کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورکیا دارستانەکانی جولەمێرگ دەسوتێنێت
لە نێوان گوندی کەهاهەمزۆ وهارێ-ی جولەمێرگ بە هۆی بۆردومان وتۆپبارانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە دارستانەکانی ئەوناوچەیە ئاگری تێبەربووە. ڕێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادرێت. -
ڕۆشبیرانی کەرکووک داوای دەرکردنی باڵوێزی تورکیا لەعێراق دەکەن
چالاکانی سیاسی و ڕۆشنبیرانی کەرکووک نیگەرانی خۆیان لەهەمبەروتەکانی باڵوێزی تورکیا نیشاندا کە کەرکووک-ی وەکو شاری باب وباپیرانی ناوهێنابوو، ڕۆشنبیرانی ئەو شارە داوای دەکرکردنی باڵوێزی تورکیا لە عێراق دەکەن. -
له ١٥ گوند و ٢٢ لادێی ئامه‌د هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
پارێزگه‌ی ئامه‌د قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له ١٥ گوند و ٢٢ لادێی سه‌ر به ناوچه‌كانی هێنێ و لجه-ی ئامه‌د ڕاگه‌یاند. -
دۆڵی ڕۆژ ده‌سووتێت و ئاكه‌په ڕێگره له دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه
ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانی دۆڵی ڕۆژ كه له دوای ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای توركیا ده‌ستی پێكرد، ماوه‌ی ٣ ڕۆژه به‌رده‌وامه. كاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی و حكوومی ڕێگه ناده‌ن هاوڵاتییان ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه. -
پاسدارانی ئێران كۆڵبه‌رێكی دیكه‌یان كوشت
پاسدارانی ئێران له سنووری باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆڵبه‌رێكی دیكه‌یان كوشت. -
هه‌په‌گه له زۆر ده‌ڤه‌ری باشووری كوردستان گورزی له سوپای توركیا دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له زۆر ده‌ڤه‌ری باشووری كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر سوپای توركیای داگیركه‌ر. ڕاگه‌یه‌نرا كه له ئه‌نجامدا چه‌ندین سه‌ربازی توركیا كوژراون. -
له قلا‌بان و گه‌ڤه‌ر ٥ گه‌ریلا شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای توركیای داگیركه‌ر له قلا‌بان و گه‌ڤه‌ر ٥ گه‌ریلا شه‌هید بوون. -
بەرەی تورکمانی عێراق ئاشکرای کرد کە گروپێکی چەکداری چەتەی دروست کردووە
بەرپرسانی بەرەی تورکمانی عێراق کە پشت بە ڕژێمی ئەنقەرە دەبەستێت، پاش ئاشکرابوونی بەڵگەکان، دانیان بەوەداناوە کە لە ڕێگای کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە، گروپێکی چەتەی چەکداریان دروستکردووە کە لە ٦٠٠ کەس پێکدێت. -
لە بارزان گورزی قورس لە سەربازانى تورکیا درا
ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانى یەژەئاستار بڵاوکرایەوە، کە لە هەرێمى بارزان لە باشووری کوردستان لە دژی سەربازانى تورکیا ئەنجامیاندابوو. -
لە ئامەد بۆردومان ولە لیجە قەدەغەی هاتووچۆ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ گوندی هەلهەلێ-ی ناوچەی هەزۆرۆ لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە بوردومان کرا. ڕاگەیەنرا کە دوای بۆردومانەکە هاووڵاتیانی گوندەکە تووشی نەخۆشی بوون. -
ئاگره‌كه‌ی دێرسم هێشتا دانه‌مركاوه‌ته‌وه
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی كوتوده‌ره-ی دێرسم له باكووری كوردستان كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامه. -
هه‌په‌گه: ٣ ئه‌فسه‌ر و ٢ سه‌ربازی توركیا له نسێبین كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له شاری نسێبین-ی باكووری كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی سه‌ربازانی توركیا تێكشكێنراوه و ٣ ئه‌فسه‌ر و ٢ سه‌رباز كوژراون. -
'شوێن و وارى خۆمان بۆ کار چۆڵ ناکەین'
ئەو کرێکارانەى لە ژێر گەرماى زۆری جزیر دا کار دەکەن مافی کارەکەیان بە تەواوەتى پێ‌نادرێت. ئەو کرێکارانە دەڵێن، سەربارى ئەوەى مافى کارەکەیان بە تەواوی پێنادریت، بەڵام ئامادەش نین بۆ کار شوێن و وارى خۆیان بەجێبهێڵن. -
"گۆشەگیریى سەر رێبەرەکەمان تێکدەشکێنین"
کۆبانێ گەریلاى یەژەئاستار لەبارەى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد کە رۆژ بە رۆژ قورس‌تر دەکرێت رایگەیاند "ئێمە گۆشەگیریى سەر رێبەرەکەمان تێکدەشکێنین". -
دەوڵەتى تورکیا دڵی لە سوتاندنى دارستانەکانى کوردستان تێر نابێت!
