کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
نه‌په‌گه: گه‌ریلا به‌ته‌واوی ئه‌و پیلانگێڕییه له‌ناوده‌بات
نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان خۆیان له‌سه‌ر ڕێبازی تێكۆشانی سه‌رده‌م ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێو لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژوودا له‌ناوببه‌ن. -
له‌یلا گیوڤه‌ن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا
له‌یلا گیوڤه‌ن كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتنی بێسنووردایه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. -
مانگرتن لە خواردنی ناسر یاگز ٨٥ڕۆژە بەردەوامە
٨٥ ڕۆژە لە باشووری کوردستان لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتن لە خواردن بەردەوامە. مانگرتن لە خواردنی ناسر یاگز لەدژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان ٨٥ ڕۆژی تێپەڕاند، سەرەڕای باری خراپی باری تەندروستی، یاگزسوورە لەسەر بڕیارەکەی خۆی. -
بەچالاکییەکانی خۆمان وەڵامی گۆشەگیری دەدەینەوە
گەریلاکانی هەپەگە ویژاستارئەوەیان خستەڕوو،کە بەچالاکییەکانیان وەڵامی گۆشەگیری دەدەنەوە و دەستنیشانیانکرد کە، " هەتاکو رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئازاد نەبێت، ئەوان تێکۆشانی خۆیان لەدژی داگیرکەران بەردەوام دەکەن." -
ئەندامێکی مەجلیسی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکرا
ئۆرهان دەمیرئەندامی مەجلیسی گەنجانی هەدەپەی شاری وان ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەمەڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا. -
په‌ده‌كه هه‌وڵ ده‌دات ١٨ چالاك و ڕۆژنامه‌وانی بادینان هه‌تاهه‌تایه زیندانی بكات
١٨ چالاک و ڕۆژنامەوانی ده‌ڤه‌ری بادینان له چێوه‌ی دۆسیه‌ی ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ به گوێره‌ی ماده‌ی ١٥٦ی قانوونی سزادانی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و دادگه‌یی ده‌كرێن كه تووندترین سزای هه‌یه. -
ناسر یاگز كه ٨٤ ڕۆژه له مانگرتندایه ناتوانێت هه‌ستێته سه‌ر پێ
ناسر یاگز كه ٨٤ ڕۆژه له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تدایه، نیشانه‌ی مه‌ترسیدار له ته‌ندرووستییدا ده‌بینرێن. -
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی له چه‌لێ و سیده‌كان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ناوچه‌كانی چه‌لێ و سیده‌كان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢ چالاكییان ئه‌نجام دان. له چالاكییه‌كاندا ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران. -
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی دوێنێی گردی لێلیكان-ی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی دوێنێی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار-ی بڵاوكرده‌وه كه له گردی لێلیكان دژ به سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوو و ٣ سه‌رباز كوژرابوون. -
بایک: نزیکایەتیی ئێمە لە سوریا ستراتیژیکە
جەمیل باک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە سەرنجى خستەسەر چاوپێکەوتنەکانى بەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بۆ خوڵقاندنى سوریایەکى دیموکراتیک و وتى "ئەو چاوپێکەوتنانە تاکتیکى نین، بە پەرسپەکتیڤ و رێنوێنیى ستراتیژی بەڕێوەدەچن". -
چالاکوانانی ڕۆژهەڵات لە ٤٠هەمین ساڵی شۆڕشی گەلانی ئێران‌دا پێداگری لەسەر داخوازییەکانیان دەکەن
چالاکوانانى رۆژهەڵاتى کوردستان رایانگەیاند، شۆڕشی گەلانى ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ بە ئامانجەکانى خۆی نەگەیشتووە، بۆیە پێویستە شۆڕشێکى تر ئەنجام بدرێت. -
شوێن و کاتی خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
ژووری دەستپێشخەریی گەل لە دووەمین ڕاگەیەندراویدا، بانگەوازی لە خەڵکی ڕۆژهەڵات کردووە خۆیان ئامادە بکەن بۆ "خولێکی نوێی بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافە مرۆیی و دیموکراتییەکانیان" و داوایانکردووە، ڕۆژی پێنجشەمە بڕژێنە سەر شەقامەکان. -
