کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئۆجالان باسی ئیمراڵی دەکات – ١ –
"هەموو شتێکیان بۆ مردنى من ئامادە کردبوو. بە زۆری بۆ لەناوبردنی جەستەیى نەبوو، بەڵکو دەیانخواست لە رووی ماناوە من لە ناو ببەن". -
هەر ئەوەندە بەسە دەستبەرداری کوردستان نەبیت...
سەردار ستار ساڵی ١٩٩٦ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی بینیوە و رایگەیاند "رێبەر ئاپۆ لە کاتى ماڵئاویادا پێى وتم، هەر ئەوەندە بەسە، کە دەستبەرداری کوردستان نەبیت'. یەکێک لە هێزە بنەڕەتییەکانى تێکۆشانی من ئەو وتەیەى رێبەر ئاپۆیە". -
٥ زیندانیى تر مانگرتنی بێ‌سنووریان دەستپێکرد
٥ زیندانیى سیاسی تر لە زیندانى جۆری تیى ئامەد لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان بە مانگرتن لە خواردن بە شێوەى بێ‌سنوور کرد. -
کەجەکە راگەیاندراوێکى لەبارەى چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی بڵاوکردەوە
کەجەکە رایگەیاند، چاوپێکەوتنى ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٢٢ی بەفرانبار هەوڵی شەڕی تایبەتى دەسەڵاتى ئاکەپە – مەهەپەیە بۆ تێکشکاندنی هەڵمەتەکەمان بە ناوی "ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنن، فاشیزم هەڵدەوەشێنین". -
تەڤگەری ئازادی لەکەرکووک دەستگیرکردنەکانی سلێمانی ئیدانەکرد
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە شاری کەرکووک لە لێدوانێکدا هێرش و دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە شەرمەزار دەکات . -
لەکەرکووک یادی ساکینە جانسز وهەڤالانی کرایەوە
لە شاری کەرکووک-ی باشووری کوردستان،بەدەسپێشخەری ڕێکخستنی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕەژاک) یادی سێ ژنە تێکۆشەری کورد ساکینە سانجز، لەیلا سایدەمەز وفیدان دۆغان کرایەوە. -
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد
هەپەهە ڕایگەیاند ،فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركهربۆردومانی ناوچەکانی گارێ، خواکورک و زاپ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کردووە. -
مزراکلی: ئومێد و ناونیشانی چارەسەری لە ئیمراڵییە
سەلجوق مزراکلی پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە رایگەیاند، ئومێد و ناونیشانی چارەسەری ئیمراڵییە. راشیگەیاند "هۆکارى قەیرانە ئابووری، سیاسی و مافەکان لە تورکیا بۆ گۆشەگیریى سەر بەڕێز ئۆجالان دەگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە گۆشەگیری نەمێنێت". -
دیجلە خابور: زیندانیان بە رۆحی ١٤ی تەمووز خۆڕاگری دەکەن
دیجلە خابور ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆمەڵەکانى ژنانى کوردستان (کەژەکە) لەبارەى چالاکییەکانى مانگرتن لە خواردن بۆ دژایەتیکردنی گۆشەگیریى سەر ئۆجالان رایگەیاند، زیندانیان بە رۆحی ١٤ی تەموز خۆڕاگری دەکەن. -
ئەو ٤٧ چالاکوانەى دوێنێ لە سلێمانى دەستگیرکران لە زیندان دەستیان بە مانگرتن کرد
لەو ٥٢ چالاکوانەى، کە دوێنێ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران، ٤٧ چالاکوانیان لە زیندانى کانى گۆمە رادەگیرین و و ٤٧ چالاکوانە زیندانیکراوەش لە دژی ئەو هەڵوێستەى ئاسایش دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. -
ئاسایشی سلێمانى داواکانى مام جەلال جێبەجێ ناکات و پێشێلیان دەکات
ئاسایشی سلێمانى بە پێچەوانەى داواکانى مام جەلال دەجوڵێتەوە و ئازادیی لە شاری سلێمانى بەرتەسک کردووەتەوە. -
ئاسایشی سلێمانی به‌شێك له ژنە دەستگیرکراوەکانی ئازاد کرد
كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند ژنێك ئازاد كران كه ئه‌مڕۆ له میانه‌ی چالاكییه‌كدا بۆ یادی شه‌هیدانی پاریس، له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیر كرابوون. -
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر كران
ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بوو كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی له پاركی ئازادیی شاره‌كه ده‌ستگیر كران. -
