کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
به‌هۆی به‌فربارین ڕێگه‌كانی زۆر ناوچه‌ی باكووری كوردستان داخران
له باكووری كوردستان به‌هۆی بارینی به‌فر له زۆر ناوچه ڕێگه‌كان داخران. -
ئیتلاعاتی ئێران هه‌ڕه‌شه له هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌كات
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز بانگی هونه‌رمه‌ندی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان عه‌لی عابدی-یان كردووه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه. -
پارێزه‌ر مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد له ورمێ ده‌ستگیر كرا
مامۆستای زانكۆ و پارێزه‌ری زیندانییانی سیاسیی كورد مه‌سعوود شه‌مسنه‌ژاد دوێنێ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ستگیر كرا. -
هه‌په‌گه: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قه‌ندیلیان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمی قه‌ندیلیان كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه. -
تەڤگەری ئازادی قەدەغەکردنى فیلمی ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز لە سلێمانى ئیدانە دەکات
تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان رایگەیاند، لە ساڵرۆژى تیرۆرکردنیاندا نمایشى فیلمى ساکینە جانسز لە سلێمانى قەدەغە کرا. راشیگەیاند "ئەو قەدەغەکارییە ئەزموون و مێژووی گەلەکەشمان ڕەش و لەکەدار دەکات". -
هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەی هەورامان ٢ هاووڵاتیان دەستگیرکرد
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی هێزەئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٢هاووڵاتی تر لە ناوچەی هەورامان دەستگیرکران. -
ناسر یاگز لە ٥٠هەمین ڕۆژی مانگرتندایە
مانگرتنەکان لەدژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە، ئەندامێکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان ماوەی ٤٩ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن ، سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستیشی، بەڵام بەردەوامە مانگرتنەکەی. -
له چه‌ندین شوێنی شرنا‌خ هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
به بڕیاری ده‌وڵه‌تی تورك له چه‌ندین شوێنی سه‌ر به پارێزگه‌ی شرنا‌خ له باكووری كوردستان هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا. -
١٢ چالاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستگیر كران
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ١٢ چالاك و ژینگه‌پارێز ده‌ستگیر كراون. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی بناری قه‌ندیل و حه‌فتانین-یان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی بۆكریسكان و دۆڵی به‌دران-ی بناری قه‌ندیل و هه‌رێمی حه‌فتانین-یان كرد. -
ئاسایشی سلێمانی سینه‌ما سالم-ی داخست
ئه‌مڕۆ هێزێكی ئاسایشی سلێمانی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر سینه‌ما سالم-ی شاری سلێمانی و ده‌رگه‌ی سینه‌ماكه‌ی داخست. -
لەیلا گیوڤەن: دەبێت دەنگی خۆمان بە تێکۆشانی خۆمان بەرز بکەینەوە
لەیلا گیوڤەن ٦٢ رۆژە بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریى دەستیکردووە بە مانگرتن لە خواردن و رایگەیاند، گۆشەگیرکردنى ئۆجالان تاوانى دژ بە مرۆڤایەتییە. راشیگەیاند "بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری دەبێت ئێمە دەنگی خۆمان بە تێکۆشانی خۆمان بەرز بکەینەوە". -
پەکەکە: تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکەى پاریس دەپارێزرێن
