کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان مانگرتنى سەرتاسەریى بەڕێوەبرد
خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان ئەمڕۆ لەکاردانەوەیەکدا لە دژی تیرۆرکردن و لەسێدارەدان و کوشتاری خەباتکارانى کورد لەلایەن حکومەتى تارانەوە، مانگرتنى سەرتاسەرییان بەڕێوەبرد و دوکان و بازاڕەکان و شوێنە گشتییەکانیان داخست. -
تورکیا حەفتانین بۆردومان دەکات و رەز و باخی هاووڵاتییانى کردووەتە ئامانج
سوپاى تورکیا بە تۆپ و هاوەن گوندی نیزۆر لە ناوچەى حەفتانین بۆردومان دەکات. بۆردومانەکە رەز و باخی هاووڵاتییانى کردووەتە ئامانج و زیانێکى زۆر بە ناوچەکە گەیشتووە. -
عومەر ئۆجالان: نایانەوێت ئۆجالان لەگەڵ گەلەکەیدا پەیوەندیى هەبێت
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتارى رحای هەدەپە رایگەیاند، کورد لە قۆناغێکی قورس و قەیراناویدایە. نایانەوێت بەڕێز ئۆجالان هیچ پەیوەندییەکى لەگەڵ گەلەکەیدا هەبێت، بەڵام دەبێت کۆتایى بەو کارەیان بهێنن. -
کونور: گەلەکەمان بە هەڵبژاردن وەڵامى قەیومەکان دەداتەوە
قادر کونور هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر، کە شارەوانییەکەى لەلایەن قەیومی ئاکەپەوە دەستى بەسەردا گیراوە، رایگەیاند "گەلەکەمان لە هەڵبژاردندا وەڵامى سیاسەتە چەپەڵەکانى دەوڵەت دەداتەوە". -
مەزڵوم حەفت تەن ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆدار: پشتیوانى لە مانگرتنى سەرتاسەریی رۆژهەڵاتى کوردستان دەکەین
مەزڵوم حەفت تەن ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆدار رایگەیاند، لە روانگەى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە پەژاک، دیموکرات و کۆمەڵە وەکیەکن و هیچ جیاوازییەکیان نییە. تەنانەت ئێران بۆ تۆڵەى چالاکییەکەى پەژاک هێرشى کردە سەر بارەگاکانى دیموکرات. -
ئاکەپە هه‌ڕه‌شه‌ی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی لە هاوڵاتیان دەکات
ئاکەپەییهكان لە شاری وان-ی باكووری كوردستان بە گوتنی «دەنگ بە هەدەپە نەدەن، چونكه قەیووم داده‌نرێت» هه‌ڕه‌شه لە هاوڵاتیان دەکەن. یاریده‌ده‌ری هاوسەرۆکی لقی وان-ی هەدەپە ڕایگه‌یاند، «ده‌یانه‌وێت ورەی گه‌ل بشكێنن.» -
هێزه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ و ئیدر چالاكییان ئه‌نجام دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له ٨-١١ی ئهیلوول\١٧-٢٠ی خه‌رمانان له جۆله‌مێرگ و ئیدر-ی باكووری كوردستان چالاكییان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامداوه. -
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد
له كاتێكدا هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌ئارادان، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی خوولێكی دیكه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاتژمێر ١٢ی شه‌وی ڕابردوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد. -
کۆدار: پێویسته له دژی هێرشه‌كانی ئێران یه‌كێتی هه‌بێت
کۆمەڵگه‌ی دیموکرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (كۆدار) ڕایگه‌یاند، دەنگی پێی فاشیزم دەگاتە گوێ، تەنیا گەرەنتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان یەکگرتنی کوردانە. -
شارەوانە تاڵانچییەکەى ئارتەمێنت دەستیکردووە بە فرۆشتنى شوێنە گشتییەکان
عارف چیچەکلیى تاڵانکار شارەوانیى ئارتەمێنتى کردووە بە ژێر قەرزەوە و ئێستاش کە پارەى لێ بڕاوە دەستیکردووە بە فرۆشتنى شوێنە گشتییەکان. -
دوای ٥ مانگ ته‌رمی گه‌ریلایه‌كی هه‌په‌گه ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه
ته‌رمی گه‌ریلای هه‌په‌گه یاقووب ده‌نیز كه له سنووری ناوچه‌ی پیلهمووری دێرسم له ئه‌نجامی بۆردومانی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بووبوو، دوای ٥ مانگ ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه. -
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی سنووری ئامێدی ده‌كه‌ن
