کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ناسنامەی ئەو سێ چەکدارەی هێرشیان کردە سەر هەولێر ئاشکرا کرا
دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، کە سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشیی هەرێمی کوردستانە، ئەمڕۆ، لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرایان کرد کە ئهو سێ چهكدارهی هێرشیان كرده سهر بینای پارێزگای ههولێر كوردن و دانیشتووی شاری ههولێرن. -
هەپەگە ڕێگەیەکی نێودەوڵەتی تورکیا-یان کۆنتڕۆڵ کرد
گەریلاکانی هەپەگە ڕێگەی نێودەوڵەتی نێوان ئیبەخ و بازێد-یان کۆنتڕۆڵ کرد. هەپەگە ڕایگەیاند، لەو چالاکییەکدا ٦ بارهەلگری ترانزیت سوتێنراوە و لەچالاکییەکی دیکە لە جولەمێردا ٩ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. -
پارێزگاری هەولێر: هەر ٣ هێرشبەرەکەی سەر بیناى پارێزگاى هەولێر کوژران
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ۷ و ۴۵ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێرشێکی چەکداری لەلایەن ٣ چەکدارەوە کرایە سەر بینای پارێزگای هەولێر. پارێزگاری هەولێریش کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، هەر سێ هێرشبەرەکە کوژراون. -
"نابێت گەنجان چیتر ببن بە غوڵامی سیستم"
چایان قۆچگری سەربازێتیی بۆ دەوڵەتی تورکیا دەکرد، بەڵام بەهۆی فشار و نەژادپەرستییەوە لەسەریان، دەستی لە سەربازێتیی بۆ دەوڵەتی تورکیا هەڵگرت و بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە بوو. چایان بانگی لە گەنجان کرد و وتی "بەسە، غوڵامێتیی بۆ سیستم مەکەن". -
لە بومەلەرزەکەى رۆژهەڵاتى کوردستاندا نزیکەى ٣٠٠ کەس برینداربوون
لە پارێزگاى کرماشانى رۆژهەڵاتى کوردستان دوێنێ بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٥.٩ پلە بە پێوەرى رێختەر روویدا و بەو هۆیەوە نزیکەى ٣٠٠ کەس برینداربوون. -
٢ لە هێرشبەرەکانى سەر بیناى پارێزگاى هەولێر کوژران
راگەیاندرا، ٢ لە هێرشبەرەکانى سەر بیناى پارێزگاى هەولێر کوژراون. -
یەکێک لە هێرشبەرەکانى سەر بیناى پارێزگاى هەولێر خۆى تەقاندەوە
سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ کەسانێک بە چەکەوە هێرشیان کردبووە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر. راگەیاندرا، یەکێک لەو کەسە هێرشبەرانە پشتوێنەیەکى بۆمبڕێژکراوى بە خۆیەوە بەستبووە و بۆمبەکەى بە خۆیدا تەقاندووەتەوە. -
یەرەکە ناوى شەهیدەکانى مەریوان و شاهۆى بڵاوکردەوە
ناوەندى راگەیاندنى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، بەهۆى پیلانگێڕیى بەکرێگیراوانى رژێمى دژە گەلیى ئێرانەوە لە رۆژی ١١ و ١٤ى تەمووزی ٢٠١٨ / ٢٠ و ٢٣ى پووشپەڕدا لە مەریوان و نۆدشە ٤ گەریلایان شەهیدبوون. -
گەریلاکانى یەرەکە هۆشدارییان دایە جاشەکان و لە مەریوان جاشێکیان سزا دا
ناوەندى فەرماندەیى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، بەکرێگیراوێک بە ناوی ئەرکان قەدیمى لەلایەن گەریلاکانیانەوە سزا دراوە. راشیگەیاند "لە ئێستا بە دواوە لە هیچ کردەوەیەکى دژە گەلییانەى بەکرێگیراوان خۆش نابن". -
هێرشکرایە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر
هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر. هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت، کەسانێک کە چەکیان پێ بووە چوونەتە ناو بیناى پارێزگاى هەولێر. -
پەیمان ڤیان: کێشەکانى ژنان هاوبەشن و پێویستیشی بە تێکۆشانى هاوبەش هەیە
پەیمان ڤیان ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریی کەژار لێکدانەوەى بۆ کێشەى ژنان لە ئیران کرد و رایگەیاند، سیستمى دەوڵەتى ئێران بە سیاسەتەکانى لە دژى ژن، کۆمەڵگەى خستووەتە ناو قەیرانەوە. -
دیسانەوە ٣٠ ناوچەى جۆلەمێرگ قەدەغەکرایەوە
