کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پەکەکە: بانگی ڤیان سۆران بۆگەشە پێدانی تێکۆشان بوو
پەکەکە: بەناوی بەڕێوەبەری پارتەکەمان و کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ١٣هەمین ساڵی شەهیدبوونی ڤیان سۆڕان وەبیردێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە ئامانجەکانی پێک بێنین و خاوەنداریەتی لێبکەین. -
ژنانی مانگرتوو لە هەولێر تا بەیانی لەبەرسەرما مانەوە
دوای ئەوەی ئاسایشی پەدەکە هێرشی کردە سەر چالاکوانانی بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و چادرەکەیان-یان تێکدا، چالاکوانان تا بەیانی لەبەر سەرما مانەوە و درێژەیەیان بەچالاکیی مانگرتن لەخواردن دا. -
له ٥٥ شوێنی ئێلح بۆ ماوه‌ی ساڵێك هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
به بڕیاری پارێزگاری ئێلح له ٥٥ شوێنی سه‌ر به شاره‌كه هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا. -
ئاسایشی په‌ده‌كه هێرشی كرده سه‌ر مانگرتوانی شاری هه‌ولێر
ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) هێرشی كرده سه‌ر چادری مانگرتوان له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له لایه‌ن ژنانی مانگرتووی مه‌خموور هه‌ڵدرابوو. -
١٧٠ مامۆستای زانكۆ، ڕۆژنامه‌وان و چالاكی باشووری كوردستان هۆشداری ده‌ده‌نه حكوومه‌ت و په‌ده‌كه
١٧٠ كه‌سایه‌تیی جیاوازی باشووری كوردستان له دژی ڕه‌شبگیریی ئاسایشی په‌ده‌كه له بادینان دژ به ئازادیخوازان و گه‌لی ڕاپه‌ڕیوی شیلادزێ، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه. -
په‌ده‌كه هه‌وڵ ده‌دات به‌پاره خه‌ڵك دژی په‌كه‌كه به‌كاربێنێت
په‌ده‌كه كه ناتوانێت له به‌رانبه‌ر تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی گه‌لی شیلادزێ دژ به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك خۆی ڕابگرێت، هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی پێدانی پاره به چه‌ند كه‌سێك، له دژی په‌كه‌كه قسه‌یان پێبكات. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له چالاكییه‌كدا شه‌هید بوون. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی ناوچه‌ی زێ و مه‌تینان-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا-یان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به گه‌ریلاكان نه‌گه‌یشتووه. -
بانگەوازێك له بادینانه‌وه؛ ده‌بێ بنكه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی توركیا ده‌ربكرێن
ده‌یان چالاكی سنووری بادینان بانگه‌وازێكیان بڵاوكرده‌وه و داوای دەرکردنی بنكه سەربازی و سیخووڕییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن لەسەر خاکی کوردستان، داواش دەکەن سنوورێک بۆ هێزە ئەمنییەکانی دهۆک دابنرێت. -
پەرلەمانتارانى هەدەپە لە دژی گۆشەگیری دەستیان بە چالاکیى مانگرتن کرد
پەرلەمانتارانى هەدەپە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان بە چالاکیى مانگرتنی ئێشکگری کرد. -
سلێمانى: پێویستە هەرگیز ڤیان لە یاد نەکەین
باکوور سلێمانى گەریلاى هەپەگە، کە لە عەشرەتى جافە و خزمى ڤیان سۆرانە و رایگەیاند "پێویستە ئێمەى گەلی باشوور هەرگیز چالاکییەکە و ئامانجەکەی هەڤاڵ ڤیان لە یاد نەکەین". -
له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر مانگرتن ده‌ستی پێكرد
كۆمه‌ڵێك له ژنانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور، دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد. -
ئاسایشی بادینان ٨٠ كه‌سی ده‌ستگیر كردووه
دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ دژ به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك، ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ٨٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد. -
