کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە: دەبێت یەکێتى لەسەر هێڵەکەى مام جەلال بێت
کەجەکە رایگەیاند، بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی لە ژێر گوشاری دەوڵەتى تورک دا داخراون. راشیگەیاند "هۆکارەکانی دامەزراندنى یەکێتى و هێڵی سیاسیى مام جەلال ئەو رێگایەیە کە دەبێت یەکێتیى ئەمڕۆش لەسەری بێت". کەجەکە داواى لە یەکێتى کرد دەست لەو هەڵوێستەى هەڵگرێت. -
عەبدولڕەحمان خەلیفە: داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کارێکی سیاسییە نەک یاسایی
عەبدولڕەحمان خەلیفە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕایگەیاند "داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان شتێکی سیاسییە نەک یاسایی و هەست دەکەم دەستێکی دەرەکی لەپشتی ئەو کارانەوە هەبن". -
بزوتنەوەی گۆڕان: ته‌ڤگه‌ری ئازادی هیچ كێشه‌یه‌كی قانوونی نییه
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ته‌ڤگه‌ری ئازادی هیچ كێشه‌یه‌كی قانوونی نییه و بڕیاری داخستنی باره‌گه‌كانی سیاسییه. -
نه‌وه‌ی نوێ ئیدانه‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌كات
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی داخستنی بارەگه‌کانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگه‌ی کوردستان ده‌كات لە سنووری سلێمانی. -
له وان ٦ ئه‌ندامی هه‌ده‌په زیندانی كران
له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردنی سیاسی له شاری وان، ٦ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لاوانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ده‌ستگیر كرابوون، بڕیاری زیندانی كردنیان بۆ ده‌ركرا. -
له بیرهجووك ٧ كه‌س ده‌ستگیر كران
ژهندهرمهكانی توركیا له ناوچه‌ی بیرهجووك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گه‌ڕه‌كێك و ٧ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. -
هێزه‌كانی گه‌ریلا له چه‌لێ له سوپای توركیایان دا
گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دان. -
گوشارەکانى سەر تەڤگەری ئازادی سوودی بۆ یەکێتی نابێت
بە کورتی و کرمانجی ئەو هەنگاوەى یەکێتى لە دوای پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا هەڵگیراوە. ئەگەر حیزبێک، یان هێزێکى کورد لەسەر داوای هێز و لایەنێک هەنگاوی لەو شێوەیە بنێت، ئەوا ئیرادەى خۆی لە دەست دەدات. -
شیلان شاکر: ئاسایش سەرجەم بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیى داخست
شیلان شاکر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاند "ئاسایش بڕیاری حکومەتی بەسەریاندا سەپاند و سەرجەم بارەگەکانی تەڤگەری ئازادیی لە هەریێمی کوردستان داخست، بەڵام تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی بە داخستنی بارەگا کۆتایی نایەت، چونکە تەڤگەر فەلسەفە و فکری ئازادییە". -
ئاسایش لە کەلار هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و ٣ خۆپیشاندەریان بریندار کرد
هاووڵاتییان لە کەلار بۆ ئیدانەکردنى داخستنى بارەگای تەڤگەری ئازادی هەوڵدرا خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە رێگرییان لێ‌کرا. بەهۆی هێرشی هێزەکانى ئاسایشەوە ئاڵۆزی روویدا و هێزەکانى ئاسایش ٣ کەسیان بریندار کرد. -
ئاسایش بارەگاکانى تەڤگەری ئازادیی لە رانیە و قەڵادزێ داخست
بارەگەکانى تەڤگەری ئازادیى کۆمەمەڵگەى کوردستان لە رانیە و قەڵادزێ لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە داخران. -
کەیسی داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی دەبرێتە بەغدا
غالب محەمەد ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەو كەیسە ئاراستەی وەزیری ناوخۆی عیراق دەكەین، چۆن دەبێت حزبێك موڵەتی لە عیراق بێت، بەڵام بارەگاكانی لە هەرێمی كوردستان دابخرێت". -
