کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە ئیدرشەهید بووە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لەڕێکەوتی ٤ی کانوونی دوویەم/١٤ی بەفرانبارلە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەهیدبووە. -
چالاکیی مانگرتن لە مەخمور لە رۆژی ٢٣هەمدایە
چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە کامپی مەخمور لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٣هەمین رۆژدایە و ٨ هەمین دەستەى مانگرتوو، بەردەوامن لە مانگرتنەکە. -
لە شەنگال چالاکیى مانگرتن لە خواردن دەستێپێکرد
بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شەنگال چالاکیى مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد. -
تەمیزکان: دایکم نایەوێت ئیدی چاوەکان فرمێسک بڕێژن
سەبیحە تەمیزکان کچی لەیلا گیوڤەن لەبارەى دۆخی تەندروستیى دایکییەوە وتى "خەون و خواستى دایکم ئەوەیە، کە ئیتر چاوەکان فرمێسک نەڕێژن و منیش زۆر بۆ بارودۆخی تەندروستیى نیگەرانم". -
بزووتنەوەى گەنجانى شۆرشگێڕ ئاماری چالاکییەکانى ٣ مانگی بڵاوکردەوە
دەستەى بەڕێوەبەریى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) رایگەیاند، لە ٣ مانگدا زیاتر لە ١٢٣ چالاکییان ئەنجامداوە و زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێل و کارگە و کۆگا ئاگریان تێبەردراوە. -
ناسر یاگز: هەتا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت چالاکییەکەی من بەردەوام دەبێت
ناسریاگز لە ناوەندی هەدەپەی هەولێر بۆهەڵگرتنی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٤٦ ڕۆژە بە بەردەوامی دەستی کردووە بە چالاکی مانگرتن لە خواردن و وتی "هیچ کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات". -
تەڤگەری ئازادی دەربارەی بارودۆخی تەندروستی مانگرتووان هۆشداری دەدات
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دەربارەی بارودۆخی تەندروستی لەیلا گیوڤەن و چالاکانی دیکەی مانگرتووهۆشداریی دەدات و دەستنیشانیکرد کە ڕوودانی هەرکارەساتێک، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆمرۆڤایەتی . -
هەپەگە: لە ئیدرێ ٥سەربازی سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلە ئیدرێ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بوون چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٥سەربازی سوپای تورکیا کوژرا. گەریلایەک شەهید بوو -
رژێمى ئێران کۆڵبەرێکى تری کوردی کوشت
هێزە سەربازییەکانى ئێران لە ناوچەى سۆما برادۆستی پارێزگای ورمی کۆڵبەرێکى تریان کوشت. -
لەیلا گیوڤەن ناتوانێت لەسەر پێ بوەستێت و ناتوانێت بەشداریى پرسەکەى دایکى بێت
لەیلا گیوڤەن ماوەی ٥٩ رۆژە لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە و باری تەندروستیى باش نییە و بەهۆیەوە ناتوانێت لەسەر پێ بوەستێت و بەشداری لە پرسەکەى دایکی دا بکات. -
زیندانیانى رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن دەستیان بە مانگرتن کرد
زیندانیانى سیاسیى دۆزی پەکەکە و پەژاک لە زیندانەکانى رژێمى ئێران بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنەکەى لەیلا گیوڤەن و داواکەى بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دەستیان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کرد. -
