کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە تەق تەق بڕیارەکەی ئەمریکا لە دژی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ئیدانەکرا
لە بەردەوامی کاردانەوەکان بە بڕیارەکی ئەمریکا لەدژی ٣کادیرە پێشەنگەکەی پەکەکە و کەجەکە لە تەقتەق-ی سەر بە شاری کۆیە لە باشووری کوردستان، هاووڵاتیان چالاکییەک بڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانەکرد. -
گەریلا لە زاپ وئاڤاشین هەکیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج
هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە ناوچەی زاپ وئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارەوە کرایە ئامانج. -
"چالاکییەکانمان تاوەکو کۆتایهاتن بە گۆشەگیری بەردەوامیى دەبێت"
ئەندامانى هەدەپە و کەجەدە بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتن لە خواردنى لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری زیندانیکراوی هەدەپە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. -
نورەدین دەمیرتاش: پەکەکە ئاڵاى سۆسیالیزمە
نورەدین دەمیرتاش ئەندامى کۆمیتەى رۆشنبیری و هونەریی پەکەکە بە بۆنەى ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکەوە وتى، پەکەکە بووە بە ئاڵاى سۆسیالیزم. دەمیرتاش لە دژی فاشیزم داواى گەورەترکردنى تێکۆشانی سۆسیالیزمی کرد. -
ئامەد بەرگی پاییزی پۆشی
پاییز زۆربەى ناوچەکانى کوردستانى گرتووەتەوە. شاری ئامەد بە سروشتە سەرنجڕاکێشەکەیەوە بەرگی پاییزی پۆشیوە و چەندین دیمەنی سەرنجڕاکێشى پاییز لە سروشتی ئەو شارەدا دروستبووە. -
لەشەنگال گۆڕێکی بەکۆمەل دۆزرایەوە
لە ناوچەی تل عوزێر سەربە شەنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، کە قوربانییەکان بە فیشەک کوژراون. -
برینداربوونی مێردمنداڵێک لەسەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات لەلایەن چەکدارانی ڕژیمی ئێرانەوە
هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە سەرسنوورەکانی نێوان ڕۆژهەلات وباشووری کوردستان دەستڕێژی گولـلەیان لە گروپێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان، کە کۆڵبەریی دەکرد بریندار بوو. -
قەرەسوو: دەبێت لە دژی بڕیارەکەى ئەمریکا تێکۆشان گەشتر بکرێت
مستەفا قەرەسوو ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە لە دژی بڕیارەکەى ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی ٣ بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند "دەبێت گەلەکەمان و هێزە دیموکراسیخوازەکان تێکۆشان زیاتر گەش بکەن". -
بەستا فرات: توڕەیى رێکخستن فاشیزم تێکدەشکێنێت
بەستا فرات ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى پاژک رایگەیاند، توڕەى رێکخستنى ژنان فاشیزم تێکدەشکێنێت. -
ڕژیمی ئاکەپە لەجولەمێرگ قەدەغەی هاتووچۆ درێژکردەوە
ڕژیمی ئاکەپە بەبیانووی 'هەرێمی پارێزراوی تایبەت' ماوەی قەدەغەی هاتووچۆی لە ٣٠ناوچەی جولەمێرگ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە درێژکردەوە. -
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په: تێكۆشانی ئێمه سه‌ربه‌رزانه به‌رده‌وام ده‌بێت
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بۆ پشتگیری كردن له مانگرتن له‌خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن له زیندان، ویستیان له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی پیتی «ئه»ی ئامه‌د لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن، به‌ڵام پۆلیسی توركیا هێرشی كردنه‌سه‌ر. -
گەنجانی وه‌ڵاتپارێز: شۆڕشگێڕان لە دڵی ئێمەدان
لە دژی بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا و گۆشگیریی سه‌ر ڕێبەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، گەنجانی وه‌ڵاتپارێز چالاكییه‌كیان لە شاری ڕانیە ئەنجام دا. -
كه‌جه‌ده: چالاكییه‌كه‌ی گیوڤه‌ن ترسی خستووه‌ته دڵی پارێزگاری ئامه‌د
كه‌جه‌ده له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری ئامه‌د كه بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ چالاكی له شاره‌كه‌دا قه‌ده‌غه كردووه، ڕایگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره له دژی به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ركراوه. -
