کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری وانى هەدەپە دەستی بە مانگرتن کرد
موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتای وانی هەدەپە بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنى لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە، بۆ ماوەى ٣ رۆژ دەستى بە مانگرتن کرد. -
کۆنسوڵی تورکیا سوپاسی یەکێتیى کرد
بڕیارەکەى یەکێتى لە دژی تەڤگەری ئازادی و رەژاک هەم هەڵەیە هەمیش زیان بە یەکێتى و ئەو کارانە دەگەیەنێت، بۆ یەکێتیى نەتەوەیى ئەنجام دەدرێن. گەڕانەوە لەو هەڵەیە سوودی بۆ هەموو کورد دەبێت. -
ئاسایش بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە گەرمیان داخست
لە شارۆچکەی کەلار، دوای پێنج ڕۆژ لە هێرش و فشاری هێزەکانی ئاسایش بۆ سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی، ئەمڕۆ بارەگاکەیان پێچۆڵکردن، تەڤگەری ئازادییش ئاماژە بەوەدەکەن، کە ئەوە کارێکی دوژمنکارانەیە و نابێتە هۆی وەستاندنی خەبات و تێکۆشانیان. -
هەپەگە: ٤ سیخوڕ و ٨ سەرباز و کۆنترایەک کوژران
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار گورزی قورسیان لە سوپاى تورکیا دا. هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکییەکانى هێزی گەریلادا ٤ سیخوڕ و ٨ سەرباز و کۆنترایەک کوژراون. -
دەوڵەتى تورکیا لە ٣٧ دێ و لادێی ئامەد قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند
دەوڵەتى تورکیا لە ٣٧ دێ و لادێى ناوچەکانى لیجە و هێنێی ئامەد هەموو جۆرە هاتووچۆکردنێکى لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. -
تەڤگەری ئازادی ئیرادەی گەنجان و ژنانە
ئەندامانی کۆنفرانسی تەڤگەری ئازادی لە کەرکووک ڕایانگەیاند، بە ئیرادە و پێشەنگایەتیی گەنجان و ژنان لەکەرکووکەوە ئەو پیلانگێڕییە دەرەکییە، کە دژی تەڤگەری ئازادی بەڕێوە دەچێت پوچەڵ دەکەنەوە. -
"شارەوانییەکان رزگار دەکەین و رادەستى گەلیان دەکەین"
زوبەیدە زومروت ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندیى هەدەپە رایگەیاند، حیزبەکەیان بۆ هەڵبژاردنى ٣١ی ئادار ئامادەیە. راشیگەیاند، ئەو زیانانەوەى قەیومەکان بە شارەوانییەکانیان گەیاندووە ساڕ‌ێژ دەکەن و شارەوانییەکان رادەستى گەل دەکەنەوە. -
کەرکووک لە ژێر مەترسیی داگیرکەریى تورکیا دایە
تا دێت هەژموون و دەستێوردانەکانی تورکیا لە عێراق و باشووری کوردستان ڕوو لە هەڵكشانی زیاتر دەکات. شاری کەرکووکیش بووەتە ئامانجی سەرەکیى تورکیا و هەر جارە و بە پاساوێک ناسنامە و مێژوو و کولتوری کەرکووک دەکەنە تورکی. -
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی بڵاوکرایەوە
دوای هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆکان و ئه‌نجومه‌نی نوێی ته‌ڤگه‌ری ئازادی لە دووه‌مین کۆنفرانسی هه‌رێمی که‌رکوکی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان دا، ئەنجامنامەى ٩ خاڵیى کۆنفرانسەکە بڵاوکرایەوە. -
راگەیاندراوی کۆمەڵانى گەنجان لەبارەى داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادییەوە
بەڕێوەبەریى گشتیى کۆمەڵانى گەنجان ناڕەزایەتییان دەربڕی لەسەر داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی لەلایەن یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانەوە. -
لە هەولێر مانگرتن لە خورادنی ژنان بەردەوامە
لە شاری هەولێر بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ماوەی ١١ رۆژە مانگرتن لە خواردن بەردەوامە. مانگرتنەکە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت و بەردەوامیش دەبێت. -
تەڤگەری ئازادی ئەنجوومەن و هاوسەرۆکانی نوێی هەرێمی کەرکووکی هەڵبژارد
دوومین کۆنفراسی هەرێمی کەرکووکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان بەڕیوە چوو. لە کۆنفرانسەکەدا هەر یەک لە رێحان حمادی و کۆمەڵ سەرمەند وەک هاوسەرۆکانی نوێی ئەنجوومەنی کەرکووک هەڵبژێردران. -
هێزى گەریلا لە گەڤەر چالاکیى سابوتاژی ئەنجامدا
