کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
مانگرتن له‌خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن له ڕۆژی پازده‌هه‌م دایه
مانگرتن له خواردنی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن له زیندان له ڕۆژی پازده‌هه‌م دایه. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ١٤ی ئهیلوول به‌هۆی بۆردومانكردنی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون. یه‌كێك له گه‌ریلا شه‌هیده‌كان خه‌ڵكی شاری سلێمانیی باشووری كوردستانه. -
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوو دژی سه‌ربازگه‌یه‌ك چالاكییان كرد
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوو له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستی پێكردووه، له دژی سه‌ربازگه‌ی كۆرخان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. -
"لە ٤١هەمین ساڵدا ئاڵای سۆسیالیزم شەکاوەتر دەبێت"
٤٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکە لە چیاکانى کوردستان پیرۆزکرا. روکەن گارزان لە یادی دامەزراندنى پەکەکەدا رایگەیاند "فاشیزم و هێزە پیلانگێڕەکان لە ناو پیلانگێڕییەکانى خۆیاندا نقوم دەبن و بزووتنەوەى ئازادی ئاڵاى سۆسیالیزم شەکاوەتر دەکات". -
لە تورکیا ٢ زیندانى ماوەى ٦٩ رۆژە لە مانگرتندان و ژیانیان لە مەترسیدایە
قادر کاراباک و ناجی یڵدرم زیندانیانى مەلەکەپەیى ماوەى ٦٩ رۆژە لە زیندانى وان دا لە مانگرتندان. تورکمەن کاراباک هاوسەری قادر رایگەیاند، هاوسەرەکەى ٢٣ کیلۆ لە کێشى کەمیکردووە و پێویستى بە پشتیوانیى راى گشتى هەیە. -
بومەلەرزەیەک سلۆپیى هەژاند
بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٤.١ بە پێوەری رێختەر ناوچەى سلۆپیى لە پارێزگاى شرنەخ هەژاند. -
سوپاى پاسداران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوچە کوێستانییەکانی چیای شاهۆ
سوپاى پاسداران لە ماوەى چەند رۆژی رابردوودا دەستیکردووەتەوە بە تۆپبارانکردنى چەندین ناوچەى چیای شاهۆ لە رۆژهەڵاتى کوردستان. -
گه‌لی شه‌نگال ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد
گه‌لی شه‌نگال به خۆپیشاندان ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به ٣ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه‌ی كرد. -
به‌هۆی ده‌ستڕێژیی گوله‌ی سه‌ربازانی توركیا كه‌سێك له ڕوحا كوژرا
له شارۆچكه‌ی بیرهجیكی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا له باكووری كوردستان سه‌ربازانی توركیا له خاڵێكی پشكنین كه‌سێكیان به ناوی سه‌دات پۆڵات كوشت. -
دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌یی كردنی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌لچووك مزراكلی به‌ڕێوه‌چوو
پارێزه‌رانی په‌رله‌مانتاری شاری ئامه‌دی هه‌ده‌په سه‌لچووك مزراكلی داوای وه‌ستاندنی دادگه‌یی كردنی مزراكلییان كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه. -
لە هەولێر مانگرتن بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن دەستیپێکرد
نوێنەرایەتیى هەدەپە لە باشووری کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە دەستیکرد بە مانگرتنی بێ‌سنوور. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانیان لە قەندیل بۆردومانکرد
هەپەگە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا رۆژی ٢٠ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانى مەدەنییان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد و زیانێکى زۆریان بە باخ و رەزی هاووڵاتییان گەیاند. -
گروپێکی چەکدار ھەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی کەرکووک دەکەن
غەریب تازەلی کەسایەتیی تورکمانی شاری کەرکووک لەسەر ناوی ھێزێکی چەکدرای تورکمانی بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوەکەی بکات ھەڕەشەی دەستگرتن بەسەر شاری کەرکووک بە بەکارهێنانی هێزی چەکداری دەکات . -
