ شەرمەزارکردنی ئەو گەلەکۆمەیە ئەنجامدا. -
لەیلا بەباشی لە١٥ی شوبات تێگەشتووە
دیلان سپێرتی ئەندامی بەرێوەبەری کەژەکە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی شیکردەوە و وتی، " لەیلاگیوڤەن پەیامێکی گرینگی دابە هەمووان، بۆئەوەی کە ئێمە ڕخنە لە کەموکۆڕیی هەڤاڵیەتی خۆمان بگرین . -
شاندی نێونه‌ته‌وه‌یی: له‌یلا گیوڤه‌ن به سه‌ركه‌وتن ده‌گات
شاندێكی ئاشتیخوازی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئامه‌د ڕایگه‌یاند، ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌به‌نه ئه‌ورووپا. -
كه‌جه‌كه: گه‌وره‌كردنی تێكۆشین ئه‌ركێكی مێژووییه
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: ده‌بێ ببینرێت كه هه‌وڵ ده‌درێت پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی ٢١هه‌مییه‌وه له میانه‌ی شه‌ڕی سێیه‌می جیهانیدا درێژه‌ی پێبدرێت و كوردان قڕ بكرێن. -
پۆلیس ده‌وری ماڵی له‌یلا گیوڤه‌نی گرت
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ڕۆژی ٩٩ههمدا به‌رده‌وامه له مانگرتنه‌كه‌ی دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان. -
له ئاگری، وان، ئیدر و ئامه‌د ٧٨ كه‌س ده‌ستگیر كران
له شاره‌كانی ئاگری، وان، ئیدر و ئامه‌د له باكووری كوردستان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا ٧٨ كه‌س ده‌ستگیر كران. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی حه‌فتانین و خواكوركیان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌كانی حه‌فتانین و خواكوركیان كرد له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. -
جۆناسۆن: دەمانەوێت ببین بە دەنگ و هاواری لەیلا گیوڤەن
ئۆگموندور جۆناسۆن وەزیرى پێشووی ناوخۆ و دادی ئایسلەندا کە بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان چووە بۆ تورکیا رایگەیاند، گۆشەگیری قبوڵ ناکرێت. راشیگەیاند، دەیانەوێت ببن بە دەنگ و هاواری لەیلا گیوڤەن. -
لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ۱٥ ی شوباتدا ڕێپێوانێك له هه‌ولێر ساز ده‌كرێت
بڕیاره ڕۆژی ١٥ی شوبات\٢٥ی ڕێبه‌ندان له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان ڕێپێوانێك له دژی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالان ساز بكرێت. -
له بازید ٨ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری، ٨ كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستگیر كران. -
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی ئیدانه‌ی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات ده‌كات
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (TAJÊ) له بیسته‌مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالاندا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیلانگێڕییه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد. -
له‌یلا گیوڤه‌ن ته‌داوی ڕه‌تكرده‌وه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه له مانگرتن
له‌یلا گیوڤه‌ن له نه‌خۆشخانه ڕه‌تی كرده‌وه ته‌داوی بكرێت، بۆیه برایه‌وه ماڵه‌كه‌ی و به‌رده‌وامه له چالاكیی مانگرتن.