کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
باهۆز ئەرداڵ: دەبێت گەلەکەمان خۆی بۆ تێکۆشانێکى درێژخایەن ئامادە بکات
باهۆز ئەرداڵ ئەندامى فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتى تورک دەیەوێت کۆتایى بە کورد بهێنێت. راشیگەیاند "دەبێت گەلەکەمان خۆی بۆ تێکۆشانێکى درێژخایەن و دژوار ئامادە بکات، چونکە تاوەکو داگیرکەر لە کوردستاندا بێت بەرخودان بەردەوامیى دەبێت" -
لەسەرسنوورەکانی کرماشان کۆڵبەرێک کوژرا و٢ کۆلبەری دیکە برینداربوون
بە وتەی شایەتحالانی هەرێمەکە گروپێک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووری سەلاسی باوەجانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەلاتی کوردستان لەلایە هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج. لەوهێرشەدا کۆڵبەرێک کوژراوە و٢ کۆڵبەری تربرینداربوون. -
هەپەگە ناسنامەی ٤شەهیدی لە ئامەدیی ڕاگەیاند
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ڕێکەوتی ١ی تەشرینی دوویەم لە ئامەد شەهید ببوون. -
گەشتێک بۆ ناو پەکەکە لەگەڵ گەریلایەکى عەرەب دا
حاجی گەریلایەکى عەرەبە. دواى هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال بەشداری ریزەکانى پەکەکە بووە. حاجی وتی "خواستم لە دژی ئەوانە بجەنگم، کە دەیانەوێت زیان بە مرۆڤایەتى بگەیەنن. تاکە رێگاش بۆ ئەو جەنگە پەکەکەیە". -
لە جۆلەمێرگ ئامادەکاری بۆ هێرش؛ ٣٠ ناوچە قەدەغەکران
دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر ٣٠ ناوچە و ناوەندی پارێزگاى جۆلەمێرگى لە باکوروی کوردستان کردە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" و قەدەغەى هاتووچۆى بەسەر هاووڵاتیاندا سەپاند. ئەو قەدەغەکارییە بۆ ئەوەیە سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆن و هێرش ئەنجام بدات. -
بارزانی: ئەگەر یەکێتیى بەشداری لە حکومەتى نوێى عێراقدا بکات پارتی لە حکومەت دەکشێتەوە
مەسعود بارزانی پەیوندیی بە عادل عەبدولمەهدی ڕاسپیردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە: ئەگەر یەک وەزیری یەکێتی بەشداری حکومەتی داهاتوی عێراق بکات، پارتی لە حکومەتى داهاتووی عێراق دەکشێتەوە. -
په‌كه‌كه یادی «شه‌هیدانی به‌ستا»ی كرده‌وه
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) یادی فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) ده‌لال ئامه‌د، ئازێ مه‌لازگرت و «شه‌هیدانی به‌ستا»ی كرده‌وه. -
دیمه‌نی ئه‌و چه‌كانه‌ی له لێلیكان كه‌وتنه ده‌ستی گه‌ریلا بڵاوكرایه‌وه
دیمه‌نی ئه‌و چه‌كانه بڵاوكرایه‌وه كه له چالاكییه‌كی دژ به سه‌ربازانی توركیا له‌سه‌ر گردی لێلیكان كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه. پێشتریش دیمه‌نی چالاكییه‌كه بڵاوكرابوویه‌وه. -
بیلگەن: سی پی تی بووەتە هاوبەشی تاوانەکانى تورکیا
ئایهان بیلگەن سەرۆکى فراکسیۆنى هەدەپە لە پەرلەمانى تورکیا رایگەیاند، گۆشەگیرکردنى ئۆجالان هێرشە لە دژی دەستکەوتەکانى گەلی کورد. راشیگەیاند، سی پی تی و شێوازەکانى کارکردنى بوونەتە هاوبەشی تاوانەکانى تورکیا. -
چالاکی گەریلا لە ئاگری
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە گەریلاکانی ڕۆژی ١ی تەشرینی دوویەم لە ناوچەی بازێد-ی ئاگری لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە. -
لە مانگی تەشرینی یەکەمدا(خەزەڵوەر)لەسەرسنوورەکانی رۆژهەڵات ٢٠ کوڵبەربوونەتە قوربانی
لەمانگی خەزەرڵوەر/تەشرینی یەکمدا لەسەرسنووەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی هێزەکانی ڕژیمی ئێران ٦ کۆڵبەرکوژراون و ١٤ کۆڵبەری تر بریندار بوون. -
قەرەیلان: گەریلای سەدەی ٢١ دەخوڵقێنین
قەرەیلان فەرماندەى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل رایگەیاند "لە کوردستاندا هێڵ و مۆدێلی گەریلا سەدەى ٢١ یان خوڵقاندووە. لەو بوارەدا ئێمە شەفاف و پێداگرین". -
ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ له وان پیرۆز كرا
ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێیان پیرۆز كرد. له چالاكییه‌كدا هێرشه‌كانی سه‌ر كۆبانێ ئیدانه كران. -
له ئامه‌د سڵاو له به‌رخۆدانی كۆبانێ كرا
له شاری ئامه‌د به‌بۆنه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی درا و ڕاگه‌یه‌نرا، گه‌شكردنی ئاگری كۆبانێ ده‌بێته هۆی كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په. -
كۆنگره‌ی گه‌ل: تێكۆشانی كۆبانێ هێشتا به‌رده‌وامه
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌بۆنه‌ی ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. -
ئازاد لاوێكی كه‌ركووكه و له ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا تێده‌كۆشێت
ئازاد هاوڵاتییه‌كی شاری كه‌ركووكه و نه‌یتوانیوه له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان و خه‌مساردی هێزه‌سیاسییه‌كان خۆی بێده‌نگ بكات و ماوه‌ی ٢ ساڵه چووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. -
جاشه‌كان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له ئۆتۆمبێلێك كرد و كه‌سێكیان كوشت
له گوندی بویوكچاگی سه‌ر به ناوچه‌ی دارا هێنێ له سنووری شاری چه‌ولیگ، جاشه‌كان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له ٢ كه‌س كرد، له ئه‌نجامدا كه‌سێك به ناوی سه‌دات ئووزان كوژرا و كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنه. -
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی: خائینهكانمان ناوێن
ئێزدییه‌كان نه‌یانهێشت قائیمقام و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی كه له شه‌نگال هه‌ڵاتبوون، بچنه‌وه نێو شه‌نگال. ئێزدییه‌كان ڕایانگه‌یاند: ئێمه خائینهكانمان ناوێن. -
لە چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستارلە مێردین ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
لەناوچەی کەربۆرانی مێردین لە چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستاردا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. لە ناوچەکانی سەربە پارێزگەی دهۆک-ی باشووری کوردستان لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا مزگەوتێک وژمارەیەک خانووی گوندنشینەکان ڕووخان. -
کەنەکە:دەوڵەتی تورکیا بەهانای داعشەوە دێت
کەنەکە ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەتی تورکیا بەهانای چەتەکانی داعشەوە دێت. کەنەکە دەستنیشانی کرد کە، دەبێت پێش لەهێرشی دڕندانەی تورکیا لەسەرکوبانی وڕۆژئاوا بگیردرێت." -
کەجەدە: بێدەنگى بەرامبەر بە هێرشکردنە سەر کۆبانێ تاوانە
کەجەدە رۆژی جیهانیى کۆبانێی پیرۆز کرد و رایگەیاند "کۆبانێ ئەمڕۆ دیسانەوە بووەتەوە بە ئامانجی هێرشی هێزە داگیرکەر و فاشیستەکان". -
کەجەکە: سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی هەموو گەلانی جیهانە
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕیوەبەریی کەجەکە پیروزبایی ١ی نۆڤەمبەر (تەشرینی دووەم) رۆژی جیهانیی کۆبانێ کرد. کەجەکە چالاکییەکان بۆ کۆبانێ وەبیرهێنایەوە و وتی "ئەو یەکگرتن و هاوکارییەی ١ی تەشرینی دوویەمی ٢٠١٤ بووە دەسپێکی تێکشکاندنی داعش." -
چالاکیی گەلی شەنگال لە دژی گەڕانەوەى مەحما خەلیل بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی قائیمقامی ئەو شارە بەردەوامە
لەدوای ئەوەی دوێنی گەلی شەنگال ڕیگایان نەدا قائیمقامی پێشووی شەنگال بگەڕێتەوە سەر کار، ئەمڕۆ چالاکییەکانیان بە شێوازیکی فراونتر بەردەوامە. -
دەوڵەتى تورکیا هاوسەرۆک شارەوانیى ئێلحی دەستگیرکرد
هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسیى گەلی کورد دا سەبری ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیى ئێلح و چەندین کەسی تریان دەستگیرکرد. -
لەئامەد پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ١٠٧ ماڵ
ڕاگەیەنرا کە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەکانی سەربەئامەد هەڵیانکوتایە سەر ١٠٧ ماڵ.