کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سبەینێ لە دژی بڕیارەکەی ئەمریکا لە هەولێرخۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
قەرار وایە سبەی یەکشەممە ١١ی تەشرینی دوویەم /٢٠ی خەزەلوەر کوردستانیان وچالاکوانان لە شاری هەولێر بە ئەنجامدانی چالاکیەکی مەدەنیی لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا، بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانە بکەن. -
هەپەگە: سوپای تورکیا ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات
سوپای داگیرکەری تورکیا بە بێ ڕەچاوکردنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات. سوپای داگیرکەری تورکیا بە هاوەن و کاتیوشا دۆڵی بالەنێ، ناوچەی چەمچۆو سێدای بۆردومان کردووە وزیانێکی مادی گەیاندووەتە هاووڵاتیان. -
پەژاک: ئه‌مریكا به سیاسه‌ته دماگۆژیه‌كانی خزمه‌تی داعش و ئه‌ردۆغان ده‌كات
پەژاک لەبارەى تەرخانکردنى پارە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ پاکتاوکردنی هەڤاڵانى پێشەنگی بزووتنەوەی ئازادیى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. پەژاک رایگەیاندووە " ئه‌مریكا به سیاسه‌ته دماگۆژیه‌كانی خزمه‌تی داعش و ئه‌ردۆغان ده‌كات". -
هەولێریش دەڵێت "شۆرشگێڕەکانمان نافرۆشین"
هەولێر لە دژی بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی شۆڕشگێڕانى کورد بێدەنگ نابیت و بە چالاکیی مەدەنی وەڵامی ڵیدوانەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە. بۆ ئەوەش سبەی کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە عەین کاوە تاوەکو بەردەم کونسوڵخانەى ئەمریکا رێپێوانێک ئەنجام دەدرێت. -
بەرەی نیشتمانی بڕیارەکەى ئەمریکاى ئیدانە کرد
بەرەی نێشتمانی لە راگەیاندراوێکدا بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای لە دژی سێ شۆڕشگێڕی پەکەکە (جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان) ئیدانە کرد. دوا دەکەن هەموو لایەن و کەسایەتی و هێزە ئازادیخوازەکان بە ئاشکرا لە دژی ئەو بڕیارە بوەستنەوە. -
پلاتفۆرم یارسان: موراد قەرەیلان، جەمیل بایک و دووران کاڵکان لە ناو دڵ گەل یارسان و گەلان ترەکن
دیرووک کوردستان پرە لە گیان فەدایی و تێکۆشان دژ وە داگیرکاری و زوڵم ئەڕا زنەیێگ بەرابەر، یەکسان، ئاشتیخوازانە. لە دەوران کۆنفدراسیون مادەیل هەتا پاوەگەزدان شاخوشین، سولتان سەحاک و شا تەیموورەگان بگر، تا کۆبانێ، شنگال، سور، جزیر و ئەفرین. -
کۆمەڵە: ئەمریکا بۆ رازیکردنى تورکیا پارەى بۆ سیخوڕی‌کردن بەسەر رێبەرانی پەکەکەوە تەرخانکردووە
کۆمەڵە لەبارەى تەرخانکردنى پارە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ پاکتاوکردنی هەڤاڵانى پێشەنگی بزووتنەوەی ئازادیى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. کۆمەڵە رایگەیاندووە، ئەمریکا بۆ رازیکردنى تورکیا پارەى بۆ پاکتاوکردنی رێبەرانی پەکەکە تەرخانکردووە. -
کۆدار: کورد نابێتە دارستى هیچ هێزێکى ناوچەیى و نێودەوڵەتی
کۆدار لەبارەى تەرخانکردنى پارە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ پاکتاوکردنی هەڤاڵانى پێشەنگی بزووتنەوەی ئازادیى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. کۆدار رایگەیاندووە، سیاسییەکانى ئەمریکا ناسینێکى ساکاریان لە کۆمەڵگەى کوردستان هەیە و سەریان لێشێواوە. -
له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌مزیناندا ٢٥ سه‌رباز بریندار بوون و ٧ سه‌ربازیش بێسه‌روشوێنن
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای توركیا له گردی سۆنگوی گوندی ئۆرتاكلار-ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری ڕووبارۆك له شه‌مزینان-ی جۆله‌مێرگ لایه‌نی كه‌م ٧ سه‌رباز بێسه‌روشوێنن و ٢٥ سه‌ربازیش بریندار بوون. -
له سه‌ربازگه‌یه‌كی توركیا له شه‌مزینان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
له سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. ڕاگه‌یه‌نرا كه چه‌ند سه‌ربازێك بریندار بوون. -
عومه‌ر ئۆجالان: هیچ زانیارییه‌ك نییه ده‌رباره‌ی دۆخی ئۆجالان
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په عومه‌ر ئۆجالان ڕایگه‌یاند، به گۆشه‌گیركردنی به‌ڕێز ئۆجالان هه‌موو كۆمه‌ڵگه گۆشه‌گیر كراوه. ناوبراو داوای كرد هه‌ر كه‌س هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ كۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه. -
گه‌لی شه‌نگال جارێكی دیكه دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ده‌كه بۆ شه‌نگال خۆپیشاندانی كرد
پێكهاته‌كانی شه‌نگال دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سته هه‌ڵاتووه‌كانی په‌ده‌كه بۆ شه‌نگال، جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داوایان له حكوومه‌تی عێراق كرد ئه‌وانه‌ی بوونه هۆكاری كۆمه‌ڵكوژیی سه‌ر ئێزدییه‌كان دادگه‌یی بكرێن. -
«سلێمانی شۆڕشگێڕەکانی خۆی نافرۆشێت»
«ئێمە شۆڕشگێرەکانمان نافرۆشین» نووسینی سەر تابلۆیه‌کی چێشتخانه‌یه‌كی یه‌كێك لە قەرەباڵغترین شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانییه. خاوەنی چێشتخانه‌كه دەڵێت: «دەمانەوێت لە ڕێگه‌ی ئەم شاشەوە بە جیهان و ئەمه‌ریکاش بڵێین ئێمه سەرکردە شۆڕشگێڕەکانمان نافرۆشین.» -
هه‌په‌گه یادی شه‌هیدانی جوودی كرده‌وه
هه‌په‌گه یادی ٩ گه‌ریلای كرده‌وه كه له ناوچه‌ی جوودیی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كاندا شه‌هید بوون. -
له ئاگری و جۆله‌مێرگ ١٩ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له بازید، چه‌لێ و گه‌ڤه‌ر گورزی تووندیان له سوپای توركیا دا. له ئه‌نجامی چه‌ند چالاكییه‌كدا ١٩ سه‌رباز كوژران و ١٠ سه‌ربازیش بریندار بوون. -
هاووڵاتیانی شەنگال بڕیارەکەی ئەمریکایان ئیدانە کرد
ڕێکخراو، مەجلیس و چالاکانی شەنگال بە ڕاگەیەندراوێکى هاوبەش بڕیارى ئەمریکایان بۆ دیاریکردنى خەڵات لەبەرامبەر ئاشکرا کردنى شوێنى ٣ بەڕێوەبەرانی پێشەنگەکی پەکەکە، ئیدانەکرد، ڕاشیانگەیاند، کە پەکەکە بۆ ڕزگارکردنی گەلی ئێزدی بە سەدان شەهیدی داوە. -
ڕێكخستن و پارته‌كانی باشوور بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه ده‌كه‌ن
چه‌ندین ڕێكخستن و پارتی سیاسیی باشووری كوردستان ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه له دژی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه ده‌ریكردووه. -
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (TAJÊ) ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد كه دژی پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ده‌ریكردووه. بزووتنه‌وه‌كه داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كرد له دژی ئه‌م بڕیاره ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبڕن. -
دایكانی ئاشتی پشتگیریی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كه‌ن
ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی پشتگیریی خۆی بۆ هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌ن پیشان دا كه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه. -
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له بارزان، سیده‌كان و چه‌لێ ١٥ سه‌رباز كوژران
له ناوچه‌كانی بارزان، سیده‌كان و چه‌لێ له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار-دا، ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون. له هه‌رێمی زاپ-یش درۆنێكی سوپای توركیا خرایه‌خواره‌وه. -
بەڕێوەبەرانى دەبەپەی نسێبین تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون
زینەت ئالگان هاوسەرۆکی دەبەپە لە نسێبین، جەنگیز کۆک هاوسەرۆک شارەوانیى نسێبین و ئەمینە ئاکیوز ئەندامانى ئەنجوومەنى شارەوانیى نسێبین تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون. ئاکیوز باری تەندروستیى ناجێگیرە. -
رژێمى ئێران کۆڵبەرێکى تری کوردی کوشت
رۆژ نییە هیزەکانى رژێمى ئێران کۆڵبەرێک، یان کاسبکارێکى کورد نەکوژن. تەنها لە مانگی تشرینى یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لەلایەن پاسداران و سەربازانى رژێمى ئێرانەوە کوژراون و بریندار کراون. -
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی برادۆستیان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گونده‌كانی ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستانیان بۆردومان كرد. -
كه‌جه‌كه: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا درێژه‌پێده‌ری پیلانگێڕییه نێودهوڵهتییهكهیه - نوێكرایه‌وه
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوسه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: له دژی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه به‌شێكه له پیلانگێڕی، پێویسته گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتییه‌كان به‌په‌له هه‌ستنه سه‌رپێ و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان پیشان بده‌ن. -
زیندانییانی پاتنۆس نه‌چوونه دیده‌نیی كه‌سوكاریان
زیندانییانی به‌ندیخانه‌ی پیتی ئێڵی پاتنۆس له باكووری كوردستان، بۆ ئیدانه‌كردنی پێشێلكردنی مافه‌كانیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌كه‌وه، نه‌چوونه دیده‌نیی كه‌سوكاریان.