کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
قه‌ره‌یلان: هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ڕۆژاڤا ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕه له دژی هه‌موو كورد
قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژێمی توركیا له‌سه‌ر ڕۆژاڤا (باكووری سووریا) ته‌نیا دژی ڕۆژاڤا نییه، به‌ڵكو له دژی ته‌واوی كوردستانه. گوتیشی، ئامانجیان ئه‌وه‌یه كورد نه‌بنه خاوه‌نی ستاتۆ. -
ئاسایشى سلێمانى پەیامنێرێکى ئاژانسی ڕۆژنیوزى دەستگیرکرد
گەنجانی وەڵاتپارێژ بەنیازبوون بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان چالاکی ئەنجام بدەن. لەکاتى ڕووماڵکردنى خۆپیشانێکدا، ئاسایشى سلێمانى، پەیامنێرێکى ئاژانسى هەواڵى ڕۆژنیوز-ى لەگەڵ ٢٠ خۆپیشاندەردا دەستگیرکرد. -
ئاسایشی سلێمانی ٢٠ چالاکوانی دەستگیرکرد
ئەمڕۆ کاتژمێر١ی دوانیوەڕۆ بەکاتی باشووری کوردستان هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی هێرشی کردەسەرچالاکی گەنجانی وەڵاتپارێز و رێگەی نەدا چالاکییەکەیان ئەنجام بدەن. دەوترێت لەوهێرشەدا ٢٠ گەنج دەستگیرکراون. -
چالاكوانانی هەولێر بەشداریی لە مانگرتنەكەی هەدەپەدا دەكەن
بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا لە هەر چوارگۆشەی جیهان دەست کراوەبە چالاکی مانگرتن لەخواردن. لەشاری هەولێری باشووری کوردستانیش چالاکان پەیوەستی چالاکییەکەبوون. -
هاوسەرۆکانی هەدەپە ودەبەپە دەستگیرکران
لەبەردوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەوڵەتی تورکیا، پۆلیسی تورکیا بەرەبەیانی ئەمرۆهەڵی کوتایەسەرماڵی چالاکانی سیاسی لەشاری وان وهاوسەرۆکانی هەدەپە ودەبەپەی شاری وان وچەند کەسی دیکەیان دەستگیرکرد. -
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په: با توركیاش له سووریا بكشێته‌وه
سه‌زای ته‌مه‌للی ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا ڕایگه‌یاند، با هه‌موو هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له سووریا بكشێنه‌وه به توركیا و ڕووسیاشه‌وه. -
گه‌ریلا له باشووری كوردستان گورزی له سه‌ربازانی توركیا دا
له گردی عه‌لی درێژ-ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له باشووری كوردستان، هێزه‌كانی گه‌ریلا چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجام دا. -
له شاری نه‌وت هاوڵاتییان بێ نه‌وتن
نەوتی کەرکووک بووه‌ته خێر و بەرهکەت بۆ كاربه‌ده‌ستان، بەڵام هاوڵاتییان لێی بێبه‌شن. كه‌ركووكییه‌كان بۆ وەرگرتنی ١٠٠ لیتر نەوت، زیاتر لە هەفتهیەک لە به‌رده‌م وێستگه‌كانی دابەشکردنی نەوت، ئێشکە لە بەرمیلەکانیان دەگرن. -
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: ته‌ڤگه‌ری ئازادی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌موو عێراق باره‌گه بكاته‌وه
کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنه‌كانی عێراق بە نووسراوێکى فەرمی حکوومەتى هەرێمى كوردستانی ئاگادار کردووەتەوە ده‌رباره‌ی داخستنى بارەگهکانى تەڤگەری ئازادی. -
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ٢ چالاكیی گه‌ریلای بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ٢ چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستاری بڵاوكرده‌وه كه دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوون. -
"رۆژی ١٩ی کانوونی یەکەم هەر وەک ئەمڕۆ بەرخودان لە دژی گۆشەگیری هەبوو"
١٨ ساڵ لەوە پێش لە زیندانەکانى تورکیادا کۆمەڵکوژییەک روویدا. ناجی تانریکولو یەکێک لە شایەتحاڵەکانى ئەو کۆمەڵکوژییە وتى "ئەو کاتەش لە دژی گۆشەگیری بەرخودان هەبوو، ئێستاش لە دژی گۆشەگیری بەرخودان هەیە". -
مامۆستا و خوێندكارانی شه‌نگال داوا ده‌كه‌ن عێراق دان به بڕوانامه‌كانیاندا بنێت
مامۆستا و خوێندكارانی شه‌نگال داوا ده‌كه‌ن بڕوانامه‌كانیان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به‌فه‌رمی دانی پێدا بنرێت. -
سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانی كردن بۆ ڕۆژنامه‌وانێك بڕایه‌وه
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ ڕۆژنامه‌وان هه‌مزه گوندوز بڕیه‌وه. -
گرووپی سێیه‌م له سلێمانی ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد
بۆ شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، مانگرتن له خواردن كه له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردبوو به‌رده‌وامه و گرووپی سێیه‌م نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت. -
له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی گه‌لی شه‌نگال ڕێڕه‌وه مرۆییه‌كه كرایه‌وه
چالاكیی گه‌لی شه‌نگال بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێڕهویی مرۆیی شه‌نگال - ڕۆژاڤا به ئه‌نجام گه‌یشت و ڕێڕه‌وه‌كه كرایه‌وه. -
لایەنەکانى کەرکووک: دەبێت لە کەرکووک دەسەڵاتى سەربازی نەمێنێت و تورکیاش ڕیز لەسەرەوەریی عێراق بگرێت
لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک ئیدانی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر مەخموور و شەنگال کرد. داواشیانکرد دەستوەردانەکانی تورکیا لە کەرکووک پیێشلکارییە و دەبێت تورکیای ڕێز لەسەر سەروریی خاکی عێراق بگرێت. -
گەلی شەنگال ئەمڕۆش بۆ ئیدانەکردنى داخستنى رێڕەوی مرۆیى لەسەر سنوور کۆبوونەوە
گەلی شەنگال بۆ ئیدانەکردنى داخستنى رێڕەوی مرۆیى نێوان رۆژئاوا و شەنگال لەسەر سنوور کۆبوونەوە و داخستنەکەیان ئیدانە کرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا زاپ و مەتینایان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ناوچەکانى زاپ و مەتینایان بۆردومانکرد. هەپەگە رایگەیاند، لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە. -
دەوڵەتى تورک لە دێرسیم چەندین خوێندکاری دەستگیرکرد
لە هەڵکوتانى پۆلیسى تورک‌دا، چەندین خوێندکار لە دێرسیم دەستگیرکران. -
دەوڵەتى تورکیا ٤ هاوسەرۆک شارەوانى و پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری هەدەپەى لە ئیدر دەستگیرکرد
دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى سڕینەوەى سیاسیى گەلی کورد دا، کزناز تورکەلی پەرلەمانتاری هەدەپە، شازییە ئۆنەر هاوسەرۆک شارەوانیى ئیدر و محەمەد گیولتەکین هاوسەرۆک شارەوانیى تۆزان و بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئیدری دەستیگرکرد. -
هاووڵاتییانی بناری قەندیل: ئیتر بەسە بێدەنگی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا
هاووڵاتییانى بناری قەندیل هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر خاکى باشووری کوردستان ئیدانە دەکەن. رایدەگەیەنن، تورکیا بە پاساوی هێرش بۆ سەر پەکەکە دەیەوێت هەموو گەلی کورد لە ناو ببات. راشیانگەیاند، ئیتر دەبێت بێدەنگی بەرامبەر بە هێرشەکانى تورکیا بشکێنرێت. -
لە رۆژهەڵاتى کوردستان مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادیى رێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد
لەگەڵ فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکانى گەلی کورد بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، وڵاتپارێزانى رۆژهەڵاتى کوردستانیش دەستیان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کرد. -
لە ئامەد پۆلیسێک کوژرا
لە ناوچەى هێنێ لە ئامەد بەهۆی چالاکیى هێزەکانى گەریلاوە، بەلانیکەمەوە پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکى تریش بریندار بوو. -
لایەنە سیاسییەکانى کەرکووک ئیدانەی هێرشەكه‌ی سەر مەخموور و شەنگال ده‌كه‌ن
لایەنە سیاسییەکانى کەرکووک هێرشەكه‌ی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر شه‌نگال و قەزای مەخموور شەرمەزار دەکەن. -
كه‌ژه‌كه: ناهێڵین خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فیڕۆ بڕوات
كه‌ژه‌كه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی مه‌خموور كرد و ڕایگه‌یاند، ناهێڵین خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه به‌فیڕۆ بڕوات. كه‌ژه‌كه ده‌ستنیشانی كرد، گه‌لی مه‌خموور سه‌لماندویه‌تی كه سه‌ر بۆ داگیركه‌ران دانانه‌وێنێت.