کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هێزەکانی ڕژیمی ئێران نەیتوانی پێش لە بەڕێوەچوونی پرسەی شەهید ئارگەش لەشاری کامیاران بگرن
سەرەڕای فشارو ڕێگری هێزەکانی ڕژیمی ئێران نەیتوانی ڕێگری لە بەڕێوەبردنی پرسەی شەهید ئارگەش کارزان لەشاری کامیاران-ی سەربەپارێزگای سنە بکەن،بەهەزاران هاووڵاتی بەشداریان لەپرسەی شەهیددا کرد. -
ڕژیمی ئێران دارستانەکانی مەریوان دەسوتێنێت
لە بەردەوامی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەیان هیکتار لە دارستانەکانی ناوچەی دەرەوەران-ی سەربە مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سووتاون. -
کۆدار ناسنامەی ٣ شەهیدی خۆی ئاشکرا کرد کە لە شەڕێکدا لە ناوچەی سنە شەهید بوون
کۆمەڵگەی دیمەکراتیک وئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -کۆدار وردەکاری تێکهەڵچوون و شەهید بوونی سێ گەریلای خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد. -
لە کۆبوونەوەى نێوان پەدەکە و یەنەکەدا کەرکوک بە کوێ گەیشت؟
لە ناوچەى قەرەهەنجیر کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتیى پەدەکە و یەنەکە رێکخرا. چەندین لایەنى کورد بانگهێشتى کۆبوونەکە نەکران. دەرکەوت ئەو ٢ حیزبە سەردەستە لەسەر پرسی پارێزگار و ئەنجوومەنى پارێزگار رێککەوتون. -
هەپەگە: لە چەلێ ٣ سەربازی تورکیاى داگیرکەر کوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکیى گەریلا لە چەلێ ٣ سەربازی تورکیا کوژران و ٣ سەربازی تریش برینداربوون. -
یگیتەل: دەبێت پشتیوانى لە ژنانى زیندانى بایبورت بکرێت
رۆزەرین یگیتەل رایگەیاند، خوشکەکەى لە زیندانى جۆری ئێمی زیندانى بایبورتدایە. باسی لە ئەشکەنجەکردنیان کرد و داوای پشتیوانیی کرد بۆ ژنانى زیندانى بایبورت. -
پلاتفۆرمی هۆرام سوپاسی یەکگرتوویى خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان دەکات
پلاتفۆرمی هۆرام لەبارەى مانگرتنە سەرتاسەرییەکەى رۆژهەڵاتى کوردستان و پەیامەکانى خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆ رژێمى ئێران راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەیاندا سوپاسی یەکگرتوویى خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان کراوە. -
سەربازانى تورکیا کەلوپەلی خۆراکیى هاووڵاتییانى ٣٢ شاری کوردستان تۆمار دەکەن
دواى ئەوەى وەزارەتى ناوخۆی تورکیا گەمارۆی خۆراکیى خستە سەر ٣٢ شار، لە ئێستادا یەکەی تایبەتى جەندرمە دەستیکردووە بە کۆنترۆڵکردن و تۆمارکردنی ئەو خۆراکانەى کە دەبردرێن بۆ گوندەکان. -
ژنهزیندانییهكان و زیندانییه نەخۆشهكان ئهشكهنجه دهدرێن
دهركهوت کە سزای بردنە نێو ژووری تاکەکەسی بەسەر ژنهزیندانییهكان و زیندانییه نەخۆشهكان له بهندیخانهی بایبوورت سهپێنراوه. ههروهها ڕاگهیهنرا دۆخی تهندرووستیی یڵماز قارهمان له زینداندا دژوارتر بووه. -
سهرحهد ڤارتۆ: كورد بههۆی ڕیفراندۆمهوه زۆر دهستكهوتی له عێراق لهدهستدا
ئهندامی كۆمیتهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی كهجهكه سهرحهد ڤارتۆ ڕووداوه سیاسییهكانی عێراق و باشووری كوردستانی ههڵسهنگاند. -
گەریلا لە بارزان چالاکیى ئەنجامدا و شەڕیش لە دەریاى رەش قورسە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، گەریلا لە بارزان ٢ چالاکیى لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامدا و چەندین سەرباز کوژران. راشیگەیاند، لە ناوچەکانى دەریای ڕەشیش شەڕێکى قورس لە ئاردایە. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکى ترى گەریلاى لە چەلێ بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگەى لە رۆژی ٨ی ئەیلول لە شاخی کۆردینە لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ لە دژى سوپاى تورکیا بڵاوکردەوە، کە ٤ سەربازى سوپاى تورکیاى داگیرکەرى تیادا کوژرا بوون. -
