کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە تەقینەوەى تانکەرێکى سوتەمەنیدا لە سنە ٢٧ کەس گیانیان لە دەستدا
لە شارى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆ و تەقینەوەى تانکەرێکى هەڵگرى سوتەمەنی ٢٧ کەس لە ئاگردا سوتان و ٥ کەسى تریش بە قورسى برینداربوون. -
ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیا لە گابار، جودی، بەستا و کاتۆ بەرفراوان کران
ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە گابار، جودی، بەستا و کاتۆی ژیرکا لە پارێزگاى شرنەخ بەرفراوان کران و بەردەوامییان هەیە. سوپاى تورکیا لە چەندین ناوچە ئاگری بەرداوەتە دارستانەکان. -
نەفرەتى دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە هاووڵاتییانى پارێزگای ئەردەخان
لە ئەردەخان یەک هەدەپەیی نییە کە دەستگیرنەکرابێت و نەچووبێتە بنکەی سەربازیی و لێکۆڵینەوەى لەگەڵ نەکرابێت. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا باڵەکایەتیى هەولێریان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکیای داگیرکەر، ناحیەکانى وەرتێ و قەسرێیان لە ناوچەى باڵەکایەتى لە پارێزگاى هەولێر بۆردومانکرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندەکانى قەندیلیان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیای داگیرکەر گوندەکانى سلێ، بۆتێ و کورتەکی قەندیلیان بۆردومانکرد. -
'تاوەکو هەلومەرج ئاسایى نەکرێتەوە بەرگری لە خۆمان ناکەین'
دەستگیرکراوانی نسێبین دەڵێن، تاوەکو هەلومەرج ئاسایى نەکرێتەوە لە دادگادا بەرگری لە خۆیان ناکەن. -
تەقینەوەى مینى چەتەکانى داعش هاووڵاتییەکى شەنگالی شەهید کرد
لە شەنگال مینێکى پاشماوەى چەتەکانى داعش تەقییەوە و بووە هۆى شەهیدبوونى گەنجێکى شەنگالی. -
دەوڵەتى تورکیا لە گوندێکى باکووری کوردستان ١١ بنکەى سەربازیى دروستکردووە
دەوڵەتى تورکیا لە گوندی ناڤبەرۆژا لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمێرگ ١١ بنکەى سەربازیى دروستکردووە. سەربازان رێگرى لە هاووچۆى هاووڵاتییان و لەوەڕاندنى ئاژەڵەکانیان دەکەن و سزاى داراییان بەسەردا دەسەپێنن. لەو بنکە سەربازییانەوە ناوچەى برادۆستیش تۆپباران دەکرێن. -
هەپەگە: چالاکی سەرکەوتووانە لە لێلیکان
گەریلاکانی هەپەگە لە لێلیکان-ی هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا ولەو چالاکیەکدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا. -
کەجەدە:بەیاننامەکەی بارزانی زیان بە یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد دەگەیەنێت،
کەجەدە بەیاننامەکەی بارزانی لەسەر قەندیل وەک بەیاننامەیەکی شەرمنانە ناولێبرد ووتی، "بەیاننامەیەکی بەو ڕەنگە زەرەردەدات لە یەکیەتیی نەتەوەیی گەلی کورد و جەسارەت و ڕەوایی دەدات بە هێرشی داگیرکاری." -
گیراوانی سیاسی لە تورکیا ئەشکەنجە دەدرێن و سووکایەتییان پێدەکرێت
ڕاگەیەنرا کە ژنە زیندانیانی نەخۆش لە زیندانی دیلۆکی باکوری کوردستان بەسەر زەوییدا راکیشراون و لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە ئەشکەنجە دەدرێن و سووکایەتییا پێدەکرێت. -
ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لەسلێمانی بەردەوامە
ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ئەو سندوقانەی کەسکاڵای لەسەر تۆمارکراوە لە سلێمانی بەردەوامە و هەتا ئێستا ٦١ سندوق ژمێردراوەتەوە . -
چالاکی قەڵغانی زیندووە لە قەندیل مانگێکی تێپەراند
گەنجانی کورد لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر باشووری کوردستان لە قەندیل چالاکی قەڵغانی زیندوو بەڕێوە دەبەن. ئەمڕۆ مانگێک بەسەر ئەو چالاکییەدا دەربازدەبێت. -
ئەو خیانەتەى کە ٨١ ساڵە بەردەوامە
٨١ ساڵ لەوە پێش لە رۆژێکى وەک ئەمڕۆدا عەلی شێری شاعیر، شەڕڤان و بەرخودێر لەگەڵ زەریفەى هاوژینیدا، لەلایەن خائینێکى نۆکەر و بەکرێگیراو و بکوژی دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا لە دێرسیم کوژران. -
هەپەگە: لە باکوور وباشووری کوردستان ۱۰سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە ئاشکاری کرد، لە ئەنجامی چالاکی گەریلا لە هەرێمی برادۆست وبازرانی باشووری کوردستان ٤سەرباز و لە سێرتی باکووری کورستان ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژرون. -
یلماز: گفتوگۆ دەربارەی سزای سێدارە هەوڵدانە بۆ تەزاندنی کۆمەڵگا
پارێزەر ئەرجان یلماز وتی "حکومەت پاش کوشتنی منداڵان، بۆئەوەی پێش لە لێپرسینەوەی کۆمەڵگا بگرێت، پرسی سزای سێدارەی خستە ڕۆژەڤەوە". یلماز دەستنیشانی کرد، گفتوگۆکان دەربارەی سزای سێدارە، گفتوگۆی پوچن. -
گەریلا پزیشکەکان: ئەنجامی کارەکانمان بۆ داهاتوویەکى ئازادە
گەریلا پزیشکەکان وتیان "ئێمە هێزی خۆمان، ورەی خۆمان و سەرکەوتنی کارەکانمان لە هەڤاڵێتیی پەکەکەوە وەردەگرین". -
جۆلەمێرگییەکان لە دژی تاڵانکاریی ئاکەپە ڕژانە سەر شەقامەکان
دانیشتوانی جۆلەمێرگ، ڕژێمی ئاکەپەیان بەهۆی وێرانکردنى شەقامی سەرەکیى شارەکەیانەوە شەرمەزارکرد. دانیشتوانی گەڕەکێکی جۆلەمێرگ ڕژانە سەر شەقام، هاتووچۆیان ڕاگرت و ناڕەزایەتیان دژ بە قەیوم نیشاندا. -
مانگرتنی کرێکارانی شارەوانی مەریوان
کرێکارانی شارەوانی مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەی ٩ مانگە موووچەیان پێ نەدراوە، لەبەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا. -
لە سلێمانی ژماردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات
ژماردنەوەی دەنگەکانی ١٨٠ سندوقی پارێزگای سلێمانی و زیاتر لە ٤٠ سندوقی ئاوارەکانی دانیشتیووی سنووری سلێمانی کە سلاكای لەسەر تۆمار کرابوو دەستپێبکات. -
هەپەگە: لە گیرەسوون وبرادۆست ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە ئاشکرای کرد کە لەهەرێمی گیرەسوون-ی بەحری ڕەش ولە هەرێم-ی برادۆست-ی باشووری کوردستان لەئانجامی چالاکی گەریلا دا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. -
دەبەپە: ئاکەپە بەرپرسى کوشتنى منداڵان و ژنانە
کۆمسیۆنى ژنانى دەبەپە رایگەیاند، ئاکەپە و سیاسەتەکانى بەرپرسن لە کوشتنى منداڵان و ژنان و تاوانەکانى دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و ژنان. -
شاندى قەندیل چوون بۆ سەردانى پەرلەمانى کوردستان
شاندی نوێنەرایەتیى گەلی قەندیل بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا بۆ سەر قەندیل، چوون بۆ سەردانى پەرلەمانى باشوورى کوردستان. -
دژی داگیرکارییەکانی توركیا گردبوونەوەیەک لە کەرکوک بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەى ئیدانەکردنى داگیرکارییەکانى تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، چەند لایەنێکی سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە باخچەی قەڵای کەرکوک گردبوونەوەییەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا. -
بههۆی بۆردومانی توركیا دهیان دۆنم دارستانی برادۆست سووتا
بههۆی بۆردومانی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیای داگیركهر، دهیان دۆنمی دارستانی ههرێمی برادۆستی باشووری كوردستان سووتا.