مانگرتن لەخورادن لەهەولێر ٤٥ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لەخواردن لەهەولێرکە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ ٤٥ ڕۆژی تێپەڕاند. ناسریاگزیەکێک لەمانگرتووەکانە کە لەڕۆژی دەستپێکەوە بەردەوامە لە مانگرتن. -
لەئامەد سێ چالاکی ئەنجامدرا
لەشاری ئامەد-ی باکووری کوردستان لەدژی بنکەیەکی پۆلیس و٢ شوێنی ترچالاکی ئەنجامدرا. -
ژووری پارێزهرانی ئامهد: بارودۆخی لهیلا گیوڤهن مهترسیداره
ژووری پارێزهرانی ئامهد ڕایگهیاند، ئهوان سهردانی زیندانیان كردووه و ویستوویانه چاویان به لهیلا گیوڤهن بكهوێت، بهڵام بههۆی خراپی باری تهندرووستییهوه ناوبراو نهیتوانیوه بچێته دیدهنییان. -
سزای ٦ ساڵ زیندانی كردن بهسهر ڕۆژنامهوان ئیدریس یڵماز-دا سهپێنرا
بههۆی سازكردنی ههواڵێك، دادگهیهكی دهوڵهتی تورك سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ ڕۆژنامهوان ئیدریس یڵماز بڕیهوه. -
ههپهگه هێرشی ئاسمانی كرده سهر لیوای ڕووبارۆك
ههپهگه ڕایگهیاند، هێزهكانیان له ڕێی ئامێری بۆمبڕێژكراوی ئاسمانییهوه هێرشییان كردووهته سهر لیوای ڕووبارۆك-ی سوپای توركیا. -
لە مەهاباد ٧٠ سانتیمەتر بەفر باریوە
بەڕێوەبەری رێگاوبان و گواستنەوەى مەهاباد رایگەیاند، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ بارینى بەفر لە مەهاباد دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا لە هەموو سنوورەکە و رێگاکان بەفربارین بەردەوامیى هەیە. -
هێزەکانی رژێمى ئێران ٢ کۆڵبەری تری کوردیان بریندار کرد
هێزە ئەمنییەکانى رژێمى ئێران لە سنوورەکانى بانە و نەسود راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەو هۆیەوە ٢ کۆڵبەریان بریندارکرد. -
بەسێ ئەرزینجان: ئێمە ناچارین سەر بکەوین
بەسێ ئەرزینجان ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەژەکە رایگەیاند، یان ئێمە لە ناو بێ کەرامەتیدا نقوم دەبین، یان مافی ئەوەمان هەیە بە ناسنامە، زمان و کولتوری خۆمان لەسەر خاکی خۆمان ئازادانە بژین، بۆیە ئێمە ناچارین سەر بکەوین. -
بانگەوازی پەرلەمانتارانى هەدەپە بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن
پەرلەمانتارانی هەدەپەی شاری وان موراد ساریساچ و موعەزەز ئۆرهان بانگەوازیان لە گەل کرد، کە بەهێزێکی مەزنەوە خاوەنداری لە چالاکیی مانگرتنی لەیلا گیوڤەن بکەن، کە ماوەی ٥٧ رۆژە بەردەوامە. -
گهریلاكانی ههپهگه به چالاكی دهربازی ساڵی نوێ بوون
ههپهگه ڕایگهیاند، گهریلاكانیان له دهستپێكی ساڵی نوێدا دژی سوپای توركیا زنجیرهیهك چالاكییان ئهنجام داوه. ههروهها له جزیر له ڕێی ئامێری سیخووڕیی ئاسمانییهوه هێزهكانی گهریلا به ٥ بۆمب چالاكییان كراوه. -
گوندهكانی دهۆك بۆردومان كران
فڕۆكهجهنگییهكانی سوپای توركیای داگیركهر چهند گوندێكیان له سنووری پارێزگهی دهۆك له باشووری كوردستان بۆردومان كرد. -
له ٣١ شوێنی جۆلهمێرگ هاتووچۆ قهدهغه كرا
ڕژێمی ئاكهپه ڕایگهیاند، له ٣١ شوێنی سنووری پارێزگهی جۆلهمێرگ هاتووچۆ قهدهغه كراوه. -
فڕۆكهجهنگییهكانی توركیا بۆردومانی گوندێكی ئامێدی-یان كرد
فڕۆكهجهنگییهكانی سوپای توركیای داگیركهر بۆردومانی گوندێكی سنووری قهزای ئامێدی-یان كرد له دهڤهری بادینان. -
نهپهگه ئاماری شهڕی ساڵی ٢٠١٨ی ئاشكرا كرد
ساڵی ٢٠١٨ هێزهكانی گهریلا ٥٥٦ چالاكییان كردووه و له ئهنجامدا ٢ ههزار و ١٠٣ سهرباز و پۆلیسی دهوڵهتی تورك كوژراون.