دەوڵەتى تورک لە لیجە قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند
دەوڵەتى تورک لە ٢١ گەڕەک و دێ و لادێى ناوچەى لیجەى ئامەد قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاند. پێش راگەیاندنى ئەو قەدەغەکارییە سوپاى تورکیا دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی کرد. -
له مه‌خموور مه‌ڕاسیمێك بۆ شه‌هید دۆغان تۆری ساز كرا
له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان مه‌ڕاسیمێك بۆ تێكۆشه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان شه‌هید عوسمان كاپڵان (دۆغان تۆری) ساز كرا. -
ئاکەپە و میت مه‌لا و گه‌نجانی یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن
هه‌رچه‌نده ئاکەپە سیاسەتی دژە کورد لە تەواوی کوردستان بەڕێوهدەبات، بەڵام سیاسەتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و پارتەکەی ئەردۆغان (ئاکەپە) له ڕووی ئایدیۆلۆژی و سیاسییه‌وه یەكدهگرنهوه. -
به‌ستا فورات: گه‌ل گۆشه‌گیری ده‌شكێنێت
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌ستا فورات ڕایگه‌یاند، گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیری چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ڕای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات. -
لە لێلیکانى برادۆست شەڕ لە نێوان هێزی گەریلا و سوپاى تورک‌دا روویدا
ئەمڕۆ لە لێلیکانى ناوچەى برادۆست لە نێوان هێزەکانى گەریلا و سوپاى تورک‌دا شەڕ روویدا. لە ئەنجامى ئەو شەڕەدا سوپاى تورک کوژرا و برینداری هەیە. -
سەربازانی تورک لە مسرجێ ١٣ کەسیان دەستگیرکرد
سەربازانى دەوڵەتى تورک لە شارۆچکەى مسرجێ لە پارێزگاى سێرتى باکووری کوردستان ١٣ کەسیان دەستگیرکرد. -
پەکەکە بانگەوازێکى بۆ هەڵمەتى بەرخودان بڵاوکردەوە
کۆمتیەى بەرێوەبەریى پەکەکە بانگى لە هەموو ئانتى فاشیستەکان و دیموکراتەکان کرد لە دژی سیستمى گۆشەگیری و ئەشکەنجەى ئیمراڵی بوەستنەوە و چالاکی ئەنجام بدەن، چونکە ئاشتى و دیموکراسی لەو رێگەیەوە بەدی دێن. -
دەوڵەتى تورک لە ٢٢ رۆژی رابردوودا لە ئەردیش ٩٠ کەسی دەستگیرکرد
لە ناوچەى ئەردیشی وان لە رۆژانی ٥ بۆ ٧ی شوبات دا ٢٩ کەسی دەستگیرکران و سزای زیندانیکردن بەسەر ٢٣ کەسیاندا سەپێنرا. لە ماوەی ٢٢ رۆژی رابردووش‌دا ٩٠ کەس لە ئەدریش دەستگیرکران و سزاى زیندانیکردن بەسەر ٤٧ کەسیاندا سەپێنراوە. -
ناسریاگز:هەتاگۆشەگیری هەبێت بەرخۆدان بەردەوامە
چالاکیی مانگرتن لە خورادنی ناسر یاگز، ئەندامی هەدەپە لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری کوردستان لە ڕۆژی ٨٢ هەمیندا بەردەوامە.سەرەڕای دۆخی خراپی تەندروستی، یاگزجەخت دەکاتەوە کە هەتاکو گۆشەگیری هەبێت، ئەو درێژە بەچالاکییەکەی خۆی دەدات. -
پژاک: شۆڕشی راستەقینەودیموکراتیک بە پێشەنگایەتی گەلانی ئێران مسۆگەردەبێت
پژاک:"داخوازییەکان، قەیرانی قووڵ وهەمەگیری و فەقیری و گەندەڵی دەسەڵات وای کردووە کە تەوای گەلانی ئێران جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ خواستە سەرەتاییەکانی شۆڕش کە هەمان کۆماری دیموکراتیک و نەتەوەیی دیموکراتیکە." -
بایک: ئەمریکا پشتیوانى لە سڕینەوەى کورد لەسەر دەستى تورکیا دەکات
جەمیل بایک هاوسەرۆکى کەجەکە رایگەیاند، لە شەڕی دژ بە چەتەکانى داعش دا کورد قورسترین ئەرک و باری خستە سەر شانی خۆی. راشیگەیاند، بڕیاری کشانەوەى ئەمریکا پشتیوانیکردنە لە کوشتار و سڕینەوەى کورد لەسەر دەستى تورکیا. -
پارێزگارى دەوڵەتى تورک لە وان دەستیکرد بە بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ ئاکەپە
محەمەد بیلمەز پارێزگار و قەیومى دەوڵەتى تورک لە وان دەستیکرد بە بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ ئاکەپە. بیلمەز بە ناو گەڕەک و کۆڵان و شەقام و گوند و ناچەکاندا دەگەڕێت و سواڵی دەنگ بۆ ئاکەپە دەکات. -
هەدەپە بەرەو ئامەد ڕێپێوان ئەنجام دەدات
پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە بەئامانجی پشتیوانی لە مانگرتن لەخواردنی لەیلاگیوڤەن کە بەردەوامە لە بەرخۆدانییەکەی، لەچەندین شاری باکووری کوردستان بەرەو شاری ئامەد ڕێپیوان ئەنجامدەدات.