یه‌نه‌كه: هەڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له كه‌ركووك دەستووری و قانوونییه
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ٢ی یه‌نه‌كه له كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان حیزبێکی کوردی عێراقین و هەڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان لەسەر بارەگهکانمان دەستووری و قانوونییه. -
ئاسایشی سلێمانی ڕێگری له نمایشكردنی فیلمی ساكینه جانسز كرد و ٥٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد
لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان کرد لە نمایش‌کردنی فیلمێك ده‌رباره‌ی تێكۆشانی ساکینە جانسز و نزیکەی ٥٠ کەسیشیان دەستگیر کرد. -
هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای شەهیدی هەرێمی سەرحەدی ڕاگەیاند
هەپەگە ناسنامەی ئەوگەریلایانەی ئاشکراکرد کە لە هەرێمی سەرحەد شەهید بوون و وتی، " بە ئەوپەڕی ڕێزەوە یادی ئەوهەڤالانەی خۆمان دەکەینەوە کە بە گیانی خۆیان وباوڕەوە بوون نموونە بۆسەرکەوتنی بزاڤی ئازادی کوردستان. -
ڕژیمی ئێران پارێزەرێکی کورد لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی ئێران ئەشکەنجە دەدات
دوو ڕۆژ دوای دەستگیرکرنی مەسعوود شەمس نژاد پاریزەری کورد و ماموستای زانکۆی خەڵکی شاری ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، وردەکاری ئەشکەنجەدانەکەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیڕانەوە بە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات گەییشتووە. -
باری ته‌ندرووستیی ناسر یاگز تێكچووه
مانگرتنی بێ سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ناسر یاگز ماوه‌ی ٥١ ڕۆژه له نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه. ته‌ندرووستیی یاگز كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. -
له ئامه‌د خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی له مانگرتوان ساز كرا
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و هاوڵاتییانی شاری ئامه‌د خۆپیشاندانێكیان ساز كرد و ویستیان بچنه به‌رده‌م ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی كه له‌یلا گیوڤه‌ن تیایدا زیندانی كراوه، به‌ڵام پۆلیسی توركیا ڕێگری لێ كردن. -
گه‌ریلاكان له چه‌لێ گورزیان له سه‌ربازانی توركیا دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر داوه. -
ئاسایشی قه‌ڵادزێ نه‌یهێشت یادی شه‌هیدانی پاریس بكرێته‌وه
ئاسایشی شارۆچكه‌ی قەڵادزێی باشووری كوردستان ڕێگری لە مه‌ڕاسیمی ساڵیادی شەهیدانی كۆمه‌ڵكوژیی پاریس كرد و دوو چالاکی دەستگیر کرد. -
هەپەگە دەربارەی ناسنامەی ئەوشەهیدانەی کە ئاشکرانەکراون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی شەهیدانی ساڵی ٢٠١٨ کە نەتوانراوە ناسنامەکانیان بڵاوکاتەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
شەنگالییەکان داوای یەکسانی لە بەرپرسانی عێراق دەکەن
لەگەڵ هاتنى زستان دا بارودۆخی ژیان لە شەنگال بۆ هاووڵاتییان قورس بووە. هاووڵاتییانى شەنگال رەخنە و گلەییان لە بەرپرسانى عێراق هەیە و دەڵێن، بەرپرسانى عێراق لە بڵاوکردنەوە و دابەشکردنى سوتەمەنی و غازدا نەژادپەرستى و جیاوازی دەکەن. -
سینه‌ما سالم كرایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ ئاسایشی سلێمانی سینه‌ما سالم-ی داخست، به‌هۆی كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی ڕای گشتیی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه سینه‌ما سالم كرایه‌وه. -
ئاسایشی گه‌رمیان ئەکادیمیایهكی داخست و ٩ کەسی دەستگیر کرد
هێزەکانی ئاسایشی گه‌رمیان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر «ئەکادیمیای شەهید گیڤارا گەرمیانی» لە ده‌ڤه‌ری گەرمیان و بە زەبری هێز دایانخست و ٩ ئەندامی ئەکادیمیاکەشیان دەستگیر کرد.