كه‌جه‌كه بۆ كۆچی دوایی میر ته‌حسین به‌گ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه
كۆمیته‌ی گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) بۆ كۆچی دوایی میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدیان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی میر ته‌حسین و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كرد. -
لە چوارقوڕنە مەراسیمێک بۆ شەهید عەبدولباس ئەحمەد بەڕێوەچوو
لە شاڕۆچکەی چوارقوڕنە پرسەی گەریلایەکى شەهیدی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە ناوی شەهید عەبدولباست ئەحمەد بەڕێوەچوو. -
لە قەزای سۆران مەراسیمێک بۆ چوارەمین ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ بەڕێوەچوو
لە شاری سۆرانی باشووری كوردستان مەراسیمێكی تایبەت بە بۆنەی ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدرا و ھەر لە مەراسیمەكەدا یادی یەكەم شەھیدی پێشمەرگە لە كۆبانێی رۆژئاوایی كوردستان كرایەوە. -
بایک: پێویستە کورد گوێ لە لەیلا گیوڤەن بگرێت
جەمیل بایک رایگەیاند، لەیلا گیوڤەن و ئەو بەرخودانە کە ئەو پێشەنگایەتیى بۆ دەکات گەمەکانى دەوڵەتى تورکی تێکدا. راشیگەیاند، دەبیت هەموو کوردێک ئەنجامێکى بەهێز لە لێدوان و راگەیاندراوە بەهێزەکانى بە دەست بهێنێت. -
سوپای توركیا گونده‌كانی برادۆستی تۆپباران كرد
سوپای توركی داگیركه‌ر تۆپبارانی ده‌ڤه‌ری برادۆست-یان كرد له باشووری كوردستان. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان گونده‌كانی بێسنۆك، كه‌نده‌گه‌ری و كۆرته‌ك كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كه. -
یه‌به‌شه: میر ته‌حسین به‌گ له خزمه‌تی گه‌له‌كه‌یدا بوو
یه‌به‌شه بۆ كۆچی دوایی میری ئێزدییان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه. -
هه‌په‌گه: له لێلیكان ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كردووه، له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژراون. -
مەسیحییەکانى عێراق لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچوون و کۆچی ناچاریدا
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ بە هۆی هێرشی گروپە تیرۆریستییەکان و نەپاراستنیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، زیاتر لە ملوێنێک هاوڵاتیی کریستیانی عێراقیان بەجێهێشتووە. -
نامەی پشتیوانیى ٩٣ ژنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لەیلا گیوڤەن و هاوڕێکانی
تا دێت پشتیوانى لە بەرخودانى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن روو لە زیادبوون دەکات. لە رۆژهەڵاتى کوردستانەوە ٩٣ ژنە چالاکوان و کەسایەتى نامەیەکى پشتگیری‌یان بۆ لەیلا گیوڤەن بڵاوکردەوە. -
٣ زیندانیى تر دەستیان بە چالاکیى مانگرتنى بێ‌سنوور کرد
بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە زیندانى جۆری تیى دیلۆک دا ٣ زیندانیى تر دەستیان بە چالاکیی مانگرتنى بێ‌سنوور کرد. لە زیندانى مەلەتیش ٤ زیندانی ماوەى ٢٥ رۆژە لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردان. -
پۆلیسی تورک لە وان ژنە چالاکوانێکى لە ٨ مانگیى دووگیانی‌دا دەستگیرکرد
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ناوچەى رێیا ئارمووش لە وان، ئایفەر شاهین بیلیجی نوێنەری وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ - TIHV) دەستیگرکرد. ئەو ژنە چالاکوانە دووگیانە و دووگیانەکەى ٨ مانگە. -
پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شاروانیى جزیر و چەندین کەسی تر دەستگیرکران
دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى سڕینەوەى سیاسیى گەلی کورد دا، بێریڤان کوتلو پاڵێوراوی هەدەپەی بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر و چەندین بەڕێوەبەر ئەندامی تری هەدەپە و دەبەپەی کەسی تری دەستگیرکرد.