کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دۆڵی گۆدهرنه و ٥٠ گوند ژێر ئاو دهكهون
به تهواوكردنی ئهو بهنداوهی كه ماوهی ٩ ساڵه له فارقین كار بۆ دروستكردنی دهكرێت، دۆڵی گۆدهرنهی نێوان ناوچهی فارقین، لجه، پاسوور و ههزرۆ ژێر ئاو دهكهوێت. بهنداوهكه ٥٠ گوندی ههرێمهكهش ژێر ئاو دهخات. -
گەلی باشووری کوردستان لە دژی داگیرکەری تورکیا ڕژانە سەرشەقام
ئێوارەی ئەمڕۆ،لە زۆربەی شار وشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە 'دەستپێشخەریی بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی' و بە دروشمی " سوپای تورکیا بۆدەرەوە "، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو. -
دۆخی نالەباری لێقەوماوانی بۆمەلەرزەکەی سەرپێڵ-ی زەهاو لە گەرمای هاوویندا
٨ مانگ بەسەر بۆمەلەرزە ماڵوێرانکەرەکەی کرماشاندا تێپەڕیوە و تائیستا هیچ ئاوڕێک لە هاووڵاتیانی لێقەوماوی ئەو هەرێمە نەرداوەتەوە. -
تەڤگەری ئازادیی داوای لە کۆمسیۆن کرد سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند: "هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردنیان لە هەڵبژاردنی پارلەمانی هەرێمی کوردستان نایاسایین و داوای لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم دەکات تا سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت و نهکهوێته ژێر ههژموونی هیچ لایەکەوە. -
خۆپیشاندانەکان دژی داگریکاری دەوڵەتی تورکیا دەستیپێکرد
لە هەریەکە لە شارەکانی سلێمانی، کەرکوک و ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەدروشمی "بۆدەرەوە بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆ دەرەوە"، خۆپیشاندان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیپیکرد. -
لە لێلیکان وبەدلیس چالاکی گەریلا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە گەریلاکانیان لە لێلیکان وبەدلیس لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە. هەپەگە دەستنیشانی کرد کە دو بەکرێگیراو( کۆنترا گەریلا) بە ناوەکانی ڕەمزی گولەر ومەحمود گولەر-یان بە سزای خۆیان گەیاندووە. -
گەریلا تیڤی، دیمەنی چالاکی گەریلای لە سێرت بڵاو کردەوە
گەریلا تیڤی، دیمەنی چالاکیەکەی ٣٠ی مارس/١١خاکەلێوە-ی بلاو کردەوە کە لە دژی سوپای تورکیا لە سێرت ئەنجامی دابو ،١٥ سەربازی سوپای تورکیا لەو چالاکییەدا کوژران. -
تەڤدەم: بارزانى هاندەری تورکیایە بۆ داگیرکاری
دوای ئەوەى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەکەکەى بە "داگیرکاری" تۆمەتبارکرد، ناوەندى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى تەڤدەم راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا ناڕەزایەتى بەرامبەر بە قسەکانى بارزانى خراوەتەڕوو. -
١٠ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەر باقرخان هاوسەرۆک شارەوانیى سێرتدا سەپاند
بە بیانوی "ئەندامبوون لە رێکخستن"دا سزاى ١٠ سال و ١٥ رۆژ زیندانیکردنیان بەسەر تونجەر باقرخان هاوسەرۆک شارەوانیى سێرتدا سەپاند. -
دهوڵهتی توركیا گوندی ئۆزمانای بادینانی بۆمباران كرد
سوپای توركیای داگیركهر گوندی ئۆزمانای سهر به شارۆچكهی مانگێشكێی پارێزگهی دهۆكی بۆردومان كرد. -
ئاكهپه كهڵهمهكانی ئهردیشی نههێشت
كهڵهمی ئهردیش كه ماوهیهكی درێژ بوو له بازاڕهكانی كوردستان، توركیا و ههندهران دهفرۆشرا، بههۆی سیاسهتهكانی ئاكهپه له كوردستان ئیدی زۆر كهم دهچێندرێت. -
کوژرانی هاووڵاتییەکی باشووری کوردستان بەدەستی سوپای تورکیاوە
سوپای داگیرکەری تورکیا لە بارەگای سەربازی کانی ماسی ، گوندی ڕاڤینا-ی قەزای کانی ماسی بە هاوەن کردە ئامانج ، لە ئەنجامی ئەو هاوەنبارانەدا هاوڵاتییەک بەناوی ماجید سلێمان پەرموس کوژرا. -
دەسبەسەرکردنی هاوولاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە
هێزەکانی ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هاووڵاتییەکی کوردی خەڵک-ی شاری شنۆ لە ڕۆژهەلاتی کوردستانیان دەسبەسەرکرد . -
سبەینێ گەلی باشووری کوردستان لە دژی داگیرکەر دەڕژێنە سەرشەقامەکان
بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند، کە لە ٩ شار و شارۆچکەی باشوری کوردستان ڕێپێوانی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی باشوری کوردستان ئەنجامدەدرێت. -
تەمەللی: گەل خاوەندارهتی لە هەدەپە کرد
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەزای تەمەللی ڕایگهیاند، سەرەڕای ئەنجامە گوماناوییەکانی هەڵبژاردن، گەل خاوەندارهتی لە هەدەپە کردووه. تەمەللی گوتیشی: ئەردۆغان زۆرداریی زیاتر دەکات و ئێمەش تێکۆشانی خۆمان گەشتر دەکەین. -
ناسنامهی ٦ گهریلا ئاشكرا كرا كه له جوودی شههید بوون
ههپهگه ناسنامهی ٦ گهریلای ئاشكرا كرد كه ١٨ی حوزهیران\٢٨ی جۆزهردان له ههرێمی جوودیی شرناخ شههید بوون. -
داستانەکانی بەرخۆدان لە سەنگەرەکانی خواکوڕک
گەریلا ڕۆزا باگەر کە لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە خواکوڕک شەڕ دەکات، گوتی: «دوژمن دەڵێت خواکوڕک کۆتایی پێهاتووە. بەڵام ئێستا لە هەر سەنگەرێکی خواکوڕک داستانی بەرخۆدان هەیە.» -
لە ٣٠ ناوچەی جولەمێرگ قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە
والی جولەمێرگ ڕایگەیاندووە کە لە تەواوی شار و ٣٠ ناوچە وەک' هەرێمی پاراستنی تایبەت' دەستنیشان کراوە، لەم شوێنانەدا هاتووچۆ قەدەغەیە. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەرێمی برادۆست بۆردمان دەکەن
لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بەچڕی زنجیرە بەرزاییەکانی هەڵکێلا لە چیای دێل، لە هەرێمی سیدەکانی سەربە هەولێر بۆردومان دەکەن. -
گوندنشینانی سینەمۆک: ئێمە ڕێگە بە داگیرکاریی تورکیا نادەین
لە منداڵی پێنج ساڵیەوە هەتا کەسانی بە تەمەنی گوندنشینانی سینەمۆک-ی سەر بەهەرێمی قەندیل، بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕاپەڕیون و دەڵێن "ئێمە جێگە و واری خۆمان بەجێناهێڵین و ڕێگەش بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا نادەین". -
دواى ٢٧ ساڵ لە کوژرانی و دانپیادانانەکانیش هێشتا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەى وەدات ئایدن نەکراوە
وەدات ئایدن سەرۆکى هەپ لە شارى ئامەد ٢٧ ساڵ لەوە پێش لەلایەن ژیتەمەوە رفێندرا و کوژرا، بەڵام سەربارى دانپیادانانەکانیش هێشتا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا نەکراوە. ئەگەر تاوەکو ساڵی ٢٠٢١ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا نەکرێت دۆسییەکە دادەخرێت. -
لە رحا تەقینەوە روویدا و دایکێک و ٢ منداڵی برینداربوون
لە سەر سنوورى کانى خەزاڵان لە پارێزگاى رحا لە باکووری کوردستان تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەوە ٣ کەس بریندار بوون، کە ٢ کەسیان منداڵان. -
بارزانى تورکیا بە داگیرکەر نازانێت و بە پەکەکە دەڵێت "داگیرکار"
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفونیدا، پیرۆزبایى لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و پەکەکەى بە "داگیرکاری" تۆمەتبار کرد. -
تەڤگەرى ئازادی: دهوڵهتى فاشیستى تورک و ههندێک هێزى بهکرێگیراو کار بۆ له ناوبردنى کوردى خاوهن ئیراده دەکەن
دهستهى بهرێوهبهرایهتیى تهڤگهرى ئازادیی کۆمهڵگهى کوردستان رایگەیاند "دهوڵهتى فاشیستى تورک به هاوکاریى ههندێک هێزى بهکرێگیراو بۆ له ناوبردنى هێڵى کوردى ئازاد و خاوهن ئیراده کار دەکەن". -
ههپهگه له باشووری كوردستان هێرشی كرده سهر سهربازانی توركیای داگیركهر
ههپهگه دهستنیشانی كرد كه له ههرێمی برادۆستی باشووری كوردستان له دژی سهربازانی سهر گردی لێلیكان چالاكییهك ئهنجامدراوه.