کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئاڵدار خەلیل: پێویسته هێزهنێودهوڵهتییهكان ببنه دڵنیاییكار
ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسی دیپلۆماتیی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) له ڕۆژاڤا، له میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) باس له دوایین پێشهاته‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا ده‌كات. -
بایک: کەس ناتوانێت کورد بە نەبوو بزانێت
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایگەیاند، هێزێک لەگەڵ کورد دا رێکنەکەوێت ناتوانێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەربکەوێت. راشیگەیاند "چ لەگەڵ یان چ لە دژ، سیاسەت بە بێ کورد نابێت". -
٤ هەزار منداڵ لە زیندانەکانى تورکیادان
پارێزەر ئەمین چۆبان سەرۆکى ناوەندی مافی منداڵان لە کۆمەڵەى پارێزەرانى ئامەد رایگەیاند، نزیکەی ٤ هەزار منداڵ لە زیندانەکانى تورکیادان،کە ١٧٠ کەسیان پەنابەرن و ٧٠٠ کەسیشیان تەمەنیان لە خوار ٦ ساڵەوەیە. -
حەیدەر ئەلعبێدی کرایە بە بەرپرسی کاروباری ئەمنیی شاری کەرکووک
عەمید روکن حەیدەر ئەلعبێدی کرایە بە بەرپرسی کاروباری ئەمنیی لە شاری کەرکووک و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی دوو لە دژە تیرۆری عێراق وەکو جێگرەوەیەکی لیوا رکن (مەعن سەعەدی) کە گوسترایەوە بۆ پارێزگای بەسڕا لە باشووری عێراق. -
٣ ژینگەپارێزی کامیارانى دەستگیرکران
٣ ژینگەپارێزى کامیارانى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و بۆ شوێنیکى نادیار گواسترانەوە. -
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە سلێمانی بەردەوامه
مانگرتن له دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن لە شار وشارۆچکەکانی کوردستان و ئەورووپا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا چالاکی مانگرتووانی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە ١٩هەمین ڕۆژ و بە بەشداری گروپی ١٠هەمین درێژەی هەیە. -
پشتگیری بنەماڵە وەڵاتپارێزەکانی ڕۆژهەڵات لە چالاکانی مانگرتوو
بنەماڵە ڕۆژهەڵاتییەکانی دانیشتووی باشووری کوردستان لە پەیامێکدا پشتگیری خۆیان بۆ مانگرتنەکەی لەیلا گیوڤەن وگیراوانی سیاسی راگەیاند. -
ساڵی ٢٠١٩ «مۆدێلی نوێی گه‌ریلا» ده‌ئافرێنرێت
نه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زانیینییهوه ڕایگه‌یاند، له ساڵی نوێ‌دا مۆدێلی نوێی تێكۆشانی گه‌ریلا ده‌ئافرێنرێت و له ٢٠١٩دا شه‌ڕ سه‌خت ده‌بێت. -
مانگرتنه‌كه‌ی سلێمانی ١٨ ڕۆژی تێپه‌ڕاند
چالاكیی مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری سلێمانی ١٨ ڕۆژی تێپه‌ڕاند و مانگرتنه‌كه به‌رده‌وامه. -
ڕفێنراوه‌كانی که‌رکووک ئازاد کران
ئەو کەسانەی لە لایه‌ن ڕێكخراوی تێرۆریستیی داعش ڕفێنرابوون، دوای سێ رۆژ لە ڕفاندنیان ئەمرۆ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی ڕەشادی قەزای حەویجە لە باشووری کەرکووک ئازاد كران. -
كورته‌فیلمێك ده‌رباره‌ی بەرخۆدانی ساکینە جانسز به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
كورته‌فیلمێك به ناوی «له‌نێو ١٠ ساڵدا ٣ ڕۆژ» كه باس له بەرخۆدانی ساکینە جانسز (سارا) لە زیندانی ئامەد ده‌كات، به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. -
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران ٢ كۆڵبه‌ری دیكه‌یان بریندار كرد
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران له سنووری شاری ئوورمیه و بانه ده‌ستڕێژی گوله‌یان له كۆڵبه‌ران كرد و له ئه‌نجامدا ٢ كۆڵبه‌ر بریندار بوون. -
کۆنگرەی گەل: ئێمە ساڵی ٢٠١٩ دەکەینە ساڵی ڕێبەرئاپۆ
کۆنگرەی گەل دەستنیشانیکرد،کەساڵی ٢٠١٩ کۆتایی بەفاشیزم دێت و وتی، " بۆئەوەی کەساڵی ٢٠١٩ بکەینە ساڵی ڕێبەرئاپۆ، دەبێت تێکۆشانی خۆمان بۆئازادی ودیموکراسی زۆرتربکەین." -
چوارپارچەی کوردستان لە مانگرتندایە
چالاکی چالاکانی هەرچوارپارچەی کوردستان بە ئامانجی شکاندی گۆشگیری لەسەرعبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد لە ناوەندی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی بەردەوامە. -
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە مەخمووربەردەوامە
چالاکی و مانگرتنەکان دژی گۆشەگیرییەکانی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامیی هەیە، لەوچوارچێوەیەدا مانگرتن لە خواردن لە کەمپی شەهید ڕوستەم جوودی لە مەخمور بەردەوامە. -
کەنەکە: با ساڵی٢٠١٩ بۆگەلی کورد ساڵی گەییشتن بەئامانجەکانمان بێت
کەنەکە لەبەیاننامەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی لە گەلی کورد وگەلانی تر جەختی لەوەکردووە، کە "دەبێت گلی کورد سەربکەوێت، چونکە لە دۆزی کوردستاندا جگە لە سەرکەوتن هیچ بەدیلێکی تر نییە. -
پەدەکە بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک لە هەولێر کۆدەکاتەوە
ارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕێگە بە گەڕانەوەی ئەندامەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد چارەسەکردنی کێشەکان نادات،بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک لە هەولێر کۆدەکاتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی شارەکە . -
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكیی گه‌ریلای لە لێلیکان بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ی بڵاوكرده‌وه كه دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوو. -
تەڤگەری ئازادی: ساڵی ٢٠١٨ ساڵێکی پڕ لە قەیران و نائومێدی بوو بۆ باشوری کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەى هاتنى ساڵی نوێ پەیام و شیکارییەکى لەبارەى دۆخی باشووری کوردستان و عێراق بڵاوکردەوە. -
ساڵی ٢٠١٨ لە رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران
ناوچەیەکى تر کە سەرنجی سیاسەتى جیهانیى لەسەربوو، ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان بوو. لە ماوەی ساڵێکدا لە رووی سیاسی، سەربازی، ئابووری و کۆمەڵاتییەوە چەندین رووداوی گرنگ روویاندا. -
'بەرخودان بە رۆحی ١٤ی تەمووز، رێبازیکى سەرکەوتنە'
کەجەکە لەبارەی چالاکیى مانگرتن لە خواردنی لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە و رایگەیاند "بانگ لە گەل و دۆستانمان دەکەین ٢٠١٩ بکەنە ساڵێکى گەورە بۆ تێکۆشان و بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری، هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم و ئازادکردنى کوردستان بە رۆڵی خۆیان هەستن". -
ده‌سته‌ی به‌ڕێوەبه‌ری گه‌نجانی وەڵاتپارێز لە که‌رکووک هه‌ڵبژێردرا
له کۆنفرانسی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وەڵاتپارێزی کوردستان -هه‌رێمی که‌رکووک، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبەری هه‌ڵبژێردران. -
دەستگیرکردنی هاووڵاتیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
لە درێژەی دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئێران، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٢ هاووڵاتی کورد لە پارێزگەی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. -
هەپەگە: لە لێلیکان ٦سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە ئەوەی خستەڕوو، لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگەدا لە ڕێکەوتی ٢٨ی کانوونی یەکەم /٧ی بەفرانبارلە لێلیکان-ی باشووری کوردستان ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سەربازێکی تریش برینداربووە. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا برادۆستیان بۆردومانكرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆردومانی چه‌ند گوندیان كرد له ده‌ڤه‌ری برادۆست لەباشووری کوردستان، به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخچه‌ی گوندنشینان گه‌یشت.