یوسف شێخ بزێنی: بڕیارەکەی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش گرنگ و یاساییە
یوسف شێخ بزێنی چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بڕیارێکی گرنگ و یاساییە. ئەوروپا گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی بڕیاری دەستگیرکردنەکەی سیاسییە نەک یاسای. گومانیشی هەیە تورکیا بەو بڕیارە ڕازیبێت و ئازادی بکات. -
باره‌گه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له ڕانیه گه‌مارۆ دراوه
هێزه‌كانی ئاسایشی ڕانیه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و ده‌یانه‌وێت باره‌گه‌كه دابخه‌ن. -
ئاسایش باره‌گه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كفری داخست
هێزه‌كانی ئاسایشی كفری باره‌گه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیان داخست. -
قەرەیلان: بە گەریلاى سەردەمی نوێ دەست بە ٤١هەمین ساڵی تیکۆشانی پەکەکە دەکەین
موراد قەرەیلان فەرماندەى بڕیارگەی ناوەندی پاراستنى گەل رایگەیاند، دەیانەوێت بە گەریلای سەردەمی نوێ پێشوازی لە ٤١هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە بکەن و ئیتر هەنگاوی نوێ بگیرێتە بەر. -
له شوێنی كوژرانی، یادی تاهیر ئه‌لچی كرایه‌وه
سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د تاهیر ئه‌لچی كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕۆژی ٢٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ له به‌رده‌م مناره‌ی چوار لنگ له شاری ئامه‌د كوژرا، ئه‌مڕۆ له هه‌مان شوێن یادی كرایه‌وه. -
ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی شه‌هید ئاشكرا كرا
ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌ك كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له ناوچه‌ی قووبین-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئێلح شه‌هید بووبوو، ئاشكرا كرا. -
هه‌په‌گه: ١٠ سه‌ربازی توركیا له قلا‌بان كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ٣ قۆڵه‌وه دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی قلا‌بان چالاكییان كردووه و له ئه‌نجامدا ١٠ سه‌رباز كوژراون. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومان ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون. -
چاودێرانی سیاسی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بۆ لاوازکردنی کوردە
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی و سیاسی ناکات لە تورکیا. ئەو کارە بۆ لاوازکردنی شۆڕشی کوردە لە باکوری کوردستان، بەڵام شۆڕشی کورد بەردەوام لە بەهێز بووندایە. -
شاندی كه‌نه‌كه: گوشاره‌كانی سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی نائاسایی و ناقانوونین
ئه‌مڕۆ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە مەبەستی پشتگیری سەردانی بارەگه‌ی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیان كرد له شاری سلێمانی. -
شاندێکى کەنەکە سەردانى تەڤگەری ئازادیى کرد
شاندێکى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) لە سلێمانى بە مەبەستى پشتیوانیکردن سەردانى بارەگاى تەڤگەری ئازادیى لە سلێمانى کرد. -
ئاسایش بارەگاى تەڤگەری ئازادیى لە کۆیە داخست
هێزەکانى ئاسایش بارەگای تەڤگەری ئازادی-یان لە کۆیە داخست. ئاسایشی گەرمیانیش هەوڵ دەدات بارەگاى تەڤگەری ئازادی لە کەلار دابخات. -
کەنەکە: هەڕەشە و هێرش بۆ سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی کارێکی دیکەی خراپە
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) لە راگەیاندراوێکدا هەڕەشەکانى سەر تەڤگەری ئازادی و هەوڵ و بڕیارەکان بۆ داخستنى بارەگاکانى تەڤگەر ئازادیی لە سلێمانی ئیدانە کرد. -
کەرکووکییەکان داوای مافەکانی خۆیان دەکەن
بەغداد و هەوڵیر لەسەر نەوتی کەرکووک ڕێککەوتن و کەرکووکییەکانیش بێبەشکراون لەو مافانە، کە بەسەر نەوتی ئەو شارەوە هەیەیانە.