کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه و زۆربەی دووکانەکانی سووتان
ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زۆربەی دووکانەکانی بازاڕه‌كه سووتان. -
پارێزگاری هه‌ولێر ئازاد كرا
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی كه به بیانووی قاچاخچێتیی نه‌وت له ڕۆژانی ڕابردوو ده‌ستگیر كرابوو، له ئه‌نجامی دیدارێكی مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ئازاد كرا. له بری ناوبراو ٢ پاسه‌وانی ده‌ستگیر كراون. -
هه‌په‌گه: له جۆله‌مێرگ ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ لایه‌نی كه‌م ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون. -
قەیومە تاڵانکارەکەى ئاکەپە ئەمجارە چاوی بڕیوەتە قەڵاى ئارتەمێنت
عاتف چیچەکلی قەیومە تاڵانکارەکەى ئاکەپە، کە دەستیگرتووە بەسەر شارەوانیى ئارتەمنێت دا لە وان. ماوەیەک لەوە پێش لەسەر گۆڕستانی ئەرمەنییەکاندا توالێتى دروستکردبوو و ئێستاش بۆ دروستکردنى کافتریایەک لە قەڵاى ئارتەمێنت دەستبەکار بووە. -
'تاوەکو یەژاستار هەبێت بێریتانیش دەمێنێت'
بیریتان شۆڕشگێڕێکى ئەفسانەیى بوو، کە ٢٦ ساڵ لەوە پێش لەسەر تاشە بەردێکى گەورە دا مانیفیستۆیەکى نووسی و بووە پێشەنگی بە سوپابوونی ژنان، کە ئێستا هەزاران ئەندامى هەیە. -
ڕژێمی ئێران كۆڵبه‌رێكی كوشت و کۆڵبەرێکی تری برینداركرد
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك كوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بریندار بوو. -
ئاکەپە دەستی کردووەتەوە بە فرتوفێڵ، لەوان٢ناوچەی نوێی دامەزرێنێت
والییە تورکەکەی وان وڕێکخستنی ئاکەپە شارەکان ئامادەکاری دەکات کە دۆخی ئیداری شاری وان بگۆڕێت. ئامنج لەوکارە ئەوەیە کە ناوچەی ڕێیا ئارمووش و ئارتەمێتانێ لەیەک جیابکاتەوە ولەهەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بۆخۆی تۆماربکات. -
داود قەرەسوو: خیانەت لە بەرامبەر بەرخۆدانى بێریتاندا سەری چەماند
داود قەرەسوو هاوڕێى نزیکى هەڤاڵ بیریتان بەبۆنەى ساڵیادی شەهادەتى بێریتان هێڤی وتى " چاوی لە سەرکەوتن بوو دەستیشی بە هەر کارێک بکردایە تاوەکو سەرنەکەوتایە نەدەسرەوا. بە هەڵوێستى سەرهەڵدێربوونی خۆی تاوەکو دوایین هەناسەى بەردەوامبوو لە تێکۆشان". -
فەرماندە گارزان: هەموو کات هەرەکۆڵ دەبێتە گۆڕستانی دوژمنان
فەرماندە عەگید هەرەکۆڵ لەبارەى هێرشەکان بۆ سەر شاخی هەرەکۆڵ لە باکووری کوردستان رایگەیاند "دووژمن تەنها چووە سەر چەند گردێک و لەوێ گەمارۆدراوە. هەرەکۆڵ هەموو کات بۆ دوژمنان دەبێتە گۆڕستان". -
هێرشکرایە سەر ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو
گروپێک چەکدار بە چەکی قورس ھێرشیان کردە سەر ماڵی عەمید حوسێن عەلی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی خورماتوو. -
له هه‌ولێر چی ڕووده‌دات؟
ڕۆژنامه‌وان سه‌ید ئه‌ڤران له وتارێكدا دۆخی باشووری كوردستان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ستی پێكردووه. -
سبه‌ینێ فێستیڤاڵی كولتووریی سورنا له شاری سلێمانی ده‌ستپێده‌كات
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سازكردنی فێستیڤاڵی كولتووریی سورنا ته‌واو بووه و ڕێكخه‌رانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سبەینێ (٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م\٣ی گه‌ڵاڕێزان) كاتژمێر ١٦ لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵه‌كه دەستپێده‌كات. -
له ڕوحا موختارێك و ٣ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ناوچه‌ی وێرانشاری سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا له باكووری كوردستان، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا جه‌ندرمه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و موختارێك و ٣ كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیر كرد. -
شه‌پۆلێكی به‌فربارین باكووری كوردستانی گرته‌وه