پەکەکە رایگەیاند، کۆمەڵکوژیى پاریس لەلایەن هێزە قڕکەر – فاشیستەکانەوە ئەنجامدرا، کە بوونی خۆیان لە کێشەى کورد دا دەبیننەوە. ئەو کۆمەڵکوژییە هێرشێک بوو بۆ ئاستەنگکردنى چارەسەرکردنی کێشەى کورد. -
گه‌ریلای یه‌ژا ستار هاڤین نسێبین له قه‌ندیل به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) مه‌دینه چه‌تین (هاڤین نسێبین) له قه‌ندیل به مه‌ڕاسیمێك به‌خاكسپێردرا. -
مانگرتنی شه‌نگال له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه
مانگرتن له خواردن له شه‌نگال دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه. -
پارتییهكوردستانییهكان له‌ژێر چه‌تری هه‌ده‌په‌دا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌كه‌ن
پارتییهكوردییهكانی باكووری كوردستان ڕێككه‌وتن كه به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا بكه‌ن. -
٣ ئەندامی كۆمه‌ڵه‌ی گەنجانی وه‌ڵاتپارێز له سلێمانی دەستگیر کران
٣ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز لە کاتی بڵاوکردنەوەی كتێبه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجەلان لە لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کران. -
چەتەکانى "تیمى تۆڵە"ی دەوڵەتى تورک لە وان هەڕەشە لە دەنگدەرانى هەدەپە دەکەن
گروپێک چەتەی چەکدار، کە خۆیان بە ناوی "ئێمە دەوڵەتین" دەناسێنن لە ناوچەى قرەقەلیی وان و گوندەکاندیدا هەڕەشە لە هاووڵاتییان دەکەن، کە نابێت دەنگ بە هەدەپە بدەن. گروپێکى تریش بە ناوی "تیمى تۆڵە" نامەى هەڕەشیان بۆ بەڕێوەبەرانى هەدەپە ناردووە. -
بەسێ هۆزات: مانگرتن لە خواردن هەڵوێستێکى ئاپۆییە
بەسێ هۆزات لەبارەی گرنگیى تێکۆشان بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رایگەیاند "تێکشکاندنى گۆشەگیری دەبێتە هۆی لەناوچوونی فاشیزم و رێگا و بوار بۆ تێکۆشانی دیموکراتیک دەکاتەوە". -
لە ئامەد ١٠ کەس دەستگیرکران و ٦ کەسیان منداڵن
دەوڵەتى تورک لە بەردەوامیى ئۆپەراسیۆنەکانى بۆ پاکتاوکردنى سیاسیى گەلی کورد، لە ئامەد ١٠ کەسی دەستگیرکرد، کە ٦ کەسیان منداڵن. -
دەوڵەتى تورک لە لیجە، هێنێ و کاراز باری نائاسایى راگەیاند
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە ١٠ گەڕەک و گوندی ناوچەکانى لیجە، هێنێ و کارازی پارێزگاى ئامەد لە باکووری کوردستان باری نائاسایى و قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند. -
تورکمانێک لە رێزەکانی پەکەکە دا
ڕۆستەم جودی ٧ خزمی لە کاتی شۆڕسی رۆژئاوادا شەهید بوون. ئێستا بۆ تۆڵەسەندنەوەیان لە دژی دەوڵەتی تورکیا شەڕ دەکات، کە پشتیوانی داعش بوو و بۆ ئەوەش رووی کردووەتە چیاکانی کوردستان. -
کەجەکە: ئاکەپەى کوژەر کۆتایى پێ دەهێنرێت
کەجەکە رایگەیاند، بزووتنەوەى ئازادیى کورد لە ٧هەمین ساڵیادی شەهادەتى ساراکاندا تیکۆشانەکەى بەهێزتر دەکات و کۆتایى بە دەسەڵاتى ئاکەپە دەهێنێت، کە کۆمەڵکوژییەکەى ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ / ٢٠ی بەفرانباری لە پاریس ئەنجامداوە. -
دووچالاکی مەدەنی ترلە کامێران دەسبەسەرکران
لەدرێژەی شەپۆلێکی ترلە دەستگیرکردنی چالاکانی سیاسی ومەدەنی لەکوردستان، لەشاری کامێران-ی سەربەپارێزگەی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢چالاکی ژینگەپارێزی کورد لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکران وگوازرانەوە بۆشوێنێکی نادیار. -
گەل وگەریلا پێکەوە گۆشەگیری دەشکێنن
گەریلاکانی پەکەکە وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵی نوێی لە گەلی کورد، دەستنیشانیانکرد ،" ئەمساڵ دەکەینە ساڵی سەرکەوتن."