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی سنووری قه‌زای ئامێدی ده‌كه‌ن له ده‌ڤه‌ری بادینانی باشووری كوردستان. -
هه‌په‌گه: له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ٥٩ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ٥٩ سه‌ربازی توركیا له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا كوژراون. -
رژێمى ئێران کەمال ئەحمەد نەژاد زیندانیى سیاسیى لە سێدارەدا
کۆمارى ئیسلامیى ئێران ٢ رۆژ لەوە پێش ٣ زیندانیى سیاسیى کوردى لەسێدارەدا. بەرەبەیانى ئەمڕۆش لە زیندانى میاندوئاو زیندانیى سیاسی کورد کەمال ئەحمەد نەژاد بە بێ ئاگادارکردنەوەى پێشوەختی خۆی و پارێزەرەکەى و بنەماڵەکەى و بەنهێنى لە سێدارەدا. -
تەڤگەری ئازادی: بێدەنگی بەرامبەر بۆردوومانەکانی تورکیا دەرگای بۆ ئێران کردەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا تە ڤگەری ئازادی ڕایگەیاند، کە بێدەنگی حکومەتی هەرێم و لایەنەکان بەرامبەر بۆردوومانەکانی تورکیا دەرگای بۆ ئێران کردەوە کە بەم شێوەیە کۆمەڵکوژی هێزە شۆڕشگێڕەکان بکەن، ڕاشیانگەیاند: تەنها چارەسەریی یەکێتی نەتەوەییە. -
دەوڵەتى تورکیا سزاى بەسەر سیاسەتمەدارانى وان دا باراند
دادگاى دەوڵەتى تورکیا چەندین سزاى قورسی بەسەر ئەو سیاسەتمەدارانەدا باراند کە بەهۆی "دۆزی سەرەکیى کەجەکە – وان" دەستگیرکرابوون. -
سبەی بانگەشەى هەڵبژاردنی پەرلەمانى باشووری کوردستان دەستپێدەکات
شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیى هەرێم رایگەیاند، سبەى ١١ى ئەیلول بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات. -
دایكی شه‌هید زانیار مورادی: «دوژمن ناتوانێت به له‌سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كانمان ئیراده‌مان بشكێنێت»
دایكی شه‌هیدی سێداره زانیار مورادی ڕایگه‌یاند: «ڕامین حوسێن په‌ناهی، زانیار و لوقمان مورادی كوڕی هه‌موو گه‌لی كوردن و شانازی ده‌كه‌ین به شه‌هیده‌كانمانه‌وه.» -
هه‌په‌گه: له چه‌لێ ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی چه‌لێی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون. هاوكات هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئامه‌د شه‌هید بوون. -
په‌ژاك به‌تووندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر كۆیه ده‌كات
پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) ده‌رباره‌ی له‌سێداره‌دانی ٣ چالاكی كورد و هێرشه‌كانی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر كامپی حدك و حدكا له كۆیه، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. -
كه‌جه‌كه ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ڕژێمی ئێرانی كرد
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له‌سێداره‌دانی چالاكانی كورد و هێرشی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر كۆیه‌ی شه‌مه‌زار كرد و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی كوردستان كرد. -
سوپای ئێران ناوچەی برادۆست تۆپباران دەکات
سوپای ئێران بەچڕیی تۆپبارانی ناوچەی برادۆست-ی باسووری کوردستان دەکات. -
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئامێدی بۆردوومان دەکەن
ڕاگەیەنرا کە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەرووبەری ئامێدیە بۆردوومان دەکەن. -
هێرشی ڕژیمە داگیرکەرەکان، یەکیەتی نەتەوەیی لەسەرهێزە کوردیەکان فەرزدەکات
کەنەکە ئەوەی خستەڕوو کەهێرشەکەی دوێنێ-ی ڕژیمی ئێران لە کۆیە ئەوەی سەلماند کە هێزەداگیرکەرەکان هیچ جیاوازییەک ناخەنە نێوان کوردەوە وداوی لە هەمووهێزەکان کرد کە بۆ پێکهێنانی یەکیەتی نەتەوەیی هەنگاوی خێرا بنێن. -
لە سێدارەدانى ڕامین و لوقمان و زانیارمورادی لە سلێمانی شەرمەزارکرا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم موزەخانەی ئەمنە سوورەکە لە شاری سلێمانی کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان ، چالاکوانان و چین و توێژەکانی گردبوونەوەکیان بۆ ئیدانەکردنى لەسێدارەدانى ڕامین حسێن پەناهى، زانیار و لوقمان مورادى لەشارى سلێمانى ئەنجامدا.