تورکیا سزای دیسیپلینى بەسەر لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری مانگرتووی هەدەپەدا سەپاند
بەرپرسانى زیندانى ئامەد سزای دیسپلینیان بەسەر لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ دا سەپاند، کە لە زیندانى ئامەد ماوەی ١٤ رۆژە لە مانگرتندایە. -
پارێزه‌رێكی ئۆجالان: حقووقی ئیمڕاڵی حقووقی ئه‌شكه‌نجه‌یه
نه‌ورۆز ئوویسال پارێزه‌ری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕایگه‌یاند، بارودۆخی ئیمڕاڵی هه‌میشه نائاساییه. گوتیشی، حقووق له ئیمڕاڵی حقووقی ئه‌شكه‌نجه‌یه. -
هه‌ده‌په له ئامه‌د ده‌ستی به خه‌باتی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كرد
ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری ئامه‌د ده‌ستی به خه‌باتی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كرد كه بڕیاره ٣١ی مارسی ٢٠١٩ له باكووری كوردستان و توركیا به‌ڕێوه‌بچێت. -
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا قەندیل وئاڤاشین-یان بۆردومان کرد
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرگوندەکانی قەندیل وئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.هەپەگە ڕایگەیاندووە لەو بۆردومانانەدا ٢ گەریلا شەهید بوون. -
لەئامەد ژنەچالاکوانێک دەسبەسەرکرا
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە ،زەینەب ئولبەجی چالاکی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد(TJA) لەشاری ئامەد دەسبەسەرکرا. -
سوپای توركیا سنووری قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر سنووری قه‌زای ئامێدیی باشووری كوردستانیان بۆردومان كرد. -
كۆبوونه‌وه‌ی ئاكه‌په: ته‌نده‌ری پڕۆژه‌كان ته‌نیا ده‌ده‌ینه لایه‌نگرانی خۆمان
به‌رپرسانی ئاكه‌په له وان كۆبوونه‌وه و باسیان له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان سه‌ركه‌ون، ته‌نده‌ری پڕۆژه‌كان ته‌نیا به لایه‌نگرانی خۆیان ده‌ده‌ن و ته‌نیا لایه‌نگره‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر كار. -
له قۆسه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر پێگه‌ی موختارهكانیشدا گیرا
له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی شارۆچكه‌ی قۆسه‌ری سه‌ر به مێردین حكوومه‌تی ئاكه‌په ده‌ستی به‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و موختارانهدا گرت كه له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرابوون. -
ڕێگری له کۆمپانیای نەوتی باکوور كرا په‌یكه‌رێكی سه‌رده‌می به‌عس دابنێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای نەوتی باکوور لە شاری کەرکووک هه‌وڵی دا په‌یكه‌رێكی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی عێراق دابنێته‌وه، به‌ڵام ڕێگری لێكرا. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا زاپ و شرنەخ-یان بۆردومان کرد
هەپەگە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا رۆژی ١٧ی تشرینى دووەم ناوچەکانى گەریلایان بۆردومان کردووە. لەو بۆردومانانەدا هێزەکانى گەریلا بێ زیان بوون. -
یەبەشە: ئێمە هەتا کۆتایی خاوەنداریەتی لە گەل وشەهیدانی خۆمان دەکەین
فەرماندەی یەبەشە زەردەشت دنایی دەربارەی ئەو گۆڕی بەکۆمەڵانەی لەلەم دوییانە لە ناوچەی تل عزیر دۆزرایەوە وتی، " ئێمە هەتا کۆتایی خاوەنداریەتی لە گەل و شەهیدانی خۆمان دەکەن.ئێمە ئامادەین کە تەواوی خاکی ئێزیدخان بپارێژین." -
چالاکی مانگرتن لەخواردن لە باکووری کوردستان کۆتایی پێهات
لەیلاگۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ بە ئامانجی گۆشەگیری سەرئۆجالان مانگرتن لەخواردنی دەست پێکردووە. بەئامانجی پشتگیری کردن لەلەیلاگۆڤەن لە چەندین شاروناوچەی باکووری کوردستان مانگرتن لەخواردنی دەستی پێ‌کردبوو.