پارێزگارى جۆلەمێرگ ٣٠ ناوچەى جۆلەمێرگى کرد بە ناوچەى ئەمنیى تایبەت و هاتووچۆی لەو ناوچانە قەدەغەکرد. -
هەپەگە : لە زنجیرە چالاکی گەریلا لە باشوورو باکووری کوردستان ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانی لە باشووری کوردستان، جولەمێرگ، ئاگری و وان لەدژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە و لەو چالاکییانەدا ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. -
ژمارەی بریندارانی بومەلەرزەکەی کرماشان گەییشتە ٤٥ کەس
لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک کە بە گوری '٥.٩ بە پلەی ڕێختێر' لە تازاوای سەربە کرماشان روویدا، بە وتەی بەرپرسانی حکومی تا ئێستا ٤٥ کەس برینداربوون -
بوومەلەرزە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
بومولەرزە ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستانی هەژاند. ناوەندی بومەلەرزەکە تازئاوا-ی کرماشان ڕاگەیەنراوە. -
گەنجانی کورد دەبێت لە پێناو گەلی خۆیاندا شەڕ بکەن
ئازاد تەندورەک بە ناچاریی سەربازیی بۆ دەوڵەتی تورکیا دەکرد، لەبەرامبەر ستەم و زۆرداری دەوڵەت دا ڕاپەڕی و بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو. ئازاد بانگ لە گەنجانی کورد دەکات کە بۆ گەلەکەی خۆیان شەڕبکەن -
ئەرزینجان: پێویستە بە بڕوابوون بە یەکتر تێکۆشان گەش بکەین
بەسێ ئەرزینجان ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەژەکە رایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگە لە دژى ڕفاندن و کوشتنی منداڵان کاردانەوەیەکى توندی هەبێت، چونکە ئەو رووداوانەوە، رووداوى بە رێکەوت نین و لەلایەن دەوڵەتەوە رێکخراوە. -
لە هەولێر هێرشکرایە سەر بارەگای نەوەی نوێ
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەیاند کە پارتیدیموکراتی کوردستانی عێراق (پەدەکە) لە هەولێرهەڵیکوتاوەتە سەر ئۆفیسی جوڵانەوەکە و ڕێگە نادات کارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەی ئامێدی بۆردوومان دەكات
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای داگیرکەری تورکیا دەستیان كرد بە بۆردوومانكردنی گەلی باڵندە لە سنوری ئامێدی لە بادینان. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی خەڵکی ڕۆژهەڵات-ی بڵاوکردەوە کە لە بەدلیس شەهید ببوو
ناوەنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی خەڵکی شاری سنە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکراکرد، کە ڕۆژی ١٢ی تەمووز/٢١ی پووشپەڕ لە بەدلیس شەهیدبووە. -
هەپەگە ناسنامەی ۷ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە'، ناسنامەی ۷ گەریلا، کە لە شوێن و کاتی جیاوازدا، لە شەڕی دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیادا شەهید بوون، ئاشکرا کرد. -
ئەوانەی لە سەربازیی هەڵدێن بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە دەبن
هەردوو گەریلا بەناوەکانی سیپان وان و سیپان ڕزگار کە بە زۆری زۆرداریی بردبوونیانە ناو سووپای تورکیاوە، وتیان "بۆ مرۆڤایەتی لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا شەڕ دەکەن". -
قەیومەکانى ئاکەپە سروستیش کۆمەڵکوژ دەکەن
ئاکەپە کەسێکى خۆى کرد بە قەیومى شارەوانیى بەدلیس و لەو رێگەوە دەستى بەسەر ئەو شارەوانییەدا گرت. ئێستا بە پاساوی دروستکردنى رێگا هەزاران داری هەڵکەند و بڕییەوە و بەوشێوەیە سروشتیش کۆمەڵکوژ دەکات. -
کامیل ئاجار خاوەنکارى کورد گەڕایەوە ماڵەکەى خۆی
کامیل ئاجار خاوەنکارى کورد ٢ رۆژ لەوە پێش دیار نەمابوو. لە دواى ٢ رۆژلە بێسەروشوێنبوونى گەڕایەوە ماڵەکەى خۆی. -
لەهەریر گەل لەدژی بارەگا سەربازییەکان ڕژانە سەر شەقام
هاووڵاتیانی هەریر-ی سەربە هەولێر لە باشووری کوردستان ، لە دژی دروستکردنی بارەگای سەربازیی تورکیا و ئەمریکا ڕژانە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی.