کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
مانگرتن له سلێمانی له ڕۆژی دوازدهههمدا بهردهوامه
مانگرتن له خواردن له شاری سلێمانی دژی گۆشهگیریی تووندی سهر ڕێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان له ڕۆژی دوازدهههمدا بهردهوامه. -
قەرەسوو: کۆمەڵکوژییەکەى مەرەش راهێنانی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بوو
مستەفا قەرەسوو ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە لەبارەی کۆمەڵکوژیى مەرەش لە ١٩ بۆ ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨دا بە ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، کۆمەڵکوژیى مەرەش راهێنانى فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بوو بۆ بە تورککردنی رۆژئاواى فورات. -
بەفرێکى زۆر لە باکووری کوردستان باریوە و زۆربەى رێگاکان داخراون
بارینى بەفر لە کوردستان بە تایبەتى لە هەرێمى سەرحەد کاریگەرییەکى زۆر لەسەر هاتووچۆی هاووڵاتییان دروستکردووە. بەهۆی بارینى بەفر و تەرزەوە، رێگاى سەدان دێ و لادێ گیراوە و بەهۆی وەرگەڕانى ئۆتۆمبیلیشەوە ١٦ هاووڵاتى بریندار بوون. -
٣ کەس لە دەستگیرکراوانى ئیدر زیندانیکران
پۆلیسی تورک لە ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسی لە دژی گەلی کورد لە شاری ئیدر ٩ کەسی دەستگیرکردبوو. لە دوای ٧ رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو ٩ کەسە، بڕیاری زیندانیکردن بۆ ٣ کەسیان دەرکرا. -
گوندنشینانی بناری قهندیل: دهوڵهتی تورك ناتوانێت ئێمه له گوندهكان دهربكات
گوندنشینانی سوورهدێ كه دهوڵهتی تورك بۆردومانی كردن ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن، گوندهكانیان چۆڵ ناكهن و دهوڵهتی تورك ناتوانێت له واری خۆیان دهریانبكات. -
لایەنە سیاسییەکانی كهركووك دهربارهی دۆخی شارهكه كۆبوونهوه
لایەنە سیاسییەکانی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان كۆبوونهوه و دهربارهی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگه و دانانی پارێزگارێکی نوێ گفتوگۆیان كرد. -
ههپهگه یادی فهرمانده جومعه مێردین-ی كردهوه
ههپهگه یادی فهرماندهی ههرێمی مێردین جومعه مێردین-ی كردهوه كه له ئهیلوولی ٢٠١٨ له چیای باگۆك شههید بوو. ههپهگه ڕایگهیاند: «ناهێڵین خوێنی شههیدان بهفیڕۆ بڕوات.» -
فڕۆكهجهنگییهكانی توركیا بۆردومانی گوندانیان كرد
فڕۆكهجهنگییهكانی سوپای توركیای داگیركهر بۆردومانی گوندانیان كرد و بههۆیهوه ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون و زیانیش به ڕهز و باخی گوندنشینان گهیشت. -
مولکییە بیرتانە لە زیندانى قەرسەوە دوورخرایەوە بۆ زیندانى خارپێت
مولکییە بیرتانە ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە زیندانی قەرسەوە دوورخرایەوە بۆ زیندانى خارپێت. -
جەندرمەى تورک لە وان ١٢ کەسی دەستگیرکرد
جەندرمە و پۆلیسى تورک لە چوارچێوەى پاکتاوکردنى سیاسیى گەلی کورد دا، لە ناوچەکانى ئەردیش و بێگر لە پارێزگاى وان لە باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ١٢ کەسیان دەستگیرکرد. -
لەلیجە ٣کەس دەستگیرکران
دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە ٧ گەڕەکی گەڕەکی لیجە سوپای داگیرکەری تورکیا دەستی کرد بەئۆپەراسیۆنی سەربازی. سەربازانی سوپای تورکیا هەڵیانکوتایە سەرماڵی هاووڵاتیان و٣کەسیان دەستگیرکرد. -
گژوگیایی چیاکانی کوردستان درمانی دەردانە
فرات ئوزەل ساڵانێکە گژوگیایی دەرمانی دەفرۆشێت. ئۆزەل دەلێت، مرۆڤ لەکوردستانیش لەگژوگیا دەرمان سازدەکات وبەو شیوەیە سەلامەتی خۆی مسۆگەردەکات. -
فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا گوندێکی قەندیل-یان بۆردومان کرد
