کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
زەینەب جەلالیان ،هەموومان پێکەوە لەدژی سێدارە بووەستینەوە
زەینەب جەلالیان، ژنەزیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی، لە بەندیخانەوە نامەیەکی سەرئاوەڵەی ئاراستەی ڕایگشتی کردووە و داوای بەرینتر کردنی ناڕەزاییەتییەکانی کردووە بۆ لابردنی سزای سێدارە. -
کەجەکە: بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز سەردەکەوین
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەرخۆدانی "مانگرتن تامردن-ی" و ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزی هەریەکە لە محەمەد خەیری دوورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک-ی بەرز ڕاگرد. -
ڤیدیۆى چالاکیى کوژرانی ٤٥ ئەندامی هێزە تایبەتەکانى تورکیا لە ئاگرى بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگەی لە دژى هێزی تایبەتی یەکەی هەواڵگریى سوپاى تورکیا لە ناوچەى بازیدى ئاگری بڵاوکردەوە، کە ٤٥ ئەندامى ئەو هێزە تایبەتە هەواڵگرییەى تیایدا کوژرا. -
قوروجییەکان چیاى جودی دەسوتێنن
ماوەى ٣ رۆژە قورجی و جەردەوانەکان بەردەوامن لە ئاگرتێبەردانى چیاى جودی و رێگاش بە هاووڵاتییان نادەن ئاگرەکە بکوژێننەوە. -
قەرەسوو: بەرخۆدانی ١٤ى تەمووز بووە هۆى خوڵقاندنی سوپایەکی فیدایی
"رۆڵی بەرخۆدانى ١٤ى تەمووز لە تێکۆشانى ئێمەدا زۆر بەرز و گرنگە. ئەوان بە شەهیدبوونیان چەندین بەهای گەورەیان خوڵقاند. جەنگاوەری گەورەیان ئافراند. بەرخۆدانى ١٤ى تەمووز سوپایەکى گەورەى فیدایى خوڵقاند". -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا شێلادزێ-یان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیای داگیرکەر شارۆچکەى شێلادزێ-یان لە باشوورى کوردستان بۆردومانکرد. -
پەکەکە ڕۆژی سەرفەرازیی نەتەوەیی پیرۆز کرد
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بەبۆنەی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕ، ڕۆژی سەرفەرازی نەتەوەیی لەدژی فاشیم لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای بەرخۆدانێکی هەمەلایەنەی کرد. -
هەپەگە: لە جولەمێرگ، شڕناخ ومێردین ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی هەپەگە لە چەند هەرێمێکی باکووری کوردستان زنجیرەچالاکییان لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدا. هەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە ئەنجامی چالاکی گەریلا لە شرناخ، جولەمێرگ و مێردین ٦سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران. -
سوپای تورکیا لە لیلیکان تیك شکاوە، دارو بەردی لێ لێبووە بە گەریلا
سوپای داگیرکەری تورکیا کە ماوەیەکە هاتووەتە ناو قووڵایی خاکی باشووری کوردستان و دەستی بە هێرشی داگیرکارانەکردووە، ڕۆژانە ڕوبەڕووی چالاکی گەریلا دەبێتەوە وگورزی کەمەرشکێنیان بەردەکەوێت. -
ئاکەپە بە زۆری زۆرداریی پارە لە زیندانیان دەستێنێت
ڕژێمی ئاکەپە پەنا بۆ هەموو ڕێگایەکی ناڕەوا دەبات و ئێستاش پارەی ئاو و کارەبا و قاوش و خواردن لە زیندانیان و ئەوانەی کە سزا دراون و لە زیندانەکانی شاری وان دان دەسێنێت. -
جەردەوانان لە پرسوسی رحا ٣ برایان کوشت!
موسلوم تۆرامان و کوڕەکانى لە جەردەوانەکانى رحان. ئەو جەردەوانانە زەکی و موراد و ئیمام (ساڵح) بۆگاکچا، کە برایى یەکترن، کوشت. -
بولوت تەکین: دەستەی وەزیرانی تورکیا بووەتە کۆمپانیایەکی بنەماڵەیی
هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئامەد فیلیز بولوت تەکین، دەربارەی دەستەی وەزیرانی نوێی تورکیا وتی "ئەو دەستەیە خێڵە، کۆمپانیایەکی بنەماڵەیە". -
ئەو ڕۆژەی کورد بووە خاوەنی شکۆ و کەرامەت
کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە و پاژک، دەربارەی ٣٦هەمین ساڵڕۆژی بەرخۆدانی مانگرتنی ١٤ی تەموز، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، لە ١٤ی تەموزدا نەتەوەی کورد بوو بە خاوەنی شکۆ و کەرامەت. -
هەپەگە: لەچالاکی گەریلادا لە برادۆست ١٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان چالاکییەکیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا و گورزی سەختیان لێدان.هەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا لە گەلی عەلی درێژ ١٠ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران. -
ئەنگین: کۆنگرەی نەتەوەیی دەتوانێت پێش لە داگیرکاریی بگرێت
ئەنگین: پێویستە ئێمە نەڵێین 'هەندێک لایەن لەگەڵ کۆنگرەی نەتەوەییدان و هەندێک لایەنی تریش خۆیانی لێ بەدووردەگرن، ئەوە کۆنگرەی نەتەوەیی لاواز دەکات'. ئەوانەی کە ئامادەن دەبێت بێن و لەسەر ناوی نەتەوەیی بڕیارێک بدەن. -
هەپەگە ناسنامەی ٧ شەهیدی خۆی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٧ گەریلای کە لە مانگی حوزەیران/جۆزەردان لە دێرسم ،وان و بەدلیس شەهید بوون ئاشکرا کرد. -
پرۆژەی كۆدار و پەژاک بۆ دیمۆكراتیزهكردنی ئێران بڵاوکرایەوە
کۆمەڵگاى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار) و پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پەژاک) بۆ دیموکراتیزەکردنى ئێران نەخشە رێگایەکیان بڵاوکردەوە. -
هەپەگە: لە گەلیى عەلی درێژی برادۆست ١٠ سەربازى تورکیا کوژران
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەى برادۆست گورزێکى ترى قورسیان لە سوپاى تورکیاى داگیرکەر وەشاند. لەو چالاکییەدا لە گەلیی عەلی درێژ لە برادۆست ١٠ سەربازى تورکیا کوژران. -
گەریلا تیڤى ڤیدیۆیى چالاکیى گەریلاى لەدژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیى چالاکیى رۆژی ٢١ى ئایاری هێزى گەریلای لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى شەمزینانى پارێزگاى جۆلەمێرگى باکوورى کوردستان بڵاوکردەوە. -
باسی بەسەرهاتى ئەشکەنجەکانى لە ئەمنە سوورەکە دەکات
نەسرین عومەر رەشید تەمەن ٤٧ ساڵ یەکێک لەو کەسانەیە کە لە سەردەمى رژێمى سەدام لە سلێمانى لە ئەمنە سوورەکە زیندانى کراوە. نەسرین عومەر دوای ٢٧ ساڵ باسی ئەشکەنجە و بەسەرهاتەکەى خۆى لە ئەمنە سوورەکە دەکات. -
هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر قەندیل بەردەوامە
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە بۆردمانکردنی شوێنی هاوولاتیانی مەدەنی . لەم هێرشانەدا زیانی زۆر بەر ڕەز وباخی هاووڵاتیان کەوتووە. -
هەپەگە: دەربارەی چالاکی گەریلا وهێرشە ئاسمانییەکان زانیاری بڵاوکردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە دەربارەی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستار لە جولەمێرگ وبۆردمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لەسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
دەوڵەتی تورکیا گروپێکی چەکداری لە کەرکووک دامەزراندووە
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی یەکیەتیی نیشتمانی شوان داودی ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورکیا خەریکی ئامادەکردن و ڕاهێنانە بە کروپێک-ی چەکدارە لە کەرکووک. -
سلێمانی: بەهۆی خرابی ژیانیانەوە کەمئەندامان ویلچەرەکانیان سوتاند
لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، وەک ناڕەزایەتیەک لە بەرامبەر خرابی ژیانیان، کەم ئەندامان لە بەدەرم نوسینگەی پارلەمان کۆبوونەوە و ئاگریان لە کورسی و ویلچەرەکانیان بەردا. -
ڕۆژەڤی سەرەکیی گەریلا لە قەندیل گۆشەگیریی سەر ئۆجالانە
لەسەر بەرزایی چیاکانی قەندیل چاومان بە هێزێکی گەریلا دەکەوێت، کە بە هەموو شێوەیەک ئامادەن. ئێمە لەلای ئەم هێزە بینیمان کە ڕۆژەڤی سەرەکیی گەریلاکان لە قەندیل، گۆشەگیریی سەر ئۆجالانە.