کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گه‌ریلا گورزی له یه‌كینه‌ی شاراوه دا و ٥ سه‌ربازی توركیا كوژران
له سنووری شاری چه‌ولیكی باكووری كوردستان دژی یه‌كینه‌ی شاراوه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكی ئه‌نجامدرا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ سه‌رباز كوژران و ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون. -
گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی٢ چالاکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی ٢ چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار-ی کە لە ١٢ی حوزەیران/٢٢ی پووشپەرو٩ی تەباخ/١٨ی گەلاوێژدا لە چەلێ لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدراوە بڵاوکردەوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٧ شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' ناسنامەی ٦ گەریلا کە لە دەرسیم و گەریلایەکی تریش کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە، ئاشکرا کرد. -
١٧ ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی ڕۆژهه‌ڵات: ئه‌م قوربانیدانه‌ی ژینگه‌پارێزان به قازانجی هه‌موو خه‌ڵكی ئێران ده‌شكێته‌وه
١٧ ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پەیامێكی هاوبه‌شیان ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی ٤ ژینگه‌پارێزه‌كه‌ی شاری مه‌ریوان بڵاوكرده‌وه. -
ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی مه‌ریوان داوای ڕوونكردنه‌وه له ڕژێمی ئێران ده‌كه‌ن
ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی مه‌ریوان ڕایانگه‌یاند، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە بە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر چۆنییەتیی شەهید بوونی ٤ ژینگه‌پارێزه‌كه راستییەکانی ئەم رووداوە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن. -
دێرسیم ده‌سووتێت؛ سه‌ربازه‌كان ناهێڵن گوندنشینان ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه
له دێرسم گوندنشینان ویستیان ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام سه‌ربازانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردن و نه‌یانهێشت نزیك ببنه‌وه. -
ئێمه نه‌بووینه جاش، بووینه ڕێبوار!
دایكه حه‌مدیه به‌ر له ٢٤ ساڵ ڕه‌تی كرده‌وه ببێته جاشی ده‌وڵه‌ت، بۆیه به ناچاری گونده‌كه‌ی جێهێشت. سه‌ره‌ڕای دژبه‌ری ده‌وڵه‌ت ئێستا هاتووچۆی گونده‌كه‌ی ده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێت: «هه‌ر وه‌ك چۆن بیری ئێره ده‌كه‌م، ئێره‌ش بیری من ده‌كات» -
هه‌په‌گه: له جۆله‌مێرگ چالاكیمان ئه‌نجامدا و له ئاگری-ش شه‌ڕ ڕوویدا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له شه‌مزینان و گه‌ڤه‌ر لایه‌نی كه‌م ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون. هه‌روه‌ها هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ئاگری زانیاری بڵاوكرده‌وه. -
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە دەرسیم و جولەمێرگ شەهید بوون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە'، ناسنامەی ئەو ٥ گەریلایەی ئاشکرا کرد کە لە شەڕەکانی دەرسیم و جولەمێرگدا شەهید بوون. -
گروپی میوزیکی زیلان لە چیا ئازادەکان بوون
گروپی میوزیکی زیلان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ بەشداری پیرۆزباییەکانی ١٥ ی تەباخ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بوون. -
نوێنەرانی هەدەپە سەردانی دارستانە سووتاوەکانی دەرسیم دەکەن
شاندەکەی هەدەپە کە لە ١١ پەرلمانتار پێکدێن بە ئامانجی سەردانی دارستانە سووتاوەکان دەچنە دەرسیم. -
لە شارۆچکەی پێنجوێن چلەی ئیقبال مورادی بەڕێوەچوو
دوێنێ ئێوارە لە مەراسیمێكدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبیی و كەسوكاری شەهیدان و بنەماڵەکەی ئێقباڵ مورادی، لە شارۆچكەی پێنجوێن-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چلەی شەهید ئیقبال مورادی بەڕێوەچوو. -
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌رباره‌ی شه‌هید بوونی ٤ ژینگه‌پارێزه‌كه‌ی مه‌ریوان بڵاوكرده‌وه
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ڕایگه‌یاند: «تاریكپه‌رستان بێ ئاگان لەوەی کە سروشتی ژیانەوەی ئەم دەڤەرە پڕاوپڕە لە سەرهەڵدانی قەقنەس ئاسا و لە هەمان ساتدا کە خەیاڵی خاویان نایگاتێ لە خۆڵەمێش گڕمان سەر هەڵدەداتەوە.» -
كۆدار ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی ٤ ژینگه‌پارێزه‌كه‌ی مه‌ریوان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
کۆمیتەی ژینگەی کۆدار ڕاگەیەنراوێکی ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی ٤ ژینگه‌پارێزه‌كه‌ی شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوکردەوە كه دوێنێ له كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا. -
به‌هۆی بۆمبارانی سوپای توركیا دیسان ئاگر له دارستانه‌كانی دێرسم كه‌وته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ناوچه‌ی چه‌مێ بالی و موشكره‌ك-ی سه‌ر به دێرسم له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ره‌وه تۆپباران كرا، دیسان ئاگر له دارستانی ئه‌و ناوچانه كه‌وته‌وه. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له مانگی ئاب\گه‌لاوێژ-دا له شرنا‌خ و جۆله‌مێرگ شه‌هید بوون. -
چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باشوور و باكووری كوردستان به‌رده‌وامن
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له باشوور و باكووری كوردستان. -
مەریوان: بە بەشداری هەزاران کەس تەرمی ٤ ژینگەپارێز بەخاک سپێردران
ئەمڕۆ لە شاری مەریوان تەرمی هەر چوار ژنیگەپارێزەکەی شارەکە بە ڕێپێوان و مەراسیمی هەزاران کەسی و بە وتنەوەی دروشمی"شەهید نامرن" بەخاکسپێردران. -
ماسیدە ئۆجاک: ۷۰۰ هەفتە تێپەڕی بەڵام هێشتا هیوامان تێنەپەڕیوە
دوێنێ لە ۷۰۰ مین هەفتەی چالاکی دایکانی شەممە لە شاری ئەستەمبول، ماسیدە ئۆجاک لەگەڵ ئامینە ئۆجاکی دایکی دەستگیر کرابوون. ئەوان ڕایانگەیاند: ۷۰۰ هەفتە بەسەر چالاکی دایکانی شەممە تێپەڕی، بەڵام هێشتا دەوڵەتی تورکیا وەڵامی نەداوینەتەوە.،سەرەڕای ئەوەش بەهیواین. -
چەولیک: شەڕ ڕوویداوە ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و بریندار بوون
لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیکی باکوری کوردستان، شەڕی دژوار ڕوویداوە و دەوترێت ژمارەیەکی زۆر سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و برینداربوون. مەدیاکانی تورکیاش قەومانی شەڕەکەیان پشتڕاست کردەوە. -
کرماشان/بومەلەرزە: ۲ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۲٤۰ کەس بریندار بوون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦.٣ پلە بە پێوەری ڕیختەر، ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستانی لەراندەوە و بە گوێرەی زانیاری سەرەتایی بەدەستخراو، بەهۆی بومەلەرزەکەوە ۲ کەس گیانیان لەدەست داوە و ۲٤۰ کەسی دیکەیش برینداربوون. -
به‌هۆی تۆپبارانی سوپای پاسداران ٤ چالاكیی ژینگه‌پارێز له مه‌ریوان شه‌هید بوون
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی تۆپبارانی سوپای پاسدارانی ئێران له سنووری شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٤ چالاكی ژینگه‌پارێز شه‌هید بوون. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له دێرسم، وان و شرنا‌خ شه‌هید بوون. -
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی بازیدی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستاری بڵاوكرده‌وه كه له ١٢ی مارس له گوندی كولێی ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری دژی ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیا ئه‌نجامدرابوو. -
که‌ژار نەخشەڕێی چارەسەری بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە
کۆمەڵگه‌ی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - که‌ژار، بۆ چارەسەریی کێشەی ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نهخشهڕێیهكی بڵاوکردەوە.