کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لەکەلار داوای ئازادکردنی گیراوانی بادینان دەکرێت
ئێوارەی ئەمرۆ گروپێک ڕۆژنامەنووسان وچالاکانی مەدەنی لە شارۆچکەی کەلار-ی باشووری کوردستان بەئامنجی ئیدانەکردنی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان وچالاکانی مەدەنی دەڤەری بادینان لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای ئازدکرنی گیراوەکانیان کرد. -
مانگرتن لەخواردن لەهەولێربەبەشداری گروپی ٣٨هەم بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لەخواردن لەشاری هەولێرکە بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەڕێوەدەچێت، لەڕۆژی ٧٥هەمینی خۆیدایە. چالاکییەکە بەبەشداری گروپێکی نوێ بەردەوامە. -
هەپەگە لەباشووری کوردستان سوپای تورکیای کردە ئامانج
گەریلاکانی هەپەگە لەدژی سوپای تورکیا لە هەرێمی سیدەکان-ی باشووری کوردستان چالاکییەکی بەهێزیان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی تورک کوژران وبرینداربوون. فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێی بۆردومان دەکات. -
گەلی سارای وان خۆیان بۆ راماڵینى قەیومی سەر شارەوانییەکەیان ئامادە دەکەن
هەدەپە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانی ٢٠١٨ دا لە ناوچەى سارای وان سەدا ٨٠ی دەنگەکانى ئەو ناوچەیە بەدەستهێنا. بەهۆی تاڵانییەکانى قەیوم دابەسپێنراوەکەى ئاکەپە، چاوەڕێ دەکرێت هەدەپە ئەمجارە ٩٠ لە سەدی دەنگی دەنگدەرانى ناوچەى سارای بەدەستبهێنێت. -
ناسر یاگز: بەرخودان ژیانە!
چالاکیى مانگرتنی بێسنووری ناسر یاگز ئەندامى هەدەپە لە هەولێر لە دژی گۆشەگیری لە ٧٥هەمین رۆژدایە. یاگز رایگەیاند، تاوەکو گۆشەگیری کۆتایى پێنەیەت بەرخودان بەردەوامیى دەبێت. -
"شرنەخ لە زوڵم پاک دەکەینەوە"
نورجان ئالتورک پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى شرنەخ رایگەیاند، بۆ ئەوەى شرنەخ لە زوڵم و کردەوە نابەجێکانیان پاک بکرێتەوە، گەلی شرنەخ دەچێتە سەر سندوقەکانى دەنگدان و وەڵامى پێویستی خۆی دەخاتەڕوو. -
چالاکیى پشتیوانیکردن لە بەردەم ماڵی لەیلا گیوڤەن لە ئامەد بەڕێوەچوو
دەستەیەک لە چالاکوانان و هاووڵاتییان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن و بەرخودێرانى مانگرتوو لە بەردەم ماڵی لەیلا گیوڤەن لە ئامەد کۆبوونەوە. -
جەمیل بایک: دەبێت گەلەکەمان هەمووشوێنێک بکەنە مەیدانی بەرخۆدان
بایک: کاتێک گەلەکۆمە لەسەررێبەرئاپۆدا ئەنجامدرا، گەلی ئێمە چون راپەرین-یان کرد، دەبێت ئیستاش بەهەمان ڕۆح دەست بە بەرخۆدان بکەن. -
چالاکیی مانگرتن لە مەخمور لە رۆژی ٤٩هەمدایە
چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە کامپی مەخمور لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٤٩هەمین رۆژدا بەردەوامە. -
ھاوڵاتیانی ھەرێمی برادۆست دەستگیركردنی چاڵاكوانان و رۆژنامەنووسانی پارێزگەی دھۆك ئیدانە دەكەن
دوای ڕاپەرینی گەلی شیلادزی ودێرەلووک ، چەکدارانی پەدەکە بەشیوازێکی بەرفراوان دەستیان کردووە بە دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی وڕۆژنامەنووسانی پارێزگەی دهۆک. -
پلانى میت و پەدەکە؛ لە شیلادزێ کۆبوونەوەیان لە دژی پەکەکە رێکخست
بەیانیی ئەمڕۆ دەزگای هەواڵگری تورک (میت) و پارتی دێموکراتی کوردسستان (پەدەکە) لە شارۆچکەی شیلادزی بە زۆرەملێ ژمارەیەک لە خەڵکی شیلادزییان کۆکردەوە و لە دژی پەکەکە پڕوپاگەندەیان بۆ کردن. -
گەمە قێزەوەنەکانى پارتى و میتى تورکیا؛ دەیانەوێت خۆپیشاندان لە دژی پەکەکە رێکبخەن
دواى راپەڕینى گەلی شیلادزێ و ئاگرتێبەردانى سەربازگەیەکى تورکەکان، پارتی دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) بۆ ئەوەى خۆی لەبەر دڵی ئاکەپە شیرین بکات، هەوڵ دەدات لەگەڵ دەزگای سیخوڕیى میتی تورکەکاندا، لە ناوچەکە رێپێوانێک لە دژی پەکەکە رێکبخات. -
هەڕەشەی کوشتاری هاووڵاتییان و بە سوتماک کردنی برادۆست لەلایەن سوپاى تورکی داگیرکەرەوە
سوپای کۆماری تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى برادۆست چەندینجار تەقەیان لە گوندەکان و هاووڵاتییانى ئەو سنوورە کردووە و سەدانجاریش ناوچەکەیان بۆردومان کردووە. -
هاووڵاتییانی برادۆست پشتگیری لە خەڵكی راپەڕیوی بادینان دەكەن
دوای ئەوەی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری ناحیەی دێرەلووك-یان بۆردومان كرد و چەندین هاووڵاتییان شەهید کرد، هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیەش بنکەیەکى سوپاى تورکیایان ئاگرتێبەردا. هاووڵاتییانى برادۆستیش رایانگەیاند، پیشتگیری لە خەڵكی بادینان دەكەن. -
ناسر یاگزی مانگرتوو بەهۆی تێکچوونى باری تەندروستیییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
ناسر یاگز بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە و بەهۆی خراپبوونى باری تەندروستییەەو شەوی رابردوو کاتژمێر ٢١:٠٠ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى پار لە شاری هەولێر. -
دانیشتوانی ناوچهی برادۆست ئیدانەی ھەڵوێستی حكوومەتی ھەرێم دەكەن
دانیشتوانی ناوچهی برادۆست كه بهردهوام لهژێر تۆپباران و بۆردومانی سوپای توركی داگیركهردان، پشتیوانی له ڕاپهڕینی گهلی بادینان دژ به داگیركاریی توركیا دهكهن و ئیدانهی ههڵوێستی كاربهدهستانی حكوومهتی ههرێم و پهدهكهش دهكهن. -
«ئهم ڕهشبگیرییه ڕاگرن!»
دژی ڕەشبگیری له بادینان و داخستنی نووسینگهی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک، یاداشتێك ئاراستەی ناوەندە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کرا. -
لهیلا گیوڤهن: بهرخۆدان ژیانه
لهیلا گیوڤهن كه ٨٦ ڕۆژن له مانگرتندایه، گوتی: «دهوڵهت ٢ ههنگاوی دژبهری هاویشت، بهڵام ههردووكیانمان پووچهڵ كردنهوه. چالاكییهكهمان بهرفرهوانتر دهكهین و له ماوهیهكی نزیكدا سهردهكهوین. بهرخۆدانه ژیانه» -
پاسهوانهكانی زیندانی وان هێرشیان كرده سهر زیندانییان
له زیندانی وان پاسهوانهكان هێرشیان كرده سهر ١٦ زیندانی كه له دژی گۆڕینی ژوورهكانیان وهستابوونهوه. -
ههپهگه ناسنامهی شههیدێكی ئاشكرا كرد
ههپهگه ناسنامهی گهریلایهكی ئاشكرا كرد كه ٧ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٨ له ههرێمهكانی پاراستنی مهدیا شههید بووه. ههپهگه بهڵێنی دا ههتا سهركهوتن ئاڵای شههیدان بشهكێنێتهوه. -
داوا دهكرێت پهرلهمانتارێكی ههدهپه ١٨ ساڵ زیندانی بكرێت
داوا كرا پهرلهمانتاری ههدهپه گولسهر یڵدرم سزای ١٨ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ ببڕێتهوه. -
سوپای توركیا جارێكی دیكه گوندهكانی برادۆستی بۆردومان كرد
شەوی ڕابردوو سوپای توركی داگیركهر جارێكی دیكه ناوچهی برادۆست-ی سهر به پارێزگهی ھەولێری بۆردومان كرد. -
هاوسەرۆکی کۆدار: ڕژیمی ئێران نە خۆی پرۆژەی هەیە نە ڕێگا بە پرۆژەی گەل دەدات
زیلان تانیا هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار) : ئێران نە خۆی پرۆژەیەکی چارەسەری هەیە ونە ڕیگە دەدات کۆمەڵگا پرۆژەی خۆیی بەڕێوە ببات، ئەوەش دۆخی ئێرانی بەرەوچەق بەستویی بردووە. -
خوێندکاران بەشدارییان لەچالاکی مانگرتنەکەی هەولێر کرد
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە، خوێندکاران بەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد. -
ناسر یاگز ٧٣ ڕۆژلە مانگرتندایە
چالاکی مانگرتن لەخواردنی ناسر یاگز، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر دژ بە گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئۆجالان ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە، ناسر یاگز سوورە لەسەر مانگرتنەکەی تا کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری.