کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پۆلیسی ئاکەپە لە شاری وان بە ئارەزووی خۆی سزاى شۆفێران دەدات
ئاکەپە تورکیای لە ڕووی ئابوورییەوە مایەپووچ کردووە و باجی ئەو مایەپووچبوونەش بەسەر گەلدا دەسەپێنێت. پۆلیسی هاتووچۆ لە شاری وان بە شێوەی نایاسایی و ئارەزوو سزاى دارایى بەسەر شۆفێراندا دەسەپێنێت. -
هەپەگە: لە بارزان ٤ سەربازى تورکیا کوژران
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکیى گەریلادا لە ناوچەى بارزان لە باشوورى کوردستان ٤ سەربازى تورکیاى داگیرکەر کوژران. -
قەیومەکانى ئاکەپە کوردستانیان کردووەتە شوێنی بیناسازیی بێ بەرنامە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیى 'دەبەپە' عەباس عەزیز ئۆغڵو، سیاسەتەکانی هێرشبەرانە بۆ سڕینەوە و نکۆڵیکردنی دەوڵەتی تورکیا و دەست بەسەراگرتنی شارەوانییەکانی دەبەپەی هەڵسەنگاند و وتی "قەیومەکان کوردستانیان کردووەتە شوێنی بیناسازیی بێ بەرنامە". -
یەرەکە: ٤ هەڤاڵمان بەهۆى هێرشى رژێمى ئێرانەوە شەهید بوون
فەرماندەیى یەکینەکانى پاراستنى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، لە مەریوان و هەورامان ٤ هەڤاڵمان بەهۆی هێرشەکانى رژێمى ئێرانەوە شەهید بوون. -
تەرمی محەمەد یاکشر گەریلاى هەپەگە لە ئامەد بەخاک سپێردرا
تەرمی محەمەد یاکشر گەریلاى هەپەگە، کە ١٣ى تەمووز لە گیوموشخانەى پارێزگاى گیرەسوون لە نزیک دەریاى رەش لەشەڕدا شەهید بوو، لە ئامەد بە خاک سپێردرا. -
رژێمى ئاکەپە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ پەرلەمانتارانى هەدەپەدا کرد
رژێمى ئاکەپە – مەهەپە دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵ رەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری پەرلەمانتارانى هەدەپە. -
ناوەندى راگەیاندنى هەپەگە یادی فەرزاد مەدیى ئەندامى ناوەندەکەیانی کردەوە
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، گەریلا فەرزاد مەدی لە بەدلیس شەهید بوو. راشیگەیاند، گەریلا فەرزاد مەدی ئەندامى ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە بوو. -
گەریلاکانی مەلەکەپە: باشووری کوردستان لە داگیرکەریى تورکیا دەپارێزین
گەریلاکانی (مەلەکەپە فەسک) ئاشکرایان کرد، بۆ پاراستنی باشووری کوردستان لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیا، بەشداری نێو بەرخۆدان بوون. -
لە بەستا ئۆپراسیۆنە
سوپاى تورکیا لە هەرێمى بەستاى شرنەخ بە بەشداریى ژمارەیەکى زۆر سەرباز و جەردەوان، ئۆپراسیۆنێکى دەستپێکردووە. -
فەرمانداریەتی-نەپەگە: خوێنی هەڤال وەلات لە سەرعەرد نامێنێتەوە
فەرمانداریی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل 'نەپەگە'، یادی فەرماندەی هەپەگە-ی ئەیالەتی خەرزانێ-ی "وەلات گەڤەر-ی " کردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کوردستان کرد. -
هەپەگە: لە برادۆست هەشت سەربازی سوپای تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان لەئەنجامی چالاکی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. -
شاهیدی کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا؛ مام عەزیز
هاووڵاتى مام عەزیزی تەمەن ٦٠ ساڵ دانیشوی هەرێمی برادۆست، لە ساڵی ١٩٨٤ەوە تاوەکو ئێستا هەموو هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیای لە کێلەشین و ناوچەى برادۆست لە یادداشتەکانیدا تۆمارکردووە. مام عەزیز رایگەیاند، تەنها پەکەکە دەیانپارێزێت. -
گەریلا تیڤى ڤیدیۆیى چالاکیى گەریلاى لە چەلێ بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە رۆژی ٢٥ى حوزەیران لە چیای مەرگانیش لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدرابوو و تیایدا ٥ سەربازى تورکیا کوژرابوون. -
"پەکەکە تەڤگەری باشووری کورستانیشە و بەرەنگاری داگیرکاری دەبێتەوە"
عەگید کەلاری یەک لە فەرماندەکانی 'هەپەگە' رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت هەم باشووری کوردستان داگیر بکات و هەم پەیوەندیی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بپچڕێنێت. کەلاری بانگی لە ڕۆشنبیران و گەنجان و پێشمەرگە کرد کە خۆیان بخەنە بەرەی گەریلاوە. -
هەپەگە ناسنامەى شەهیدەکانى بەدلیسى بڵاوکردەوە
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە ناسنامەى ٧ گەریلاى بڵاوکردەوە، کە لە خەرزانی بەدلیس شەهید بوو بوون. یەکێک لە شەهیدەکان وڵات گەڤەر فەرماندەى ئەیالەتى خەرزانی بەدلیس بوو. -
ئاکەپە بە ١٠ جار تێرى نەخوارد بۆ ١١هەمین جار بۆ پڕوپاگەندە بەکاری دەهێنێت!
حکومەتی ئاکەپە تا ئێستا ١٠ جار نەخۆشخانەی حکومیی ئەردیشی کردووەتەوە، بۆئەوەی بتوانێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە هەرێمییەکان بەکاری بهێنێت، بەڵام لە دواى هەڵبژاردن جارێکی تر نەخۆشخانەکەی داخست. -
بۆچی گوندی زەردەی داڵاهوو پشتگوێ خراوە؟
گوندی زەردە-ی سەربە داڵاهووی پارێزگای کرماشان کە بە هۆی بۆمەلەرزەوە بە تەواوی کاول بووە، لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە بەتەواوی لە پشتگوێ خراوە وتا ئیستا هیچ کارێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو گوندە نەکراوە. -
گەریلا لە لێلیکان لەدژی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە لە لێلیکان-ی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. -
هەپەگە: ١٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلا لە جولەمێرگ، وان، شڕناخ، سێرت،قەرس، بەدلیس وئامەد ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە دەستنیشانی کرد کە لەم چالاکییانەدا ١٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. -
ژینگەی کوردستانیش وەک گەلەکەی بۆ ئازادی پێداگیرە
بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گوندی کۆرتەک و دەوروبەری ئاگرکەوتەوە. بەهۆی ئاگرەکەشەوە بە هەزاران دارودرەخت سووتان و ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵانی ناوچەکەش لەناوچوون. -
سەربازانى تورکیای داگیرکەر ناوێرن سەر لە کون دەربێنن
سەربازانی تورکیای داگیرکەر لە دەڤەری برادۆست ناوێرن سەر لە کون دەربێنن و هەموو ٢ رۆژ جارێک لە رێگەى ئاسمانەوە ئاڵوگۆڕێیان پێدەکرێت. هێزى گەریلاش بە بەردەوامی چالاکییان لە دژ ئەنجام دەدات و تەنها لە مانگى نیساندا ٢٦١ سەربازی تورکیا لە برادۆست کوژراون. -
لە وان شەڕ روویدا و ٢ کەس کوژران
لە ناوچەى رییا ئارموش لە پارێزگاى وان شەڕێک روویدا و بەپێى زانیارییەکان لەو شەڕەدا ٢ کەس کوژران. -
چهند وتهیهك لهسهر راستیی خیانهت له كوردستاندا
لهم ساڵانهی دوایدا ئەو ئێش، پێشكهوتن و بهرخۆدانەی لهكوردستاندا روویداوه، بووهته هۆكار بۆ ئەوەى، كه له ههر چوارپارچهی كوردستان دا به شێوهیهكی زۆر گرنگ و سەرسوڕهێنەر بابهتی یهكێتی نهتهوهیی ببێته رۆژهڤ. -
قەرەسوو: بەرخۆدانی ١٤ى تەمووز بووە هۆى خوڵقاندنی سوپایەکی فیدایی
"رۆڵی بەرخۆدانى ١٤ى تەمووز لە تێکۆشانى ئێمەدا زۆر بەرز و گرنگە. ئەوان بە شەهیدبوونیان چەندین بەهای گەورەیان خوڵقاند. جەنگاوەری گەورەیان ئافراند. بەرخۆدانى ١٤ى تەمووز سوپایەکى گەورەى فیدایى خوڵقاند". -
برازای عاکیف یڵماز: ئێمە ڕێگەی بەرخۆدان زیندوو دەهێڵینەوە
برازاکەی عاکیف یڵماز قارەمانەکەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز/٢٣ی پووشپەڕ لەناو ڕیزی تێکۆشانی ئازادیدایە، گەریلای هەپەگە برازای یڵماز ورتی؛" ئێمە ڕێگەی بەرخۆدانەنە مێژووییەکە زیندووە بهێڵینەوە، ئەمە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە."