کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
له وان هێرشه‌كانی سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال ئیدانه كران
له شاری وانی باكووری كوردستان هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ڕووخاندنی شاره‌كانی كوردستان كه له ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٥-ه‌وه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستی پێكردووه، ئیدانه كران. -
به‌هۆی به‌فر بارینی زۆر ٥ كه‌س له وان بێسه‌روشوێن بوون
له ناوچه‌ی قه‌لقه‌ل-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی وان له باكووری كوردستان به‌هۆی به‌فر بارینی زۆر چاره‌نووسی ٥ كه‌س دیار نییه. -
شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی مه‌خموور
شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی-یان كرد له مه‌خموور، به‌هۆیه‌وه ٤ ژن شه‌هید بوون. -
هه‌په‌گه: له چه‌لێ ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له سنووری ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له ٢ قۆڵه‌وه دژی سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سوپای توركیا چالاكییان كردووه و له ئه‌نجامدا ٥ سه‌رباز كوژراون. -
مه‌خموورییه‌كان ئه‌ردۆغان به‌نه‌فره‌ت ده‌كه‌ن
دانیشتوانی كه‌مپی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور به درووشمی «بكوژ ئه‌ردۆغان» خۆپیشاندانیان بۆ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، دواتریش به‌شدارییان كرد له مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی شه‌هیدانی بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو. -
به مه‌ڕاسیمێك شه‌هیدانی مه‌خموور به خاك سپێردران
ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا له مه‌خموور شه‌هید بوون، به مه‌ڕاسیمێك به خاك سپێردران. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە لێلیکان بڵاوکردەوە
گەریلاتیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستاری کە لە٥ی کانوونی یەکەم لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامیان دابوو بڵاوکردەوە. لەوچالاکییەدا ٤سەربازی سوپای تورکیا کوژران. -
دووەمین کۆنفرانسی تەڤگەری ئازادیی لە هەرێمی سلێمانی دەستیپێکرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتژمێر ٨ی بەیانیەوە لە شاری سلێمانی بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کادر وئەندامانی تەڤگەری ئازادی کومەڵگەی کوردستان ،دووهەمین کۆنفراسی هەرێمی سلێمانی دەستی پێ‌کرد. -
کەنەکە: دەبێت بەهەرهەموومانەوە ڕێگری لەداگیرکاری تورکیا بکەین
دژی هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆردومانکردنی کەمپی پەنابەران لە مه‌خمور له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی دوڵه‌تی تورکیاوەوە، کەنەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکرده‌وه وتێیدا دەستنیشانیکردووە ، گه‌لی ئێمه لهههركوێبن ده‌بێت له‌سه‌رپێ بن، ڕۆژ ڕۆژی مه‌ترسییه ل -
شاندێكی عێراقی سه‌ردانی شوێنی بۆردومانه‌كانیان كرد له مه‌خموور
شاندێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی سه‌ر به حكوومه‌تی عێراق ئه‌مشه‌و له مه‌خموور سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌یان كرد كه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ره‌وه بۆردومان كراون. -
له مه‌خموور به درووشمی «بكوژ ئه‌ردۆغان» هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان شه‌رمه‌زار كرا
گه‌لی مه‌خموور ڕژانه مه‌یدان و به‌تووندی هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر مه‌خموور ئیدانه ده‌كه‌ن. -
بەھۆی بۆردومانەکەی مەخموور ٤ ئه‌ندامی هێزی پاراستنی خۆیی شه‌هید بوون - نوێکراوەتەوە
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور و گوندی سكێنی-یان له ڕۆژئاوای شاری شه‌نگال بۆردومان كرد. له مه‌خموور ٤ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی خۆیی شه‌هید بوون. -
تەڤگەری ئازادی: دیاریکردنی دوو پۆستی باڵا بۆ یه‌ک حیزب مه‌ترسیداره
تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، دیاریکردنی دوو باڵاترین و به‌کاریگه‌رترین پۆستی هه‌رێم بۆ یه‌ك حیزب، هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و تاکڕه‌وی و مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بات. -
مانگرتنه‌كه‌ی هه‌ولێر دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ٢٣ ڕۆژه به‌رده‌وامه
مانگرتن له خواردن كه ٢٣ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه. -
هه‌په‌گه: فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای توركیا له ئیدر كوژرا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی كرێ كۆرێ-ی سه‌ر به شاری ئیدر له باكووری كوردستان، له یه‌كینه شاراوه‌كانی سوپای توركیایان داوه و له ئه‌نجامدا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازانی توركیا كوژراوه. -
"سەر بۆ هێرشەکان دانانەوێنین"
بەڕێوەبەرانى هەدەپە و هاووڵاتییانى ئامەد لە چالاکیى مانگرتن لە خواردندان و پێش ئەوەى دەستگیر بکرێن لە لێدانیاندا بۆ (ANF) ناڕەزایەتییان لە دژی بێدەنگی حکومەت لە ئاست چالاکییەکەى لەیلا گیوڤەن خستەڕوو و رایانگەیاند، سەر بۆ هێرشەکان نانەوێنن. -
ساڵح گەدۆ: ئەو ٢٠ ساڵەی خەباتی ئیمراڵی لە ئاستی ١٠٠ ساڵدایە
ساڵح گەدۆ سکرتێری گشتیى پارتى چەپی دیموکراتیکى کوردی سوریا وتى "تەنها بەرخودانى ئیمراڵی بۆ خۆی قارەمانێتییەکى گەورەیە". -
دەوڵەتى تورک لە لیجە و پاسوور و فارقین هاتووچۆی هاووڵاتییانى قەدەغەکرد
سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢١ ناوچە و گەڕەکی شارەکانى لیجە و پاسوور و فارقینی پارێزگای ئامەد ئۆپەراسیۆنی سەربازیى دەستپێکرد و هاوتوچۆکردنیشی لە هاووڵاتییانى دانیشتوى ئەو ناوچانەش قەدەغە کرد. -
پۆلیس جارێكی دیكه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر مانگرتوانی ئامه‌د؛ ٥٠ كه‌س ده‌ستگیر كران
پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر مانگرتوانی شاری ئامه‌د كه ئه‌مڕۆ سه‌رله‌نوێ له بینای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردبوویه‌وه. پۆلیس ٥٠ مانگرتووی ده‌ستگیر كرد. -
سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیركرانی مانگرتوان، جارێكی دیكه له ئامه‌د مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكرده‌وه
پاش ئه‌وه‌ی پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی كرده سه‌ر مانگرتوانی شاری ئامه‌د و ده‌یان مانگرتووی ده‌ستگیر كرد، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكرده‌وه. -
نه‌په‌گه هۆشداری دا ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی به ناوی گه‌ریلا پاره كۆده‌كه‌نه‌وه
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له شاره‌كانی كوردستان و توركیا، به نامه‌گه‌لێك كه به ناوی هه‌په‌گه نووسراون پاره كۆده‌كرێته‌وه، داوا له وه‌ڵاتپارێز و دیموكراته‌كان ده‌كه‌ین باوه‌ڕ به‌و چه‌تانه نه‌كه‌ن. -
عێراق بۆ تورکیا: تەڤگەری ئازادی پارتێکی یاسایى عێراقە و هیچ کێشەیەکى نییە
سەرۆکی کۆمسێۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە میانەی کۆ بوونەوەکەی لەگەڵ شاندی تەڤگەری ئازادی رایگەیاندووە، داخوازیی تورکیایان بۆ قەدەغەکردنی تەڤگەری ئازادییان جێبەجێ نەکردووە و بە تورکیایان وتوە، تەڤگەری ئازادی پارتێکی یاساییە و هیچ کێشەیەکی نییە. -
بایك: پێویسته یه‌نه‌كه به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) جه‌میل بایك ڕایگه‌یاند، پێویسته یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه) به‌بڕیاری داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان-دا بچێته‌وه. -
دەوڵەتی تورکیا لەکەرکووک دەستی کردووە بەڕاهێنانی گروپە چەتەکان
پیلانە چەپەڵەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەرعێراق وکەرکووک ئاشکرا دەبێت. چەتەکانی سەربە دەولەتی تورکیا لە لایەن تورکیاوە پەروەردە دەکرێن. -
جەیمل بایک: پەکەکە ڕۆحی کوردە
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەوەی خستەڕووکە پەکەکە ڕۆحی بەرداوەتە ناوکۆمەڵگەی کوردی، بووتە ڕۆح، مێشک و داهاتووی گەلان و وتی،" ئێوە ناتوانن پەکەکە لەناوبەرن. پەکەکە تەڤگەرنییە، پەکەکە خودی گەلە."