کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دووهەمین گروپی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەی وان مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکرد
گیراوانی بەندیخانەی شاری وان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن. مانگرتن لەخواردن لەلایەن گروپی دووهەمەوە بەردەوامە. -
له ئێلح ٢٠ مانگرتوو ده‌ستگیر كران
ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) كه له مانگرتندا بوون دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان، له شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان ده‌ستگیر كران. -
له ئامه‌د ٢٥ ژنی مانگرتوو ده‌ستگیر كران
٢٥ ژن له چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (TJA - ته‌ژه‌ئا) كه له شاری ئامه‌د بۆ ٣ ڕۆژ ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردبوو، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستگیر كران. -
دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی نسێبین؛ ئیدانه‌ی گۆشه‌گیری كرا
له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌رباره‌ی «دۆسیه‌ی نسێبین» گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئیدانه كرا و سڵاو له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كرا. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆمبارانی مهتینانیان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ڕۆژی ٦ی كانوونی یه‌كه‌م\١٥ی سه‌رماوه‌ز بۆمبارانی گردی زه‌ندوورا-ی هه‌رێمی مهتینانیان كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه. -
"تورکیا دەیەوێت لە کەرکوک خەونی ئیمپراتۆریای عوسمانى زیندوو بکاتەوە"
هاووڵاتییانی کەرکووک ڕایدەگەیەنن، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی پێکهاتەیەکی شاری کەرکووکەوە ئەجنداکانی خۆی جێبەجێبکات و خەونی ئیمپڕاتۆرێتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە. -
بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لە ١٢ شوێنى ئامەد دا ئاڵاى پەکەکەیان هەڵکرد
بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) رایگەیاند، لە ئامەد چالاکییان ئەنجامداوە و لە ١٢ شوێنى شاری ئامەد دا ئاڵاى پەکەکەیان هەڵکردووە. -
ساڵێک و ٦ مانگ زیندانی بەسەر بایدەمیر و بیرلیک دا سەپێنرا
دادگای تورکیا ساڵێک و ٦ مانگ زیندانى بەسەر هەر یەک لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک پەرلەمانتاری پیشووی هەدەپە دا سەپاند. -
قۆناغی نوێ و پلانى داگیرکردنى باشووری کوردستان
دەوڵەتى تورک لەلایەن ئاکەپە – مەهەپەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەو دەوڵەتە لە قۆناغی نوێى پلانەکەیدا بۆ داگیرکردنى باشووری کوردستان هەم دەیەوێت خۆی لە کەرکوک جێگیر بکات هەم دەیەوێت رێگا بۆ شەڕێکى هەمە لایەنە خۆش بکات. -
کۆمیتەى رۆشنبیری و هونەریى کۆدار داواى روونبوونەوە و وردەکارییەکانى کوشتنى رەحیم زەبیحی دەکات
کۆمیتەى رۆشنبیری و هونەریى کۆدار ستایشی کارە وڵاتپارێزانەکانى رەحیم زەبیحی دەکات و داواى روونکردنەوەى وردەکاری و چۆنیەتیى کوشتنى رەحیم زەبیحی و براکەى دەکات. -
لە مەراسیمێکى گەورەی جەماوەریدا تەرمی زەبیحییەکان لە بانە بەخاکسپێردران
قائیمقامی شاری بانە هەواڵى دەستگیرکردنى بکوژی زەبیحییەکانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بکوژەکە دانى بە تاوانەکەیدا ناوە. هاوکات تەرمی زەبیحییەکان بە بەشداریى جەماوەری خەڵکى بانە لە گۆڕستانى سڵێمان بەگی ئەو شارەدا بە خاکسپێردران. -
ئیبراهیم بیلمەز پارێزەری ئۆجالان: دەبێت سی پی تی دەستبەکار بێت
پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز ناڕەزایەتیى لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نیشاندا و داواى لە سی پی تی و ریکخراوە ئەوروپییەکان کرد، کە بە خێرایى بۆ ئیمراڵی بکەنەوە جوڵە و دەست بەکار ببن. -