له باكووری كوردستان و به‌رزاییه‌كانی چیای ئاگری به‌فر باری. -
یه‌ژا ستار: له هه‌موو ده‌ڤه‌رێكی كوردستان په‌ره به هێڵی بێریتان ده‌ده‌ین
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و یادی شه‌هید بێریتان یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنی كرده‌وه. -
دادگەی شۆڕشی ئێران لقی سەردەشت سزای زیندان وغەرامەی بەسەر ١٥کۆڵبەری کورددا سەپاند
دادگای شۆڕشی شاری سەردەشت-ی سەربە پارێزگەی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای قورسی زیندان و دانی غەرامەی بەسەر ١٥ کۆڵبەری کورددا سەپاند. -
هاوسەرۆکی کۆدار: ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریەتی لە ڕێبەرئاپۆیە
فوئاد بریتان هاوسەرۆکی کۆدارئاماژەی بە پیلانگێری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجەلان کرد و داوای لەگەلی کورد بەتایبەتی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران کرد کە لەهەمبەر گۆشەگیری سەرڕێبەرئاپۆهەڵوێستیان هەبێت. -
پەکەکە پلانی ساڵی نوێی خەباتی خۆی ئاشکراکرد
سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە هەفتەی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە برد. کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لەسەر هەموو کێشە و گرفتەکانیان قسەوباسیان کرد و پلانی ئەرک و خەباتی ساڵی ٤١هەمین-یان دیاری کرد. -
گوندی سیبا شێخ خدر-یش ڕاده‌ستی شه‌نگالییه‌كان كرا
دوای گوندی تلئهزهر، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق گوندی سیبا شێخ خدر-یشیان ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری شه‌نگال و یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) كرد. -
دووەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی لە کەرکووک کرایەوە
لە شاری کەرکووک سەنتەری میتۆگرافی دووەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی بە هاوکاری «ئینگڵش زۆن» و ڕێکخراوی کۆکار کردەوە. بڕیاره فێستیڤاڵه‌كه ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت. -
دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو
له ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ له دژی میتینگی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری ئامه‌د ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كرا. له دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه بڕیاردرا تۆمه‌تباران ئازاد نه‌كرێن و دانیشتنه‌كه‌ش بۆ ١٣ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ دواخرا. -
پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاخ ده‌ستگیر كران
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و بارزان قه‌ساب به‌رپرسی ئاسایشی هه‌ولێر كه برای یه‌كترن، به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاخ ده‌ستگیر كران. -
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له لێلیكان گورزێكی كوشنده‌یان له داگیركه‌ران دا
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌ی دوێنێی هێزه‌كانی گه‌ریلا دژی سه‌ربازانی توركیا له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌و چالاكییه‌دا ٨ سه‌رباز كوژراون. -
گه‌ریلاكان به‌م شێوه‌یه چوونه نێو سه‌نگه‌ری سه‌ربازان!
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان چوونه نێو سه‌نگه‌ری سه‌ربازانی توركیا. له ئه‌نجامی شه‌ڕدا ٨ سه‌رباز كوژران. گه‌ریلاكان دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌یان به كامێراكانی خۆیان تۆمار كرد. -
ئیمیر: فاشیزم بۆ مانەوەى دەسەڵاتەکەى هێرش دەکاتە سەر کورد
نوران ئیمیر پەرلەمانتاری شرنەخی هەدەپە رایگەیاند، فاشیزم بۆ ئەوەى خۆی لەسەر پێ بێهێڵتەوە هێرش دەکاتە سەر کوردان. راشیگەیاند "ئەوەى بە فەرمانى ئەردۆغان ئەنجام دەدرێت، تیرۆری سیاسیى دەوڵەتە".