٧٤ كه‌س له باكووری كوردستان ده‌ستگیر كران
له شاره‌كانی ئامه‌د، جۆله‌مێرگ و خارپێتی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی به‌گشتی ٧٤ كه‌س ده‌ستگیر كران و ٣٨ كه‌سیان زیندانی كران. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکییەکەى سیدەکانى بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگەى لە دژی هێزەکانى سوپاى تورکیا لە شاخی عەلی درێژ لە ناوچەى سیدەکان لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە، کە ٥ سەنگەری سوپاى تورکیا لەو چالاکییەدا تێکشکێنرابوون و ١٤ سەربازیش کوژرابوون. -
"پێویستە پەرلەمانى کوردستان بۆ کۆتایهێنان بە بۆردومانەکانى تورکیا کۆبێتەوە"
بەرەی نیشتمانی داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات لەسەر بۆ ردوومانی ناوچەی ئامێدی و شەهیدکردنی ٣ هاووڵاتیی سڤیل وشیاری بدرێتە کۆنسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی جاریکی‌تر تورکیای داگیرکەر ڕوداوی لە جۆرە دووبارە نەکاتەوە. -
له دێرسم یادی سه‌ید ڕه‌زا و هاوڕێكانی كرایه‌وه
له شاری دێرسم یادی ڕێبه‌ری ڕاپه‌ڕینی دێرسم سه‌ید ڕه‌زای دێرسم و هاوڕێكانی كرایه‌وه. هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌زای ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند، هه‌مان عه‌قڵیه‌ت ئێستاش ده‌سه‌ڵاتداره. -
یه‌ژا ستار پیرۆزبایی له گه‌ریلا ده‌كات به‌بۆنه‌ی چالاكییه‌كه‌ی ده‌ریێ شكه‌فتا
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی فه‌رمانده و گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له گابار كرد، به‌بۆنه‌ی ئه‌و چالاكییه‌ی له ده‌رێی شكه‌فتا دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كردوویانه. -
لە وان جندرمە بازاڕ‌و دوکانەکان کۆنتڕؤڵ دەکات
شارەوانی ڕێیا ئارمووش-ی وان کە لەلایەن قەیومەکانی ئاپەکەوە داگیرکراوە و بەڕێوە دەبرێت، کۆنتڕۆڵکردن وپشکنینی کارگە ودوکانەکانی رادەستی جندرمەکردووە. -
کەجەکە: ئێمە درێژەپێدەری رێگاکەى سەید رەزا دەبین
کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادى لەسێدارەدانى سەید رەزا و هەڤاڵەکانى رایگەیاند "بانگ لە گەنجان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین، کە درێژەپێدەری رێگاکەى سەید رەزا بن. ئێمە جارێکی‌تر بەڵێن دەدەین، کە خەون و ئارەزووەکانیان بەدی بهێنین". -
لە بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیادا ٣ هاووڵاتی لە مەتینا شەهید بوون
سوپاى تورکیاى داگیرکەر دوێنێ ناوچەى مەتینای لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد و لەو بۆردومانەدا ٣ هاووڵاتی، کە لە گوندەکەى خۆیان سەرقاڵی هەنگەوانى بوون، شەهید کرد. -
سوپای تورکیا ژمارەی کوژراوەکانی دەشارێتەوە
فەرماندەیى گواستنەوە وگەیاندن وئیداری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئاشکرای کرد کە سوپای تورکیای داگیرکەربۆئەوەی ژمارەی زۆری کوژراوانی خۆی بشارێتەوە دەستی کردووە بەبڵاوکردنەوەی هەواڵێ درۆ.ئەوفەرماندارییە داوای لەگل کرد کە باوەڕبە هەوالی ناڕاست ودرۆ نەکەن. -
دەوڵەتى تورکیا لە وان جانتای پشتی قەدەغە کرد
لە دواى دەرکردنى فەرمانەکەى سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتى تورک، پۆلیسی تورک لە وان دەستیکردووە بە پشکنینی فرۆشگەکان و جانتاکان لە فرۆشگەکان کۆدەکەنەوە. -
دانیشتوانی بناری قه‌ندیل برینه‌كانی خۆیان ده‌پێچن
پاش ئه‌وه‌ی له ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌م\٣ی گه‌ڵاڕێزان به‌هۆی لافاو زیانێكی زۆر به گونده‌كانی بناری قه‌ندیل گه‌یشت، دانیشتوانی بناری قه‌ندیل له ڕێی هیمه‌تی خۆیانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری زیانه‌كانیان بكه‌ن. -
هه‌په‌گه: به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هاوڕێ ڕزگار گه‌ڤه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌په‌گه یادی گه‌ریلا موسلوم فرتنا (ڕزگار گه‌ڤه‌ر)ی كرده‌وه كه ١ی تشرینی دووه‌م\١٠ی گه‌ڵاڕێزان له چیای جوودی شه‌هید بوو. هه‌په‌گه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هید و گه‌لی كوردستان كرد.