کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەنەکە: بەرخۆدانی کۆبانێ بوو بە سەرەتای تێکشکانی داعش
کەنەکە رایگەیاند "داعش کە لە رەگەزپەرستانی ناوچەکەو جیهادیستەکانی جیهان پێکهاتبوو، سەرکەوتنی کوردستانیانی لە رۆژاوای کوردستان پێ قبوڵ نەئەکرا، هێرشی کردە سەر کۆبانێ، بەڵام بەرخۆدانی کۆبانێ بوو بە سەرەتای تێکشکانی داعش". -
یه‌که‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید باشوور سۆران به‌رز راگیرا
ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی باشوور سۆران (محمد هادی) و لە دەشتى هەولێر لە مەراسیمێکدا یادی ئەو شەهیدەى بەرخودانى سەردەم بەرز راگیرا. -
كه‌جه‌كه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دێره‌لووك ده‌كات
كه‌جه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه كرد كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له سنووری دێره‌لووك شه‌هید بوون. -
توركیا له ڕێی به‌ره‌ی توركمانییه‌وه ڕێگری له ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌كات
دەزگه‌ی هه‌واڵگریی تورك (میت) لە ڕێی ئەرشەد ساڵحی و حەسەن تۆران لە کەرکووک دژی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه ده‌درێن. -
له‌یلا گیوڤه‌ن تا شكاندنی گۆشه‌گیری به‌رده‌وام ده‌بێت له مانگرتن
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند، تا گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌شكێنرێت، له‌یلا گیوڤه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له مانگرتنه‌كه‌ی. -
سزای ٨ ساڵ زیندانی كردن بۆ ڕۆژنامه‌وان ئیدریس سایلگان بڕایه‌وه
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك به بیانووی «ئه‌ندامه‌تی ڕێكخستن» و «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخستن» سزای ٨ ساڵ زیندانی كردنی بۆ ڕۆژنامه‌وانی ئاژانسی هه‌واڵی دیجله (DÎHA) ئیدریس سایلگان بڕیه‌وه. -
٢ هاوڵاتیی سیڤیلی بادینان له ئه‌شكه‌وتێكدا شه‌هید بوون
به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه ٢ هاوڵاتیی سیڤیل له سنووری ناوچه‌ی زاپ له ده‌ڤه‌ری بادینان شه‌هیدبووبوون، ئه‌مڕۆ هاوڵاتییان توانیان بچنه لای ئه‌شكه‌وته‌كه و ده‌ستیان به گه‌ڕان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان. -
هه‌په‌گه: هێزه‌كانمان له ئیدر گورزیان له یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا له هه‌رێمی سه‌رحه‌د، هێزه‌كانیان له یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ریان داوه له ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌ی كۆرخان له ئیدر. -
مەزڵووم هه‌فته‌ن: داواكاریی له‌یلا گیوڤه‌ن داواكاریی هه‌موو ئازادیخوازانه
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) مه‌زڵووم هه‌فته‌ن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆدار باس له مانگرتنه‌كان ده‌كات كه به‌مه‌به‌ستی شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستیان پێكردووه. -
لەیلاگیوڤەن لەبەندیخانە ئازادکرا، درێژە بە مانگرتن لەخواردن دەدات
لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی گشتیی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ لەبەندیخانە ئازادکرا. پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە ئاشکرای کرد ، بڕیاری ئازادکردنی گیوڤەن ئەرێنییە، ئەوا لەیلاگیوڤەن ببەنە ماڵەکەی خۆی ودرێژە بە مانگرتن لەخورادنەکەی دەدات. -
لەسەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات دوو کۆڵبەری تربرینداربوون
لەناوچە شاخاوییەکانی نێوان سنوورە دەستکردەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ، ڕۆژانە کۆڵبەرانی کورد دەبنە قوربانی، کۆڵبەرێک لە هەورامان و کۆڵبەرێکی تریش لە سەردەشت بریندار بوون. -
هه‌ده‌په له مه‌ڕاسیمێكدا كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ناساند
هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د به مه‌ڕاسیمێكی به‌رفره‌وان كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا ناساند. له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه كوردان ئه‌م ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه به‌كاردێنن و وانه‌یه‌ك ده‌ده‌نه ئاكه‌په. -