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا لە گەڤەر لە دژی ٢ بیلدۆزەری سەربازیى سوپاى تورکیا چالاکیى سابوتاژیان ئەنجامدا و هەر ٢ بیلدۆزەرەکە تێکشکێنران. -
شیلان شاکر: كۆنفڕانسه‌كه‌مان وه‌ڵامە بۆ ئەوانەی ده‌یانه‌وێت ڕێگری له خه‌باتمان بكه‌ن
لە میانەی دووه‌مین كۆنفڕانسی هەرێـمی کەرکووک-ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، شیلان شاكر ڕایگه‌یاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی ٢٧ ساڵە ئابووریی كۆمه‌ڵگه دەدزێت و دەیکاتە قورگی داگیرکەرانی کوردستانەوە. -
دیجله خابوور: پێویسته یه‌نه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێڵی مام جه‌لال
ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه دیجله خابوور له دژی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له لایه‌ن یه‌نه‌كه له پارێزگه‌ی سلێمانی، هه‌ڵوێستی پیشان دا و گوتی، پێویسته یه‌نه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێڵی مام جه‌لال. -
برادۆست شۆڕشگێڕه‌كانی خۆی نافرۆشێت
لە دەشتی هێرتی هەتا ناوچەی کۆلیتە هاوڵاتیانی دەڤەری برادۆست بە درووشمی «ئێمە پێشەنگانی خۆمان نافرۆشین»، وه‌ڵامی بڕیارەکەی وەزاره‌تی دەرەوەی ئەمه‌ریکایان دایەوە. -
كۆنفڕانسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد
له ڕۆژانی ڕابردوودا به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووری سلێمانی داخران، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌بێ هیچ ڕێگرییه‌ك له شاری كه‌ركووك كۆنفڕانسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌ستی پێكرد. -
په‌یه‌ده: داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی خزمه‌تی كوردستان ناكات
په‌یه‌ده ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا له به‌رانبه‌ر داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه خزمه‌تی كوردستان ناكات. -
ته‌ڤگه‌ری ئازادی وه‌ڵامی كۆنسوڵی توركیای دایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی كۆنسوڵی توركیا له‌نێو هه‌ولێره‌وه ده‌ستخۆشی له یه‌نه‌كه كرد له به‌رانبه‌ر داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ته‌ڤگه‌ری به تێرۆریست دانا، هاوسه‌رۆكایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی وه‌ڵامی كۆنسوڵهكهی توركیای دایه‌وه. -
له مه‌ڵه‌تی ٦ سیاسه‌تمه‌دار و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ زیندانی كران
له شاری مه‌ڵه‌تیی باكووری كوردستان ٦ ئه‌ندامی هه‌ده‌په، ده‌به‌په و ئیهاد زیندانی كران. -
کوژران و بریندرابوونی ٦ کۆڵبەری تر لەلایەن رژێمى ئێرانەوە
کوشتاری بە کۆمەڵی کۆڵبەرانى کورد لەلایەن هێزەکانى رژێمى ئێرانەوە دەستیپێکردووە. تەنها لە ماوەی شەو و رۆژێکدا ٦ کۆڵبەری تر لەلایەن چەکدارەکانى ئەو رژێمەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون و بریندار کراون. هاووڵاتیانیش لە دژی ئەو کوشتارە ناڕەزایەتى دەردەبڕن. -
په‌ژاك: هێرشی ناڕه‌وای سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی مه‌ترسیداره
پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) ده‌رباره‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له سلێمانی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كرد. -
هه‌په‌گه: له گه‌ڤه‌ر ٥ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گردی عه‌لی شێر له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٥ سه‌رباز كوژراون. -
ڤیدیۆى چالاکییەکەى گەریلا لە قلەبان بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکى گەریلاکانى هەپەگەى لە قلەبانی شرنەخ بڵاوکردەوە. چالاکییەکە لە مانگی تشرینى یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجامدراوە و تیایدا گورزی قورس لە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمن دراوە. -
لە چالاکیى هێزى گەریلا لە گەڤەر ٥ سەربازی تورکیا کوژران
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە گەڤەر گورزیان لە سوپای تورکی داگیرکەر دا و لەو گورزەدا ٥ سەربازی ئەو سوپا داگیرکەرە کوژران.