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا دوێنێ شەو خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنییان لەهەرێمی قەندیل کردە ئامانج . لەئەنجامی ئەوبۆردومانەدا ٢کەس برینداربوون و زیانێکی زۆرگەییشتە ماڵ وباخی هاووڵاتیان. -
وەقفی ئەنسار لە وان دەستی بە کۆکردنەوەى دەنگ بۆ ئاکەپە کرد
وەقفی ئەنسار کە لە باکووری کوردستان و تورکیادا ناوی بە دادۆشین و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان زڕاوە و نزیکە لە ئاکەپە، لە پارێزگای وان یەک لە دواى یەک لقەکانى دەکاتەوە و بۆ کۆکردنەوەى دەنگ بۆ ئاکەپە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان دەستبەکاربووە. -
دەوڵەتى تورک هاتووچۆی هاووڵاتییانی لە لیجە قەدەغەکرد
دەوڵەتى تورک لە ٧ گەڕەک و گوندی ناوچەى لیجە لە پارێزگاى ئامەد لە باکووری کوردستان، هاتوچۆکردنى لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورک قەڵاتوکا و مارادوو-یان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک گوندەکانى قەڵاتوکا و مارادوو-یان لە سنووری قەڵادزێ بۆردومانکرد. -
تەواوی دەستگیرکراوەکانی سلێمانی ئازادکران
ماوەیەک پیش ئێستا تەواوی ئەو ٩٧ هاوڵاتییەی کە دوینێ لەکاتی خۆپیشاندان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرابوون، ئازادکران. -
گەنجانی کەرکووک دەستگیرکردنەکانی سلێمانی ئیدانە دەکەن
گهنجانی وڵاتپارێز له کهرکووک دەربارەی دهستگیرکردنی گهنجانی وەڵاتپارێز لەسلێمانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لێدوایاندا. گەنجان دەستگیرکردنەکان وهەڵوێستی یەکیتی-یان ئیدانەکرد. -
کەجەکە: بە هاوسەنگییە نوێکان داگیرکەری لەبەر یەک هەڵدەوەشێنرێتەوە
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەى بڕیارى ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سوریا راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
پەیامى کەجەکە بە بۆنەى کۆمەڵکوژیى مەرەشەوە: پێویستە هێزە دیموکراتیکەکان هاوپەیمان بن
هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە بە بۆنەى ٤٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیى مەرەشەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەوەى رێگری لە کۆمەڵکوژییەکان بکرێت، پێویستە هێزە دیموکراسیخوازەکان هاوپەیمان بن. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئامێدی-یان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ناوچەى نێرەو و رێکان لە ئامێدیى سەر بە دهۆک لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد. -
ڕۆشنبیرانی هەولێر: تورکیا بە گۆشەگیرکردنی رێبەر ئاپۆ هەموو گەلی کوردی کردووەتە ئامانج
دەستەیەک لە ڕۆشنبیرانی هەولیر بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن بەرامبەر گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ پشتیوانیی چالاکیی مانگرتنی نوێنەرایەتیی هەدەپەیان لە هەولێر کرد. راشیانگەیاند، دەبێت گۆشەگیریى سەر ئۆجالان نەمێنێت بۆ ئەوەى ئاشتی و چارەسەری بێتەدی. -
تورکیا دەیەوێت لە کەرکووک کۆنسوڵخانە بکاتەوە
فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند: داواکاریی فەرمییان پێشکەشی حکومەتی عێراق کردووە بۆ کردنەوەى کۆنسوڵخانە لە هەردوو شاری کەرکوک و نەجەف. -
ئاسایشی گەرمیان ههوڵی داخستنی ڕێکخراوى نوێگهر دهدات
ئاسایشی گەرمیان ماوەى دوو ڕۆژ مۆڵەتى داوەتە ڕێکخراوى نوێگهر بۆ ئەوەى بارهگهكهیان دابخەن، ئەوانیش دەڵێن کە مۆڵەتى فەرمییان هەیە و بارەگەکەیان بەهیچ شێوەیەک داناخەن. -
ههپهگه ناسنامهی شههیدانی مهتینانی ئاشكرا كرد
ههپهگه ناسنامهی ٣ گهریلای ئاشكرا كرد كه بههۆی هێرشی ئاسمانی سوپای توركیای داگیركهر شههید بووبوون.