چه‌ند لایه‌نێكی باشووری كوردستان ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له دێره‌لووك ده‌كه‌ن
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی سنووری شارۆچكه‌ی دێره‌لووك-یان كرد و به‌هۆیه‌وه ٤ هاوڵاتی شه‌هید بوون، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و فراكسیۆنی په‌ده‌كه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد. -
هه‌په‌گه: ده‌وڵه‌تی تورك به‌قه‌ستی هێرشی كرده سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیل
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك به‌قه‌ستی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیلی باشووری كوردستان كه له ئه‌نجامدا ٤ هاوڵاتیی سیڤیلی بادینان شه‌هید بوون. -
له ئه‌نجامی هێرشی دوێنێی فڕۆكه‌كانی توركیا ٤ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست داوه
به‌هۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دێره‌لووك له ده‌ڤه‌ری بادینان، ٤ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست داوه. -
له هه‌ولێر مانگرتن دژی گۆشەگیری بەردەوامه
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر ٣٣هه‌مین گرووپ نۆبه‌تی مانگرتن له خواردنی وه‌رگرت که مانگرتنه‌كه ماوه‌ی ٦٥ رۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكردووه. -
كۆپتەرەكانی توركیای داگیرکەر گوندەكانی دەڤەری برادۆست بۆردومان دەكەن
شەوی رابردوو كاتژمێر ٦:٠٠ تا ٨:٣٠ سوپای داگیركەری توركیا لە رێگەی دوو ھەلیكۆپتەرەوە چەندین شوێنى لە ناوچەی برادۆست لە باشووری كوردستانی بۆردومان كرد . -
سرودی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بڵاوکرایەوە
سرودی پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان، کە لە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ بەڕێوەدەچێت، بڵاوکرایەوە. -
لە ١٢ی ئەیلولەوە تاوەکو ئێستا؛ چالاکییەکانى مانگرتن
جەمال شەریک ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە رایگەیاند، بەرخودان لە ناو پەکەکەدا نوێنەرایەتیى هێڵی سیاسی / ئایدۆلۆژی و بە کۆمەڵگەبوون دەکات. -
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر هۆڵی ناساندنى پاڵێوراوانى هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر هۆڵێک لە ئامەد، کە کۆبوونەوەی ناساندنی پاڵیوراوانى هەدەپەى بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان تیایدا بەڕێوەدەچێت. -
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان له بادینان ٥ هاوڵاتیی بوونه قوربانی - نوێكراوه‌ته‌وه
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ڤه‌ری ڕه‌شاڤه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی دێره‌لووك-ی پارێزگه‌ی دهۆك-یان بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه ٥ هاوڵاتیی سیڤیل بوونه قوربانی. له هێرشه‌كه‌دا شههیدگهیهكی گه‌ریلاش كراوه‌ته ئامانج. -
كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا بۆمبارانی ناوچه‌ی برادۆستیان كرد
شەوی ڕابردوو سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر به دوو كۆپته‌ر بۆمبارانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی كرد. -
له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا سه‌ربازێك له ئیدر كوژرا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی كرێ كۆر له سنووری شاری ئیدر له باكووری كوردستان، دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا. -
سه‌ربازانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر گوندنشینانی برادۆست
سەربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر لە ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان لە گوندنشینان كرد. به‌و هۆیه‌وه زیان به ئۆتۆمبێل و كەلوپهلی نێو ماڵان گه‌یشت. -
ڕۆژنامەنووسانی کەرکوک بۆ وەڵامدانەوەى هەڕەشەکان کۆنگرەی نەتەوەیی بە پێویست دەزانن
ڕۆژنامەنوسانی کەرکووک ڕایدەگەیەنن ناوهێنانی باشووری کوردستان بە زەلکاو لە لایەن ئەردۆگانەوە ئەوە دەسەلمێنێت لەهەر شوێنێک کیانێکی سەربەخۆ هەبێت دوژمنایەتی دەکات، داواکارن کۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێت بۆ وەڵام دانەوە بۆ ئەو قسانە و هەڕەشەکانی سەر کوردان.