بەهۆی هێرشى دەوڵەتى تورکیاوە لە گوندەکانی بەدەهێ و ئۆرێ و بابیرێ لە ناوچەى مەتینان ئاگر کەوتووەتەو. حکومەتى فیدراڵی کوردستانیش تاوەکو ئێستا هیچ کارێکى نەکردووە بۆ کوژاندنەوەى ئەو ئاگرە. -
لە میتینگى ئاشتیدا ناڕەزایەتیى هەمەلایەنە لە دژى گۆشەگیری خرایەڕوو
سەزای تەمەلی هاوسەرۆکى هەدەپە لە میتینگى ١ى ئەیلولدا لە ئامەد وتى: "لە رێگاى خۆمان ناگەڕێینەوە. ئێمە پشتبەستووین بە هێزى خۆمان، مێژووی خۆمان و فاشیزمیش تێکدەشکێنین. ئاکەپە لە ناو خۆی خۆیدا دادەڕزێت. ئێمە دوایین بزماری لێ دەدەین". -
دارستانەکانى کەبیر کوی ئیلام ئاگریان تێبەردرا
ئێوارەى دوێنێ ئاگر بەردرایە دارستانەکانى کەبیر کوی ئیلام. سەر لەبەیانیى ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام مەترسیى ئاگرکەوتنەوەى تر لە ئارادایە. -
لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک: داوا دەکەین باڵیۆزی تورکیا بدرێتە دادگا
وتەکانی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، کاردانەوی لایەنە سیاسییەکانی کەرکوکی لێکەوتەوە و نیگەرانن لە بێ هەڵوێستیی حکومەتی عێراق وهەرێمی کوردستان و ئیدارەی شارەکە. ڕاشیدەگەیەنن ئەو جۆرە لێدوانانە خزمەت بە یەکڕیزی و پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان ناکات. -
گەریلا لە جۆلەمێرگ ٣ چالاکیى لە دژی سوپاى تورکیای داگیرکەر ئەنجامدا
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە بڵاویکردەوە، گەریلاکانیان لە جۆلەمێرگ ٣ چالاکییان لە دژی هێزە داگیرکەرەکانى تورکیا ئەنجامداوە و بە لانیکەمەوە ٢ سەرباز لەو چالاکییانەدا کوژراون. -
لە مەریوان فێستیڤالی شانۆی سەرشەقام دەستی پێ‌کرد
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێ‌کرد.بەرپرسانی ئەمنی ئەمساڵ ڕێگەیان نەدا کارناڤاڵی شانۆ لەناوشاردا بەڕێوە بچێت. -
گەلی سەرحەد لەدژی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان بەشداری میتینگی ئامەد دەبن
لەشاری وان-ی باکووری کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهەزاران کەس گەراجی وان کۆبونەوە وبۆ بەشداری کردن لە میتینگەکەی ئامەد بەروەی شوێنی میتینگەکە بەڕی کەوتن. -
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بادینان بۆردوومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر٣ هەرێمی بادینان-ی باشووری کوردستان بۆردوومان دەکەن. -
پرسەی گەریلای هەپەگە سەرکەوت گابار له كه‌ركووك دانرا
لە شاری کەرکووک ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەدان کەس یەکەم ڕۆژی پرسەی گەریلای شەهیدی هەپەگە گۆران محه‌مه‌د ناسراو بە سەرکەوت گابار لە مزگەوتی گوندی گورگەچاڵ بەڕێوەچوو. -
چیای جوودی ده‌سووتێت
ئه‌و ئاگره‌ی كه دوێنێ به‌هۆی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ری گردی بێمرگێ و شلێرووت له هه‌رێمی چیای جوودی كه‌وته‌وه سات به سات ته‌شه‌نه ده‌كات. -
كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی سووتاندنی دارستانه‌كان بانگه‌وازی كرد
كه‌جه‌كه بانگه‌وازی كرد كه هه‌موو كه‌س له دژی سووتاندنی دارستانه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.