ئەردۆگموش: دۆخی رحا مەترسیدارە
پەرلەمانتاری هەدەپە'ی شاری رحا نێعمەتوڵا ئەردۆگموش لەبارەی تایبەمەندییەکانی دانێشتوانی رحا و سیاسەتەکانى ئاکەپە بۆ دروستکردنى ناکۆکی لە ناویاندا وتی: دەوڵەت ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات لە ناوچەی سەریکانی شەڕ لە نێوان کورد عەرب دا دروستبکات. -
تاڵانکارییەکانى ئاکەپە دەریاچەى وان کوێر دەکاتەوە
شارەوانیى دەبەپە لە ئارتەمێنت لەلایەن ئاکەپەوە دەستى بەسەردا گیراوە و شارەوانیى توشبایى ئاکەپەش لێوارەکانى دەریاچەى وانى پڕکردووە بە بەرد. -
ئاکەپە لە ئەردیشی وان بە ٢ زێندان تێر نابێت و زیندانێکى تریشی دروستکرد
رژێمى ئاکەپە، کە جگە لە شەڕ و کوشتن هیچى دیکە لە کوردستان ئەنجام نادات زیندانێکى تری دروستکرد. لە ناوچەى ئەردیش کە ژمارەى دانیشتوانەکەى ٢٠٠ هەزار کەسە و ٢ زیندانی هەیە، بەڵام ئاکەپە زیندانێکى ترى دروستکرد. -
توركیا و ئێران پێكهوه له ناوچهی برادۆستیان دا
ڕژێمی توركیا و ئێران به فڕۆكه و تۆپ پێكهوه له ناوچهی برادۆستی باشووری كوردستانیان دا. -
گەریلاکانی هەپەگە لە دووقۆڵەوە سوپای تورکیایان لە شڕناخ کردە ئامانج
گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی ئیلکێ-ی شڕناخ لەدژی سەنگەروحەشارگەکانی سوپای تورکیا لە دوو قۆلەوە چالاکییان ئەنجامدا. -
چەندین چالاکی مەدەنی لە ڕۆژهەڵات-ی کوردستان دەستگیرکران
هاوکات کەگەل مانگرتنە گشتییەکەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی چەندین چالاکی مەدەنییان لە شارەکانی ڕۆژهەڵات دەستگیر کردووە . -
ئۆپراسیۆنى سەربازیى تورکیا لە کۆزلوکی ئێلح بەردەوامە
ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا لە ناوچەی کۆزلوک لە پارێزگاى ئێلح لە باکووری کوردستان بەردەوامە. جەردەوانان و یەکەى تایبەتیش بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کرد. -
سەرحەد ڤارتۆ: ئیدلب چارەنووسى تورکیا روون دەکاتەوە
سەرحەد ڤارتۆ ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کەجەکە رایگەیاند، ئەگەر تورکیا لە ئیدلب بدۆڕێت ئیتر ناتوانێت سیاسەتەکەى لە عەفرین بەرەو پێش ببات، چونکە باردۆخى عەفرین هەندێک پەیوەندیى بە ئۆپراسیۆنى ئیدلبەوە هەیە. -
حدك ڕهخنه له بێ ههڵوێستی بهشێك له حیزبهكانی باشووری كوردستان دهگرێت
جێگری سكرتێری گشتیی حدك ڕهخنه له بێ ههڵوێستی بهشێك له حیزبهكانی باشووری كوردستان دهگرێت له بهرانبهر ئهو هێرشهی ٨ی ئهیلوول كرایه سهر بنكهكانیان له كۆیه. -
فڕۆكهجهنگییهكان بۆردومانی قهندیل دهكهن
فڕۆكهجهنگییهكانی سوپای توركیای داگیركهر بۆردومانی ههرێمی قهندیل دهكهن. -
کەجەکە: چارەسەری تێکۆشانى هاوبەشی گەلانە
هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە لە دژ باڵادەستیى ئایدۆلۆژیى فاشیزمى ١٢ى ئەیلول سەرنجی خستە سەر گرنگیى تێکۆشانى هاوبەشی ئازادی و دیموکراسی. -
ههپهگه دهربارهی چالاكییهكانی شرناخ و ئیدر ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه
ههپهگه ڕایگهیاند، له چالاكییهكهی گهریلا له سنووری شاری ئیدر-ی باكووری كوردستان ٦ سهربازی توركیا كوژراون. -
تەڤگەری ئازادی: دەنگ بە پاڵێوراوە بە هەڵوێست و نیشتمانپەروەرەکان دەدەین نەک قەوارە و لایەنەکان
تەڤگەری ئازادی رایگەیاند، بە بڕیارى سیاسى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى باشووری کوردستان بێبەشکراون. راشیگەیاند، وەک تەڤگەر دەنگ بە هیچ لایەنێک نادەن، بەڵام دەنگ بەو پاڵێورانەدەدەن کە کەسانى بە هەڵوێست و وڵاتپارێز و دیموکراتیکن.