عێراق لەسەر قەدەغەکردنی تەڤگەری ئازادی داوای ڕوونکردنەوە لە هەرێم دەکات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای ڕوونکردنەوە لە هۆکاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە حکومەتی هەرێم دەکات و وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشی لێ ئاگادار دەکاتەوە. -
بەهۆی لافاوەوە رێگای سلێمانى – هەولێر داخرا
ماوەی هەفتەیەکە لە باشووری کوردستان باران بارین بەردەوامە و بەو هۆیەوە رێگای هەولێر - سلێمانی لە سماقوڵی داخرا. -
"ئێمە کۆمەڵگەیەکین، کە بە رۆحی بەرخودانی ١٤ى تەمووز تێدەکۆشین"
رۆناهی سەرحەد ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى پاژک میوانى بەرنامەى رۆژەڤی ژن بوو لە کەناڵی ستێرک تیڤی و شیکاریى بۆ پێشهاتەکانە ئەم هەفتەیە کرد. -
سینەماکاری كورد ڕه‌حیم زه‌بیحی و برایەکی ژیانیان لەدەست دا
ڕەحیم زەبیحی سینه‌ماكاری بەناوبانگی کورد لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕووداوێکی هاتووچۆی گوماناویدا لەگەڵ برایەکیدا ژیانی لەدەست دا. -
ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی ئاشتی ده‌ستگیر كرا
ئه‌ندامی كۆمسیۆنی ئاشتی نووره‌دین تورگوت له شاری ئێلحی باكووری كوردستان ده‌ستگیر كرا. -
پارێزه‌ران: دۆخی له‌یلا گیوڤه‌ن مه‌ترسیداره
پارێزه‌رانی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژه له زیندان مانی له خواردن گرتووه، ڕایانگه‌یاند: دۆخی گیوڤه‌ن مه‌ترسیداره. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قلا‌بان و خواكوركیان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا دوێنێ بۆردومانی ناوچه‌كانی قلا‌بان و خواكوركیان كردووه. ئاشكراشی كرد كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه. -
ڤیدیۆى چالاکییەکەى گەریلا لە قلەبان بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکى گەریلاکانى هەپەگەى لە قلەبانی شرنەخ بڵاوکردەوە کە لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدراوە و تێیدا ١٠سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرکوژراون. -
لە کەرکووک ٣کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکران
سەعد مەعن، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی دژ‌و تێرۆری عێراق لە کەرکووک ڕای گەیاند کە ٣کەسیان بەتۆمەتی بازرگانی بە مادە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیر کردوە. -
کاری قەیومەکان بووتە پاککردنەوەی ڕێگەی بنکە سەربازییەکان
لەجولەمێرگ بەهۆی بارینی بەفر،زۆربەی ڕێگەکانی ناوچەی جولەمێرگ گیراوە.ئەوقەیومەی کە لەلایەن ئاکەپەوە لە سەرشارەوانی جولەمێرگ دانراوە، تەنها ڕێگەی بنکە سەربازییەکان پاک دەکاتەوە وڕێگەی گوندەکانی پشتگۆی خستووە. -
یادی شه‌هیدانی هێزی پاراستنی خۆیی له مه‌خموور كرایه‌وه
له یه‌كه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیاندا، یادی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدی هێزی پاراستنی خۆیی مه‌خموور كرایه‌وه كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانی شه‌هید بوون. -
كه‌نه‌كه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه ده‌كات
هاوسه‌رۆكانی كه‌نه‌كه ده‌رباره‌ی كۆچی دوایی عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه ئه‌ندامی كه‌نه‌كه په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشییان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد. -
پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په له ڕوحا؛ ٤٠ كه‌س ده‌ستگیر كران
دوای ئه‌وه‌ی مانگرتن له خواردن، له بینای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری ڕوحای باكووری كوردستان كۆتایی هات، پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بیناكه و ٤٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد.